هه‌شتی مارس، ئه‌و رۆژه مه‌زنه‌ی که تا راده‌یه‌کی زۆر بۆته رۆژێکی رووکه‌ش.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له تێکڕای ژنان و پیاوانی یه‌کسانیخواز ده‌که‌م، به هیوای ئه‌وه‌شم که ماف و ئازادییه‌کانی ژنان به‌رفراوان و به‌رفراوانتر بێته‌وه و کۆتایی به پیاوسالاریی و هه‌موو جۆره چه‌وسانه‌ویه‌کی ژنان بێ و به کرده‌وه یه‌کسانیی نیوان ژنان و پیاوان بێته کایه‌وه، به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم ئه‌و رۆژه مه‌زنه‌ش له ناوه‌رۆک دا تا راده‌یه‌کی زۆر بۆته رۆژێکی رووکه‌ش و له لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ مه‌رامه پیاوسالارییه‌کانی خۆیان یاری پێ ده‌کرێ و ژنانێکی زۆری به ناو یه‌کسانیخوازیشی پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و له چه‌ند ئاهه‌نگێکی بێزه‌وه‌رو دوور له هه‌ست و نه‌ستی ژنان به رێی ده‌که‌ن.
له‌وه‌تی من به‌بیرم دێ هه‌موو سالێك له‌و رۆژه‌دا ته‌نیا ئه‌و کلێشه دووباره‌کراوانه ده‌بینم و هیچ هه‌ست ناکه‌م گۆڕانکارییه‌کی ئه‌وتۆ به سه‌ر کێشه‌کانی ژنان دا هاتبێ و ئامانجگه‌لێک وه‌ده‌ستهاتبن.. ته‌نانه‌ت زۆرێک له ژنانی کۆمه‌ڵگه ژنکوژه‌که‌ی خۆمان ئه‌گه‌ر پیاوان ئه‌و رۆژه‌یان به بیر نه‌هێنه‌وه هه‌ر له‌بیریان نییه یان هه‌ر نازانن ئه‌و رۆژه واتای چیه و چی ده‌گه‌یه‌نێ، ده‌زگا میدیاییه حیزبیه‌کانیش ته‌نانه‌ت به ناو ئازاده‌کانیش له‌و رۆژه‌دا به تێڕوانینێکی پیاوانه کار ده‌که‌ن و چه‌ند قسه‌یه‌کی گه‌وره و دوور له کێشه‌کانی ژنان هه‌ڵده‌بزڕکێنن و بۆشایی پرۆگرامه‌کانیان پێ پڕ ده‌که‌نه‌وه.. که‌چی له پشت ئه‌وان و به بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌رکی خۆیانی بزانن لێدوانێکی پێویست بده‌ن رۆژانه به سه‌دان ژن توندوتیژییان به‌رامبه‌ر ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌تک ده‌کرێن و له رووی ده‌روونیی و جه‌سته‌ییه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن و ته‌نانه‌ت ساڵانه به ده‌یان که‌سیان به بیانووی ئابڕووپارێزیی بریندار ده‌کرین و ده‌کوژرێن.
من ره‌شبین نیم و ئاسۆیه‌کی رۆشنیش له‌به‌رچاومه که ژنان به ئاوات و ئامانجه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ن به‌ڵام له بارودۆخێکی ئه‌وهای کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان که ژنان له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی فه‌رهه‌نگی و… هتد رۆڵی پاشکۆ ده‌بین یان هه‌ر هیچ ڕۆلێکیان نییه.. ئه‌گه‌ر هه‌ر جووله‌جوولێکیش بکه‌ن ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی و کۆنه‌په‌رستی دینیی و دابونه‌ریته کۆن و دواکه‌وتووه‌کان رێگه‌ی لێ ده‌گرن.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش راسته که هه‌ندێک وڵاتی گه‌شه‌سه‌ندوو له بواره فه‌رهه‌نگیی و کۆمه‌ڵاتییه‌کان به به‌راورد به کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ژنانیان ماف و ئازادییه‌کی زێتریان وه‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام تا ئێستاش له رووی پراکتیکییه‌وه له چوارچێوه کۆیلایه‌تییه‌که هه‌ر ده‌رنه‌چوونه و هێشتا مافگه‌لێکی یه‌کجار زۆر ماوه وه‌ده‌ستی بهێنین و له کرده‌وه‌دا له هه‌موو بواره‌کاندا وه‌ک پیاوان له مافه‌کانیان به‌هره‌مه‌ند بن.
له‌وانه‌یه هه‌ندێک که‌س وا تێبگه‌ن که من زیاد له پێویست داکۆکیی له ماف و ئازادییه‌کان ده‌که‌م و بایه‌خ بۆ ئه‌و ئامانجانه دانانێم که ژنان به تایبه‌تیش له وڵاتانی رۆژئاوا وه‌ده‌ستیان هێناوه، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و تێروانیینه ناوه‌رۆکێکی پیاوسالارییانه‌ی هه‌یه و هی ئه‌و پیاوانه‌یه که تۆزێک له پیاوسالارییه‌که‌یان دابه‌زینه و زۆربه‌ی کات رووکه‌شانه له کێشه‌که ده‌ڕوانن و کۆمه‌ڵێکی زۆرشیان له ژنان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه به‌وه‌ی که ئامانجه وه‌ده‌ست هاتووه‌کان زۆر گه‌وره‌تر له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن و ناتوانن به ته‌واویی بچنه بنج و بناوانی هه‌ست و ئازاره‌کانی ژنان، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ ئه‌و پیاوه یه‌کسانیخوازانه‌ی که له تیۆر و پراکتیک دا هاوکار و هاوپشتی ژنانن به‌ڵام به داخه‌وه ژماره‌یان زۆر که‌مه به تایبه‌تییش له لای خۆمان، هیوادارین ئه‌و پیاوانه زۆرتر و زۆرتر بن.. دیاره ئه‌و پیاوه یه‌کسانیخوازانه‌ش که هه‌ست به ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان ده‌که‌ن گرنگییه‌کی زۆریان هه‌یه بۆ خه‌باتی ئێمه و ئه‌وانیش به هه‌مان شێوه‌ی ئێمه رێگرییان ده‌خرێته به‌رده‌م له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا.. پێویسته کار و ماندووبوونه‌کانیان به بایه‌خه‌وه له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام گرنگتر له‌وه ئه‌وه‌یه که پێویسته ئێمه خۆمان بێینه مه‌یدانه‌که ئه‌نجا داوای پالپشتیی زیاتر له‌وان بکه‌ین.
له کۆتاییدا هیوادارین چیدی ئه‌و رۆژه ته‌نیا نه‌بێته رۆژی ئاهه‌نگ و خۆڕازندنه‌وه و پڕکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌کانی پیاوسالاران، به‌ڵکه له‌و ڕۆژه و هه‌موو رۆژه‌کانماندا به تووندیی پێ له‌سه‌ر ماف و ئازادییه پیشێلکراوه‌کانمان دابگرین و هیچ رۆژێک به بێ جووله و گه‌شه‌سه‌ندنێک له‌و باره‌وه تێنه‌په‌ڕێنین.
٨\٣\٢٠١١
payzeehmed@hotmail.co.uk
پایزه ئه‌حمه‌د