
بۆچیی دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح؟ … پۆڵا سه‌عید
هه‌وڵی گۆڕیینی هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان درێژده‌بێته‌وه بۆ ئاینده، ئه‌م هه‌وڵه به‌شێکه له سیاسه‌تی مانیپولیره‌ی گۆڕان و نووسه‌ره‌کانیان. دکتۆر به‌رهه‌م یه‌کێکه له‌و سیاسییانه‌ی، که له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه به گشتیی و له ده‌رکه‌وتنیه‌وه به‌تایبه‌تیی چ وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی خودئاگا و ئه‌قڵانیی ده‌رکه‌وتووه، چ له‌و کاته‌شه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا به‌رده‌وام هێرشی تێکشکاندنی له‌سه‌ره. له ده‌رکه‌وتنی په‌ڕتووکی “ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ک بۆ مێژوو”ه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هێرشه‌کانی سه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م هێرشگه‌لێکن، که تێیدا هێنده‌ی په‌نا بۆ ده‌ربڕیینی هه‌رزان ده‌درێت به چاره‌کی ئه‌وه، هێرشه‌کان ناچنه خانه‌ی ڕه‌خنه‌وه. ڕووی ده‌ره‌وه وه‌ک شێوه و ڕه‌نگ به‌شێک نین له ستراکتووری که‌سایه‌تیی که‌سێک، کێش و درێژیی و پانیی هه‌مانشێوه به‌شێک نین له ستراکتووری که‌سایه‌تیی که‌سێک، کردن یان نه‌کردنی کارێک به‌شێک نییه له ستراکتووری که‌سایه‌تیی که‌سێک. هه‌روه‌کوو چلۆن له ناڵه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌کدا بۆ مێژوو له‌م ڕێگایه‌وه هه‌وڵدراوه که‌سایه‌تیی دکتۆر به‌رهه‌م بناسێنرێت. “کلووکهۆن و هێنریی ئا مورای Kluckhohen & Henry A. Murray” پێیانوایه، که “هه‌موو مرۆڤێک له ڕاستییدا” (A) وه‌ک هه‌موو یه‌کێکی تر وه‌هایه،(B) وه‌ک هه‌ندێکی تر وه‌هایه، (C) وه‌ک هیچ که‌سێکی تر نییه. دکتۆر به‌رهه‌میش نه وه‌ک یه‌کێکی تر وه‌هایه، نه وه‌ک هه‌ندێکی تر وه‌هایه، به‌ڵکوو وه‌کوو هیچ که‌سێکی تر نییه، ئه‌و خودی خۆی خۆیه‌تی وه‌ک ئیندیڤیدووم. ئه‌م به‌رگرییه‌ی، که من ئێستا له دکتۆر به‌رهه‌می ده‌که‌م له کۆتایی دوو هه‌زار و یه‌کدا کردم، ئه‌وانه‌ی ئیمڕۆ گۆڕانن ئه‌وسا یه‌کێتیی عه‌یاره بیست و چوار بوون و له خۆشییاندا به ساقه و به قوربانم ده‌بوون، لێ هه‌نووکه له‌سه‌ر به‌رگرییکردن له دکتۆر به‌رهه‌م ئاماده‌ن هه‌موو وته‌یه‌کی ناشیریینم ئاڕاسته بکه‌ن. نواندن هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به که‌سایه‌تییه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی نواندن به که‌سایه‌تییه‌وه ده‌به‌ستێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له واتا زانستییه‌که‌ی که‌سایه‌تیی نه‌گه‌یشتووه. کۆمێدیی هه‌ندێک نووسه‌ر و سیاسیی ئێمه له‌وه‌دایه، که به‌رده‌وام باس له “فڵان که‌س” وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی قه‌ڵه‌وی ناشیریین، که‌سایه‌تییه‌کی ڕه‌قه‌ڵه‌ی سیس، سمێڵ زل …هتد. ده‌که‌ن. که‌سایه‌تیی پێکهاته‌یه‌کی ده‌روونیی تاکێکه، که به‌هۆیه له یه‌کێکی تری جیاده‌که‌ینه‌وه. که‌سایه‌تیی له که‌ڕاکته‌ری که‌سدایه، که‌ڕاکته‌ریش مۆری تاکه وه‌ک که‌س له که‌سایه‌تییدا. که‌سایه‌تیی له هه‌موو مرۆڤێکدا یه‌کجاره‌یه واته هه‌ر مرۆڤه و خاوه‌نی که‌سایه‌تیی ئیندیڤیدوومی خۆیه‌تی، درێژخایه‌نیه‌تیی که‌سایه‌تیی، ڕۆڵێکی گرنگ له پێناسه‌ی که‌سایه‌تییدا ده‌بینێت و وه‌ک یه‌کێک له مه‌رجه‌کانیشی ته‌ماشاده‌کرێت، هه‌مانکاتیش تووندوتۆڵه و خاوه‌ن ڕێکخستنه. ئه‌وه‌ی پێویسته زۆر به سه‌رنجه‌وه ته‌ماشابکرێت ئه‌وه‌یه، که نواندن زۆر نزیکه له که‌سایه‌تییه‌وه، لێبه‌ڵێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییدا هاوئیدێنتیتێت نییه. که‌سایه‌تیی پێرسپێکتیڤێکه به‌هێز و درێژخایه‌ن، په‌یوه‌ندیی به په‌یکه‌ر و دره‌وشاندنه‌وه‌یه‌که‌وه هه‌یه، که نه‌ک ته‌نها یه‌کجار یان بۆ ماوه‌یه‌کی کورت و دیارییکراوی ئیندیڤیدوومێک له‌به‌رده‌ستدایه یان ده‌بینرێت، به‌ڵکوو به به‌رده‌وامیی بوونی هه‌یه، هه‌مانکاتیش ئه‌م دڵنیاییه له که‌سایه‌تیی ناوبراودا چاوه‌ڕێده‌کرێت. ئه‌وه که‌سایه‌تییه شوێن له‌سه‌ر نواندن داده‌نێت نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه. من ناتوانم بۆ نموونه جه‌للادێک، کاتێک هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێت و له ئاینده‌یه‌کی نادیاردا له هه‌لومه‌رجێکی زۆر تایبه‌ت و سه‌رسووڕهێنه‌ردا، که ده‌بێته دادوه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێبکه‌م هه‌ر که‌سێکی دادگاییکرد فه‌رمانی کووشتنی بۆ ده‌رنه‌کات. تێگه‌یشتن له هه‌ڵوێست بریتییه له‌وه‌ی، که مرۆڤ له تێڕوانینێکدا بۆ هه‌ندێک “که‌س، کۆمه‌ڵ، چین، ئۆبیه‌کت،بیرکردنه‌وه، باروودۆخ …هتد.” کاردانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌م کاردانه‌وه‌یه‌ش ڕێژه‌ییانه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌رده‌وامیی ده‌بێت. ئه‌زموون ڕۆڵێکی گه‌وره له هه‌ڵوێستدا ده‌بینێت، که دینامییانه خاوه‌نی کاریگه‌رییه له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌کانی تاک وه‌ک ئیندیڤیدووم به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئۆبیه‌کت و باروودۆخێک. ئه‌گه‌ر به‌خته‌وه‌ریی هه‌ندێک خه‌ڵک له ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌مدابێت، ئه‌وا ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه بریتییه له به‌خته‌وه‌رییه‌کی کوێر. ئه‌وه‌ی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌کات خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه، لێبه‌ڵێ ئه‌و نازانێت، که بیرکردنه‌وه‌که‌ی به‌تاڵه، چونکه ناوه‌ڕۆکی نییه، بیرکردنه‌وه‌ی بێ ناوه‌ڕۆکیش به‌تاڵه. ئه‌وانه‌ی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌که‌ن به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێکی ئاوهادا تێده‌ڕوانن، لێ خاوه‌نی هیچ چه‌مکێک نین له‌م تێڕوانینه‌دا، هه‌ربۆیه تێڕوانینه‌کانیان کوێره. له خۆڕا نییه، که ئێمانوێل کانت ده‌ڵێ: “بیرکردنه‌وه به‌بێ ناوه‌ڕۆک به‌تاڵه و تێڕوانینیش به‌بێ چه‌مک کوێره.”. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوها جه‌نجاڵ و هه‌ستی سۆسیالدا، مرۆڤ پێویستی به ناسینه‌وه‌یه هه‌تاوه‌کوو له ڕێگایه‌وه بگات به دڵنیاییه‌ک، هه‌موو ناسینه‌وه‌یه‌کیش په‌ل بۆ دوو چه‌مک ده‌هاوێت، که یه‌کێکیان بیرکردنه‌وه‌یه و ئه‌وی تریشیان هه‌سته. هه‌ستیش پێوابوونمان له ئێستێتیکدا بۆ به‌رهه‌م دێنێت، که ئێمه ئێستا پێویستمان نییه. لێبه‌ڵێ بیرکردنه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێت به لۆگیک له ڕێگای لۆگیکیشه‌وه ده‌گه‌ین به پێوابوونی دیالێکتیکانه‌ی هۆشیاریی و ده‌گه‌ین به پێوابوونی ئه‌نالیتیکانه‌ی تێگه‌یشتن. کورت و پووخت دیالێکتیکانه ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م به هه‌موو ئه‌گه‌رێک هۆشیاریی نییه، ئه‌قڵانیی نییه. ئه‌نالیتیکانه هه‌مانشێوه هیچ تێگه‌یشتنێک له ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌مدا نابێت به هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانییه‌وه. کێشه‌ی نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد له که‌میی ناسینه‌وه‌دایه، ئه‌وه‌نده‌ی گرنگیی به هۆکار ده‌ده‌ن و به پێویستی ده‌زانن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گرنگیی به ئه‌نجام و به پێویستیی ئه‌نجام ناده‌ن. گریمان ئه‌م ڕۆشنبیرانه‌ی کورد بیر له ژیانی تاک و کۆ له ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی به‌خته‌وه‌رییدا ده‌که‌نه‌وه. بیرکردنه‌وه‌ش له‌مه بۆ من سینتێزه‌یه‌که „Synthese“، که‌واته ئێمه پێویستمان به کۆی هه‌موو پارچه‌کانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڕاستییه‌کی ئاوها. ژیانیش له ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی و به‌خته‌وه‌رییدا پێویستییه‌کی ژیانی تاک و کۆیه، لێبه‌ڵێ پارچه‌کانی پێویست نیین. گرنگ ئه‌وه‌یه پارچه‌کان بوونیان هه‌بێت هه‌تاوه‌کوو ڕاستییه‌ک به‌رهه‌م بێت، لێ بوونی هه‌ڵه هیچ ڕاستییه‌کی لێ به‌رهه‌م نایه‌ت. بۆ نموونه ٩+٨ ناکاته ١٢. ئێمه ئه‌گه‌ر بێت‌و ژماره دوانزده وه‌ک ڕاستییه‌ک ته‌ماشابکه‌ین “ژیان له ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی و به‌خته‌وه‌رییدا”، ئه‌وا ژماره دوانزده بریتییه له پێویستبوونێک، لێبه‌ڵێ پارچه‌کانی تری ئه‌م ڕسته ماتماتیکییه پارچه‌گه‌لێکی پێویست نین. بۆ نموونه ٥+٧=١٢، لێره‌دا دوانزده پێویسته، لێ پێنج و حه‌وت نه‌خێر، ئێمه ده‌توانین ٦+٦ وه‌ربگرین یان ٨+٤ یان ٣+٩ …هتد.