له فه‌لسه‌فه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی ئابووری سیاسی!
مارکس به زرنگی و ژیریه‌وه بیری ڕۆژئاویی گه‌یانده ئه‌وپه‌ڕی عه‌لمانیبوون به‌وه‌ی که ووتی مێژوو پلانڕێژیه‌کی خواوه‌ندی بۆ نه‌کراوه، هه‌وه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌کی خۆرسکی عه‌قڵی ڕه‌هاش نیه، دیسان بزووتنه‌وه‌یه‌کی سیسته‌ماتیکی سروشتی بێ ئۆرگانیزه نیه، به‌ڵکو بزووتنه‌وه‌یه‌کی دروستکراوی کۆمه‌ڵگای مرۆیی خۆیه‌تی که له‌ڕێگه‌ی ژینگه‌ی کاره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه دروستی ده‌کات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت. مرۆڤه‌کان له په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنه مرۆییه میراتگریه‌کانیدا هاوبه‌شیده‌که‌ن بۆ گۆڕینی ژینگه سروشتیه‌که‌یان، به پێی وێناکردن و تێگه‌یشتنیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێویستیه‌کانیان و پڕکردنه‌وه‌ی داخوازیه‌کانی ژیانیان. به‌و پراکتیکیه به‌رهه‌مهێنه‌یان که گۆڕان له ژینگه‌که‌یاندا دروستده‌کات، کارده‌که‌ن بۆ گۆڕین له بوونی خۆشیاندا و ده‌رخستنی توانسته شاراوه‌کانیان و گۆڕینی ئه‌و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی که پێشتر به‌ناچاری له‌سه‌ری پێکهاتوون. مرۆڤ له ناوه‌ڕۆکیدا بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه به‌رده‌وام خۆی دروستده‌کات و خۆی ده‌گۆڕێت به کار و کرده‌ی به‌رهه‌مهێنان، یان به‌و کار و کرده‌یه‌یی که ئامانجێتی و عه‌قڵ بزوێنه‌رێتی. به‌م جۆره ده‌بێت به خاوه‌ن توانایه‌ک که زاڵ‌بێت به‌سه‌ر گه‌ردون وبیکات به لاشه‌یه‌کی نائۆرگانی و مرۆڤایه‌تی خۆی لێوه درێژه پێبدات، وه‌ک مارکس ده‌ڵێت، دووباره دروستکردنه‌وه‌یی و فۆرمۆله‌کردنی وه‌ک خۆی، له دواجاردا گه‌ردون ده‌بێت به سه‌رچاوه‌ی ئاگایی. به‌م جۆره مارکس باوه‌ڕی ڕوناکبیریی و هوشیاری و عه‌قڵانیه‌تی نوێی گه‌یانده لوتکه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م باوه‌ڕه له سه‌ره‌تاوه، له میکیاڤیللی و بیکۆن و برۆن و دیکارته‌وه، مرۆڤی کردبووه چه‌قی گرنگیدانی مرۆڤ خۆی و سه‌رچاوه و جه‌ختکردنه‌وه له ناوه‌ڕۆکی عه‌قڵی مرۆڤ و توانای مرۆڤ بۆ حوکمدان له‌سه‌ر خۆی و ژینگه سروشتیه‌که‌یی و دروستکردنیان، له دواجاریشدا ڕاستی مێژووی به‌شه‌ری ئازادی بوونیه‌تی، وه‌ک هیگڵ ووتوه‌یه‌تی. مارکس‌یش وێنای پرۆژه‌یه‌کی زانستیانه‌ی داڕشت، له‌سه‌ر هه‌مان بنچینه و بۆ به‌ده‌ستهێنانی، به بێ ئه‌وه‌ی بخزێته ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئاینگه‌رایی و تێڕامانی فه‌لسه‌فیه‌وه. شۆڕشێکی بیریی مێژوویی تیوریزه‌کرد و قایم دایمه‌زراند و کردی به ڕکه‌به‌رێکی بێ وێنه، قۆناغی باڵایی مرۆڤی له کامڵبوونیدا ڕاگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌کی ئه‌م قۆناغه‌ی به‌رامبه‌ر به مرۆڤ خۆی و سروشت خسته‌وه سه‌ر خودی مرۆڤ خۆی، ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌یه‌کی نوێ بوو که مرۆڤه‌کانی خسته ژێر باری به‌رپرسیارێتیه‌کی کامڵ و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و توانستی فراژێییه‌وه. به‌رپرسیارێتی ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌وه‌ش که دڕنده‌یی و وێرانکاریه دیسان خستیه‌وه سه‌ر خودی مرۆڤ خۆی. یان مرۆڤ له کۆتایدا ده‌بێت به گه‌وره‌ی خۆی و ژینگه گه‌ردونیه‌که‌ی، یان دڕنده‌یی و وێرانکاریی. به بیری مارکس، یان سوسیالیستی و کۆمۆنیزمی، یان دڕنده‌یی و ویڕانکاری.
