ملوێنه‌ها له لاوانی کچان و کوڕان له ڕۆژی ژنانی جیهاندا!
ئامانجی شۆڕشی میسر به‌ده‌ستهێنانی ئازادیی و شکۆداریی و دادپه‌روه‌ریی بوو بۆ هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌بێ خوێندنه‌وی ڕه‌گه‌ز و دین و چین، بۆیه چینی ناوه‌ڕاست پشتیوانی خۆپیشاندانی هه‌ژاران و کرێکاران و بێکارانیان کرد، خاوه‌ن سامان و پێگه حکومیه‌کانیش له حکومه‌تی گوازراوه‌دا دژایه‌تی خۆپیشاندانیان کرد، ده‌سته‌بژێری باڵاده‌ست و ده‌وڵه‌مه‌ند له ڕۆژنامه‌کان و ڕاگه‌یاندنه‌کان و ڕۆشنبیره‌کانیان به خۆپیشانده‌رانیان ده‌وت ده‌سته‌یه‌ک له ئاژاوه‌گێڕان و تێکده‌رانی توێژ و چینه‌کان ڕیزه‌کانی شۆڕشی گه‌نجه مه‌زنه‌کانن که داوای ئازادیی لیبراڵیانه ده‌کان، ئه‌م ئاژاوه‌گێڕانه‌ی که‌وتونه‌ته نێوان شۆڕشی لاوانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایش و ئارامیی، ئه‌م دو وشه‌یه(ئاسایش و ئارامیی) ئه‌و سه‌رقاپه میراتگرییه‌یه که له دێرزه‌مانه‌وه و له سه‌رده‌می کۆیلایه‌تیه‌وه ماوه‌ته‌وه بۆ لێدانی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، ڕژێمی حوسنی موباره‌ک بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته ویستی له شۆڕشی 25ی یه‌نایر بدات، به ناوی پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵاته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆڕاگریه‌کی گه‌وه‌ری گه‌ل و هێزی ڕێکخستنی ئاگایانه نه‌بوایه له‌وانه‌بوو هێزی ده‌ره‌کی وه‌ک ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاویان ده‌کرده‌وه به‌سه‌ر شۆرش و شۆڕشگێڕاندا سه‌ربکه‌ون و شۆڕشه‌که‌یان بکوژێنه‌وه، لاوه شۆڕشگێڕه‌کان سه‌لماندیان که زۆر به‌وریاییه‌وه جه‌ختده‌که‌نه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کچان و کوڕانی به‌شمه‌ینه‌ت، ئه‌م لاوانه زۆر باش هه‌ستیانکردبوو به‌و په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی په‌تریارکی و ده‌سه‌ڵاتی چینه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، زۆر هوشیاربوون له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕزگاریی ژنانی(نیوه‌ی گه‌ل) که جیاناکرێته‌وه له ڕزگاری نیشتیمان له سته‌می ناوه‌کی و ده‌رکی.
په‌یوه‌ندی من به نه‌وه‌ی نوێوی کچان و کوڕانی گه‌نج له ڕۆژانی شۆڕشی گۆڕه‌پانی ئازادیه‌وه ده‌ستیپێنه‌کردوه، به‌ڵکو ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌م دێرینه و ده‌مێکه هه‌یه، زۆرێک له‌و گه‌نجانه له ته‌مه‌نی منداڵه‌کانم و نه‌وه‌کانمدا بوون، خاوه‌نی چه‌ندین جۆری مه‌عریفه بوون، به‌رده‌وام سه‌ردانیان ده‌کردم با تاک و به کۆمه‌ڵی بچوک وگه‌وره، بۆ ووتوێژکردن و گۆڕینه‌وه‌ی ڕا له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و داهێنان و یاخیبوون و ڕاپه‌رین و هه‌موو جۆره‌کانی زانست و هونه‌ر، سه‌رسام بووم به فراوانی ئاسۆی زانست و زانیاریان و عه‌شقیان بۆ گفتوگۆکردن به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌م جۆره گفتوگۆ و جه‌ده‌له‌یان به ئه‌هریمه‌نانه داده‌نا، هه‌مو بیرمه‌ند و داهێنه‌رێکیان له ژنان و پیوان تۆمه‌تبارده‌کرد به بزوێنه‌ری جه‌ده‌لی ئه‌هه‌ریمه‌نانه، سه‌رسام بووم به داهێنانی لاوه شۆڕشگێڕه‌کان، توانستیان له‌شکاندنی سنوره داخراوه‌کاندا، به‌ستنه‌وه‌ی زانستنی مرۆیی به زانستی سروشتیه‌وه، به‌ستنه‌وه‌ی مافی مرۆڤ به مافی ژنان و مافی هه‌ژارانه‌وه، ئه‌مه ئه‌و لاوه نوێ هوشیارانه‌بوون، ئه‌وه‌ی که داهێنانی ده‌کردو یاخی ده‌بوو و شۆڕشێکی گه‌وره‌ی دروستده‌کرد.
