گه‌نده‌لی و گوران …. دلشاد خدر
دیارده‌ی گه‌نده‌لی دیارده‌یه‌كی جێهانییه، به هۆی پێكهاته‌ی مرۆڤه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له هه‌موو شوێنیكی ئه‌م جیهانه بوونی هه‌یه. به‌لام رێژه‌كه‌ی له ولاتێكه و بۆ وه‌لاتێكی تر جیاوازه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كه‌لتور و پێكهاته‌ی ده‌سه‌لات و به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ به‌ربه‌ره‌كانی كردن له‌گه‌ل دیارده‌كه. دیارده‌ی گه‌نده‌لی بهگورانی كه‌سه‌كان له ده‌سه‌لات و شوێنه هه‌ستیاره‌كان چاره‌سه‌رناكرێت. به‌لكو پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی هه‌بێت بۆ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ل ئه‌م دیارده كوشنده‌ییه. پێش هه‌مووان بوونی یاسایه‌كی توندی سزادان بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یره‌وی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن له‌هه‌ر ئاستێكێی دهسهلاتدابن ( ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتی داگا سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت ئه‌م یاساسهش هه‌بێت هیچ كاریگه‌ری نابێت). ئه‌زموونه‌كانی مێژویش به‌راشكاوانه ئه‌وه‌مان پێده‌لێت ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی له سه‌ر بنچینه‌ی گه‌نده‌لی دروست بووه، هه‌رگیز ناتوانی ببێته ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه بتوانێ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ل ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره بكات، ئه‌وه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ل گه‌نده‌لی ویستێكی ئه‌خلاقیه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ئهخلاقیهشی هه‌بێت هه‌رگێز رێگا نادات ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌ی بلاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌لی له نیو دهزگایهكانی ده‌وله‌ت و له دووندی ده‌سه‌لات سه‌رپه‌رشتی گه‌نده‌لی بكات و بیه‌وێت پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی له چوارچیوه‌یه‌كی یاسای به‌رێوه ببات.
ئه‌مرۆ (پدك و ینك ) بۆ نۆزدهسال ده‌چێت ئیداره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رێوه‌ده‌به‌ن كه له‌م ئه‌نجامی راپه‌رینی خه‌لكی كوردستان وه‌ك بۆشایه‌كی ئیداری هاته كایه‌وه‌و پاشان ناونرا زوونی سه‌روی هێلی 36. هه‌رچه‌ند له‌سه‌ره‌تا ئه‌م دووهێزه به‌هاوبه‌شی ئێدارهكهیان به‌رێوه ده‌برد و، پاشان به‌هۆی شه‌ری له پێناو كامه‌یان بتوانێ به‌ته‌نیا ئه‌م ئیداره به‌رێوه ببات!! چوار جه‌وله‌ی شه‌ری ناوه‌خۆیان هێنایه ناوچه‌كه‌و له ئه‌نجامدا ناوچه‌كه دابه‌ش كرا بۆ ئیداره‌ی زه‌رد و سهوهز. ئه‌گه‌ر چی بۆیه‌ك رۆژیش پاش هه‌لبژاردنی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستانی، ئه‌م زوونه بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌بووه. ئه‌و كاته‌ی دابه‌شیش كرابوو بۆ دوو ئیداره دیسان دوو ئه‌نجومه‌نی وه‌رزیرانی هه‌بوو. به‌لام ههمووكاتهكان حزب به‌گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی به‌تایبه‌تی له‌پشت كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوونه. سه‌روكێ وه‌زیران و وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و ….. تا پولیس، كادیر‌و ئه‌ندامی حزبن و بۆ هه‌موو كاریك بریار له حزبه‌وه وه‌رده‌گرن. پێش به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ت و خه‌لك ئه‌وان سه‌یری به‌رژه‌وه‌ندی حزب ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌مێك شاره‌زای كاری ئیداریان هه‌بێت، ئه‌وه باش ده‌زانن ئه‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه هه‌رگیز ناتوانی ئیداره‌یه‌كی نا گه‌نده‌ل به‌رهه‌م بێنێت. گه‌نده‌لی له كوردستان له‌و كاته‌وه زه‌ق بۆوه‌وه كه دامه‌زراندن له دام و دهزگایهكانی حكومه‌ت و په‌یدا كردنی نانی رۆژانه كه‌وته ژێر ره‌حمه‌تی ته‌زكیه‌ی حزب. گه‌نده‌لی له‌و كاته‌وه زه‌قتر بووه‌وه كه ئه‌و حزبانه‌ی له هه‌لبژاردن توانیان ده‌نگ مسۆگه‌ر بكه‌ن وا هه‌لسوكه‌وتیان كرد كه نیشتمان به خاكه‌و خالكهوه مولكی وانه‌و چونیان بۆی دتوانن وای بسورێنن. هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ش بوو بۆ حكومه‌ت له شه‌ری ده‌سه‌لات بۆ پاراستنی پێگه‌ی خۆیان و ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی زۆرتری شوین و خه‌لك هه‌موو هێله سوره‌كانیان به‌زاند. هه‌موو كه‌سێكی ساده‌ش ده‌زانی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ئاماده‌نیه، ببێته داشێك له به‌رنامه‌ی داگیركه‌ران له پێناو خزمه‌تی گه‌ل و عه‌داله‌تی كومه‌لایه‌تی !!! بۆیه گه‌نده‌لی له ئیداره‌ی كوردستان دیارده‌یه‌كی نۆی نییه و هه‌ر له گه‌ل له دایك بوونی، گهندهلییش وه‌ك دووانه‌ی له‌گه‌لی له‌دایك بووه‌و، هه‌رچه‌ند ئیداره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ته‌مه‌نه‌وه گه‌نده‌لیش زه‌قتر و بهرفهرهوانتر ده‌بێت، تا گه‌یشتوته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌وانی ئه‌مرۆش ئیداره‌كه به‌رێوه ده‌به‌ن پێش هاولاتیان به‌بێ شاردنه‌وه رایده‌گه‌ینن كه به‌لێ گهلندهلی هه‌یه. كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیش بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گوران هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبو كه خۆیان رێژه‌ی گه‌نده‌لی له نیو حكومه‌ت و ئاستی بێزاری جه‌ماوه‌ری له پرۆسه‌ی گه‌نده‌لی باش هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
ئێستا دتوانین بلێن گه‌نده‌لی له كوردستان هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌لی له سه‌رده‌می پێش راپه‌رین له خۆاره‌وه به نهێنی په‌یره‌و ده‌ركراو ئه‌نجامده‌رانی دوچاری سزا‌و لێپرسینه‌وه ده‌بوونه‌وه*، ئه‌مرۆ له به‌رزترین ئاستی به‌رپرسیاره‌تی ده‌سه‌لات پهیرودهكرێت. به‌واتایه‌كی تر ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات خۆی به شێوه‌یه‌كی یاسایی په‌یره‌وی دیارده‌ی گه‌نده‌لی ده‌كات و وه‌ك پێویستیهكیش بۆ درێژه‌دان به‌م گه‌نده‌لیه له خواره‌وه‌ش رێگا بۆ ده‌سه‌لاته بچوكه‌كان خۆشكراوه، ئه‌م پرۆسه‌یه بگوازنه‌وه نیو هه‌موو جموگهكانی ژیان. هه‌رچه‌نده توێژی وشیار و دلسوزانی گه‌له‌كه‌مان زه‌مه‌نێكی درێژه باس له ترسناكی ئه‌م دیارده‌یه ده‌كه‌ن، به‌لام دیسان به‌هۆی له‌باری كات و ناوچه‌كه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر له ههلكشاندابووه.