مارکس، له تایبه‌تمه‌دنێتی کاری مرۆیی تێگه‌یشتبوو، هه‌روه‌ها له تایبه‌تمه‌ندێتی په‌یوه‌ندی مرۆڤ به خۆیه‌وه(مێژوو) و به سروشته‌وه. به جۆرێکی تر بڵێین مارکس تێگه‌یشتبوو له‌وه‌ی که کاری مرۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه، ئه‌ویش له تایبه‌تمه‌ندێتی مێشک و جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته‌کردنێکی کارای عه‌قڵه، ئه‌مه دواییهاتنی نیه و یونیڤێرساڵیشه. مرۆڤ ته‌نیا له ڕێگه‌ی بایۆلۆژیه‌وه به‌رهه‌مناهێنێت، وه‌ک مێروله و هه‌نگ بۆ نموونه، به‌ڵکو به ڕێگه‌ی چه‌ندین جۆری عه‌قڵی دوایینه‌هاتووی ئازاد به‌رهه‌مده‌هێنێت. بوونه‌وه‌ر ده‌توانێت به ئازادیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یونیڤێرساڵی سنوره‌کان ببرێت بۆ ئه‌و پانتاییه‌ی که ڕه‌نگبێت وێنابکرێت و بکرێت به کرده و واقیع. له‌به‌ر ئه‌مانه هه‌موویان، مارکس زانی که ناوه‌ڕۆکی جیهانی مرۆڤ، یان کۆمه‌ڵگاو مێژوو، کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه، مرۆڤ خۆی جیهانی خۆی و په‌یوه‌ندیه‌کانی خۆی دروست ده‌کات، هه‌روه‌ها مێژووه‌که‌شی، به کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، یان له ناو پرۆسه‌ی به‌ده‌ستهێنانی پێویستیه جۆراوجۆره‌کان(بایۆلۆژیه ڕاسته‌وخۆکان و وره و واتاداره‌کان). له‌به‌ر ئه‌وه مارکس هه‌ر له لاوێتیه‌وه( له 1834) وه چاوی ڕه‌خنه‌یی بڕیبووه ڕاڤه‌کردنی جیهانی مرۆڤ به پێی تێگه‌یشتن له کاری کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنچینه‌ی یه‌کێتی جه‌ده‌لی بۆ ئه‌و جیهانه، پێکهێنانی ئه‌و جیهانه هه‌مووی به کراوه‌یی و فراژوتنی به‌رده‌وام ده‌بینی، به پێی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی بۆ جیهانی مرۆڤ هه‌یبوو. به‌ڵام هه‌ڵه‌یه وا تێبگه‌ین که کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا چه‌مکێکی پێشوه‌خته که به یه‌ک که‌ڕه‌ت و یه‌ک ڕه‌وت فراژوتن و په‌ره‌سه‌ندنی له‌سه‌ر ڕاوه‌ستاوه و وه‌ک ئامڕزێکی زانستی و ڕه‌خنه‌یی به‌کار ده‌هێنرێت. ته‌نیا ڕێگه‌ی زانستیانه بۆ ئه‌وه‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی کاری سروشتی خۆیبکات دامه‌زراندنێتی له پرۆسه‌ی به‌کارهێنانیدا وه‌ک چه‌مکێک بۆ تێگه‌یشتن له مێژوو و گۆڕینی ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه بۆ زیاتر گه‌شه‌کردن. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له خۆیدا قه‌واره‌یه‌کی مه‌تریالی مێژوویی ئالۆز و فراژوتنه، ناکرێت ڕووتکرێته‌وه و به شتێکی ساده‌و ساکار ببینرێت. به‌م خه‌سڵه‌ته‌شی، ناتوانرێت به یه‌ک چه‌مک، یان به یه‌ک تێگه‌یشتن بتوانین بیناسین و بیزانین، به‌ڵکو به تۆڕیک له فراژوتن و گه‌شه‌سه‌ند له چه‌مکگه‌لێکی مه‌تریالی مێژوویی‌دا. کاری کۆمه‌ڵایه‌تی به چه‌ندین جۆر و شیواز ده‌رده‌که‌وێت و ناتوانریت ته‌نیا له ڕوبه‌ری گه‌شه مێژووییه‌کانی مرۆڤ و جیهانی مرۆڤدا کورتبکرێته‌وه و بخوێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتن و ئاشکرا بوون و