بیسته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕین‌و چه‌ند سه‌رنجێك
قۆناخێكی نوێ
دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991ی گه‌لی كوردستان, قۆناخیكی نوێ له ژیانی سیاسی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات كه جیاوازه له ژیانی سیاسی پێشتر, له‌به‌رئه‌وه‌ی راپه‌ڕین بووه هۆی هه‌ڵته‌كاندنی ته‌واوی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی به‌عس له كوردستان‌و, بۆ یه‌كه‌م جار توانرا زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان به كه‌ركوكیشه‌وه رزگار بكرێ‌و بكه‌وێته ده‌ست گه‌لی كوردستان, هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا راپه‌ڕین له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه سه‌ركوتكراو كۆڕه‌وی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستیپێكرد, به‌ڵام كۆڕه‌و سه‌ره‌ڕای ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ده‌رگایه‌كی مه‌زنتری بۆ گه‌لی كوردستان كرده‌وه, ئه‌ویش ده‌رچوونی بڕیاری 688 بوو له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی , بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان له هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌عس‌و , ئه‌مه وایكرد خه‌ڵكی كوردستان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ‌و حاڵی خۆیان.
پاشتر له 19/5/1992 بۆ یه‌كه‌م جار گه‌لی كوردستان ئازادانه روویان كرده سندوقه‌كانی ده‌نگدان‌و یه‌كه‌م په‌رله‌مانی كوردستانیان هه‌ڵبژارد‌و پاشان په‌رله‌مانیش متمانه‌ی به یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تدا, لێره‌وه گه‌لی كوردستان رووبه‌ڕووی ئه‌زموونێكی نوێ‌و ژیانێكی سیاسی نوێ بۆوه كه ئه‌ویش به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌و حوكمدارییه, ئه‌وه‌بوو ئه‌ركی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كان‌و داڕشتن‌و دانانی یاسا‌و كاری خۆ به‌ڕێوه‌بردن به‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته سپێردرا, ئه‌و دامه‌زراوانه‌یش كه‌وتنه كار‌و خه‌بات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات , بۆیه ده‌توانین بڵێین راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووی كوردستان‌و گه‌لی كوردستانی خسته قۆناخێكی نوێ به هه‌موو ماناكانییه‌وه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه له ساڵی 1994 و 1995 شه‌ڕی ناوخۆی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روویداو, ده‌توانین بڵێین ئه‌و شه‌ڕه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو له‌هه‌مان كاتدا كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی كرده‌سه‌ر ژیانی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ تواناكانی كوردستانی په‌كخست‌و تاڕاده‌یه‌كیش شیرازه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستانی تێكدا, ئه‌گه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بوا ئه‌وا ئێمه ئێستا له ره‌وشێكی دی دابووین‌و له‌لایه‌ن دۆست‌و دوژمنه‌وه خوێندنه‌وه‌ی ترمان بۆ ده‌كراو ژماره‌یه‌كی به‌هێزتریش ده‌بووین له نێو هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا, بێگومان شه‌ڕی ناوخۆ بووه هۆی تێكدانی ئه‌جێندای كورد له رووی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئیداری‌و زۆربه‌ی بواره‌كانی دی‌و تا ئێستاش ئه‌مه كاریگه‌ری ماوه‌و كاتێكی زۆری ده‌وێ تا خاڵه نێگه‌تیفه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ نه‌مێنن, بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵبده‌ین‌و كار بكه‌ین كه جارێكی دی هه‌ڵه‌ی وا روونه‌داته‌وه.
