 
	مانگایەک ئەندام پارلەمانە
Closed							
	
						
						
					ساتیر
  
مانگایەک ئەندام پارلەمانە. بەیانیان زنجیری لە مل دەکەن و بەرەو هۆلی پارلەمان ڕایدەکێشن. ئێواران لەناو مێرگێکی پڕ لە گوڵ و گوڵزار دەلەوەڕێ و دەڕیخێنێ. هەندێ جار هێندە زۆر دەخوات، کاوێژ دەکات و بای لێ بەردەبێت. دوێنێ لەناو هۆلی پارلەمان بۆڕەی کرد و گوتی: ”خەوارج”.
ئەم مانگایە، هەمیشە بەشیرە، بەڵام شیرەکەی تاڵە.
٦/٣/٢٠١١  

 
			 
			 
			