به‌رزبوونه‌وه‌ی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی فره‌لایه‌ن و ئاڵۆزه، که‌واته له‌سه‌ر یه‌ک هێڵی ڕاسته‌وخۆ خۆی نانوێنێت، هه‌وره‌ک فه‌یله‌سوفی فا‌رنسی کۆچکردوو، لوی ئالتوسیر، له په‌رتوکه ناسراوه‌که‌یدا” له پێناوی مارکسدا” ڕوونیکردۆته‌وه. به گوێره‌ی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ش، پێکهاته‌ی تیگه‌یشتنی، یان پێکهاتی ئه‌م چه‌مکه، خۆی له خۆیدا پرۆسه‌یه‌کی مه‌عریفی و شۆڕشگێڕی میژووییه که بۆ قبوڵکردنی ده‌رکه‌وتن و ئاشکرابوونه مێژوویه‌که‌ی و ڕه‌گه‌زه‌کانی جیهانی مرۆیی و مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت مێشکمان کراوه‌بێت و خۆمان نه‌به‌ستینه‌وه به خوێندنه‌وه‌یه‌کی میکانیکی له کارایی ئه‌م چه‌مکدا. به تێگه‌یشتنێکی ته‌واو له پێکهاته‌ی ئه‌م چه‌مکه ده‌توانین ئامرازێکی مه‌عریفی و ڕه‌خنه‌یی به‌کاریبهێنین. که‌واته ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کانی و پێکهاته‌که‌ی ئاشکرابکرێت له کاتی به‌کارهێنانیدا وه‌ک ئامرزێکی ڕاڤه‌یی و ڕه‌خنه‌یی. چه‌ند بتوانرێت ئه‌م چه‌مکه ڕاڤه‌بکرێت و لێیتێبگه‌ین هێنده‌ش ده‌توانرێت ڕاڤه‌ی پێبکرێت و بکرێت به ئامرازێکی تێگه‌یشتن. په‌یوه‌ندی نێوان ڕاڤه‌کردنی ئه‌م چه‌مکه و ئه‌و ده‌رکه‌وتانه‌ی که به‌م چه‌مکه ڕاڤه‌ده‌کرێت په‌یوه‌ندیه‌کی جه‌ده‌لی پێویسته. زیاتریش له‌مه پرۆسه‌ی ڕاڤه‌کردن لێره‌دا پرۆسه‌یه‌کی راسته‌وخۆ و وه‌رگیراو نیه، به‌ڵکو تا ڕاده‌یکی گه‌وره بینراو و ڕوانگه و چاو‌دێر و خوێندنه‌وه‌ی ده‌رکه‌وته‌کان و ئامرازه‌کان و په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه مێژووییه‌کان له خۆ ده‌گرێت. له‌به‌ر ئه‌وه بوو، مارکس ناچاربوو که ڕه‌خنه‌یه‌کی ئابووری سیاسی بگرێته ئه‌ستۆ له‌وه‌ی له‌و سه‌رده‌مدا باو بوو، بۆیه ساڵانێکی درێژی به‌سه‌ربرد له په‌ر‌توکخانی مه‌تحه‌فی به‌ریتانیدا له له‌نده‌ن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کی زۆر و گه‌وره‌ی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی و جیاکردنه‌وه‌یان له یه‌کتری و ڕه‌خنه‌گرتن لێیان و ڕاڤه‌کردنیان. پرۆژه‌که‌ی مارکس پرۆژه‌یه‌کی زانستیانه بوو له بناغه‌دا، نه‌ک پرۆژه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فه ئه‌و ده‌رگایه بوو که لێوه‌ی چووه ژوره‌وه. یان سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسی بوو بۆ مارکس. مارکس به‌رنامه‌یه‌کی زانستیانه و گونجاوی دامه‌زراند بۆ تێگه‌یشتن له جیهانی مرۆیی له خوێندنه‌وه و پانتایی گۆڕانکاریه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. به‌م به‌رنامه‌یه ده‌توانین زانیاریه‌کان ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵ و مێژوو به‌رهه‌مبهێنین و بگه‌ینه چه‌ندین ئامرازی بابه‌تیانه‌ی کارا که بوونه‌ته هۆی ده‌رکه‌وته کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و مێژووییه‌کان، هه‌روه‌ک چۆن له زانستی سروشتی‌دا به‌کاردهێنرێت، له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کانی بابه‌تی مه‌عریفه‌دا، بێگومان.