له‌ده‌ستدانی هه‌ڵێكی زێڕین
له‌دوای راپه‌ڕینی به‌هاری 1991 دروشمی سیاسی كوردستان گۆڕا‌و بووه فیدرالییه‌ت, پێشتر ته‌واوی دانوستاندنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كوردستان‌و حكومه‌ته‌كانی ئێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆتۆنۆمی بوو, ئه‌م گۆڕانكارییه له خواسته‌كانی كورد هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ بوو له زۆر لاوه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێك به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان سه‌یر ده‌كرا, جگه له‌وه تا ساڵی 2003 هه‌ستی كوردستانی بوون له هه‌ڵكشاندا بوو , به‌ڵام له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسه‌وه له جیاتی راگه‌یاندی سه‌ربه‌خۆیی كه سه‌ركردایه‌تی كوردستان رووی له به‌غدا كرده‌وه‌و كه‌وته كاركردن بۆ ئێراقێكی گوایه یه‌كگرتوو ( كه هه‌رگیز ئه‌مه روونادات ), ورده ورده هه‌ستی ئێراقی بوون لای هه‌ندێ لا سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه, بێگومان ئه‌مه‌ش كارێكی باش نه‌بوو, له‌به‌رئه‌وه‌ی بووه هۆی لاوازی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی, هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین كه ئێراق وڵاتێكی داتاشراو‌و ده‌ستكرده‌و به‌زۆر باشووری كوردستانی پێوه لكێنراوه, بۆیه ئه‌گه‌ر له دیدگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ئه‌م پرسه بكه‌ین نه خاكی كوردستان به‌شێكه له خاكی ئێراق‌و نه گه‌لی كوردستانیش به‌شێكه له گه‌لی ئێراق, ئه‌وه زوڵمێكی مێژوویی گه‌وره‌یه له گه‌لی كوردستان كراوه‌و به ئێراقی عه‌ره‌بییه‌وه لكێنراوه, له 2003 كورد هه‌لێكی زێڕینی له ده‌ستدا به‌وه‌ی كه رووی كرده‌وه به‌غدا, ئه‌و به‌غدایه‌ی كه نه‌مابوو ئه‌و دروستی كرده‌وه‌و, ئێستایش ده‌بینین له پاداشتی ئه‌مه‌دا لایه‌نه ئێراقییه‌كان چی به كورد ده‌كه‌ن!! 2003 ده‌مانتوانی بچینه كه‌ركوك‌و بیكه‌ین به سه‌نته‌ری بڕیاری سیاسی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان نه‌كردو چووینه به‌غدا‌و بۆ كێ بۆ كه‌سانێك كه هیچیان به ده‌ست نه‌بوو دژی خواسته‌كانی كورد بوون!!
هه‌موومان له بیرمانه ئۆپۆزسیۆنی ئێراق پێش رووخانی رژێمی به‌عس چۆن دژی خواسته‌كانی كورد بوون ته‌نها بۆ مجامه‌له هه‌ندێ جار ده‌یانگوت رێز له خواستی گه‌لی كوردستان ده‌گرین, بۆ نموونه له كۆنگره‌ی سه‌لاحه‌ددین كه له راگه‌یاندنی كۆتاییدا هاتبوو: ( رێز له خواستی گه‌لی كورد ده‌گرین ), ناوی فیدرالییه‌تیشیان نه‌هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاشان زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان مانشێتی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌كانیان (رفچ نتائج مۆتمر صلاح ا‌لدین ) بوو , به‌ڵێ ئه‌وه هه‌ڵوێستی لایه‌نه ئێراقییه‌كان بووه, ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ حوكمی ئێراق ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه دوێنێ ئۆپۆزسیۆن بوون, جا له كاتێكدا كه ئۆپۆزسیۆن بوون‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بوو دژی خواسته‌كانی كورد بوون , ئه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتیان بوو ده‌بێ چۆن بن؟! بێگومان ئه‌وه‌ن كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین كه‌وا دژی هه‌ر شتێكن كورد داوای بكات‌و له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا بێت, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌بی ئێراق قابیلی گۆڕان نییه‌و نابێ له‌م رووه‌وه فێڵ له خۆمان بكه‌ین, هه‌شتا ساڵه‌ی ئه‌زموونمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی ئێراق روون‌و ئاشكرایه كه جگه له سته‌م‌و ماڵوێرانی چیترمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌و ئه‌وه ئێستایش هه‌ره‌شه‌كانیان ده‌بینین.
