
ئه‌و ڕۆژه‌ی كه كامۆ كۆچی كرد
سیمۆن دۆبۆڤوار به نووسینی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی كه‌به‌قسه‌ی ڕه‌خنه‌گران به‌باشترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی ئه‌و هه‌ژمارده‌كرێ كارێكی سه‌ختی ئه‌نجامداوه. بیروه‌ریه‌كانی دۆبۆڤوار ته‌نها ژیاننامه‌ی ئه‌و نیه، به‌ڵكوو شیكاریی ده‌رووننی خودی نووسه‌ره له سه‌رده‌می ژیانیدا، كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه كچێكی بچكۆلانه‌یه تائه‌و كاته‌ی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ئه‌وی به‌نیشانه‌ی بیرمه‌ندێكی مه‌زن به‌ڕه‌سمی ناساند له‌خۆگرتووه. بیروه‌ریه‌كانی دۆبۆڤوار نیشانگه‌ری نموونه‌ی ته‌واوی ژیانی هونه‌ری_ ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسا و زۆرێك له هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری هاوچه‌رخه. سیمۆن دۆبۆڤوار له‌بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به‌م جۆره باسی له‌ڕۆژی مه‌رگی كامۆ كردووه:
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژێكی مانگی یه‌ك بوو به‌ته‌نها له‌ماڵی سارته‌ر بووم كه ته‌له‌فۆنه‌كه زه‌نگی لێدا.” لانزمه‌ن” بوو كه هه‌واڵی دامێ” كامۆ” به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبێله‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. ئه‌و كاتێك له‌گه‌ڵا هاوڕێیه‌كیدا له باشووری فه‌ره‌نساوه ده‌گه‌ڕایه‌وه خۆیكێشابوو به دره‌ختێكی چناردا و كامۆ هه‌رله‌جێدا گیانی سپاردبوو. ته‌له‌فۆنه‌كه‌م داخست. قوڕگم گیرا، لێوه‌كانم هاته له‌رزین به‌خۆمم گوت، ناگریم ئه‌و ئیتر بۆمن نه‌بوو بوو.
ته‌واوی كات هه‌ر له‌لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه مامه‌وه و ته‌ماشای ” سان ژێرمه‌ن”م ده‌كرد كه شه‌و باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشا. له‌و كاته‌دا زۆر له‌وه بێهێزتربووم كه بتوانم خۆم ئارام بكه‌مه‌وه، زۆریش له‌وه بێتواناتربووم كه‌له خه‌فه‌تێكی قوڵدا خۆم نوقمبكه‌م.. سارته‌ریش خه‌فه‌تباربوو ته‌واوی شه‌و ئێمه له‌گه‌ڵا “بۆست”دا ده‌رباره‌ی كامۆ قسه‌مانكرد. له‌پێش خه‌وتندا حه‌بی” به‌لادۆناڵا” م خوارد. من له‌و كاته‌وه‌ی كه سارته‌ر له‌ژێر چاره‌سه‌ركردندا بوو ئیتر له‌و ده‌رمانه‌م به‌كارنه‌ده‌برد. به‌ڵام ناچاربووم هه‌رچۆنێك بێ ده‌بوایه خه‌وملێبكه‌وتایه، به‌ڵام بێسوودبوو هه‌رچیم ده‌كرد چاوه‌كانم له‌سه‌ریه‌ك نه‌ده‌نیشتن.. به‌ناچاری هه‌ستامه سه‌رپێ، هاكه‌زای جله‌كانم گۆڕی و له‌ماڵا چوومه ده‌ر ، كات نیوه‌شه‌و بوو كه‌وتمه پیاسه‌كردن. من داخی پیاوێكی په‌نجا ساڵانه‌م نه‌ده‌خوارد و خه‌فه‌تی ئه‌و پیاوه بێعه‌داله‌ته‌شم نه‌ده‌خوارد كه‌خاوه‌نی فیزیكی ئاوێزان به به‌دگومانی و ته‌واو شاراوه له‌پشتی ڕووپۆشه‌وه به‌قایلبوونی ئه‌و به تاوانه‌كانی فه‌ره‌نسا ئه‌وی له‌دڵمدا سڕیبوبوه. من داخی یار و هاوه‌ڵی ساڵانی ئومێده‌واریم ده‌خوارد كه به‌ڕووی بێ ڕووپۆشه‌وه ئه‌وه‌نده ده‌مبه‌خه‌نده‌و باش پێده‌كه‌نی. من داخ و په‌ژاره‌ی نووسه‌رێكی لاوی كۆششكارم ده‌خوارد كه عاشقی ژیان و خۆشیه‌كانی، سه‌ركه‌وتنه‌كانی ، هاوڕێیه‌تی، خۆشه‌ویستی، عیشق و شادمانی بوو. ئه‌و ئیتر دوێنێ و پێرێ له‌لای وجودی نه‌مابوو. خۆشه‌ویستیم بۆ كامۆ به‌ڕاده‌یه‌ك بوو له‌ونیوه شه‌وه‌دا به‌ئاشكرا پێمه‌وه دیاربوو. یاده‌كانی یه‌كبه‌دوای یه‌ك ده‌هاتنه‌وه یادم و ده‌گۆڕان به ئازارێكی سه‌خت بۆم. هه‌میشه كه پیاوێك ده‌مرێ یا منداڵێ یا نه‌وجه‌وانێ، كه‌سانی نزیكی مردووه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌زیزێكیان له‌ده‌ستداوه بۆی ده‌گرین و واهه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ئیتر گه‌نجێتیان له‌گه‌ڵا ئه‌ودا به‌خاك ده‌سپێرن.
