
کێشه‌کانی دوو نه‌وه … ئه‌حمه‌دی مه‌لا
له‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای کوردستان زۆر شت نووسرا و ده‌نووسرێت. به‌راستیش نازانم ئه‌م نووسینه‌ی من چ که‌ڵکێکی ده‌بێت؟ به‌ڵام به‌پێویستم زانی وه‌ک هاوڵاتییه‌ک ده‌نگی خۆم بخهمهپاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ده‌یانه‌وێت کوردسان له‌رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و دادوه‌ریی و رۆشنبیریی و هتد بخه‌نه‌سه‌ر سکه‌یه‌ک کهدوارۆژێکی پڕشینگدار بۆ نه‌وه‌کان دابێن بکات. ئه‌مه‌ش به‌نیسبه‌ت منهوهکهمترین داواکارییهکهمیللهتێکی زیندووی سه‌ر گۆی زه‌وی داوای بکات. هه‌موو شۆڕشه‌کانی رابردوو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانهکردۆتهوه.
ئه‌وانه‌ی جه‌ده‌لییه‌تی مێژوویان خۆێندۆتهوهوئهوانهی که دیموکراسیان کردۆتهناو و ناونیشاتی حیزبه‌کانیان ده‌بێت نه‌ک له‌م داواکارییهرهوایانهتێبهگهن، به‌ڵکو کۆششی بۆ بکه‌ن بۆ به‌دیهێنانی نیشتیمانی هاوڵاتی و له‌م رووهوهشهوهپێویستهحیزب ببێتهکهرهسهیهک لهپێناوهبۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئاواتانه، نه‌ک حیزب ببێتهئامانج و یه‌ک به‌سه‌ر شانی ئهوهیترهوهههڵگژێ تا دهگاتهبهرزترین ئاستی ده‌سه‌ڵات!
سه‌رجه‌م ئه‌و عهقڵییاتهنی له‌م سی- چڵ ساڵه‌ی دوایی که له گۆڕه‌پانی سیاسی و عه‌سکه‌ری خه‌باتیان کردووه، توانیان کوردستان بگهیهننهئهم باردوخه‌ی ئێستا، به‌ڵام له‌راپه‌ڕین به‌دواوه نه‌وه‌یه‌ک گه‌شه‌ی کردووه‌که جیاوازه، بۆ نموونهئهوانهی ئه‌و کات ته‌مه‌نیان ته‌نها ده‌ساڵ بوو، ئێستا ته‌مه‌نیان سی ساڵه، ئه‌وانه‌ی تازه ده‌هاتنه دونیاوه، ئێستا ته‌مه‌نیان بیست ساڵه. ئه‌م نه‌وه‌یه دونیا به‌جۆرێکی دی ده‌بینێ و خیتابه‌کانی دوێنێ نه له رووی زیهنییه‌ته‌وه فریای ده‌که‌وێت، نه‌له‌رووی واقیعیشه‌وه شتێکی به‌رجه‌سته‌کراوی پێشکه‌ش ده‌کات. بۆیه که‌ندڕێک، یا خهڕهندێك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و نهوهیهدروست ده‌بێت و ده‌کڕێ له‌ژێر رۆشنایی ململانێی نه‌وه‌کانی بخوێندرێته‌وه. زهحمهتهقبووڵکردنی ئه‌م واقیعهتاڵه! به‌ڵام زیانه‌کانی قبووڵنه‌کردنی بیروبۆچوونی نه‌وه‌ی نوێ، زۆر ده‌که‌وێته‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا. (نموونه‌ی شۆڕشی 68 له‌پاریس، جۆرهناڕهزاییهک بوو، هه‌ندێ سیمای بهناڕهزاییهکانی لاوانی لای ئێمهدهچێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێی له‌منداڵدانی هه‌ڵگرتبوو).
بۆ خستنهوهیاد. هه‌موو شهڕعییهتێکی شۆڕشگێریی کورت ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێت به رههایهکی بهڵگهنهویستهوهسهیری ده‌سکه‌وته‌کانی خۆی بکات و وه‌کو خهلاسکهری ئه‌به‌دی خۆی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌کان ببینێت. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له خه‌وشه‌کانی سه‌رجه‌م ئه‌و شۆڕشانه‌ی که له سه‌ده‌ی بیسته‌م هاتنهکاتهوه، هه‌ر له‌شۆڕشی بۆلشهڤییهوهتا و کوبا و ڤییه‌تنام و کۆریای باکوور و چین و ئینقیلابهکانی جیهانی عه‌ربی و هتد کهئیمرۆ ئاسه‌واره‌کانی له‌رووداوه‌کانی تونس و میسر و لیبیا ده‌رده‌که‌ون. شۆڕشگێڕانی زه‌مانی زوو، له‌زه‌مه‌ن و زه‌مینێکی جوداوزدا گه‌شه‌یان کردووه: به‌شێکی ژیانیان له‌خه‌باتی نهێنی به‌سه‌ر بردووه، به‌شێکی ئاواره‌بوون، به‌شێکی دیکه‌ی له‌شاخ له‌گه‌ڵ هه‌موو موفاره‌قه‌کانی، به‌شێکی دیکه‌شی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت که‌له‌دوای راپهڕینهوهمێژووهکهی ده‌ست پێده‌کات. نه‌وه‌ی نوێ گشت ئهمانهتهنها وه‌کو مێژوو ده‌بینێت و به‌س!