شۆڕش ئه‌م جار سه‌رکه‌وت، به هۆی هوشیاریی و کرانه‌وه‌ی عه‌قڵ بۆ به‌ها مرۆییه به‌رزه‌کان، ئازادی، شکۆداریی، دادپه‌روه‌ریی، بۆ هه‌موان به ژنان و پیاوانه‌وه، کرێکاران و جوتیاران و هه‌ژاران و بێکارانه‌وه، ئه‌م به‌ها جوانانه له گۆڕه‌پانی ئازادی‌دا ده‌رکه‌وت، جیاوازیه چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زیی و دینه‌یه‌کان وه‌لانران، موسڵمان و مه‌سیحی یه‌کسانبوون، کرێکار و دکتۆرێک یه‌کسان بوون، ژن و پیاو یه‌کسان بوون، هه‌موان یه‌کسابووین له به‌رده‌م یاسای شۆڕسی نوێ‌دا له کۆمه‌ڵگای گۆڕه‌پانی ئازادییدا، چ له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌دا و چ له ژیانی ڕۆژانی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی چادرگاکاندا، له خواردن و خواردنه‌وه و برسێتی و تینوێتی و سه‌رما و گسکدان و پاکردنه‌وه و نه‌خۆشیدا یه‌کسان بوون، به‌های چینایه‌تی په‌تریارکی و دابه‌شکردنی کار له‌سه‌ر بناغه‌ی ڕه‌گه‌ز و چینایه‌تی تێکشکا له گۆڕه‌پانی ئازادی‌دا، برینپێچیی و پاکردنه‌وه چیتر کاری تایبه‌تی ژنان و ئیشکه‌ره هه‌ژاره‌کان نه‌بوو، هه‌مو یه‌کسان بوو له کار و به‌رپرسیارێتیدا، له ژیان و له مردن‌دا به فیشه‌کی گه‌رمی ده‌ستی جه‌لاده‌کان هه‌موو هاوبه‌ش و یه‌کسان بوون، هه‌موو له سه‌ما و خۆشی و سه‌رکه‌وتندا وه‌ک یه‌کبوون، دواجاریش به‌رده‌وامی شۆڕش تا به‌ده‌ستهێنانی دوا ئامانجه‌کان هه‌مویان.
هه‌مووش وه‌ک یه‌ک بوون له هه‌ستکردنیان به ڕه‌شبینی کاتێک لیژنه‌یه‌ک دروستبوو بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور، نه‌ک گۆڕین له ڕیشه په‌تریارکیه چینایه‌تیه‌که‌یه‌وه، کاتێک لیژنه ته‌نیا له پیاوانی یاسا ناسان دروستبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌ستور کۆنتراکتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه و گشتگیره و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی گشتی و تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه، که سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت و خیزان هه‌مووی کرۆکی کۆمه‌ڵگایه و جیاناکرێته‌وه، لیژنه‌که ته‌نیا له پیاوان دروستبوو، ژنانی تیا پشگوێخرا و وه‌لانرا، سه‌یر له‌وه‌دا بو که کوڕه لاوه شۆڕشگێڕه‌کان زیاتر له ژنانی مامۆستایانی زانکۆکان توڕه‌تربوون له‌سه‌ر وه‌لانانی ژنان و حسابنه‌کردن بۆ ژنان، کوڕه لاوه‌کان بڕیاریاندا یه‌كێتیه‌کی ژنانی میسری له‌گه‌ڵ کچاندا پێک‌بێنن، کوڕه لاوه‌کان پێش کچه لاوه‌کان بڕیاریاندا ڕێپێوانی ملوێنیی بکه‌ن له 8 ی مارتی ڕۆژی جیهانیدا، ڕایانگه‌یاند ئه‌و ئازادیی و شکۆداریی و دادپه‌روه‌رییه‌ی که داواکاری شۆڕش و شۆڕشگێڕان بووه مافی هه‌موو گه‌ل ده‌گرێته‌وه وه‌ک یه‌ک، ژنان و پیاوان و منداڵان، کچ و کوڕه لاواکان توڕه بون له‌سه‌ر مانه‌وه و لانه‌بردنی مادی 2 له ده‌ستوردا، ده‌یانووت: ئه‌م ماده‌یه جیاوازی ده‌کات له نێوان موسڵمان و قبتیه‌کاندا، پێوسته ده‌ستور به ته‌واوه‌تی شارستانیانه بێت، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی شه‌ڕنگێزیی تایه‌فه‌گه‌رێتی، پێوسته دین له ده‌ستور و ده‌وڵه‌ت و یاسای گشتی و تایبه‌تی جیابکرێته‌وه، بێگومان ده‌بێت یاسای باری که‌سێتی شارستانی و یه‌ک بێت بۆ هه‌موو موسڵمان و مه‌سیحی، پێویسته هه‌موان له‌به‌ردم ده‌وڵه‌ت و یاسا و خێزاندا وه‌ک یه‌ک بین، ئه‌وه ئه‌و دادپه‌روه‌رییه بوو، که شۆڕش داواکاریی بوو، پێیوسته ژنان و قبتیه‌کان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت که خۆیان کاندید بکه‌ن له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا و بۆ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تیش.
