سینه‌ماو چه‌مكی زمانی بینراو
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند بوو به كۆمه‌ڵناسیه‌وه و پاشان كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ده‌روونناسی و زمانناسیه‌وه ،له ئێستایشدا له ژێر كاریگه‌ریی سیمیۆلۆژیا دایه ، ئه‌مه وایكرد تێڕوانینی فۆرمالیسته‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌ده‌ب خاكێكه كه‌س خاوه‌نی نییه به‌هێزتربێت ، ئه‌م چه‌ند دێڕه‌یش به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی نویێ سیمیۆلۆژیامان ده‌بات سه‌باره‌ت به لێكدانه‌وه‌ی زمان كه نه‌ك به‌ته‌نها كاریگه‌ریی هه‌یه بۆ سه‌ر ده‌قی نووسراو به‌ڵكو زمانی بینراویشی گرتوه‌ته‌وه كه بریتیه له وێنه‌ی فۆتۆگرافی و سینه‌مایی ، له زمانی بینراودا سیمیۆلۆژیا گه‌شه‌ده‌كات و ئاماژه‌بینراوه‌كانی شوێن،شێوه‌گه‌لێكی هونه‌ری ئایكۆنی به‌رهه‌مده‌هێنن،
بۆیه له ئێستادا ئه‌توانین بلێین سینه‌ما سیستمێكه له ئاماژه كه ناكرێت ناوی (زمان)ی لێ بنه‌ین به واتا به‌رته‌سكه‌كه‌ی ،به‌ڵكو ده‌بێ به زمانێكی تێبگه‌ین به‌ڵام له جۆرێكی تر، جێی سه‌رنجه سیمۆلۆژیا له كاتێكدا ئه‌م زمانه ده‌هێنێته كایه‌وه كه ده‌رهێنه‌ره‌كان كار له‌سه‌ر فیلمێكی ریوائی Narrative film ده‌كه‌ن ،بۆیه كاتێك برایانی لۆمیر له سه‌ره‌تای كاری سینه‌ماییاندا ویستیان دیمه‌نی شه‌مه‌ندۆفێرێك له كاتی گه‌یشتنی بۆ وێستگه‌كه‌ی خۆی نیشانبده‌ن په‌نایانبرده به‌ر گرته‌ی ساده و پڕ له جموجۆڵی نێو وێستگه‌كه ،ئه‌مان له وێنه‌گرتنی گرته قورس و دژواره‌كاندا به‌م جۆره مامه‌ڵه‌یانكردووه ،ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ وێنگرتنی زمانی بینراوی شوێن
سیمیۆلۆژیای سینه‌ما
له‌سه‌ره‌تادا زۆرێك له مێژوونووسان و ره‌خنه‌گران به‌رئه‌نجامی كاریگه‌ربوونیان به سینه‌ما باسیان له زمانی سینه‌ما كردووه ،له‌م رووه‌وه تیۆریستی سینه‌مایی كریستیان میتز ئه‌و شێوازانه‌ی پراكتیزه‌كرد كه پێشتر زمانناسه‌كان له سینه‌مادا كاریان له‌سه‌ركردبوو ،داوتریش له به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌یدا(ئاماژه‌ی سینه‌ما_1968) به روونی باسی له‌و شێوازانه كردووه ،ئامانج له نووسینه‌كانی ئه‌وكاته‌ی میتز به‌رپاكردنی شۆڕشی سیمیۆلۆژیا نه‌بوو،به‌ڵكو كاریگه‌ریییه‌كی گشتی به جێهێشت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سینه‌ما هه‌ڵگری زمانێكه وه‌ك هه‌ر زمانێكی دیكه كه زمان‌ناسان لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌میش ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه ئه‌نجامبدرێت له پێناو گه‌یشتن به نهێنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی
له‌سه‌ریان بونیاد ده‌نرێت، له راستیدا مه‌سه‌له‌ی زمانی سینه‌ما زۆرێك له پسپۆڕان و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكێكی ئاسایی هێنایه قسه ، ره‌نگه هه‌ندێك پرسیاری ئه‌وه‌بكه‌ن چی ئه‌م دوو لایه‌نه كۆده‌كاته‌وه ،لایه‌نێكی پسپۆڕ و ئه‌وی تریان كه ره‌نگه ته‌نها ئاره‌زوویه‌كی سینه‌مایی هه‌بێت،یان هه‌ر نه‌یبێت؟