=١٢. هه‌ندێک ڕۆشنبیری ئێمه ئه‌م ڕاستییه‌یان کردۆته مێتافیزیکێک لێبه‌ڵێ خودی مێتافیزیکێکی ئاوها به‌هۆی هه‌بوونی سینتێتیکه‌وه، که بڕیارێکی ئاپریۆریی ده‌دات وه‌ها ده‌کات، که مێتافیزیک وه‌ک زانستێک ڕاست ده‌ربکه‌وێت. گه‌وره‌یی له لوتبه‌رزیی و دوورکه‌وتنه‌وه‌دا نییه، به‌ڵکوو له له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتییدایه، که نیشتیمانی ئێمه له هه‌موو نیشتیمانێکی تر زیاتر پێویستیه‌تی. دکتۆر به‌رهه‌م ژماره‌یه‌کی ڕاسته، لێ پێویستییه‌ک نییه، چونکه ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی تری ڕاست ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌نجامێکی ڕاست، لێبه‌ڵێ کاره‌سات ئه‌و کاته ده‌ستپێده‌کات، که ئێمه خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی هه‌ڵه بین و به ڕاست بیناسێنین. کاره‌ساتی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه، که ڕۆشنبیری کورد له ڕسته‌یه‌کی ئاوهادا هه‌وڵی ده‌رهێنانی ژماره‌یه‌ک ده‌دات، که بووه‌ته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کی پێویست “ژیان له ئازادیی، دادپه‌روه‌ریی و به‌خته‌وه‌رییدا”. جه‌نگی چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕیین و لێکه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو زیانه ماددیی و ڕۆحییه به‌هۆی بوونی ئه‌م هه‌موو ژماره هه‌ڵانه‌وه بوو، که ئه‌و هه‌موو ساڵه وه‌ک ڕاستییه‌ک ناسێنرابوو، که نه‌ک ڕاستییه‌کی پێویستی به‌رهه‌م نه‌هێنا، به‌ڵکوو کاره‌سات له‌دوای کاره‌ساتی به‌دوای خۆیدا هێنا. ئینجا بۆیه ده‌ڵێم: “چاکی مه‌که‌ن با خراپ نه‌بێت”. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: بۆچیی له‌ناو ئه‌م هه‌را نائه‌قڵانییه‌دا گڕ گڕ به دکتۆر به‌رهه‌مه‌وه نووسان؟ ئه‌گه‌ر بابه‌ت سلێمانییه، ئه‌وا تێکۆشانی دکتۆر به‌رهه‌م تێکۆشانێکه هومانیستانه‌یه. مامه‌ڵه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م وه‌های کردووه، که ئه‌و مرۆڤایه‌تیی له خۆیدا و له‌ناو خه‌ڵکانی تردا به به‌رده‌وامیی به‌یه‌که‌وه وه‌ک ئامانج ته‌ماشا ده‌کات، نه‌ک وه‌ک هۆکار. خانه‌قینییه، هه‌ولێرییه، که‌رکووکییه، ڕه‌واندوزییه …هتد. که‌ی کێشه‌یه، کێشه ئه‌وه‌یه، که ئه‌م مرۆڤانه وه‌ک هۆکار بچنه خانه‌ی پێویستییه‌وه نه‌ک وه‌ک ئامانجێکی مرۆڤایه‌تیی. ئامانجیش لێره‌دا بریتییه له “ویستی باش” نه‌ک ته‌نها بۆ تاک به‌ڵکوو بۆ کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تیی بێت. له 10.04.2010دا له‌سه‌ر کێشه‌ی کابینه‌ی شه‌شه‌م وتارێکم نووسیی، به‌داخه‌وه ئه‌و میدیایه‌ی، که ئه‌م وتاره‌م بۆ نارد ڕێگای به بڵاوکردنه‌وه‌ی نه‌دا،هه‌ربۆیه ئێستا به‌پێویستی ده‌زانم ئێستا له‌م ده‌رفه‌ته‌دا له‌سه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م بیهێنمه‌وه به‌ر دیدی خوێنه‌ر.
