
ئۆسكار شیندله‌ر واته به‌خشین به ژیان له سه‌رده‌می بێهوده‌ییدا
ئۆسكار شیندله‌ر ناوێكه بۆ مێژووی جوله‌كه به گشتی، و ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی ناوبراو له مردن گه‌ڕانه‌وه به تایبه‌تی، له یاد ناچێت. ئه‌و سه‌رچڵی به ژیانی خۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی كه‌سانی دیكه رزگار بكات. ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندێك بوو بوێر و ده‌روون رووناك. پیاوێك خۆی ده‌خاته مه‌ترسی سه‌خته‌وه بۆ رزگاری ژیانی ئه‌وانی دیكه. ئه‌وانی دیش كێ و له كوێ و له چ ره‌وشێكدا؟ ئه‌وانی دیكه جوله‌كه و له پۆلۆنیای سه‌رده‌می داگیركاری نازییه‌كاندا. به خۆڕایی نییه ئۆسكار شیندله‌ر-ی ئه‌ڵه‌مان وه‌كو ئه‌ستێره‌یه‌ك كه‌وتۆته ئاسمانی مێژووی جوله‌كه‌وه. ئۆسكار شیندله‌ر-یش ئه‌ڵه‌مان بوو، ئه‌ویش هاووڵاتی نازییه‌كان بوو، به‌ڵام كه‌سێك بوو فریشته ئاسا هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌دا كرد. ئۆسكار شیندله‌ر یه‌كێكه له‌و مرۆڤانه‌ی له تاریكستانی سه‌رده‌می هیتله‌ردا، كاتێك زۆر كه‌س مرۆڤبوونی خۆی بزر ده‌كرد، مرۆڤ ئاسا ژیانی به‌سه‌ر برد و له بێ هودهترین سه‌رده‌مدا له خه‌می ئه‌وه‌دا بوو واتایه‌ك به ژیان ببه‌خشێت.
ئۆسكار شیندله‌ر له 28.4.1908 دا له زڤیتاو له دایك بووه. ئاوایی زڤیتاو ئه‌و ده‌مه سه‌ر به قه‌ڵمڕه‌وی قه‌یسه‌ری نه‌مسا و هه‌نگاریا بوو. له 9.10.1974 یشدا له ئه‌ڵه‌مانیا مرد. پیاوێك بوو بازرگان و خاوه‌نكار. له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دا كارگه‌ی هه‌بوو، بۆ كارگهكهیشی پێویستی به ده‌ستی كار بوو، 1200 جوله‌كه‌ی به بیانووی كاره‌وه گرته خۆ و له مردنی مسۆگه‌ر رزگاریانی كرد. كارگه‌كه‌ی ئۆسكار شیندله‌ر له نزیكی شاری كراكاوی پۆلۆنیا بوو. له سه‌رده‌می شه‌ڕدا كه‌ره‌سته‌ی چێشتخانه‌ی بۆ له‌شكری ئه‌ڵه‌مانیا دروست ده‌كرد. ئه‌و به بیانووی ئه‌وه‌ی كه جوله‌كه‌كان كرێی كاریان هه‌رزانه، ده‌چوو له گێتۆ (ئه‌و ئۆردوگایانه‌ی نازییه‌كان جولهكهیان تێدا كۆده‌كرده‌وه و پاشان بۆ مردنیان ده‌بردن) جوله‌كه‌ی ده‌هێناو دهیخستهنه به‌ركار. بێگومان ئه‌و كاره بۆ ئۆسكار شیندله‌ر-ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ئاسانی مه‌یسه‌ر نه‌ده‌بوو، نه‌خێر، ئه‌و بۆ مه‌یسه‌ربوونی ئه‌و كاره پاره‌ی زۆر و دیاری زۆری ده‌دا به به‌رپرسانی نازی له ناو له‌شكر و ده‌زگاگه‌لی نهێنییاندا. یه‌كێك له‌و كه‌سانه كه له سه‌ره‌تاوه وه‌كو راوێژكار و سه‌ركار له كن ئه‌و پیاوه كاری ده‌كرد و ستونی راگرتنی كارگه‌كه‌ی بوو، ئیسحاق شتێرن بوو. ئه‌و پیاوێكی جوله‌كه بوو كه ده‌یزانی و له نزیكه‌وه ئاگادار بوو