
به‌رپرسیارێتی كه‌ركوك ، ئه‌ركی هه‌مووانه..!!
ماوه‌یه‌ك له‌به‌ر ئێستا بابه‌تێكم نووسی له‌ژێر ناونیشانی ” چیبكه‌ین بۆ كه‌ركوك ” له‌م بابه‌ته‌دا هێنده‌ی رۆشنبیرانم خستبووه نێو هاوكێشه‌كه‌وه ، ئه‌وه‌نده قسه‌م له‌سه‌ر رۆڵی سیاسیه‌كان نه‌كردبوو ، ئه‌وه‌ی راستی بێت من له‌و روانگه‌یه‌وه قسه‌كانم رووبه‌ڕوی رۆشنبیران بوو ، كه سیاسیه‌كانی ئێمه وا راهاتوون گوێ له‌كه‌س نه‌گرن ، به‌داخه‌وه له‌مه‌شیان جگه له نووسه‌ر ” عبدالله‌سلێمان مه‌شخه‌ڵ ” كه زۆر په‌رۆشانه بابه‌تێكی به‌پێزی بڵاوكرده‌وه ، كه‌سی تر نه‌هاته ژێرباری ئه‌وه‌ی چ رێگاچاره‌یه‌ك بۆ كه‌ركوك بدۆزینه‌وه ، من هه‌رگیز ناڵیم من یه‌كه‌م كه‌سم قسه‌م له‌وباره‌یه‌وه كردووه ، ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستم بوو ، جارێكی ئه‌و زاره هه‌ڵده‌مه به‌رده‌م نووسه‌ران و رۆشنبیرانی شاره‌كه‌م ، ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره پێماباشه به‌جدی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ، به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه به‌رانبه‌ر كه‌ركوك ، كه ناكرێ ئیتر له‌م بارودۆخه‌دا فه‌رامۆشی بكه‌ین ، هه‌رچی وتاره له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه ، بابیخه‌ینه لاوه ، با هه‌موومان له‌و ده‌لاقه‌یه‌وه ته‌ماشای كه‌ركوك بكه‌ین كه زه‌رووره‌تی واقیعی سیاسی له دونیا‌و ده‌وروبه‌ر هه‌لێكی تری بۆ ره‌خساندوین تا بتوانین كه‌ركوك وه‌ك ئه‌مڕۆ ته‌ماشا بكه‌ین ، نه‌ك وه‌ك دوێنێ ، به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك كورد هه‌لی زۆر گرنگمان بۆ ره‌خسا كه ده‌مانتوانی سیحرێكی تر به‌كه‌ركوك ببه‌خشین ، به‌ڵام نه‌مانكرد ، ئێمه جارێكی تر بانه‌ڵێین بۆ نه‌مانكرد ، به‌ڵكوو پێویسته ئێستا ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه ، با هه‌ندێ له‌گه‌ڵ خۆماندا راستگۆبین ، ئێمه بۆ ساڵێك به‌رله‌ئێستا نه‌مانتوانی پێشمه‌رگه بێنینه ناو كه‌ركوكه‌وه ، من كێشه‌م نیه بۆ هات و مه‌به‌سته‌كان چی بوون ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه چۆن توانیمان ، ئه‌مه ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه‌یه ، كه‌واتا لێره‌دا هه‌ست ده‌كرێ ئه‌وه‌ی دوێنی نه‌مانتوانی ، ئه‌مڕۆ ده‌توانین ، ئه‌م هاتنه‌ی پێشمه‌رگه دونیایه‌ك ره‌هه‌ندی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بۆ كورد و دۆسته‌كانی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌به‌ستمانه كه‌ركوك وه‌ك ئه‌و سمبوله ته‌ماشابكه‌ین ، ده‌بێ بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه چۆن له‌كه‌ركوكدا كاربكرێت ، من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردن پێمباش بوو هه‌رهێزێك به‌جیا دابه‌زێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا هێزه‌سیاسیه‌كان كردیان كه هه‌ر ” 8 ” هێزه كوردییه‌كه‌ی كه‌ركوك كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری خۆپیشاندان نه‌كه‌ن ، چه‌نده كارێكی سلبی بوو ، هێنده‌ش كارێكی ئیجابی بوو ، سلبییه‌كه‌ی له‌و سوونگه‌یه‌وه ، كه هه‌موو قسه‌ی زۆرمان له‌سه‌ر ئیداره‌ی شاره‌كه‌مان هه‌یه و ناكرێ لێیان قبوڵبكه‌ین به‌م سستمه كاربكه‌ن و زه‌روورییه بیانهێنینه‌وه هۆش خۆیان ، ئێمه به‌درێژایی “8 ” ساڵ قسه‌ی زۆرمان له‌وباره‌یه كرد ، كه‌چی كه‌س گوێی لێنه‌گرتین ، ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی دڵسۆزی رۆشنبیرانی كوردستانه كاتێ ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر برینه‌كانی كه‌ركوك .
