یه‌کێتی نیشتمانی ده‌مێکه خزاوه‌ته به‌ره‌ی دژ به‌خڵک کاک مه‌ریوان
به‌ڕێز مه‌ریوان وریا قانیع له ووتارێکدا به‌ناونیشانی “سوتاندنی خێمه‌کان و چاره‌نوسی یه‌کێتی نیشتیمانی” ، به‌باشی سرووشتی چه‌ته بوونی ده‌سته‌ڵاتی له کوردستاندا باسکردووه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م لایه‌نه درووسته‌ی ووتاره‌که‌ی، به‌ڕێزیان به په‌ره‌گرافێک کۆتای به بابه‌ته‌که ده‌هێنێت وا له خوێنه‌ر ده‌کات ئه‌وه‌ی لادرووستبێت که تاکو ئێستا وێناکردنی جێگه‌و ڕێگه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کاک مه‌ریوان له له‌ژێر هه‌ندێ تارمایدا بێت.
ئه‌کرێت چه‌مکێک له‌و په‌رگرافه‌ی نێو بابه‌ته‌کی به‌ڕێزیان له‌چوارچێوه‌ی کارکردن له‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی هه‌ندێ له کادیره‌کانی ناو یه‌کێتی ته‌ماشا بکرێت. بێگومان به‌کارهێنانی زمانی نه‌رم و بانگێشه‌کردنی هێزی به‌رامبه‌ر بۆ دایه‌لۆگکردن و په‌نابردن بۆ عه‌قڵ و بیرکردنه‌وه وه‌ک ڕێگاچاره‌یه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان پێویسته هه‌میشه له‌سه‌ر مێزی ئاخاوتن و دانووستانه‌کان فهرامۆشنهکرێن. به‌ڵام کاتێک که هێزێکی سیاسی گوێ ناگرێت، له‌بری دایلۆک و به‌کارهێنانی عه‌قڵ ده‌ست بۆ چه‌ک ده‌بات و ده‌ست ده‌خاته ناو ده‌ستی هێزێکی تر که خوێن ده‌ڕێژێت، ئیتر په‌یوه‌ندی ئه‌و هێزه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا له هیچ قوژبنێکدا یه‌کناگرێته‌وه. بۆ باسکردنی ئه‌و تارمایه، به‌پێویستی ئه‌زانم دوا په‌ره‌گرافه‌که‌ی کاک مه‌ریوان وه‌ک خۆی لێره‌دا به‌کار بهێنم. به‌نیگه‌رانییه‌وه به‌ڕێزیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌دوێت:
ڕێگرتن لەوەی یەکێتی نیشتیمانی بەتەواوی داخزێتە بەرەی دژ بە خەڵک و ئاڵای دژایەتیکردنی
راستەوخۆی داواکاری و ناڕەزاییەکانی خەڵک ھەڵگرێت، ئەرکێکی سیاسی و نیشتیمانی گرنگە.
بەڵام ئەم ئەرکە بە پلەی یەکەم و بەر لە ھەموان لەسەر شانی کەسە دڵسۆز و بەرپرسیارەکانی
ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردوستان خۆیەتی، ئینجا ئەرکی ئەو ھێزانەی ترە کە
دەتوانن لەگەڵ یەکێتیدا بکەونە گفتوگۆ و نەھێڵن بەتەواوی داخلیسکێت بۆ ناو خەرەندی دژ بە
خەڵک. دەبێت نەھێڵدرێت ئەم ئاراستە ترسناکە لەناو یەکێتیدا ببێت بە ئاراستەی باڵادەست و
بڕیارە چارەنوسسازەکان بدات. بەشە زیندوەکەی ناو یەکێتی دەبێت نەھێڵێت یەکێتی لەم دۆخە
ناسکەدا ھەڵەی گەورە و ستراتیژی بکات. لە مێژە لینین گوتویەتی سیاسی راستەقینە ئەو کەسە
نییە کە ھەڵە ناکات، بەڵکو ئەو کەسەیە کە ھەڵەی ستراتیژی ناکات. ئەرکی زۆر لایەنە
نەھێڵن یەکێتی ھەڵەی ستراتیژی و گەورە بکات.
