
به ته‌نیا به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت گرفته‌کانی کوردستان چاره‌سه‌ر نابن!
بۆ ڕازیکردنی خه‌ڵکی توڕه‌ی کوردستان له‌ده‌سته‌ڵات، سه‌رۆکه‌کانی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت وه‌کو چاره‌سه‌رێک بۆ ئێستای هه‌ڕیم پێشنیار ده‌که‌ن. ڕه‌نگه ئه‌م پێشنیاره بۆ گرفتێکی له‌م بابه‌ته له سیسته‌مێکی سیاسی‌دا که مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانی دیمۆکراسی تێدا فه‌راهه‌مکرابێت کارێکی باش بێت. به‌ڵام به ووردبوونه‌وه له مۆدێلی حکومڕانیکردن له کوردستاندا، ده‌بینین گرفتی سه‌ره‌کی له‌م هه‌رێمه‌دا ئه‌وه‌یه که ئێمه بێ به‌شین له لانی که‌می ئه‌و مه‌رجانه‌ی که که زه‌مینه‌یه‌کی باش و درووست بۆ هه‌ڵبژاردنێکی به‌و مه‌به‌سته فه‌راهه‌م ده‌که‌ن.به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه، نه‌ک به‌ته‌نیا بێ به‌شه له‌م جۆره مه‌رجانه، به‌ڵکو ته‌واوی ده‌زگاکانی دابه‌شکراوه به‌سه‌ر حزبدا. ده‌بینین سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کان، پارێزگاره‌کان، به‌رپرسی ده‌زگا سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ستافی زۆربه‌ی ووزارهتهکان له که‌سانێک پێکهاتوون که هه‌مویان ئه‌ندام و که‌سانی پله‌و پایه به‌رزن له حزبدا.
دیاره ئه‌م دیارده دزێوانه و کؤڵی هۆکاری تر هه‌ن که پێشنیاره‌که‌ی سه‌رۆکه‌کانی پارتی و یه‌کێتی بۆ کۆتای هێنان به ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هاوڵاتی و چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کان له کوردستاندا به ئاسانی مایه پووچ ده‌که‌نه‌وه . لێره‌دا ده‌کرێت چه‌ند چه‌مکێک به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ین که پێشنیارێکی له‌و بابه‌ته چه‌ند چانسی ده‌ستبه‌رکردنی ئارامی و دادپه‌روه‌ری هه‌یه له مۆدێلێک له حکومڕانی که سه‌رۆکه‌کان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌یبینن. سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه بڵێ که عه‌قڵییه‌تی پشت ئه‌م پێشنیاره له بری بیرکردنه‌وه له داخوازی و بانگێشه‌کانی ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه‌ی کوردستان بۆ چاکسازی له شێوازی حکومڕانیکردندا و پێشوازیکردن لێیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعییه‌ت و درێژه‌دانی زیاتر به‌و مۆدێله حکومڕانیکردنهی که له کوردستاندا جێکهوتهوه بووه. چه‌مکێکی تر له‌پشت ئه‌م پێشنیاره‌وه خوولانهوهیهکه له هه‌مان سایکلی هێز و حکومڕانیکردندا، چونکو پارتی و یه‌کێتی وه‌ک دوو حزب له‌ڕێگه‌ی په‌یمانه ستراتیجیهکانیانهوه له‌لایه‌ک توانوویانه ده‌سته‌ڵات له نێوان خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن و جێگه‌یه‌ک بۆ نه‌یاره سیاسیه‌کانیان نههێڵێنهوه. وه له‌لایه‌کی تره‌وه سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆریان بۆ خۆیان دابینکردووه تاکو بتوانن به‌ئاسانی جڵه‌وی ده‌سته‌ڵات له‌ده‌ست خۆیاندا بهێڵنه‌وه. بۆیه له به‌ر ئه‌م دوو دیارده ناشرینانه‌ی نێو سیاسه‌تکردن له کوردستاندا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیش ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وان ئه‌توانن به‌ئاسانی جارێکی‌تر ده‌نگی خه‌ڵک بۆ خۆیان بکڕنهوهوه.