ئه‌وه‌شی كه ئیجابیه ، ئه‌وه‌یه دوای ئه‌و هه‌موو گرژییانه‌ی له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی به‌شداری نه‌بوون له خۆپیشاندان له‌كه‌ركوك ، هه‌موویان یه‌ك ریزبوون ، هه‌رچه‌نده ئه‌م یه‌كڕیزیه به‌دیوێكدا ته‌فسیری خراپی بۆ كرا ، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تری كوردستان بوو ، به‌وه‌ی له‌كه‌ركوك خۆپیشاندان نه‌كرا ، هه‌رچه‌نده من پێموایه خۆپیشاندان له هه‌ولێر بكرایه له كه‌ركوك گرنگتره ، كه‌واتا نه‌مانتوانی پشتگیریی له سلێمانی بكه‌ین ، ئه‌م ته‌فسیره‌ش دیوی راستی هه‌یه و دیوی هه‌ڵه‌شی هه‌یه ، دیوه راسته‌كه‌ی ئه‌ویه خه‌ڵكی كوردستان كه‌ركوك به به‌شێك له‌كوردستان ته‌ماشا ده‌كه‌ن و ناتوانن كه‌ركوك له‌سلێمانی جیا بكه‌نه‌وه ، دیوه‌كه‌ی تری ئه‌وه‌یه كه كه‌ركوك تا ئه‌م چركه‌ساته به‌شێك له‌كوردستان نیه ، هه‌رچی داخوازییه‌كان له‌سلێمانی رووبه‌ڕوی حكومه‌تی كوردی ده‌كرێته‌وه ، به‌ڵام كه ئێمه له كه‌ركوك خۆپیشاندان بكه‌ین راسته‌وخۆ داخوازییه‌كانمان رووبه‌ڕووی حكومه‌تی به‌غدا ده‌بنه‌وه ، بۆیه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه ، نایاته‌دی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌م كاته‌دا فشاره‌كانمان سه‌ركه‌وتوو نابێت ، چونكه كه‌ركوك تاكه پارێزگایه هه‌ڵبژاردنی پارێگای تێدا نه‌كراوه ، له‌م كاته‌دا كه‌ركوك له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و یاسایه‌كان داماڵراوه ، بۆیه ئیداره‌ی كه‌ركوكیش وه‌ك ده‌نگ دێته پاڵ خۆپیشاندارن و داوای ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له به‌غدا ده‌كات ، دوای ئه‌و هه‌موو رووداوانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و دواتریش له‌به‌شێكی زۆری شاروشارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان روویاندا ، ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هاته ژێرباری داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ره‌وه ، بۆیه ئێستا سه‌رقاڵی ئاڵوگۆره له به‌شێك له‌پۆسته باڵاكان و ئیداره‌كانی شاره‌كانی كوردستان ، دیاره له‌م سه‌روبه‌نده‌دا كه‌ركوكیش به‌شێكه له‌و هاوكێشه‌یه سیاسییه ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین ئه‌وه‌یه ، با ئه‌مجاره به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوكدا بكه‌ین ، له‌ماوه‌ی رابووردوودا زۆر قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و مامه‌ڵه حیزبییه‌ی ناو كه‌ركوك كرد كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی قوربانیدان بوو به مه‌سه‌له نه‌ته‌واییه‌تیه‌كان ، له‌م دۆخه‌دا خه‌ڵكی كه‌ركوك تووشی جۆرێك له‌بێهوده‌یی بوو كه ئه‌مه سه‌ختترین قۆناغێكه خه‌ڵكی ئێمه‌ی پێدا تێده‌په‌ڕێ ، بۆئه‌وه‌ی خه‌ونی خه‌ڵكی كه‌ركوك و ته‌واوی كورد نه‌كه‌ینه قوربانی ویستی حیزبیانه ، پیویسته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و رۆشنبیران كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه خه‌ڵكی تۆكنۆكرات و لێهاتوو دیاربكه‌ن بۆ ئیداره‌دانی كه‌ركوك ، پێویسته خه‌ڵكانێك بخه‌نه ناوكێشه‌كه‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و