نه‌وه‌ی نوێ، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه، چ له‌رووی تێۆریی و خوێنده‌وارییه‌وه، چ له‌رووی موماره‌سه‌ی ژیانه‌وه، له‌نه‌وه‌کانی پێشخۆی جیاوازه. جیاوازییه‌کان لهوهگهورهترهکهباسی لێوه‌ده‌کرێت. یه‌کێک لهخهسلهتهکانی ئه‌م نه‌وه‌یه، نه‌وه‌ی شاری پێده‌وترێت. دونیای خۆی به‌دونیا ئازاد به‌راورد ده‌کات، به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌که‌ی پێشوو که‌ئه‌م قۆناغهلهگهڵ قۆناغی پێشخۆی به‌روارد ده‌کات. یه‌که‌میان دهڕوانێتهئایندهو دووه‌میان ئاوڕی دواوهدهدات. دوو ههڵسکهوت و دوو جیهانبینی و دوو ئینسانی جیاواز به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک ده‌وستن، بۆیهئهوهی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێویسته، ئه‌وه‌یه کهپردێک دروست کات، پردێک که‌ته‌نها لهرێڕهوهکانی حیزبایهتییهوهدروست نه‌بووبێت، ته‌نها لهکهناڵهرهسمییهکانهوهخۆی رێکنه‌خات، ته‌نها به‌زمانێکی سیاسی سواوه‌وه خۆی نهخهمڵێنێت، به‌ڵکو گوێ بگرێت، با ئه‌وانه‌ی دیکه‌ش قسه‌ی خۆیان بکه‌ن، ته‌نها به‌م شێوهیهپردی دیالۆگ دروست ده‌بێت. به‌داخه‌وه غیابی ئه‌م چه‌مکه له کوردستان تا ئاستی تراژیدیا زه‌قه. ( دیالۆگه‌کانی نێوان باوک -کوڕ، قوتابی -مامۆستا، به‌ڕێوه‌به‌ر -کارگێر، هتد)
دروستکردنی ئه‌م پردانهزۆر گرینگن بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان لهقۆناغێکهوهبهرهو قۆناغێکی دیکه، به‌هێمنیی بگوازێته‌وه، ده‌زانم زه‌حمه‌ته، به‌ڵام جیدییه‌تی ده‌وێت، جیدییه‌ت چ لهتهرحکردن، چ لهچارهسهردۆزینهوه. ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌قسه‌ی خۆش ناکرێت، به‌ڵکو به‌پلان داڕشتن و دۆزینه‌وه سیقه له نێوان ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م گۆڕه‌پانه‌ی که ناوی نیشتیمانه.
ئه‌م خهڕهندهی لهسهرهوهئاماژهم بۆی کرد به‌زمانی هاوچه‌رخ پێی ده‌وتریت غیابی بروا، یا ته‌نگژه‌ی بڕواهێنان (ئه‌زمه‌ی سیقه). ئا لێرهوهسهرجهم قه‌یرانه‌کان کهڵهکهدهبهستن و ده‌گه‌نه ئاستێک، ئیتر چی دی، چاکسازی و ئیسلاح نه‌فریای ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ون، نه له ناخیشه‌وه نه‌وه‌ی نوێ بڕوای پێ ده‌کات. چونکهههموو چاکسازییه‌کی راسته‌قینه پێویستی بهموساوهمهیهکی راسته‌قینه‌یه، جا ئه‌م موساوهمهیه چ له‌ئاستی که‌سایه‌تییه‌کان بێت، چ له‌ئاستی حیزب‌دا، یا له‌ئاستی بنه‌ماڵه، یا له‌ئاسته‌کانی شار و ناوچه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌م موساوهمهیه نه‌کرێت، واته‌ده‌بێت ئیداره‌ی بوحرانهکه بکه‌ین تا ئه‌و کاته‌ی ئیتر هیچ بوارێکی دیکهنامێنێ و سه‌رجه‌م ئه‌کته‌ره‌کان دهگهنهبنبهست و ئه‌وه‌ی دروستیش کراوهدهروخێتهسهر خۆی. ئهمهناواخنی هه‌موو قه‌یرانێکه.