ده‌رکه‌وت که زۆرێک له لاوانی ئیخوان موسلیم و نه‌وه‌ی نوێیان که هاوئاهه‌نگبوون له‌گه‌ڵ به‌هاکانی شۆڕشی لاوانی 25 یه‌نایردا له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕایه‌دان، ئه‌وانه‌ی که من بینیمن له گۆڕه‌پانی ته‌حریردا سه‌رسامیانکردم که چه‌ند باوه‌ڕیان به ئازادی و شکۆداریی و دادپه‌روه‌ریی بۆ هه‌مووان هه‌یه، له ژنان و پیاوان و موسڵمان و قبتیه‌کان.
لیژنه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی بۆ دامه‌زراندنی یه‌کێتی ژنانی میسری دروستبوو له لاوانی کچان و کوڕان وه‌ک یه‌ک، ده‌یانووت: مه‌حاڵه دیموکراتیه‌ت به بێ دادپه‌روه‌ریی و ئازادی و شکۆداری بۆ هه‌مووان به بێ جیاکاریی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و دین و چینایه‌تی، پێویسته ده‌ستور هه‌مووی بگۆڕێت، ئه‌م ده‌ستوره‌ی ئێستا ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی پاتریارکی ده‌سه‌پێنێت، ده‌ستور له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماکانی شۆڕشی 25 یه‌نایردا دژه، ئه‌وه ده‌ستوری ڕژێمی پێشوبوو، بێگومان ده‌بێت ئه‌و ده‌ستوره هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، پێویسته کۆمه‌ڵه‌ی ده‌مه‌زرێنراو له ژنان و پیاوان و موسڵمان و قبتیه‌کان هه‌ستن به داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستورێکی نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماکانی شۆڕشی 25 یه‌نایر، ده‌بێت بخرێته ده‌نگدانه‌وه دوای ئه‌وه‌ی که به قوڵی له هه‌موو لایه‌نێکی کۆڵرایه‌وه.
له 8 ی مارتدا ڕۆژی جیهانی ژنان خۆپیشاندانی ملوێنی یانی چی؟ لاوان ئه‌م بیرۆکه‌یه‌یان ووروژاند دوای ئه‌وه‌ی که ژنان له لیژنه‌ی ده‌ستوردا وه‌لانرابوون، کچه لاوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ژنان زۆر زیاتر له ژنانی ناو ڕێکخراوه باوه‌کانی ژنان و ڕێکخراوه شارستانیه‌کان و ڕێکخراوه حکومیی و ناحکومیه‌کان و هه‌ندێک له ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ که بیریان چبوو که ژنانیش مرۆڤن و هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌و ڕه‌وته سیاسیه دینیه کۆنه‌په‌رستانه‌ی که وایانداده‌نا که بزووتنه‌وه‌ی ژنان سه‌ربه ڕۆژئاوان و ده‌یانه‌وێت ڕیزکانی خه‌باتگێڕان به‌ش به‌شکه‌ن به په‌رۆشتر بوون. دیسان ئه‌و کچه لاوانه له‌وانه‌ش به پرۆشتر بوون که خۆپیشانده‌رانی کرێکاران و هه‌ژاران و بێکارانیان به ده‌سته‌یه‌کی فتنه داده‌نا و به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامیی حسابده‌کرد، هه‌رئه‌وانیش بوون که شۆڕشگێڕانی 25ی یه‌نایریان به ده‌ستی ئامریکا و سه‌هوێنی داده‌نا که هه‌رشه له ئاسایش و ئارامی وڵات ده‌که‌ن، که‌چی هه‌ر دوای ڕوخانی ڕژێم و سه‌رکه‌وتنی شۆڕش که‌وتنه ماستاوکردن و پێشبڕکێ بۆ خۆ نزیکردنه‌وه له شۆرش، که شۆڕش بوو به شۆڕشێكی پیرۆز لایان، بوو به گه‌وره‌ترین شۆڕش له مێژووی میسردا لایان به‌ڵکو له هه‌موو جیهانیشدا.
سه‌رچاوه: حوار متمه‌دن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=248486