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانکردنی ده‌سته‌ڵاتێکی شه‌رعی که بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی هاوڵاتیان بکات ههنگاوێکی گرنگه له سیسته‌می دیمۆکراسیدا. به‌ڵام له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ده‌سته‌ڵات له ماوه‌ی حکومڕانیکردنیدا چی جۆره فه‌رهه‌نگ و عه‌قڵییه‌تێکی سیاسی له کۆمه‌ڵگا و له ناخی تاکی ده‌نگده‌ردا بنیات ناوه تاکو له‌ڕیگه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی له‌و بابه‌ته‌وه وه‌ڵام به گرفته سیاسییه‌کان بداته‌وه. ئاشکرایه ئه‌م دوو هێزه، پارتی و یه‌کێتی، له بیست ساڵی ئه‌زموونی دهستهڵاتدارێتییاندا هه‌لومه‌رجێکی سیاسیان درووستکردووه که کۆمه‌ڵێ کێشه‌ی سه‌ره‌کی به‌به‌رده‌وامی تێیدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، وه‌به‌بێ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه، هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خت بهشوێنێکمان ناگه‌یه‌نێت. بۆ نموونه، ئه‌و دوو حزبه هێزێکیان له خۆیان کۆکردووه‌ته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندیدا نییه ئه‌و هه‌لومه‌رجه بگۆڕدرێت. ئه‌م هێزه له خه‌ڵکانێک پێکهاتووه که به‌هره‌مه‌ندن له دامه‌زراندن و وه‌رگرتنی پاره‌وه پوولێکی زۆر له‌ڕێگه‌ی وهفادرییانهوه بۆ حزب. بۆیه وه‌ک پێشمه‌رجێک له‌پێش هه‌ڵبژاردندا، ئه‌وه‌ی له‌کوردستاندا گرنگه ئه‌نجامبدرێت ڕێفۆرمی ئه‌و ده‌زگایه‌نه و ڕزگارکردنیانه له ده‌ستی ئه‌و هێزه موشهخۆره که پارتی و یه‌کێتی سهرقافڵهییان ده‌که‌ن و به‌کاریان ده‌هێنن بۆ به‌رده‌وامبوونی سیاسه‌ت و ئه‌جینداکانی خۆیان. چاککردن و گۆڕینی سرووشتی ئه‌و ده‌زگایانه گرنگه چونکو ده‌بینین کاتێک که‌سێک سه‌ر به‌یه‌کێک له حزبه‌کانی نێو ده‌سته‌لاته به‌هره‌مه‌نده له گشت پێذاویستیهک، وه‌کاتێکیش که‌سێک ڕه‌خنه له‌ده‌سته‌ڵات ده‌گریت بێ به‌رییه له بچووکترین پێداویستی. ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له سزادان و پاداشتکردن ئه‌و گرفت و به‌ربه‌ستانه‌ن که به‌بێ له ناوبردنیان مۆدێلی ده‌سته‌ڵات له کورستان‌دا ئیمکانی گۆڕانی نییه.
ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی که‌به‌ته‌نیا باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌کات وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانه‌کانی کوردستان، ئه‌وه ناخوینێته‌وه که بۆ ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی ئه‌زموونی ده‌سته‌ڵاته‌که‌یان ئه‌م دوو حزبه چی له ڕێگه‌ی سه‌رکوتکردن و یاخوود له ڕێگه‌ی چه‌واشه‌کردنه‌وه ڕێگه‌یان نه‌داوه به درووستبوونی هێزی سێیه‌م له کوردستاندا. له‌سایه‌ی مۆدێلی حکومڕانیکردنی هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتداردا به‌رپرسی ده‌زگاکان به‌سه‌ر ئه‌ندامانی ڕیزی پێشه‌وه‌ی حزبه‌کانیاندا دابه‌شکراوه. ئه‌مه ئه‌و دیارده کوشنده‌یه‌یه که له‌بری دانانی که‌سی پسپۆر و شاره‌زا له بواره‌کانی به‌ڕێوه‌بردن و بردنه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگادا، ئه‌ندامانی حزب کراون به فه‌رمانڕه‌واو “چاوساغی” کۆمه‌ڵگا. بۆیه ئه‌وه‌ی له ئێستادا گرفته له ووڵاتدا به‌ته‌نیا گؤڕینی ده‌م و چاوه‌کان نییه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکه‌وه، به‌ڵکو گرفته‌که تێڕوانین و ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌یه که هه‌ردوو حزبی ده‌سته‌ڵاتدار گشت کونجێکی کوردستانیان پێ ته‌نیووه.
