Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
ئاهەنگی ٨ی مارس لە هۆلەندا بەرز ڕاگیرا.

ئاهەنگی ٨ی مارس لە هۆلەندا بەرز ڕاگیرا.

Closed
by March 9, 2011 ژنان

 

ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە بەرواری ٥ی مارس لە شاروچکەی )نیو فێنپ ( بۆ ڕێز گرتن لەم ڕۆژە جیهانیە  پڕ شکۆدارە. چەندین کەس لە ژنان و پێاوانی ئازادی خواز و یەکسانی خواز. بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە لە هۆلێکی جوان و قەشەنگ کۆبونەوە.
سەرەتا لە لایەن ئامادەبوانی مەراسیمەکە لە ئێوارە خوانێکی قەشەنگ و خۆش دا بە ڕازانەوەی سفرەیەکی هاوبەش دەست کرا بە نان خواردن.
پاشان لە لایەن خاتو کەلسوم دەرگای بەرنامەکانی مەڕاسیمەکە کرایەوە. سەرەتا بە وەستانی یەك  خولەك  بۆ گیانی پاکی ئەو ئینسانە تێکۆشەرانەی کە لە ڕێگای ئازادی و یەکسانی  گیانیان بەختکردوە. پاشان بە سرودی ئەنترناسۆنال دەستی پێ کرد و چەند پارچە شعرێکی خۆش خوێندرایەوە.
دوای ئەوە وتاری ( حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق) لە  لایەن  دانا بەهادین خوێندرایەوە. بە ناوی حزب پیرۆزبایی لە ئامادەبوان و تەواوی ژنان و پێاوانی ئازادی خوازی هەموو جیهان و کوردستان و عێراق کرد. باسی هەلومەرجی ئێستای دونیای عەرەب و  عێراق و کوردستانی کرد و باسی وەزعی ژنانی عێڕاق و کوردستان کرد کە چۆن رۆژانە ڕوبەڕوی مەرگ دەبنەوە بە ناوی داب و نەریتی کۆنی کوردەواری و شەرەف و ناموسەوە.
پاشان  ووتاری ( حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان) لە لایەن هاوڕێ ( حمە غفور) نوێنەری حزبی کوردستانی پێشکەش کرا و پیرۆزبای لە ئامادەبوان و ژنان و پێاوانی ئازادی خوازو یەکسانی خوازی هەموو جیهان کرد. باسی شۆرش و هاتنە مەیدانی کۆمەلانی خەلکی کوردستانی کرد،
بە دوای ئەو هاوڕێ هۆزان مەحمود هەلسوڕاوی ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی عێراق قسەو باسێکی دورو درێژی  پێشکەش کرد و باسی لە وەزعی ئێستای ژنانی عێراق و کوردستان کرد. باسی لە حزبە دەسەلاتدارەکانی عێراق و کوردستان کرد. وە  لە تایفەگەری و کۆنە پەرستی ناسیونالیزمی کوردو لە ژێر  سایەی دەسەلاتداری پارتی و یەکێتی کرد.کە پیاو سالاری هەمیشە پەرەی سەندوە رۆژانە بە ناوی شەرەف  ناموس وە ژنان سوکایەتیان پێدەکرێت و روبە ڕوی مەرگ دەبنەوە هید………
دوا ووتار لە لایەن هاوڕێ  ڕزگار سالع  قسەو باسێک بوو سەرەتا پیرۆزبای  ٨ی لە تەواوی ئامادەبوان کرد و لە  سەر هەلومەرجی ئێستای ژنانی کوردستان و عێراق بەگشتی و جیهان بە تایبەتی قسەی کردو  . تیشکی خستە سەر خەباتی ژنان و پێاوانی ئازادی خواز لە  ڕابردودا.
وە لە دوای خوێندنەوەی وتارەکان بە بەشداری گروپی مۆزیکی رەنج و رەسەن وسەهەند میسری و دەنگە خۆشەکانیان دوا برگەی مەراسیمەکە بوو کە بە شایی و هەلپەڕکێ سەماو خۆشی کۆتای بە مەراسیمەکە هات.
وە هەروها جێی خۆیەتی دەست خۆشی لە هاوڕێیان کەلسوم و جەلال سۆفی بکەین و لەگەل ئەو پەری ڕێزو خۆشەویستیمان بۆیان  بۆ ڕێکخستنی مەراسیمی ٨ی مارس.

دانا بەهادین
٨ –  مارس  – ٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.