ماوه‌یه‌كه ده‌نگی دژ به گه‌نده‌لی له كوردستاندا به به‌رزتر و به‌رفراوانتر له جاران ده‌بیسترێت، به‌تایبه‌تی پاش رووداوه‌كانی میسر و تونس، هه‌ر ئه‌م ده‌نگه‌شه بۆته هۆكاری زۆرێك له‌و جموجۆلانه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستان هه‌ن، هه‌م له‌لایه‌ن ئۆپزسیون بۆ خۆ رێكخستن و ههلقوزتنهوهی ئه‌م بێزاریه‌ی جه‌ماوه‌ر، هه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات بۆ پێش گرتنی بێزاریه‌كانی خه‌لك له رێگای به‌لێنی به‌ربه‌ره‌كانی كردن له‌گه‌ل ئه‌م دیارده‌یه، له‌لایه‌ك و توندتركردنی زیاتری ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه پێیان وایه ده‌توانن زیاتر كۆنترۆلی جه‌ماوه‌ری پێبكه‌ن، له‌لایه‌كی تر. ئه‌و كاته‌ی زۆرینه‌ی خه‌لك ده‌گه‌نه ئه‌و بروایه‌ی كه پێویسته ئه‌م ده‌سه‌لاته بگۆردرێت، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌لات ته‌نیا ده‌توانی ته‌قینه‌وه‌كه دواخات!!! ئه‌م پرۆسه‌یه زۆر جیاوزای له‌گه‌ل ئه‌وه‌نیه، ئه‌و كاته‌ی كراسێك بۆ كه‌سێك ته‌سك ده‌بێته‌وه، بێجگه له گورینی كراسه‌كه رێگایه‌كی تر نادۆزرێته‌وه بۆ رزگار بوون له‌م ناره‌حه‌تیه‌ی له ئه‌نجامی ته‌سكی ئه‌م كراسه مرۆڤه‌كه هه‌ستی پێده‌كات. پرۆسه‌ی گوران ئه‌مرۆ پێویستیه‌كی ژیانه بۆ كوردستان، هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی چه‌ندین ساله بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌لكی بتوانی خۆراگر بێت به‌رامبه‌ر كه‌م و كوریه‌كان وپرۆسه‌ی گه‌نده‌لی كه ئه‌م دولایه‌ن به‌بێ شاردنه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مرۆ یان نه‌ماون یان كالبونهتهوه. ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا ئه‌و داوایه‌ی چه‌ندین ساله بۆته هۆكاری خۆراگری جه‌ماوه‌ر كه پاراستی ئهزمونهكهمانه، كه له پێناویدا ده‌خوازرا واز له مافه‌كانی خۆت بێنی، ئه‌مرۆ تێكوشه‌رانی گه‌له‌كه‌مان و توێژی وشیاری نیو كۆمه‌ل پێیان وایه ترسناكترین مه‌ترسی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه گه‌لی كوردستان قوربانیه‌كی زۆری له پێناو داوه، ئه‌و پرۆسه گه‌نده‌لییه، كه (پدك و ینك) له رێگای ده‌سه‌لاته‌وه په‌یره‌وی ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه له پێناو پاراستنی ئهزمونهكهو بردنه پێشه‌وه‌ی، به‌ده‌نگێكی زولال هاتونه‌ته مه‌یدان و، وه‌ك چون پێشتر به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران بوێرانه له مه‌یدان بوون. ئه‌گه‌ر تا دوێنی پاساوی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌لبژاردن به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی گوران ده‌كرایه به‌ربه‌ست ئه‌وه ئه‌مرۆ پاش روداوه‌كه‌ی میسر ئه‌م پاساوه‌ش كال بووته‌وه*، بۆیه پروسه‌ی گوران ئه‌مرۆ بۆته خواستی هه‌موو لایه‌ك به‌لام چ گورانێك!!!
