كه ده‌زانن كه‌ركوك پیلانی له‌سه‌ره، ده‌ئێوه‌ش به سیاسه‌تی حزبییانه‌ی خۆتاندا بچنه‌وه
گواستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی پاوانكاریی گۆڕه‌پانی سه‌رجه‌م جومگه زیندوو و هه‌ستیاره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردهواری له سنووری ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك‌و ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به عێراقی عه‌ره‌بی له (2003) به‌دواوه كه له ده‌ستووردا به (ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان) ناوزه‌دكراوه، كه‌ركوك و تێكڕای ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك برد كه ئێستا‌و دوای نزیكه‌ی (8) ساڵ له تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ریدا، تازه به‌تازه، هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ونه سینگوتان و داوا له كوردانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن كه فریای كه‌ركوك بكه‌ون، له مه‌ترسیدایه‌و پیلانی له‌سه‌ره!!.
به‌ڕێزانم.. كه‌ركوك له‌و رۆژه‌وه پیلانی له‌سه‌ره كه خودی ده‌سه‌ڵاتی حزبییانه‌ی ئێوه، (شه‌لم كوێرم، ناتبوێرم)، كه‌وتنه وێزه‌ی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان و به‌چاوی دژ‌و دوژمنه‌وه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا كردن، كۆنه جاش و پیاوه بوودهڵهكانی سه‌رده‌می به‌عستان هێناو پله‌و پایه‌ی حزبی و حكومیتان به‌سه‌ردا دابه‌شكردن و هه‌ر به‌چاوی ناحهزیشهوه له كوردانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆتان ده‌ڕوانی!!. كه‌ركوك له‌و رۆژه‌وه پیلان و مه‌ترسی له‌سه‌ره كه ئێوه جگه له خۆتان و خه‌ڵكانی سه‌ربه‌خۆتان، چاوتان كه‌سی دیكه نابینێت و ئاماده‌ش نین، كه‌سی دیكه بخوێننه‌وه!!. ده‌ی ئه‌گه‌ر وا نییه ئه‌وه بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن، به‌ڕێوه‌به‌ر، یان یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌كی كوردیم بۆ بێنن كه كابرایه‌كی حزبی نه‌بێت، یان سه‌ربه حزبه كوردستانییه‌كانی دیكه بێت؟!، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیم بۆ بێنن كه ئێوه برابه‌ش به‌سه‌ر خۆتاندا دابه‌شتان نه‌كردبێت!!. ناوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیهیهكم بۆ بێنن كه له ده‌ره‌وه‌ی رێكخستن و سیاسه‌تی ئێوه‌دا بێت!!. ئێوه له‌م شاره‌دا ویستتانو ده‌تانه‌وێ، هه‌رچی هه‌یه، موڵكی حزبه‌كه‌ی ئێوه بێ، ئیتر گرنگ نییه ئایینده‌ی كوردستان و ئاساییشی نه‌ته‌وه‌ییمان چی به‌سه‌ردێت!!. ئێوه له‌مشاره‌دا هه‌موو شتێكتان حزباند و ده‌رفه‌تێكتان بۆ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی خۆتان نه‌هێشته‌وه، كه هه‌ر له (2003) به‌دواوه له مه‌ترسیی ئه‌و پیلانانه ئاگاداریان ده‌كردنه‌وه، به‌ڵام ئێوه له‌جیاتی گوێگرتن لێیان ده‌یانجار به خائین و ئاژاوه‌چی و دژه حزبتان ناوده‌بردن!!. راسته كه‌ركوك مه‌ترسی و پیلانی داگیركه‌رانی له‌سه‌ره، به‌ڵام ئێوه خۆتان (ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه) تاوانباری یه‌كه‌مینی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی سه‌ر كه‌ركوكن، ئاخر ئێوه، هه‌تا گوندهكانیشتان لێ دابه‌ش دابه‌ش كردین‌و ئه‌میان زه‌ردو ئه‌ویان سه‌وز، ئه‌م گه‌ڕه‌كیان هی من و ئه‌ویتریشیان هی تۆ، ئه‌م ماڵه‌یان كوڕی چاكی سه‌ر به ئێوه‌یه‌و ئه‌مه‌شیان بێلایه‌نه‌و نابێ هیچ هاوكارییه‌ك بكرێت!!. ئێوه له‌م شاره‌دا چیتان نه‌كرد؟، بڕیاره سه‌قه‌ته‌كه‌ی (32) به (32) هه‌ر له داهێنانی بیری حزبیانه‌ی ئێوه بوو!!. ئه‌رێ پێمان ناڵێن: بۆچی تا ئێستا بستێك زه‌وی داگیركراوی جووتیارانی گونده‌كانی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری وه‌كو خۆی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی مالیه‌ی حكومه‌تی به‌غداوه داگیركراوه‌و كاتی خۆی به بڕیارێك له‌لایه‌ن سه‌دامی دیكتاتۆره‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، ئه‌ی بۆچی له ماوه‌ی ئه‌م (7) ساڵه‌ی رابردوودا گه‌وره به‌رپرسانی عێراق له به‌غدا، به‌تایبه‌تیش كوردانی ناو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی، تا ئێستا سه‌باره‌ت به‌و پرسه هیچیان نه‌كردووه‌و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت، هیچیان بۆ بكرێت و چاوه‌ڕوانی بڕیاره‌كانی (ده‌سته‌ی موڵكدارێتی عێراقین) كه وه‌كو نوێنه‌رێكی یوئێن له‌دوای لێكدانه‌وه‌ی پرسی زه‌ویوزاره داگیركراوه‌كانی جووتیارانی كه‌ركوك و شلوخاوی ئه‌و ده‌سته‌ی موڵكدارێتییه عێراقییه، وتبووی: به‌م حاڵه بێت، كێشه‌ی زه‌ویوزاری جووتیارانی كه‌ركوك، تا ساڵی 2052، ئینجا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆیه راسته كه‌ركوك باری دیموگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری و سه‌رجه‌م كایه‌كانی دیكه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی شێوێندراوه‌و كاتێكیش پاشماوه‌كانی به‌عس و عه‌ره‌به ته‌عریبچی و داگیركه‌ره‌كانی كه‌ركوك و شۆفێنیستهكانیان، كورد به‌و بێده‌سه‌ڵاتییه ده‌بینن، داوای ده‌ركردنی كورد ده‌كه‌ن له‌شاره‌كه، بۆیه باشترین رێگه‌چاره بۆ داكۆكیكردن له كه‌ركوك و ناوچه داگیركراوه‌كانی دیكه‌ی باشووری كوردستان، ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان و دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی حزبایهتیتان و یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد‌و رێزگرتنێكی راستگۆیانه له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و دووركه‌وتنه‌وه له‌و سیاسه‌ته ته‌مومژاوییه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كه‌ركووكییه‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و دانانی كه‌سانی ته‌كنۆكرات و سهربهخۆو بوێر‌و راستگۆ له فه‌رمانگه‌و داموده‌زگا ئیدارییه‌كانی شاره‌كه‌و قه‌زاو ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری، نه‌ك پاوانكردنی هه‌موو جومگه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی حزبییانه‌ی خۆتان و كاتێكیش مه‌ترسی گه‌یشته بوونی خۆتان، ئینجا هاوارتان لێههڵبسێت و كه‌ركوك و كهركوكییهكانتان به‌بیربێته‌وه!!.
رابه‌ر ره‌شید- كه‌ركوك