باران نم نم ده‌باری هه‌وا ساردبوو. له‌په‌نا و قوشبنه‌كاندا، خه‌ڵكانی بێنه‌واو په‌ژاره‌ی سه‌ر شه‌قامه‌كان له‌به‌ر سه‌رما هه‌ڵتروسكابوون و خه‌وبردبوونیه‌وه. له‌و شه‌وه تاره‌دا بینینی هه‌موو شتێك دڵمی شه‌قار شه‌قار ده‌كرد. ئه‌م بێنه‌وایانه ئه‌م نه‌گبه‌تیه ئه‌م شاره دنیا ژیان و مه‌رگ.
كاتێك به‌خه‌به‌ر هاتمه‌وه بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌و ئیتر ئه‌م به‌یانیه نابینێ. ئه‌مه یه‌كه‌م جار نه‌بوو كه ئه‌مه‌م به‌خۆم ده‌گوت، به‌ڵام هه‌موو جارێ وه‌ك ئه‌وه وابوو یه‌كه‌م جارم بێ ئه‌مه بڵێم. بیرم له‌و كاته ده‌كرده‌وه كه “كایات” هات و ده‌رباره‌ی سیناریۆ قسه‌مان ده‌كرد. ئه‌و گفتوگۆیه ته‌نها هه‌ر گفتوگۆیه‌كی ئاسایی بوو. به‌ڵام ئێستا كامۆ له‌جێی ئه‌وه‌ی كه ته‌ركی دنیای كردبێ، به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌وه كه‌به‌رۆكی گرتبوو ببووه بابه‌تێكی بایه‌خیداری جیهانی. به‌ڵام ئیتر من به چاوی نوقاوه‌وه نه‌بوایه نه‌مده‌توانی ئه‌و ببینم. به‌ره‌و لای ئه‌و ده‌چووم ئه‌و جێیه‌ی كه ئیتر هیچ شتێك تێدا وجودی نه‌مابوو من به‌حه‌په‌ساوی و خه‌مباری خۆم به‌نه‌بوو ده‌بینییه‌وه له‌ناو ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی كه‌هێشتا وجودیان هه‌بوو هه‌ستم به‌بوونی خۆم نه‌ده‌كرد.. ته‌واوی ڕۆژه‌كه له ئه‌زموونێكی مه‌حاڵدا ده‌تلامه‌وه. ئه‌ودیووی نه‌بوونی خۆمم له‌مسده‌كرد.
به‌رنامه‌ی ئه‌و شه‌وه‌م ئه‌وه بوو كه بچم بۆ ته‌ماشای “هاوڵاتی كین”. پێشوه‌خت گه‌یشتمه سینه‌ما له‌به‌ر ئه‌وه چوومه قاوه‌خانه‌كه‌ی ته‌نیشت شه‌قامی ئۆپرا دانیشتم. خه‌ڵكی بێ بایه‌خدان به‌ناونیشانه گه‌وره‌كه‌ی سه‌ر دێڕی به‌رگی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵا وێنه‌كه‌ی كامۆدا كه‌دانرابوو وه‌خته‌بوو منیان كوێر ده‌كرد، ڕۆژنامه‌یان ده‌خوێنده‌وه. بیرم له‌و ژنه ده‌كرده‌وه كه كامۆی خۆشده‌ویست و به‌بینینی ئه‌م هه‌موو وێنه‌یه ڕاده‌چه‌ڵه‌كێ و عه‌زاب ده‌چێژێ كه‌له‌هه‌موو گۆشه‌و كه‌نارێكی شه‌قامه‌كاندا هه‌ڵواسرابوو. ئه‌م وێنه‌یه پێده‌چێ به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌ی كه‌په‌یوه‌سته به‌و ژنه‌وه په‌یوه‌ستیش بێ به‌هه‌موانه‌وه. به‌ڵام خۆ وێنه‌كه ناتوانێ ئه‌م په‌یامه به‌و ژنه ڕابگه‌یه‌نێ.
ئه‌و زووڕنایه‌ی كه ده‌رده‌دڵ و نائومێدی شاراوه‌ی ناخی مرۆڤه‌كانی به‌با ده‌دا ئیتر به‌لامه‌وه شتێكی ده‌ستكرد بوو. “میشیل گالیمار” به‌قورسی بریندارببوو. ئه‌و كه‌له‌ئاهه‌نگه‌كانی ساڵی “1944 و 1945” ی ئیمه‌دا ئاماده‌بوو. به‌ڵام ئێستا میشلیش كۆچی دوایی كرد. “ڤیان”، “كامۆ”، میشیل” زنجیره مه‌رگیان ده‌ستپێكردبوو و كه‌تا مه‌رگی خودی منیش كه‌دره‌نگ یا زوو له‌ناكاودا به ئیجباری به‌رۆكم ده‌گرێ به‌رده‌وام ده‌بێ.
سه‌رچاوه: سایتی دیباچه