ئه‌وه‌ی كۆیانده‌كاته‌وه سیمیۆلۆژیایه ،كه له زۆربه‌ی بواره‌كاندا له بره‌ودایه (ئه‌ندازیاریی ،موزیك، شانۆ، راگه‌یاندنه‌كان و كایه‌كانی تری رۆشنبیری)
سیمیۆلۆژیا بووبه ئامرازێكی زمان‌ناسان بۆ ئافه‌ریده‌كرنی زمانی سینه‌ما ،له‌م رووه‌وه جولیا كرستیڤا به شێكی كتێبه‌كه‌ی (زمان ئه‌و شته نادیاره) ته‌رخانكردووه بۆ سیمیۆلۆژیا و تێیدا باس له زمانی سینه‌ما ئه‌كات ،بۆیه نووسه‌ر له وێنه‌ی فۆتۆگرافییه‌وه ده‌سپێده‌كات تا له كۆتاییدا ده‌گاته وێنه‌ی سینه‌مایی ، كه به‌پێی بۆچوونه‌كانی رۆڵان بارت وێنه‌ی فۆتۆگرافی شێوازێكی تره و له ره‌هه‌ندی( شوێنكات)ـدا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت شوێن له ئێستادا و زه‌مه‌نی رابردوو ده‌گه‌یه‌نێته‌وه یه‌ك به واتایه‌كی تر به‌یه‌كگه‌یاندنێكی نا لۆژیكیه له نێوان(ئێره و رابردوو) دا
سینه‌ما و فۆتۆگراف
به پێچه‌وانه‌ی وێنه‌ی فۆتۆگرافییه‌وه سینه‌ما هه‌وڵئه‌دات بابه‌تێك بهێنێته ئاراوه كه به پێی ویستی خۆی بێت ،نه‌ك له‌به‌ر یادكردنه‌وه‌ی رووداوێكی راسته‌قینه له رابردوودا ،به‌ڵكو له به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌یاڵێك بێت بینه‌ر بتوانێت تێدا بژێت ،ئه‌و راستییه خه‌یاڵییه‌ش كاتێك دێته‌دی كه بتوانرێت جوڵه و زه‌مه‌ن به‌ره‌و پێش ببرێن ،ئه‌م توانسته‌یش له سینه‌مادا یارمه‌تیده‌ربوو بۆ تیۆریستانێكی وه‌ك ئیزنیشتاین تاكو چه‌ند پێوه‌رێك بۆ شێوه و ئاماژه‌ی سینه‌مایی دابهێنن كه گرنگترینیان (كاری مۆنتاژكردنه) لێره‌وه گه‌یشتنه ئه‌و راستییه‌ی كه سینه‌ما به‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تی و ریالیستیانه وێنه‌كان بۆ بینه‌ر ناگوێزێته‌وه.
سینه‌ما وێنه‌كان ده‌كاته چه‌ند پارچه‌یه‌ك و پاشان گۆشه جیاوازه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و جارێكی تر رێكیانده‌خاته‌وه ، كه‌وایه سینه‌ما (كرده) به‌رهه‌م ناهێنێت به‌ڵكو ته‌نها كۆیانده‌كاته‌وه و له رێی مۆنتاژه‌وه جارێكی تر له بونیادێكی نوێ‌دا دایانئه‌ڕێژته‌وه ، ئه‌شێ له رێی مۆنتاژكردنه‌وه فاكته‌ره لێكچووه‌كان و ته‌نانه‌ت هاودژه‌كانیش بگه‌یه‌نێته‌وه یه‌ك و ئاماژه ببه‌خشێت كه پێشتر نه‌یبووه، هه‌روه‌ها پێویسته فیلم ده‌قێكی هیرۆگلیفی بێت كه هیچ به‌شێكی به‌بێ ئه‌وی تر هه‌ڵگری واتا و ئاماژه‌یه‌كی روون نه‌بێت ، جولیا كریستیڤا بۆ ئه‌م بابه‌ته نمونه‌ی په‌یكه‌ری شێره‌كانی ئیزنیشتاین ده‌هێنێته‌وه كه له فیلمی (بۆتۆمكینی زرێ پۆش) دا وێنه‌ی گرتوون و بریتین له سێ شێر ، په‌یكه‌ره‌كان هه‌ریه‌كه و له گرته‌ی جیاوازدا وێنه‌گیراون دواتر له رێی رێكخستنیانه‌وه به‌شێوه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی سیمیۆلۆژیان پێكهێناوه كه هاوشێوه‌ی هێز و توانایی به‌لشه‌ڤیه‌كانن.
به‌م شێوه‌یه سینه‌ما كاریكردوه و گه‌ڕاوه به‌دوای زمانێك كه له رووی بونیاده‌وه له‌گه‌ڵ زمانی ئاسایی‌دا جیاوازبێت.