خه‌ڵك بهێنێته‌وه دۆخی شاخ ، به بڕوای من ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك شیاوترین شێوه‌یه ، ئه‌وه‌ی له‌رابووردودا كراوه به‌شێكی زۆری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته ئێوه زۆر خیزبیانه مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ دۆخی كه‌ركوك كرد و ئه‌وه‌شی زیانی تێداكرد خه‌ڵكی كوردستان بوو ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌رابوردووی خۆمان ده‌ربازبین ، پێویسته داهاتوومان له گرنگی كه‌ركوكه‌وه ته‌ماشا بكه‌ین و بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌كین به‌درێژایی ” 90 ” ساڵ خه‌ڵكی ئه‌م كوردستانه‌مان كردووه‌ته قوربانی كه‌ركوك ، چۆن له‌م دۆخه گرژوئاڵۆزه‌دا هه‌موولایه‌نه كوردییه‌كان واژیان له‌سه‌ر پاراستنی كه‌ركوك كرد ، با ئه‌مجاره‌یان خه‌ونی له‌مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ینه واقیع و بۆ جارێكیش بیت به‌یه‌كه‌وه ده‌ست بخه‌ینه سه‌ر خه‌ڵكی بێلایه‌ن و به‌توانای شاره‌كه‌مان ، ئه‌م شاره ده‌یان خه‌ڵكی لێهاتوو خه‌مخۆری تێدایه ، ئێمه ده‌توانین له‌رێی ئه‌و خه‌ڵكانه‌وه كه‌ركوكیه‌كان و حیزب ئاشتبكه‌ینه‌وه ، با ئه‌مجاره‌یان هه‌موو یه‌ك ده‌نگ كه‌ركوكیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ویستی كه‌ركوك بكه‌ین ، با حیزب بكه‌ینه ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نی و خه‌ڵك له چاوی نه‌ته‌وه‌وه ته‌ماشای حیزب بكات ، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ئه‌م دۆخه له‌ده‌ست خۆمان بده‌ین دڵنیام جارێكی دی وه‌ك ئێستا بۆمان رێكناكه‌وێت ، هه‌له‌و پێویسته كار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه بكه‌ین ، هه‌وڵبده‌ین لیژنه‌یه‌كی لێهاتوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكبهێنین ، ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌وه‌بێت به‌دوای خه‌ڵكی خه‌مخۆر و به‌توانادا بگه‌ڕێت ، ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه زۆر قورس ده‌بێت ، به‌وه‌ی چۆن بتوانی ته‌واوی هێزه سیاسیه كوردییه‌كان بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی هه‌موولایه‌ك دڵسۆزی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك بكات ، ئه‌ویش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه كه ئێوه بتوانن بڕیارله‌سه‌ر ئه‌و ئه‌جندایه بكه‌ن ، ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌كراوه ، ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام حیزب له‌سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ته‌ماشاكراوه ، ره‌نگه ئه‌م بڕیاره به‌لای حیزبییه‌كانه‌وه قورس بێت ، به‌ڵام ناتوانن بڵێن راست نیه ، چونكه ئه‌وه‌ی پێشتر له‌كه‌ركوك كراوه ئه‌وه‌یه ئه‌م دووحیزبه به‌رده‌وام كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له حیزبه‌كانی خۆیاندا كورتكردووه‌وه‌ته‌و و به‌رده‌وام ئه‌و ، ئه‌وی تری قبوڵ نیه ، بۆیه زۆر حیزبیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی كه‌ركوكدا كردووه ، تا گه‌یشتوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیش قومار