له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا نێوانی باشه و خراپه نه‌ک له‌سه‌ر تاڵه موویه‌ک ماوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو سنوری نێوانیان هه‌ڵگیراوه. هه‌نووکه خراپه وه‌ک کۆپییه‌کی باشه به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها پرۆفیسیۆناڵ و ئۆرگیناڵ دروستکراوه، که مه‌حاڵه له باشه‌ی جیابکه‌یته‌وه. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌هۆی سه‌رقاڵبوونیه‌وه به کێشه ناوخۆییه‌کانی خۆیه‌وه، به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها بووه‌ته به‌ره‌یه‌کی پاسیفیست، که ده‌ستبه‌رداری به‌شێکی گه‌وره‌ی ده‌سته‌ڵات و هێز و توانای خۆی بێت، من ئه‌م پاسیفێستییه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناو ده‌نێم فه‌لسه‌فه‌ی ترسنۆکیی. گۆڕان ئه‌و هێزه سیاسیی و هزرییه نه‌بوو، که یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ری هه‌بوو، خودی یه‌کێتیی خۆی بووه هۆی گه‌وره‌کردنی گۆڕان، به‌شێوه‌یه‌کی وه‌ها ترسناک، که ببێته زه‌به‌لاحتریین فاکتۆری مه‌ترسیی بۆسه‌ر یه‌کێتیی. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان وێڕای ئه‌وه‌ی، که خاوه‌نی ئیدیۆلۆگیی سۆسیال دیموکراته، که‌چیی له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئیستا به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه خاوه‌نی سیاسه‌تێکی پاسیفیستانه‌ی “سه‌وز”ه، چ له‌ناو خودی خۆیدا چ له‌ناو باشووری کوردستاندا، چ له به‌غداد و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێشدا، که من دیسانه‌وه ناوی ده‌نێم “فه‌لسه‌فه‌ی ترسنۆکیی”. یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان هه‌م خاوه‌نی ترسه هه‌میش به‌ره‌کانی به‌رانبه‌ر لێیده‌ترسێن. ترس له‌لای من له ڕووه ئێتیکییه‌که‌یه‌وه به واتای درکپێکردنی مامه‌ڵه‌ی نامۆڕاڵانه، که‌واته ده‌بێت ئه‌و ڕاستییه ببینین، که کاتێک که‌سێک لێمانده‌ترسێت، له ئه‌نجامی نامۆڕاڵیزه‌بوونمانه‌وه لێمانده‌ترسێت، که له یه‌کێکیش ده‌ترسێین هه‌ر له ئه‌نجامی نامۆڕاڵیزه‌بوونیه‌وه لێیده‌ترسێین، ئه‌م ترسه‌ی من باسی ده‌که‌م بریتییه له ترسێکی سیاسیی، که به‌هۆیه‌وه جه‌نگی لێده‌که‌وێته‌وه. (ترس هه‌ستێکی بنچینه‌یی مرۆڤانه‌یه، که که‌سی ترسا‌و له هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تدا دێته ناویه‌وه و ده‌بێته هۆی لێکه‌وتنه‌وه‌ی ناخۆشیی بۆی. هێگڵ ترس به په‌ڕینه‌وه‌یه‌کی پێویست ده‌زانێت، که له‌سه‌ر ڕێگای ئاگاییه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته سه‌ر ڕێگای ئاگایی خود.). پرسیاری من ئه‌وه‌یه: له حکومه‌تی ئێمه‌دا کێ چیی کاره؟ ئه‌و حکومه‌ته‌ی، که به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م به‌رهه‌میهێناوه کێ ده‌یبات به ڕێگاوه؟ خودی سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی یاخوود که‌سایه‌تییه‌کانی پرۆژه سیاسییه‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م؟ ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکرات و سه‌رۆکی حکومه‌ت ڕۆڵی زۆر زیاتریان له‌وه هه‌یه، که که‌ڕه‌کته‌ره‌کانی کابینه‌ی شه‌ش هه‌یانه. خودی نێچیرڤان بارزانیی له ده‌ره‌وه‌ی کابینه‌ی شه‌شدا ڕۆڵی زۆر له‌وه زیاتره، که وه‌ک له دیاردا ده‌بینرێت، جوڵه‌کانی ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی کابینه‌ی شه‌شدا جوڵه‌ی که‌سێکی ئه‌کتیڤه له پۆستێکی باڵای حکومییدا، ئه‌و ئه‌رکه‌ی ئه‌و گرتوویه‌تیه ئه‌ستۆی خۆی، ئه‌رکی حکومه‌ته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام که‌سایه‌تییه دیاره‌کانی ناو وه‌زاره‌ته‌کان هاوه‌ڵین له سه‌ردانه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا. یه‌کێک له کێشه سیاسییه‌کانی ئێمه هه‌بوونی براگه‌وره‌یه‌تییه له سیاسه‌تکردنماندا. ڕه‌وایه‌تییدان به برا گه‌وره‌ییی، ڕه‌وایه‌تییدانه به کۆیله‌یی، ڕه‌وایه‌تییدانه به گووته‌ی “به‌ڵێ”، مه‌به‌ست له‌م به‌ڵێیه‌ی منیش بریتییه له “به‌ڵێ ده‌مه‌وێت، به‌ڵێ ڕازیم، به‌ڵێ په‌سه‌ندی ده‌که‌م … هتد.”. من ئاشتیی به پێویست ده‌زانم، لێ ئاشتییه‌ک له‌سه‌ر هێز و توانا، به‌رژه‌وه‌ندیی و قازانجی “من” بۆ خه‌ڵکیی تر به غه‌در و په‌سه‌ندکردنیشی به ترسنۆکیی ده‌زانم. ئه‌وه‌ی من لێره‌دا ده‌مه‌وێت تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر ته‌نها ڕووی ڕێگایه‌که، من کۆمپاسێکم “قیبله‌نما” ڕووم هه‌میشه له باکووره، ئه‌وه‌ی به‌کارمده‌هێنێت ده‌بێت خۆی ڕێگای ڕاستی خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌رکی من ته‌نها ناسینه‌وه‌ی باکووره. ترسنۆکیی بریتییه له نه‌خێرێک، که مرۆڤ تێیدا مامه‌ڵه‌که‌ی ده‌خاته ژێر کاریگه‌رێتیی ترس و سڵه‌مینه‌وه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک، که ترس و سڵه‌مینه‌وه بڕیار له‌سه‌ر چۆنێتیی مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ ده‌ده‌ن. به‌مه‌ش ده‌ڵێن باروودۆخی ڕۆح، که مرۆڤ تێیدا به‌هۆی سڵه‌مینه‌وه‌وه له‌ده‌ست مه‌ترسییه‌ک، مه‌رگ، ئازار هه‌ڵدێت. له ئه‌وروپادا له ئه‌ڵمانیادا به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی 16ه‌وه به‌رانبه‌ر به چه‌مکی ترسنۆکیی وشه‌ی مه‌مه Memme هاته ئاراوه، مه‌مه‌ش ئاڕاسته‌ی مێینه کراوه، که به لێکدانه‌وه نیوه ئه‌ڵمانییه باڵاکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌ر مه‌مکی دایک. له‌سه‌رده‌می ئه‌نتیکدا، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازییان ڕه‌تده‌کرده‌وه و نه‌ده‌چوون بۆ سه‌ربازیی وه‌ک ترسنۆک ته‌ماشا ده‌کران و سزاکه‌شیان بریتیی بوو له‌وه‌ی، که به جلکی ژنانه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له بازاڕدا دابنیشن. له شپارتا Sparta ئه‌و پیاوه‌ی، که خزمه‌تی سه‌ربازیی ڕه‌تده‌کرده‌وه بۆی نه‌بوو کچێکی شپارتا بخوازێت، ئه‌م پیاوه بکه‌وتایه به‌رده‌ستی هه‌رکه‌سێک