كاری حیزبایه‌تی
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه كه‌ش‌و هه‌وایه‌ك هاته ئارا بۆ كاری سیاسی‌و له‌و كه‌ش‌و هه‌وایه‌دا كۆمه‌ڵێ حیزب‌و لایه‌نی سیاسی به ئایدۆلۆژیای جیاجیا له دایكبوون‌و هه‌ندێكیان زوو گۆڕه‌پانه‌كه‌یان چۆلكردو هه‌ندێكیشیان تا ئێستا له كار‌و خه‌باتدا به‌رده‌وامن, به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ببنه هێزێكی ته‌واو كاریگه‌ر ئه‌مه‌ش هۆكاری خۆی هه‌بووه, له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه هۆكاری ئابووری بووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌واوی توانا ئابوورییه‌كانی كوردستان له ده‌ستی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستان پارتی‌و یه‌كێتی دایه‌و به‌و هۆیه‌وه پێگه‌ی خۆیان به‌هێزتر كردووه‌و, وه‌كو پێویستیش هاوكاری حیزبه‌كانی دی نه‌كراوه, له‌م رووه‌وه نا عه‌داله‌تییه‌كی زۆر كراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی میزاجی شه‌خسی هاوكاری حیزبه‌كان كراوه‌و, زۆر جاریش ئه‌و هاوكاریییه بڕاوه‌و وه‌كو سزایه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن به‌كارهێنراوه, ئه‌مه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه بۆ گه‌شه نه‌كردنی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی له كوردستان.
سیسته‌می كاری حیزبایه‌تی له كوردستاندا پێویستی به گۆڕانكاری هه‌یه به‌ڵام تا ئێستایش له‌م رووه‌وه گۆڕانكاری ته‌واو رووی نه‌داوه‌و له سه‌ره‌تاداین, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێ گوڕانی ته‌واو روده‌دات كه شێوازی بیركردنه‌وه‌مان بۆ كاری سیاسی گۆڕانی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت, تا ئێستایش له دیدگایه‌كی كلاسیكییه‌وه سه‌یری حیزب ده‌كرێ‌و باس له حیزبی بچوك‌وحیزبی گه‌وره ده‌كرێ, كه له راستیدا ئه‌وه بۆچوونێكی دروست نییه‌و گه‌وره‌یی‌و بچوكی له هه‌ڵوێستی حیزب دایه‌و, دواتر زۆر حیزبی گه‌وره هه‌بوون بچوك بوونه‌ته‌وه‌و زۆر حیزبی بچوكیش گه‌وره بوون, بۆیه ده‌بێ روانگه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌مان هه‌بێ بو كاری حیزبایه‌تی له كوردستاندا.
ئۆپۆزسیۆن
له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تا ئێستاش ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست له كوردستان دروست نه‌بووه, له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌شی سیاسی له كوردستان به كۆمه‌ڵێ هه‌ڵكشان‌و داكشاندا تێپه‌ڕیوه‌و كوردستان ده‌وڵه‌ت نییه, بێگومان بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنیش به دیموكراتیزه‌كردنی كوردستان ته‌واو نابێت, به مانایه‌كی دی هه‌ر وڵاتێك یا هه‌ر شوێنێك كه ئۆپۆزسیۆنی نه‌بوو, واته ئه‌و وڵاته یا ئه‌و شوێنه دیموكراسیییه‌تی ته‌واوی لێ نییه, له‌به‌رئه‌وه‌ی بوونی ئۆپۆزسیۆن هۆكاره بۆ كامڵبوونی پرۆسه‌ی به دیموكراسی بوون.
ئۆپۆزسیۆن‌و ده‌سه‌ڵات دوو دیدی جیایان هه‌یه به‌ڵام له ئه‌نجامدا ده‌بێ هه‌ردوولا مه‌به‌ستیان خزمه‌ت كردن بێت نه‌ك سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر, پێویسته هه‌ردوولا ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بن كاربكه‌ن بۆ بیناكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی‌و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ خه‌ڵك, بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی نیشتمانی كارا له كوردستان پێویستییه‌كی مێژوویی‌و بابه‌تییه بۆ به‌ره‌و پێشڤه‌بردنی كۆمه‌ڵگه.
نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین
نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین نه‌وه‌یه‌كی كراوه‌و ئازادترن له پێشتر, خۆیان دووری ژیانی حیزبایه‌تی ده‌گرن‌و زۆر نیگه‌رانن له ره‌وشی سیاسی كوردستان, كه ده‌بینن له ژیانی سیاسی‌دا به‌شدارییان پێنه‌كراوه‌و بواریان بۆ نه‌ڕه‌خساوه تواناكانی خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه,كه ده‌بێت بواری ته‌واویان پێبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆیان ببینن له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و وڵاته, نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین نه‌وه‌یه‌كی چاوكراوه‌و ره‌خنه‌گرن‌و جێگه‌ی ئومێدن, هه‌قه له توڕه‌بوون‌و ناڕازی بوونیان بگه‌ین كه وه‌ك پێویست بواریان پێنه‌دراوه, له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشه گوێ له خواسته‌كانیان بگرێت‌و بواری كاریان بۆ بڕه‌خسێنێت‌و له‌سه‌ر بنه‌مای توانا‌و لێهاتوویی به‌رپرسیارێتییان بخاته ئه‌ستۆ‌وبه‌پێی پره‌نسیپی ئه‌رك‌و ماف ئه‌ركیان پێ بسپێرێت‌و مافییان پێبدات.
عه‌قڵیه‌تی شاخ‌و عه‌قڵیه‌تی شار
كه باس له عه‌قڵیه‌تی شاخ ده‌كه‌ین مه‌به‌ستمان عه‌قڵیه‌تی شوڕشگێڕییه, كلتوری خه‌باتی شاخ كلتورێكی شۆڕشگێڕی پڕ به‌خودان‌وخۆڕاگرییه‌و پێویسته هه‌میشه به چاوی رێزه‌وه لێی بڕوانین, له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكه له دیرۆك‌و سه‌روه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و له سه‌رهه‌ڵدان‌و كه‌وتن‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌ر شۆڕش‌و به‌رخودانێكی گه‌لی كوردستاندا شاخ پشت‌و په‌نامان بووه‌و ئه‌و كه‌سه‌ی كه رووی له شاخیش كردووه بۆئه‌وه بووه زوڵم‌و سته‌م له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی لاببات‌و ژیانێكی باشتری بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات, شاریش كه به مانای مه‌ده‌نییه‌ت دێت پێویسته عه‌قڵیه‌تێكی مه‌ده‌نی ئیداره‌ی بكات‌و ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی دامه‌زراوه‌یی بن به پێی سیسته‌م كار بكه‌ن نه‌ك به میزاجی شه‌خسی, ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی رابردوودا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ستده‌كرێ ورده ورده ده‌مانه‌وێ به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی هه‌نگاو بنێین به‌ڵام تائێستاش عه‌قڵیه‌تی شاخ زاڵه به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مه‌ده‌نییانه, به بڕوای من ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه تا ئێستا ئێمه له قۆناخی رزگاری نیشتمانیداین‌و هه‌ست به‌و مه‌ترسییانه ده‌كه‌ین كه له‌سه‌رمانن.
سه‌ربه‌خۆیی تاكه چاره‌سه‌ره
بیسته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕین هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا رووده‌ده‌ن, ئه‌وا باشووری سودان ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی خۆیاندا, ده‌سه‌ڵاتی تونس‌و میسر گۆڕان‌و گۆڕانكاری مه‌زنتریش له ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌ن, بۆیه هه‌قه ئێمه‌یش ریزه‌كانی خۆمان یه‌كبخه‌ین‌و ناكۆكییه‌كانمان به‌لاوه بنێین‌و كار بۆ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ین‌و بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی دی بڕیار له چاره‌نووسی خۆمان بده‌ین‌و داهاتووی خۆمان بنیات بنێین‌و, به ده‌ستی خۆمان كه‌ركوك‌و مه‌خموور‌و خانه‌قین‌و شنگال‌و شێخان‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی دی بگه‌ڕێنینه‌وه سه‌ر كوردستان‌و ئه‌گه‌ر خۆمان ئه‌وه نه‌كه‌ین ده‌بێ هه‌ر به‌دیار جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ه‌وه باوێشك بده‌ین, له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی عه‌ره‌بی ئێراقی ئاماده نییه ئه‌و ده‌ڤه‌رانه بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر كوردستان, بۆیه ده‌بێ خۆمان ئه‌وه بكه‌ین‌و, ئنجا بڕیاری بوێرانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی خۆمان بده‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان‌و, بیسته‌مین ساڵیادی راپه‌ڕین بكه‌ینه ساڵی دامه‌زراندن‌و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
غه‌فوور مه‌خمووری