له‌م په‌ره‌گرافه‌ی کاک مه‌ریواندا دوو هه‌ڵه‌ی زه‌ق به‌دیده‌کرێن. یه‌که‌م هه‌ڵه ئه‌وه‌یه پێده‌چێت به‌ڕێزیان تاکو ئێستا ئومێدیان به‌وه مابێت که یه‌کێتی نیشتیمان هێشتا نه‌چووبێته ڕیزی دژ به‌خه‌ڵک. هه‌ڵه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه له‌م په‌ره‌گرافه‌دا ئه‌وه به‌دیده‌کرێت که ئه‌و ئومێدی به‌خه‌ڵکانێک مابێت له‌ناو یه‌کێتیدا که له‌ئاستی داواکه‌ی ئه‌ودان و له‌توانایاندایه نه‌یه‌ڵن یه‌کێتی بخزێته خه‌ره‌نده‌که‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه له هه‌ڵه‌ی یه‌که‌می نێو په‌ره‌گرافه‌که‌ی کاک مه‌ریواندا ئه‌وه‌یه که له‌دوای ئه‌و مێژووه پڕ توندوتیژییه‌ی یه‌کێتی له‌سیاسه‌تکردن و له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدا، پێده‌چێت ئه‌و هێشتا به‌جۆرێک له جۆره‌کان چاوه‌ڕوانیه‌کی هه‌بێت له‌و حزبه. ئه‌کرێت ئێمه زۆر هاوڕا نه‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کام له‌هێزه سیاسیه‌کان زیاتر له‌خه‌ڵکه‌وه نزیکن، یان کامیان نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ده‌که‌ن. به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌سێک نه‌توانێت نکۆڵی له گشت ئه‌و سه‌رکوت و توندوتیژیانه بکات که یه‌کێتی له‌ڕابردوودا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی نه‌یاری سیاسی خۆیدا ئه‌نجامی داوه. باوه‌ڕ ناکه‌م کاک مه‌ریوان خۆی ئه‌وه نه‌زانێت، خه‌ڵکانێک که ئه‌مڕۆ له‌مه‌یدانی ئازادی سه‌رادا کۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن، چه‌ندین جار هه‌وڵیان داوه بهئاشتیانهو زۆر شارستانیانه داواکانیان بگه‌یه‌ننه ده‌سته‌ڵات و له‌جێگه‌ی خۆیدا گرفته‌کان چاره‌سه‌ربکرێن، به‌ڵام له‌بری گوێگرتن له‌و داخوازیانه، زیندانی کراون به‌ده‌ست ئاسایشه‌کانی یه‌کێتی. ڕه‌نگه هه‌ندێک پێیان وابێت ئه‌مڕۆ یه‌کێتی نه‌رمتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کی تری نێو ده‌سته‌ڵات مامه‌ڵه له گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌کاندا ده‌کات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێگه به‌یه‌کێتی نادات وا به‌ئاسانی بکه‌وێته گیانی خۆپیشانده‌ران ده‌سته چاوساغ و “دڵسۆزه‌که‌ی” یه‌کێتی و ڕانه‌وه‌ستانی له‌دژی خه‌ڵک نییه. به‌ڵکو هۆکار گه‌لێکی زۆرن که لێرده هه‌ندێکیان باس ده‌که‌ین. ئه‌کرێت بوونی ئه‌و میدیا جیهانییه یه‌کێک بێت له هۆکاره‌کان که ئه‌گه‌ر یه‌کێتی توند‌و تیژی به‌کار بهێنێت له‌ماوه‌ی چه‌ند سانییهکدا ئه‌وسه‌ری دنیای لێ حاڵی ده‌کات. لهمهشگرنگتر هۆکارێکی تر که ڕێگه‌ی له‌یه‌کێتی گرتووه به ئاشکرا وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی دژ به‌داخوازییه‌کانی خه‌ڵک بێت، به‌هێزبوونی ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ر مه‌یدانی سه‌رای ئازادی و ته‌ریک بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکه له یه‌کێتی. به‌ڕێزم کاک مه‌ریوان، یه‌کێتی مێژوویه‌کی هێنده ئاڵۆزی نییه تاکو حاڵی نه‌بین له هه‌ڵوێسته‌کانی له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوو له‌ئێستادا. بهئاوهڕدانهوهیهکی خێرا له‌و مێژووه، باوه‌ڕ ناکه‌م که‌سێک بتوانێت نکۆڵێ له‌وه بکات که ئه‌و کاته‌ی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و حزبه‌دا به‌کر عه‌لیه‌کان کوژران، خه‌ڵکانی سیاسی له‌سه‌ر خۆپیشاندان زیندانی و سزادران ، پیاوانی ژن کوژ ئازادکران، ئیتر یه‌کێتی شوێن پێیه‌کی بۆ خۆی نه‌هێشته‌وه له به‌ره‌ی خه‌ڵکدا. یه‌کێتی کاتێک خزایه نێو خه‌ره‌نده‌که‌وه کاک مه‌ریوان که له‌ژێر ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی ئه‌ودا هه‌مان کۆمه‌ڵه چه‌قۆکێش که خێمه‌کانی به‌ر مه‌یدانی ئازادی سه‌رایان سووتاند، قووتابیانی مانگرتووی به‌رده‌م زانگۆی سلێمانیان لهشهودرهنگانێکدا له‌خوێن سوورکرد و ئه‌و هیچ به‌دواداچوونێکی نه‌کرد.