تێهه‌ڵده‌درا، به‌بێئه‌وه‌ی بۆی هه‌بێت به‌رگریی له خۆی بکات. ئه‌م پیاوه ده‌بوو ته‌نها له په‌ڕۆ و پاتاڵی پۆخڵ جلکی بپۆشیبایه، بۆی هه‌بوو ته‌نها به‌شێکی یان نیوه‌ی ڕیشی شانه بکات. (له 25.07.2009 دا، یه‌کێتیی نیشتیمانیی ببووه ئه‌و پیاوه شپارتاییه‌ی، که بۆی نه‌بوو کچی خاک و ئاوه‌که‌ی خۆی بخوازێت، که به‌رده‌ستی هه‌رکه‌سێک ده‌که‌وت به مافی ڕه‌وای خۆی ده‌زانی تێیهه‌ڵبدات. یه‌کێتیی سه‌ربازێکی هه‌ڵهاتوو بوو له سیاسه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه). ده‌شێت هه‌ندێک باروودۆخ په‌یوه‌ندیی به پڕاکتیزه‌کردنی ترسنۆکییه‌وه هه‌بێت، له هه‌ندێک باروودۆخدا، کاتێک مرۆڤ دڵنیا ده‌بێت له دۆڕاندنی شه‌ڕێک، یان ئه‌وه‌تا پاشه‌کشه ده‌کات یان ئه‌وه‌تا چاوه‌ڕوانی هه‌لێکی باشتر ده‌کات بۆ بردنه‌وه، ئالێره‌دا مرۆڤ په‌نا ده‌باته به‌ر ئاشتیی وه‌ک دیوێکی تری شه‌ڕ. کاتێک هه‌رکه‌سێک خاوه‌نی ژیانێکه، که چ بیدۆڕێنێت و چ به‌رگرییشی لێبکات ڕێگا به خۆی ده‌دات به هه‌مووجۆره به‌رگرییه‌ک بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پێویست بکات په‌نا به‌رێته به‌ر گه‌وره‌تریین و ترسناکتریین چه‌ک، که چه‌کی ئه‌تۆمییه، به‌مشێوه‌یه ده‌بینین، که خودی جه‌نگ و پڕاکتیزه‌کردنی تووندوتیژیی به‌شێکه له پاراستنی چ ئاشتیی و چ ئازادییش. له مێژووه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا هیچ ئاشتییه‌ک نه بێ چه‌ک بووه و نه ئاماده‌ی چه‌ک دانانیش بووه. له خانه‌قییندا ئه‌گه‌ر بهاتبا و چه‌ک و تووندوتیژیی ئاماده‌ی پڕاکتیزه‌کردن نه‌بوایه له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه ئه‌وا له مێژ بوو سووپای ئێراقیی شاری خانه‌قینی کردبۆ ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه. ده‌شێت کورد هه‌نووکه به‌های ئه‌و ئاماده‌بوونه‌ی یه‌کێتیی نه‌زانێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که‌سایه‌تییه‌کی دیاری ئه‌م به‌رگرییه‌یان ناونا “جه‌نه‌ڕاڵی بێ ئه‌ستێره”، ئه‌وانه‌ی تۆپ و چه‌که قورسه‌کانی یه‌کێتییان له دارخورماکانی خانه‌قییندا بۆ ئه‌مێریکییه‌کان ئاشکرا کرد، لێ له دواڕۆژدا هه‌قی خۆی پێده‌درێت. حکومه‌تێکی ته‌ندروست پێکهێنراو له دوو به‌ره هه‌رگیز نابێت له‌سه‌ر بنه‌مای پاسیفیستی لایه‌نێک بڕوات به ڕێگاوه، ده‌شێت یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌م پاسیفێستییه‌ی خۆیدا به‌رانبه‌ر به پارتی دیموکرات خاوه‌نی فه‌نتازیای خۆی بێت، بۆ نموونه فه‌نتازیاکردن به ئاشتییه‌کی ئه‌به‌دییه‌وه. پرسیاری من ئێستا له یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئه‌وه‌یه، ئاخۆ له قوڵبوونه‌وه‌ی پاسیفیستێتی خۆیدا و فه‌نتازیاکردنی به ئاشتییه‌وه، ئه‌وه کامیانن خه‌و به کامیانه‌وه ده‌بینن، یه‌کێتییه خه‌ون به ئه‌به‌دییه‌ته‌وه ده‌بینێت یان ئه‌به‌دییه‌ته خه‌ون به یه‌کێتییه‌وه ده‌بینێت؟
05.03.2011