جولیا له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڕوات و چه‌مكی سینه‌ما وه‌ك (زمان )و چه‌مكی سینه‌ما وه‌ك (ئاخاوتن )ی لێك جیاكرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌یشی تێپه‌ڕاند و ده‌ستی كرد به لێكۆڵینه‌وه له زمانی فیلمی كارتۆنی به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی زمه‌ن و وێنه‌ی جوڵاو بوون به فاكته‌رێكی گرنگی ئه‌و جۆره فیلمانه ،ئه‌لێره‌وه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (زمان) له سینه‌مادا په‌یوه‌ندی به چه‌مكی زمانی ئاخاوتنه‌وه نییه.
ئاماژه‌ی سینه‌مایی
بابه‌ته‌كه به‌نده به گوزارشتێكی پێوانه‌یی هاوشێوه‌وه ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی سینه‌ما سیستمێكه و په‌یامێك ده‌گه‌یه‌نێته وه‌رگر، له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به (ئاماژه‌ی سینه‌مایی) میتز گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه سیستمی سینه‌مایی پێویستی به شتێكه هاوشێوه‌ی ئه‌ركه‌كانی ده‌نگ له زماندا ،رۆڵی هه‌بێت ،دیاره له سینه‌مادا سیستمی یه‌كه‌ی ده‌نگیی و وشه بوونیان نیه ،وێنه جێی ووشه ده‌گرێته‌وه ،و گرته‌و دیمه‌نه‌كانیش شوێنی (رسته)ده‌گرنه‌وه ،ئه‌شێ وێنه‌كان چه‌ندین رسته‌بن و له هه‌مانكاتدا ئه‌شێ دیمه‌نێك ته‌نها رسته‌یه‌ك بێت ،تێگه‌یشتنمان له زمانی سینه‌ما له میانی سیمیۆلۆژیای( له‌خۆ گرتنی واتاكان)ـه‌وه دێته‌دی واتا ده‌ربڕینێك كه چه‌ند واتایه‌ك له خۆبگرێت.
سیمیۆلۆژیای دیاریكردنی واتاكانیش ده‌چێته چوارچێوه‌ی فرێمه‌وه(پێكهێنانی وێنه)، به‌م جۆره سیمیۆلۆژیا كاریكردووه له‌سه‌ر دانانی بنه‌ماگه‌لێكی لۆژیكی بۆ رێكخستنی یه‌كه‌كانی خۆی ،ئه‌مه‌یش وای له جولیا كریستیڤا كرد په‌نابباته به‌ر لۆژیكی (پێكهێنانی به‌دوای یه‌ك ( و له سه‌ر وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی فرعه‌ونی و كووره‌یه‌كی بڵند تاقیكرده‌وه ،پێكدادانی به‌رده‌وامی یه‌ك له‌دوای یه‌كی وێنه‌كان كه له گۆشه‌ی جیاوازه‌وه وه‌رگیرابوون ،له فۆرمێكی بینراودا رێكخرابوونه‌وه و ده‌رئه‌نجام چیرۆكێكی ته‌واوه‌تیان درووستكرد كه له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ردا بوو(په‌یكه‌ر- كووره)،ئه‌م پێكهێنانه به‌دوای یه‌كه ،چیرۆكی مێژووی شارستانیه‌تی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی (جۆن دانییل بۆلیه)ی گێڕایه‌وه ،كریستیڤا له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا پرسیارێك ده‌خاته روو كه بریته له به‌یه‌كگه‌یاندنی فاكته‌ره‌كانی (وێنه، ده‌نگ ) وته‌یه‌ك كه له یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوودابێت یاخود له نێو چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئاوێته‌ی یه‌كتردا بێت ،كه‌وایه بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی به به‌كارهێنانی چه‌مكه كانه له رووی زمانه‌وانیه‌وه له بری شێوازه‌كانی زمانه‌وانی له نێوان ئاماژه و واتاكه‌ی ، له نێوان كه‌ت كردن و به‌یه‌كه‌وه لكاندن و لێكچووندا هتد…
كڕۆكی باسه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه به بۆچوونی جولیا كریستیڤا سیمیۆلۆژیا له سینه‌مادا پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه‌و زمانێكی بینراوی هێناوه‌ته‌كایه‌وه.
و/ كـــاردۆ
سه‌رچاوه : د.نزار قدوری
السینما ومفهوم اللغه المرئیه
cineworkinst.eu