ڕه‌نگه هاوڕابم له‌گه‌ڵتدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌ناو یه‌کێتیدا خه‌ڵکانێکی نائاسووده هه‌ن که ئه‌تواره‌کانی ڕۆژانه‌ی حزبه‌که‌یان به‌رده‌وام ئازاریان ده‌دات. به‌ڵام بۆ ناسینی ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه‌ش که له‌نێو ڕیزه‌کانی ئه‌مڕۆی یه‌کێتیدا کۆبوونه‌وته‌وه، پێم خۆشه سه‌رنجت بۆ باسکردنێکی کورتی حه‌نا به‌تاتو ڕابکێشم. به‌تاتوو باس له دوو جۆر له کادر و ئه‌ندام له ڕیزه‌کانی حزبی به‌عسدا ده‌کات و ده‌ڵێت: ” به‌عسی بوون له پێش ساڵی 1968 دا جیاواز بوو له گه‌ڵ به‌عسی بوون له‌دوای ئه‌و مێژووه. به‌عسیه‌کانی پێش ساڵی 1968 ئاره‌زوومه‌ندانه و وهبههۆی بته‌وبوونی باوه‌ڕیان به به‌رنامه و ئایدیا سیاسیه‌کانی به‌عس له ناو حزبی ناوبراودا چالاک بوون، به‌ڵام به‌عسییه‌کانی دوای ئه‌و مێژووه خه‌ڵکانێک بوون که به‌بێ به‌عسی بوون هیچ چانسێکیان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له بواری پیشه‌یه‌کدا سه‌رکه‌وتوو بن . بۆیه له‌دوای 1968 وه تاکه ڕێگایه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن له‌بواره‌کانی کارکردن و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌کاندا ، به‌عسی بوون بوو، وه‌ئه‌مه ده‌بێته هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی به‌عس.” کاتێک ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی به‌تاتوو ده‌خوێنێنه‌وه، ئه‌توانین به‌ئاسانی قامک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه‌ی که له نێوان به‌شێکی هێزه‌که‌ی یه‌کێتی له پێش ڕاپه‌ڕین و ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ له یه‌کێتیدا کۆبوونه‌ته‌وه. یه‌کێتیه‌کانی ئه‌مڕۆ خه‌ریکی کاسبی و وه‌رگرتنی مووچه‌ی حزبن. ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی حزبه‌که‌یانه‌وه سه‌رقاڵی قۆرخکردنی بازاڕه‌کانی کوردستانن، وه‌بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه ئاماده‌ن شه‌ڕی سه‌روماڵ بکه‌ن. ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا ده‌گوزه‌رێت، به کوردستانیشه‌وه، کاروانێکه له خه‌ون و ئاوات نه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت که ئایه فڵانه حزب دژێتی وه‌نه باکیشی به‌وه هه‌یه که ئایا فڵانه نوخبه‌ی زیندوو له‌دژی ده‌وه‌ستێت یاخوود په‌یوه‌ست ده‌بێت پێیه‌وه. دیاره زۆر کارێکی باشه ئه‌و به‌شه‌ی که‌بڕیاره دڵسۆزی خه‌ڵکبن هه‌ڵوێسته بکه‌ن، به‌ڵام تاکو ئه‌م چرکه‌یه‌ش، ئه‌وانیش قه‌وانه سواوه‌که‌ی سه‌رکرده‌کانیان دبێژنهوه، وه‌له‌بری هه‌ڵوێسته‌کردن له‌به‌رامبه‌ر حزبه‌کانیاندا، گله‌ی و گازه‌نده له‌خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان ده‌که‌ن.
له‌کۆتایدا، ئه‌مڕۆ خه‌ڵک بۆ گۆڕینی هه‌لومه‌رجێک هاتوونه‌ته مه‌یدان که یه‌کێتی نشتیمانی کوردستان پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت له درووست بوونیدا. ئه‌م توڕه‌بوونه‌ی خه‌ڵک له‌ده‌سته‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ی که کاک مه‌ریوان خۆشی ئاماژه‌ی پێده‌کات و ده‌ڵێت: “ھەمومان دەزانین شتێک لە کوردوستاندا نەماوە ناوی” ‘حکومەتی ھەرێم’ بێت، ئەوەی ھەیە و حوکم دەکات تەنانەت حیزب نییە بەمانا سیاسییە راستەقینەکەی، بەڵکو ئەو ھێز و دەستە و تاقمانەی ناو حیزبن کە لەھەموان زیاتر لە پێگە و قازانج و دەسکەوتە تایبەتەکانی خۆیان دەترسن و بەگومانن.” بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رگی حزبدا کارده‌کات له ده‌سته‌ڵاتدا، حزب نییه به‌ڵکو ده‌سته‌یه‌که که به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش چاره‌نووسی گشتیانی گرێداوه به‌یه‌کتره‌وه. وه له‌بری هه‌ستان به‌ئه‌رکی سیاسی و نشتیمانی خۆیان، ئاماده‌ن بچنه گشت به‌ره‌یه‌که‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه، ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه دژ بهخڵکیش بێت.
کاوه حه‌سه‌ن
8ی مارسی 2011
ڤانکۆڤه‌ر