
بۆ گۆڕان؟…. مه‌ریوان به‌رزنجی
دوای خۆپیشاندانه‌كه‌ی 17/2 وبهردبارانكردنی لقی چوار بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به به‌رده‌وامی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌یانپرسی بۆ پارتی ؟ حه‌قی خۆشیانه بپرسن هۆكاری به‌ردبارانكردنی پارتی له سلیمانی چیه ، چی وای كرد ئه‌وان به‌ردباران بكرێن ، كێ ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانی گۆڕی بۆ به‌رده‌م لقی چوار؟ ئه‌م پرسیارانه و چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رسوورمانی لای پارتی درووست كردووه .
به‌ڵام منیش ده‌پرسم بۆ گۆڕان ؟
ئه‌گه‌ر چی گۆڕان ماوه‌یه‌كی زۆر نیه دامه‌زراوه وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌ڵام سه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌موویان خه‌ڵكی شاره‌زان له بواری سیاسی وعهسكهریدا ، مێژوویه‌كی دوور‌و درێژیان هه‌یه له تێكوشان وخه‌باتی شاخ وشاردا . درووست بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه له كات وساتیكی گونجاو بوو ، توانیان له ڕێگای كارتێكردنی هه‌ستی جه‌ماوه‌ر وپه‌نجه خستنه سه‌ر پێویستیه‌كانی ئه‌مرۆی خه‌ڵكی كوردستان وخستنه رووی گه‌نده‌ڵی ئیداری وناشهفافی له بودجه‌و وفڕۆشتنی نه‌وت وگازی ئه‌م وڵاته له تاریكی‌دا هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندین پاساوی تر كه بتوانن له ڕێگه‌یه‌وه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیانی پیبههێز بكه‌ن كردیانه په‌یامی خۆیان و به‌خه‌ڵكیان گه‌یاند .
گۆڕان به 25 كورسیه‌وه چووه په‌رله‌مان جگه له‌وه‌ی كه لایه‌نی تری ئۆپۆزسیون هه‌یه له په‌رله‌ماندا به‌ڵام هیچ لایه‌كیان نایانتوانیووه وه‌ك ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه هه‌وڵی شڵقاندنی شه‌قام بده‌ن له كاته پێویستیهكاندا . یه‌كه‌م شه‌ڕیان برده نێو په‌رله‌مان له سه‌ر گه‌نده‌ڵی وناشهفافیهت له بودجه كاتێ گوێ له ڕایان نه‌گیرا ده‌ستیان به ته‌پڵ لێدان كرد هه‌رچه‌نده ئه‌م تهبڵ لیدانه ده‌رئه‌نجامی نه‌بوو له نێو په‌رله‌ماندا به‌ڵام توانیان شه‌قام تێگه‌یه‌نن كه گوێیان لێناگیرێت له په‌رله‌مانه وئه‌مان ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه‌ن وداوای مافی خوراوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له ده‌سه‌ڵات ، گۆڕان خۆی كرده پارێزه‌ری مافه‌كانی خه‌ڵك له په‌رله‌ماندا به‌رده‌وام ره‌خنه‌و داوا‌و وپێشنیاریان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووه وهه‌ندێ جاریش داواكانیان وه‌ك پرۆژه خستۆته پیش چاوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له به‌ر گه‌وره‌ی پرۆژه‌كه سنورداری بودجه نه‌توانراوه ئه‌نجام بدرێت ! به‌ڵام له سه‌ر ڕای گشتی به‌رده‌وام له ئیشی باش‌دا بوونه بۆ كۆكرنه‌وه‌ی ونزیكردنهوهی سۆزی خه‌ڵكی كوردستان به‌لای خۆیاندا .
له گه‌ڵ كات وڕۆژگاردا گۆڕان خۆی ده‌گونجێنێت به پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه دێته مه‌یدان سۆزی خه‌ڵك له خۆی كۆ ده‌كاته‌وه ، ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات هه‌ست به ڕۆڵ وجوڵه‌یان ده‌كات ،
هیچ لایه‌ن وكه‌سێك ناتوانی بیانسرێته‌وه له ساحه‌ی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستاندا هه‌رچه‌نده له گه‌ڵیان ناكۆك بن یان دژ بن , ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك دان به بوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بنێن ومامه‌ڵه‌ی سیاسی وحزبی له گه‌ڵدا بكرێت هه‌روه‌كو حزبه‌كانی تر ، چونكه توڕه بوونی گۆڕان له ده‌سه‌ڵات به پارتی ویهكێتیهوه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه به پێی پێویست مامه‌له‌ی حزبی له گه‌ڵدا ناكه‌ن له زۆر شتی چاره‌نووساز چی له به‌غدا بێت یان كوردستان پرس وڕایان وه‌ر ناگیرێت !!
له كۆنگره‌ی پارتی موتله‌گ ونوجێفی وئه‌بو ڕیشه له بیر نه‌كران به‌ڵام گۆڕان له بیركرا !!!!!
بانگهێشت نه‌كردنی گۆڕان بۆ میوانداری له كۆنگره‌ی پارتی زیاتر توڕه‌ی لای گۆڕان درووست كرد و ئه‌وه بوو به سه‌ره‌تایه‌كی تر بۆ درووستبوونی دژایه‌تی وچاندنی ڕق وكینه له نێوانیاندا چونكه گۆڕان هه‌ستی كرد كه پارتی زۆر به بچووكی له گۆران ده‌ڕوانێت وبانگهێشتنهكردنهكهش عه‌مدی بووه نه‌ك له بیرچوون ، بۆیه گۆڕانیش به دوای فرسه‌ت وكاتدا ده‌گه‌ڕا تا بڵێت منیش هه‌م ئه‌وه‌ی لای ئێوه هیچ نه‌بێت وانیه بووچوونتان هه‌ڵه‌یه ئه‌وه منم ده‌توانم شه‌قام بشهڵهژێنم ئه‌وه منم به بێ ته‌قه‌كردن ئارامی شار تێكده‌ده‌م ئه‌وه منم ده‌رگات پێده‌گرم وداوای ماف ده‌كه‌م ئه‌وه منم خۆم پێشان ده‌ده‌م ونامبینی ئه‌وه منم خه‌ڵكم پێكۆدهكرێتهوه وله شه‌قام گوێگر‌و دۆستم فره‌یه !!
بۆیه پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به بوونی گۆڕاندا بنێن ومامه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی له گه‌ڵ بكرێت نه‌ك دوژمنایه‌تی وهه‌روه‌ها له سه‌ر گۆڕانیشه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستان شه‌ڵه‌ژاندنی شه‌قام نه‌كه‌نه مایه‌ی درووستبوونی شه‌ڕو پێكدادان وخوێن ڕشتن ، له‌م كات وساته‌دا هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ئه‌ركێكی نیشتیمانی پیرۆزه پێویسته به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه چی ده‌سه‌ڵات ویا موعاره‌زه واز له زمانی تیژ وقسه‌ی ناشیرین بهێنین و بیرمان نه‌چێت كوردستانه‌كه‌مان هه‌میشه له مه‌ترسیدایه و به‌رژه‌وه‌ندی تاك وحزب نه‌خه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ومێژووش ڕه‌حم به كه‌س ناكات ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی دژی میلله‌ت بێت رۆژێك دێ له دادگای باڵای میلله‌ت لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكرێت وسزای خۆیان وه‌رگرن .
mariwanbarznji@hotmail.com