به‌ڵێن و وه‌عد ” ئیمرۆ نا سبه‌ی”، ته‌نها تا ئاستێک بڕ ده‌کات، به‌تایبه‌ت لهسیستهمێک که‌ناوی له‌خۆی نابێتدیموکراسی، راستیشهئهم مهودایانهله رژێمهتۆتالیتارییهکان چه‌ند ده‌یه‌یه‌ک ده‌خایه‌نن، سی، به‌ڵکو چل ساڵ، به‌ڵام کۆتاییه‌کانی تراژیدیئامێز ده‌به‌ن وه‌کو ئه‌وه‌ی کهلهلیبیا روو ده‌دات.
بۆیه‌ده‌بێت حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات، پرده روخاوه‌کان سه‌ر له‌نوێ له‌نێوان خۆیان و خه‌ڵکدا دروست بکه‌نه‌وه، ئه‌و خه‌ڵکه ئه‌وانه‌نین کهبهیعهیان به‌حیزب داوه، به‌ڵکو ئه‌وانه‌ن کهلهئاسۆیهکی دیکه ده‌گه‌ڕێن، له‌پانتاییه‌کی فراوانتر ده‌گه‌ڕێن بۆ چالاکییه‌ک هه‌مه‌چه‌شنه‌کانیان. ئه‌وان به‌ته‌واوی بریندارن، ده‌بێت گوێ له‌وان بگیردرێت. نه‌ک ته‌نها به‌قسه دڵیان بده‌ینه‌وه. باوکان زۆر قسه‌یان کرد، با گوێ لهرۆڵهکان بگرین، بزانین ئه‌وان چی ده‌ڵێن. له‌دونیا تهقلیدهوهبۆ دونیایه‌کی نوێ، له‌زمان نه‌سیحه‌ت و ئامۆژگارییه‌وه بۆ کردارکردن پێکه‌وه، له‌قسه‌ی نهستهقهوهبۆ چالاکی زیهن و جه‌سته. له‌کۆتاییشدا، هه‌ر ئه‌وان دوا مه‌رجه‌عن و ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتن هه‌روه‌کو رهکیزهبنهڕهتییهکانی دیموکراسی پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت.
بۆیهچهمکی هاوڵاتی له‌بیست ساڵه‌ی دوایی تا راده‌یه‌کی زۆر چه‌مکێکی به‌بێ ناوه‌رۆک ماوه‌ته‌وه، ئه‌و گه‌نج و لاوانهدهیانهوێت ناوه‌رۆک بۆ ئه‌م چهمکهبگهڕێینهوه. واته گه‌ڕانه به دوای که‌رامه‌ت، واته گهڕانهبۆ دروستکردنی ئێستاکان تا ئاینده‌یان مانادار بێت. به‌کورتی ئه‌وان ژیانێکیان ده‌وێت که‌شایانی ژیانکردن بێت، له‌سه‌ر ههمووشییهوهبهشدارییهکی چالاکانه‌یان له‌ژیاندا هه‌بێت. ئه‌وان چیتر نایانه‌وێت وه‌کو موستههلیک و بخۆر بژین، به‌ڵکو له‌ناوه‌ندی ژیانهوهسهیری خۆیان و ده‌روبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن. به‌بێگومان، سه‌رجه‌م ئه‌و داواکارییانه له پێناو بنیاتنانانهوهیه. با گاڵته‌کردن به‌عه‌قڵی ئه‌ویتریش کۆتایی بێت، ته‌نها ئه‌وانه نه‌زانن که‌وا ده‌زنن خه‌ڵکی گێلن.( له سه‌رتاپای جیهان نه‌بووه شارێک بیکاتهشایی و شادی، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئارامه! ئایا ئه‌م حه‌قیقه‌ته، روخسارێکی تاڵ ناشاراێتهوه؟)
بۆیه، تا ئێستاش ماوه‌ی چاکسازی ماوه، به‌ڵام چاکسازی ته‌نها به‌قسه‌و به‌به‌ڵێن ئه‌نجام نادرێت، به‌ڵکو به‌کردار و به‌ته‌واوی ته‌رجه‌مه‌ی واقیع بکرێت و رهنگداتهوه. له‌کۆتاییشدا، دیموکراسییه‌ت له‌قۆناغێک لهقۆناغهکانیدا وه‌کو پشکۆی ئاگرێکی لێ دێ، به‌هه‌ڵگرتنی ئازارمان دهات و بهفڕێدانێشی سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سیسته‌می تۆتالیتاری دێته‌کایه‌وه: به‌هه‌موو ره‌هه‌نده تاریکئامێزهکانییهوه.