ژه‌نه‌ڕالی پایز ده‌ستی له کار کێشایه‌وه
ئه‌مڕۆ له ڕونکردنه‌وه‌یه‌کدا شاعیری ناسراوی غوربه‌تی (محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان) ده‌ستی له ئه‌ندامێتی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد کێشایه‌وه،
له وتارێکیدا بۆ ئاماده‌بوانی مه‌یدانی ئازادی ، ژه‌نه‌راڵی پایز هۆکاری ده‌ست له
کارکێشانه‌وه‌که‌ی گێرایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی نوسه‌ران خۆپیشاندانی خه‌ڵکی سلێمانی به ناشارستانی و تێکده‌رانه ده‌زانێت و وتی( هه‌رچه‌نده ڕۆڵم هه‌بووه له دامه‌زراندنی زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانی کوردستان و گه‌شه‌کردنیاندا به‌تایبه‌ت لقی سلێمانی یه‌کێتی نوسه‌رانی کورد، به‌ڵام بڕیارمدا ده‌ست له هه‌موو ئه‌و ڕێکخراوانه بکێشمه‌وه که مێژووه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش حه‌ڤده‌ی شوباتی خوێناوی وناتوانم له ڕێکخراوێکدا ئه‌ندام بم که خۆپیشانده‌رانی خه‌ڵکی مافخوراو به ناشارستانی له قه‌ڵه‌مده‌دات )، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌ی ژه‌نه‌راڵی پایز به گه‌رمی له لایه‌ن ئاماده‌بوانی مه‌یدانی ئازادی و گه‌نجانی سلێمانیه‌وه پێشوازی لێ‌کرا و له ناو ئاپۆڕای چه‌پڵه ڕێزانی ئاماده‌بواندا پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی کرا،
هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیری غوربه‌تی له ئاگادارینامه‌یه‌کدا که نوسخه‌یه‌کی دابه‌شکرا به ڕاگه‌یاندنه‌کاندا یه‌کێتی نوسه‌رانی له بڕیاره‌که‌ی ئاگادار کرده‌وه،
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان (ژه‌نه‌ڕالی پایز) یه‌کێکه له شاعیره ناسراوه‌کانی کوردستان و جوانترین دیوانی بۆ غوربه‌ت و مه‌رگی گه‌ڵاکان و زه‌ردیی پایز نوسیوه، ژه‌نه‌ڕال به درێژایی دوو ساڵ چه‌ندین هه‌ڵوێستی هاوشیوه‌ی بووه و له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25ی ته‌موزیشدا به هۆی ناڕه‌زاییه‌کانی له ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه هێڕشی کرایه سه‌ر و لێیدرا،
ژه‌نه‌راڵ ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که ئه‌گه‌ر یه‌کێتی نوسه‌ران هه‌ر په‌رچه‌کردارێکی نه‌شیاو بگرنه به‌ر له به‌رامبه‌ریدا ئه‌وا وه‌ڵامی توندی ده‌بێت و ڕایگه‌یاند(یه‌کێتی نوسه‌ران باش ده‌زانێت ماڵیان نه‌ک له شوشه به‌ڵکو له ته‌نه‌که‌یه).
سالار جاف