شیندله‌ر-ی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵه‌مان، چه‌ند له خه‌می رزگاركردنی جوله‌كه‌دایه. هه‌ر كه‌سێك ئه‌و فیلمه دۆكومێنتاریانه ببێنێت كه سه‌باره‌ت به ژیانی ئه‌و پیاوه دروست كراوه، ببیستێت چۆن گۆڤان و شایه‌ته‌كانی سه‌رده‌م و ئه‌و جوله‌كانه‌ی سه‌ر به‌و گروپه كرێكاره بوون كه ئه‌و پیاوه رزگاریانی كرد، حاڵی ده‌بێت ئه‌و مرۆڤه چ ده‌روونێكی ئاوه‌دان و چ هه‌ستێكی جوانی هه‌بووه. ئه‌و ژنانه‌ی له سه‌رده‌می دۆزه‌خ ئاسای شه‌ڕدا شیندله‌ر رزگاری كردوون، چۆن باس له بوێری و سه‌ركێشی ئه‌و ده‌كه‌ن بۆ رزگاری مرۆڤ. “ئه‌و به چ جۆرێك شه‌ڕی كردووه بۆ رزگاری كچه منداڵێك، كاتێك یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كانی نازی كچه‌كه گل ده‌داته‌وه و به شیندلهریش ده‌ڵێت: تۆ ئه‌و منداڵه‌ت بۆ چییه؟ خۆ ناشێ بڵێیت كاری من مه‌یسه‌ر ده‌كات. چۆن له‌و ره‌وشه‌دا شیندله‌ر به گژی‌دا ده‌چێت و ده‌ڵێت ئه‌و په‌نجه ناسك و باریكانه به جۆرێك كارم بۆ ده‌كه‌ن كه ده كه‌سی گه‌وره نایكات. ئه‌و كهنیشهكه كه به‌و جۆره رزگاری بووه له فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ییدا ده‌رباره‌ی شیندله‌ر باس له‌و رۆژه و له‌و ساتی رزگار بوونه‌ی و باس له‌و ده‌رپه‌ڕینی چاره‌نووسه ده‌كات له ده‌ستی نازیگه‌ل.
ژیانی ئۆسكار شیندله‌ر و هه‌ڵسوكه‌وتی وی وه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یه بۆ فێربوون و كردنه نمونه‌ی باڵای ژیان و كار. ساڵی 1993 له هۆلیود به‌سه‌رهاتی رزگاركردنی جوله‌كه‌كان له لایه‌ن شیندلهرهوه كرا به فیلمێك به ناوی “لیسته‌ی شیندله‌ر”. ئه‌و فیلمه كه 194 خولهك درێژه، له سیناریۆ و ده‌رهێنانی ستیڤه‌ن ئالان سپیلبێرگه. سپیلبێرگ (1946) ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌رێكی ئه‌مه‌ریكاییه. ئه‌و فیلمه‌ی سپیلبێرگ، واته لیسته‌ی شیندله‌ر، له ساڵی 1994 دا بوو به براوه‌ی حه‌فت خه‌ڵاتی ئۆسكار و پاڵافتهیش بوو بۆ پێنج خه‌ڵاتی دیكه‌ی ئۆسكار. لیسته‌ی شیندله‌ر، فیلمێكه له ئاستی باڵا و شایسته‌ی به‌سه‌رهاته‌كه دایه.
دیاره ژیانی ئۆسكار شیندله‌ر پڕه له ورده‌كاری جوان و سه‌رنجڕاكێش، جگه له‌و جوامێرییه ده‌گمه‌نه‌ی به‌رانبه‌ر به مرۆڤ له ره‌وشی ته‌نگانه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌رگدا. ئه‌و مرۆڤێك بووه به‌خشنده و بوێر. له سۆنگه‌ی رزگاركردنی كۆمه‌ڵی مرۆڤ و به‌خشینه‌وه‌ی ژیان پێیان، نه‌مری به خۆی به‌خشی.
له رۆژگارێكدا 1200 مرۆڤ كه رووبه‌ڕووی مه‌رگێكی مسۆگه‌ر ببوونه‌وه، ئۆسكار شیندله‌ر له‌و رۆگاره تاریك و ترسناكدا دووباره مۆمی ژیانی له هه‌ناوی ئه‌و مرۆڤانه‌دا داگیرسان.
21.1.2011
سیروان ره‌حیم