
به‌راورد یاخود ئومێد!!…. سه‌عید عارف باپیر
{له‌نوسینێکی 17/6ی پارساڵم دا له به‌راوریكی
نێوان ئێمه و میسردا ،له به‌شێکی زۆر‌و گرنگی دا
جۆرێک له پیش فه‌سڵی
سه‌یر دروست ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێستاکه‌دا
ئه‌گه‌ر له‌پێش یان له‌دوای ئه‌م نوسینه دا بۆ
جارێکی تر بیخوێنیته‌وه . } (*)
له‌ئێستاکه‌دا شۆڕشی لاوانی میسر به‌ئه‌نجام گه‌یشت له گۆڕه‌پانه‌که به‌ناوبانگه‌که‌ی ( مه‌یدانی ته‌حریر) ،وا له دوا جاردا ( عیسام شه‌ره‌ف) ی ناره‌زایکاری ناو ئه‌و گۆڕه‌پانه سوێندی ده‌ستوری ده‌خوات له‌به‌رده‌م موشیر(محه‌مه‌د حسه‌ین ته‌نتاوی)سه‌رۆکی کۆڕی به‌رزی سه‌رکردایه‌تی هێزی چه‌کداری دا بۆ پۆستی سه‌رۆکی وه‌زیران ، ئه‌وه شه‌پۆلی ده‌رچوی سه‌رکردوی شۆڕشی مه‌یدانی ته‌حریره واگه‌یشته پله‌ی باڵای ده‌وڵه‌ت و جێگه‌ی بڕیاربه‌جۆرێک کارێگه‌ری بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی گه‌یاند به‌تایبه‌ت بۆ سه‌رده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی دراوسێ ی که توشی نیگه‌رانی بووه به‌رامبه‌ر به که‌سی ترۆپکی گۆڕانه‌که ، چونکه (عیسام شه‌ره‌ف)که‌سی نه‌یارو سه‌رسه‌ختی سازشی( میسر ـ ئیسرائیل)ه له‌ڕێکه‌وتنی مێژویی نیوانانی دو لایه‌ن دا(**) .
به‌واتایه‌کی تر ، ئیتر ده‌بێت ئیسرائیل به‌جۆرێکی تر بیر له ڕێکه‌وتنی خۆی و فه‌له‌ستنیه‌کان بکاته‌وه ، سه‌رده‌می به‌ردوامی سادات بۆ موباره‌ک به‌سه‌ر چو.
هه‌نوکه سه‌رده‌مێکی تره ،ده‌بێت جدی تر بیر له‌نێوانی خۆی و
فه‌له‌ستینیه‌کان.خۆی و میسر و بگره ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌به‌کانی تری دراوسێی بکاته‌وه ، ئێمه ناچینه نێو بورد و ڕه‌هه‌نده‌کانی تری ئه‌م گؤرانه‌ی میسر‌و ئیسرائیل و ڕه نگدانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ئه‌مریکاو ڕۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌تانی تری ئیسلامی و دونیا .
ته‌نها شتێک که مه‌به‌ستی ئه‌م نوسینه‌ی ئێمه‌یه گۆڕانێکه که لاوانی میسر له‌سه‌ره‌تاوه به‌ساکاریه‌که‌وه له گؤڕه‌پانی ته‌حریری قاهیره‌وه ده‌ستیان پێ کرد‌و ، هه‌ڵچونی ته‌وژمو شه‌پۆله‌کانی چۆن له نێو مێسرو دونیادا ده‌رچووه‌وگه‌ردانی خۆی ده‌گێڕێ .
دیسان به‌رواردێک ئه‌گه‌ر دۆستایه‌تی میسر‌و ئیسرائیل بچوێنین به دۆ ستایه‌تی هه‌رێم و به‌عدا ، هه‌روه‌ها کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان ئه‌م دو دۆسته ، له‌ماده‌ی 140 و بودجه‌و نه‌وت و هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وانه‌ی تریشی که به‌قه‌راغ و بیجاغی ئه‌م کێشانه‌وه‌ن ، چی بورد ومه‌سافه‌یه‌کی له‌یه‌کچو له نێوان ناره‌زایی لاوانی سه‌رای سلێمانی به(مه‌یدانی ئازادی) کراو بۆ شه‌پۆل مه‌یدانی ئه‌و ته‌ژمه به ئومێد ده‌بینرێت
تا ده‌گات به پایته‌ختی هه‌رێم و له‌وێشه‌وه ته‌وژمی سه‌ربکات
بۆ به‌غدای دۆستی دردۆنگ ( یان تۆ ناوێکی تر تایبه‌ت به بیری خۆت له به‌غدا بنێ !)
یاخود ته‌وژمی ده‌بڕێته‌وه ناوخۆی کپ ده‌بێته‌وه ، یان خوا له وێنه‌ی سێهه‌می دا ناخوازته‌یی ده‌بێته مۆدێله لیبیه‌که .
یان به‌جۆرێکی تر لافاوی ناڕه‌زایی به‌غدا به‌هانای ئه‌م سه‌رای ئازادی شاره‌وه دێت ، پێش تر له پایته‌خته‌که‌ی خۆی .
هه‌موو گوتن و ده‌ربڕینێک هه‌ستیار بووه .
چونکه‌ئه‌مانه پرسیار گه‌لێکن،ئاینده به‌وه‌ڵامه‌کانیان ئاوسه !
10/03/2011
saidaraf@hotmail.com
په‌راوێــــــــــزه‌کان
ـــــــــــــــــــــــــــــ
(*)
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=3229&AuthorID=416
(**)
http://www.elaph.com/Web/news/2011/3/تل-أبيب:-شرف-يعادينا-وتعينه-للعربي-خطوة-ضد-للسامية_a637385.html