له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ده‌كه‌ن و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا كه‌ركوك له‌ده‌ست خه‌ڵكه خه‌مخۆره‌كه‌ی ده‌ربكه‌ن ، بۆیه به‌باشی ده‌زانین هه‌موو لایه‌كتان وه‌ك تیمێكی خه‌مخۆر كار له‌سه‌ر داهاتوی كه‌ركوك بكه‌ن و به‌دونیابینیه‌وه به‌دوای چاره‌سه‌رییه‌كاندا بگه‌رێین ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك له‌و قه‌یرانه‌وه نه‌خه‌ینه قه‌یرانێكی گه‌ره‌تره‌وه پێویسته به‌ورده‌كارییه‌وه ئاوڕێك له رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی خۆمان بده‌ینه‌وه كه خه‌ریكه دۆخه‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداره‌دا ده‌شكێته‌وه ، ئه‌م هه‌له‌ش به بڕوای من ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه پشتی تێبكرێت ، كورد به‌گشتی زه‌ره‌ری تێدا ده‌كات و زه‌ره‌ره‌كه‌ش كاریگه‌ریی زۆر خراپی به‌سه‌ر دۆخی سیاسی ئێمه‌وه ده‌بێت و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌م دۆخه‌ش ده‌بێته قوربانی ئه‌و جۆره بۆچوونانه‌ی خه‌ریكه تووشی به‌ریه‌ك كه‌وتن ده‌بن و هه‌ریه‌ك له‌و هێزه سیاسیانه بۆ شكست هێنان به‌وی تر پشت له كێشه‌و گرفته‌كان ده‌كه‌ن و هیچ لایه‌كیان خه‌مخۆرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و هه‌مووشیان خۆیان به خاوه‌نی مه‌سه‌له‌كه ده‌زانن ، ئه‌م نه‌ریته له‌ناو حیزبی كوردیدا به‌داخه‌وه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی خه‌ته‌رناك و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگاشدا به‌ڕوونی هه‌ست پێده‌كرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌و نه‌ریته نه‌خوازراوه رزگاربكه‌ین و له‌سیاقی ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه نا جێگیره‌دا سه‌نگه‌ر له‌یه‌ك نه‌گرین ، پیویسته له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌وڵبده‌ین نه‌سیجی ئه‌م عه‌قلییه‌ته ئاڵۆسكاوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین و نه‌هێڵین له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا كه‌ركوك بخه‌ینه ژێر ده‌ستی خه‌ڵكانێك روئیایه‌كی نه‌توه‌یی و ئینسانییان بۆ بوعدی سیاسی كه‌ركوك نه‌بێت ، ئه‌گه‌ربه‌م مه‌نتیقه له كه‌ركوك نه‌ڕوانین ، مومكین نیه بتونین ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ركوكن بڕه‌وێنینه‌وه ، له‌كاتێكدا هه‌موو ده‌زانین كه‌ركوك له چاوی زۆرێك له دونیای له‌سه‌ره ، ئه‌وش ده‌زانین كه‌ركوك به كه‌ركوكییه‌كان نه‌بێت ، به‌كه‌سی تر سه‌قامگیر نابێته‌وه ، بۆیه كه قسه له‌سه‌ر گرنگی رۆڵی كه‌ركوكه‌یه‌كان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێ له ره‌هه‌نده سیاسی و نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه زۆر حه‌كیمانه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كاندا كێشه‌كان بخه‌ینه‌ڕوو ، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌توانین كاری له‌سه‌ر بكه‌ین ، كاركردنه له‌سه‌ر داهاتووی كه‌ركوك ، ئه‌م به‌رپرسیارێتیه ئه‌ركێكه پێویسته هه‌مووان ببن به به‌شێك له چاره‌سه‌ر ، نه‌ك ببن به‌به‌شێك له‌كێشه‌كان .
داناعه‌سكه‌ر