
شه‌مشون … حسن حسێن
له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌ریانهه‌ڵداوه سه‌ری زمان و بنی زمانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه راگرتنی ئارامی و هێور کردنه‌وه‌ی بار‌و دۆخه‌که یه. ئه‌گه‌ر که‌سێکی بیانی و نامۆ به‌م کۆمه‌ڵگه‌یه گوێ بیستی ئه‌م قسانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت وای بۆ ده‌چێت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فریشته‌و په‌پوله‌بێت و خه‌ڵکه‌که‌و هاوڵاتیانیش شه‌یتان و شه‌ڕه‌نگێز.ئێمه لێره‌دا نایه‌ینه سه‌ر ره‌فتارو ئاکاری بیست ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌م دوو حزبه که به‌شه‌ڕه جۆروجۆره‌کانیان و په‌لکێش کردنی سوپاکانی ئێراق و ئێران و توران بۆسه‌ر یه‌کتر، به تیرۆری سیاسی نه‌یاره‌کانیان، به قۆرخ کردنی بازاڕ و جومگه‌کانی ئابووری ئه‌م هه‌رێمه‌و به هێنانی خراپترین کاڵاو که‌لوپه‌ل و به گوێ نه‌دان به ژینگه‌ی ئه‌م هه‌رێمه نه‌ک هه‌ر ئاسایش و ئارامیی هاوڵاتیانیان تێکداوه به‌ڵکو هه‌ڕه‌شه‌شیان بۆ سه‌ر نه‌وه‌کانی داهاتوو دروست کردووه. ئێمه لێره‌دا نایه‌ینه سه‌ر توێژینه‌وه‌ی سایکۆلۆژیی ئه‌و دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وامی وشه‌ی ئاشتی و هێمنیی و ئه‌و که‌ماسێیه‌ی که له‌دووتوێی ئه‌م دووباره‌کردنه‌وه‌یه‌یه. به‌ڵکو به‌ته‌نها باس له‌م سێ هه‌فته‌یه ده‌که‌ین و ده‌ڵێین ئه‌وه‌کێیه که به ته‌قه‌کردن به کوشتن و بریندار کردنی گه‌نجانی ناڕازی ئارامی خه‌ڵک ده‌شێوێنێت؟ ئه‌وه کێیه به گرتن و فڕاندنی هه‌ڵسوڕاوو ئه‌کتیڤیسته‌کانی خۆپیشانده‌ران وته‌قه‌کردن به‌سه‌ر ماڵه‌کانیاندا به ده‌مانچه‌ی کاتم و به دانانی بۆمب ئارامی و ژیانی خه‌ڵک ده‌شێوێنێت؟ ئه‌وانه کێ بوون ئه‌مشه‌و هێرشیان کرده‌سه‌ر خێمه‌ی مانگره‌کان و هێمنی و ئارامیان لێ شێواندن؟ ئایا ئه‌مه ئێوه نین له‌رێگه‌ی به‌ڵته‌جی و پیاوکوژه‌کانتانه‌وه ده‌تانه‌وێت ئاقار‌و ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌کان بگۆڕن و پاشان خه‌ڵک به گێره‌شێوێن و تێکده‌ر ناوببه‌ن و خۆشتان به ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌لار و سه‌نگین؟ ئێوه به‌هێرش کردنه سه‌ر خێمه‌ی هاوڵاتیان و لێدان و شێواندنی ئارامییان سه‌لماندتان که بجوکترین گیانی به‌رپرسیارێتیتان تێدا نه‌ماوه‌و یاری به موقه‌ده‌راتی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌که‌ن و کۆمه‌ڵگه به‌ره‌وئاشوبێکی فیعلی ده‌به‌ن. ئه‌مه‌یه مه‌نتقی ئێوه مه‌نتقی شه‌مشونیی که به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌ن خودایه به‌سه‌ر خۆم و دوژمنه‌کانمدا، مه‌نتقێک که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خێر‌و بێرو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه به‌ره‌هایی بۆ خۆم نه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ره‌هایی به‌ده‌ست خۆمه‌وه نه‌بێت ئه‌وا نابێت بۆ که‌س بێت و چی ده‌بێت با ببێت…
6/3/2011