پێش ئه‌وه‌ی دروشمی گوران بێنینه سه‌ر زاران، پێویسته بزانین ئه‌و هۆكارانه چین كه بونه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌م گه‌نده‌لیه و ئه‌و جیاوازیه زۆره‌ی نیوان هاولاتیانی كوردستان!!! بۆیه پێویسته به‌رنامه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م هۆكارانه‌مان لابێت، ناتوانرێت زهریهك گوران بكرێت ئه‌گه‌ر گورانكاران لاسایی زۆرینه‌ی هه‌لویسته‌كانی ئه‌م دوو هێزه‌ی پێشوو بكه‌نه‌وه، كه وه‌ك پێویستیه‌ك بۆ قولتر كردن و به‌رفراوان كردنی گه‌نده‌لی پێویستیان پێبووه. پێویسته ئه‌و به‌رنامه‌ی گورانخوازان هه‌یانه، بۆ پرۆسه‌ی گوران، بخرێته به‌رده‌ستی جه‌ماوه‌ر، تا جه‌ماوه‌ر زیاتر له ئاكامه‌كانی پرۆسه‌ی گوران دلنیابێت و ئه‌م دلهراوكێیهی كه زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌تی نه‌مێنێت. گوران ناكرێت ئه‌گه‌ر له ئێستاش به‌رزتر هاواربكه‌ین گورانمان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر گورانخوازان هه‌لویستێكی جیایان له‌ده‌سه‌لاتی پێشوتر نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م سیسته‌مه ئابوریه‌ی كه ئه‌مرۆ له كوردستان بازاری پێوه به‌رێوه‌ده‌برێت، كه‌تیدا ره‌چاوی هه‌موو شتێك كراوه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌لكی كوردستان نه‌بێت ( هه‌رچه‌ند ناویان ناوه بازاری ئازاد، به‌لام ئازادێكی ساخته‌یه، بازاری ئازاد پێویسته دوربێت له سیاسه‌ت و له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌لات و سیاسیه بزنزمانهكان) و ئه‌و په‌یوه‌ندیه توندوتۆلهی نیوان دین و ده‌سه‌لات و ئه‌و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانی ده‌سه‌لات به ولاتانی توركیا و ئیران و به‌رنامه‌ی گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابراوه‌كان و هه‌لویستێكی راشكاوانه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌شداربوونه له پرۆسه‌ی جینوسایدی گه‌له‌كه‌مان و مه‌ودای نیوان حزب و حكومه‌ت و چوارچیوه‌ی ئه‌و مافانه‌ی به هاولاتی رادهبیندرێت و هه‌لویست له ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌لات و ئه‌و سنورانه‌ی بۆ ئۆپۆزسیون له داهاتوو ره‌چاوده‌كرێت. بونی هه‌لویستی راشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسانه، به‌ره‌ی گوران به‌رفراوانتر و رێكخراوتر ده‌كات. نه‌وه‌ك گورانی ئه‌رینی به ره‌مه‌كی ئه‌نجامی باشی لێناكه‌وێته‌وه. له هه‌مووشیان گرنگ تر خۆیندنه‌وه‌یه‌كی واقعیانه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه كه ئه‌مرۆ ده‌سه‌لات به‌رێوه ده‌به‌ن. چونكه رێگای گورانیش پێویسته گونجاو بێت له‌گه‌ل شێوازی ده‌سه‌لات و ویستی خه‌لكه‌كه. هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌لات له رابردوودا له پێناو بوونیان به هێزێكی سه‌ره‌كی له گورهپانهكهدا هیچ سنورێكیان نه‌بووه لێی بپرنگێنهوه، به دلنیایش بۆ پاراستنی ده‌سه‌لاتی ئهمرویان هیچ سنورێك نابینن.
په‌راویزه‌كان:
* پێش راپه‌رین دیارده‌ی گه‌نده‌لی ئیداری له ئاستێكی زۆر نزمدابوو، زۆریك له‌وانه‌ی په‌یره‌ویان ده‌كرت دوچاری لێپرسینه‌وه ده‌بوون، ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی به‌عس به تاوانی گه‌نده‌لی ئیداری سزادراون ئه‌مرۆ له ده‌سه‌لاتی هه‌رێم به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه.
* پارته‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك پێش سێ مانگ له راپه‌رینی خه‌لكی میسر له هه‌لبژاردندا سه‌دا 98 ی ده‌نگده‌رانی بۆ خۆی مسوگه‌ر كرد!!! له‌كاتی راپه‌رینی خه‌لكیش بارهگایهكانیان به‌رامبه‌ر توره‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌ره‌سیان هێناو هه‌موو سه‌ركردایه‌تی ئه‌م پارته به‌خێرایه‌كی بێ وێنه خۆیان له‌و پارته بێ به‌ری كرد!!!