له کۆتایدا پێویسته ئه‌وه بڵێین که ئه‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه‌ی که پارتی و یه‌کێتی جێکه‌وته‌یان کردووه له کوردستاندا، گشت سنوور و پره‌نسیپه‌کانی حکومڕانیکردنی تێپه‌ڕاندووه. بۆ نموونه، له‌سیسته‌مه دیمۆکراسییه‌کاندا دووجۆر له سیسته‌می حزبی هه‌یه له ململانێ و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشت به ده‌سته‌ڵات و حکومڕانیکردن. شێوازێک پێی ده‌وترێت سیسته‌می چه‌ند پارتێکی سیاسی (Multi Party System )، سیسته‌مه‌ی دووه‌م پیی ده‌وترێت سیسته‌می دوو پارتی (Two Party System). له سیسته‌می چه‌ند پارتیدا، کۆمه‌ڵێ پارتی سیاسی ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، وه ئه‌و پارته‌ی زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنێت مافی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی پێده‌درێت. وه‌ئه‌گه‌ر ده‌نگی ته‌واویشی به‌ده‌ستنه‌هێنا بۆ پێکهێنانی حکومت، ئه‌وه بۆی هه‌یه له گه‌ڵ بلۆکێکی تردا حکومه‌تی که‌مینه پێک بهێنێت و پارته‌کانی تریش وه‌ک ئۆپۆزسیۆن بمێننه‌وه. له‌سیسته‌می دوو پارتی سیاسیش‌دا، حزبێک براوه‌یه و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ته‌نیا حکومه‌ت پێکبهێنێت، وه پارته‌که‌ی تریش ئۆپۆزسیۆنه. به‌ڵام سه‌رباری بوونی چه‌ند پارتێکی سیاسی له کوردستاندا که به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، تاکو ئێستا دیار نییه که کام له‌م دوو نموونانه جێکه‌وته بوونه له کوردستاندا. هۆکاری سه‌ره‌کی بۆ نادیاری و جێنهکهوتهنهبوونی هیچ یه‌کێک له‌م مۆدێلانه ، نادیموکراتی بوونی دوو حزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستانه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی پرۆسه‌ی حکومڕانیکردنییانهوه له کوردستاندا، یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌کانی نادیموکراتی بوونیان به ده‌ستبردن بۆ چه‌ک هه‌ڵدایه‌وه. دوای به‌رپاکردنی شه‌ڕێکی ناوخۆیی که کۆمه‌ڵێ ماڵوێرانی لێکه‌وته‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان، ئه‌زمونی حکومڕانیکردن له کوردستاندا که‌وته ژێر کاریگه‌ریه نێگه‌تیڤه‌کانی سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجا و ڕێککه‌وتنی سیاسی و ده‌م چه‌ورکردنی ئۆپۆزسێۆن به پێدانی وه‌زاره‌ت و پله پایه له حکومه‌تدا. بۆیه پێشنیارکردنی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت به‌بێ چاکسازی و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نانه، هه‌وڵێکه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که‌ئه‌و ده‌زگا و په‌یوه‌ندیه سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه. وه‌به‌بێ له گۆڕنانی ئه‌م دیاردانانه، ئاڵوگۆڕپێکردنی ده‌م چاوه‌کان له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خته‌وه وه‌ڵام به گرفته‌کانی کوردستان ناداته‌وه.
Kja21@sfu.ca
6 مارسی 2011
ڤانکۆڤه‌ر
کاوه حه‌سه‌ن