مارکس جه‌ختده‌کاته‌وه له‌سه‌ر زانستیبوونی پڕۆژه‌که‌ی وه‌ک له په‌رتکوی” ئایدۆلۆجیه‌تی ئه‌ڵه‌مانیدا،1864″ ده‌ڵێت:
” ئه‌و ده‌ستپێکه‌ی ئێمه پێشکه‌شمان کردوه ده‌ستپێکێکی هه‌ڵبژارده نیه، دۆگمایی نیه، به‌ڵکو ده‌ستپێکێکی ڕاسته‌قینه‌یه… ئه‌و ده‌ستپێکه ئه‌و تاکه کرده‌یی و چالاکیه مه‌تریالیانه‌ن که تیایدا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ن که له پێشوه‌ختدا هه‌بوون تیایدا و چالاکیه‌کانیانی تیا به‌رهه‌مده‌هێنن. له دواجاریشدا، ده‌توانرێت لێکۆڵینه‌وه بکرێت له‌م ده‌ستپێکه به چۆنیه‌تی پراکتیکه‌کردنێکی ڕووت”.
مارکس له لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوو و کۆمه‌ڵگاکان چه‌قده‌به‌ستێت له‌سه‌ر تۆڕی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م لایه‌نانه: به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، کاری کۆمه‌ڵایه‌تی میراتگر(هه‌وێن، گیرخواردو،مردو)، یان مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئامرازه‌کانی، دهستبهسهراگرانی به‌رهه‌مه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و به‌رهه‌مه‌کان له ڕێگه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئامرازه‌کانی،( به‌تایبه‌تی له سیسته‌می موڵکیه‌تی تایبه‌تیدا)، ئه‌وا‌نه‌ی که له‌سه‌ر به‌رهه‌می به‌رهه‌مهێنه‌ران ده‌ژین سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به دهستبهسهراگرانی به‌رهه‌مهێنه‌رانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه له ڕێگه‌ی مه‌رجه‌کانی به‌رهه‌م و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ن. فۆرمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زه‌مه‌نه مێژوویه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتری و چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌یه‌که‌وه جیاوازه، یان تۆڕی په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان(په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان) له نێوانیاندا وه له چالاکیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا(هێزی به‌رهه‌مهێنان) که پراکتیکه‌ی ده‌که‌ن دیسان جیاوازن.
مارکس وایده‌بینێت که زانیاریه‌کان و زانسته‌کانی ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری که بریتیه له ڕه‌خنه‌ی مه‌تریالیانه‌ی جه‌ده‌لی بۆ ئابووری سیاسی نه‌ریتی، کلیلێکی یاساییه بۆ پیاده‌کردنی و جیبه‌جیکردنی و لێتێگه‌یشتنی، ئه‌و زانسته‌ی که بیرمه‌نده بۆرجوازیه پیشه‌سازیه‌کانی ئنگلیزی له قۆناغی باڵاییدا پێکیانهێنا، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه ئادام سمیث و دیفد ریکاردۆ بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که سمیث و ریکاردۆ ده‌یانزانی چه‌قی ستراکتوری ئابوری کاری کۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ڵام نه‌یانتوانی هه‌ست به نامۆیی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی بکه‌ن له کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کاندا و به‌دواداهاتنی ئه‌م نامۆییه‌یان هه‌ستپێنه‌کرد، ئه‌وان وایاندانا که هه‌ندێک له‌و به‌دواداهاتن و ئاشکرابوونانه‌ش ڕاده‌ستکراوێکی پێشینه‌ییه و پێویست به ڕاڤه‌کردن ناکات، وه‌ک موڵکیه‌تی تایبه‌تی. هه‌روه‌ها ڕوخساره مێژووییه پارادۆکسیه‌که‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریان پشتگوێخست، ئه‌وان شکڵی به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داریان به شکڵێکی هه‌میشه‌یی وابه‌سته به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه به‌سته‌وه له هه‌موو زروفێکی مێژوویی‌دا. له‌به‌رئه‌وه، مارکس ناچار بوو ڕه‌خنه‌یان لیبگرێت و هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له هه‌موو ئه‌وانه‌یتر بگرێت که ستراکتوری ئابوری سیاسی نه‌ریتیان دامه‌زراندبوو، ئه‌مه‌ش بۆ ڕوخانی ئایدۆلۆجیه‌تی بۆرجوازیه‌ت، وه چڕبوونه‌وه له‌سه‌ر(مه‌تریالی مێژوویی)، وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و لێشاوه مه‌عریفی و زانیاریانه‌ی که ئابوری سیاسی نه‌ریتی گه‌مارۆی دابوو. بۆیه ده‌بینین هه‌موو په‌رتوکه ئابوریه‌کانی مارکس تایتڵی: ” ره‌خنه‌ی ئابووری سیاسیان” هه‌ڵگرتبوو. ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر په‌رتوکی”هاوبه‌شیکردن له ئابووری سیاسی” ساڵی 1859دا پراکتیکه ده‌کرێت، ئه‌وه‌ش که ناوده‌برێت به”الغروندرسیة”(1857 ـ 1859)، هه‌روه‌ها په‌رتوکه سه‌ره‌کیه‌که‌ی”سه‌رمایه‌داری”(1867) به هه‌ر چوار به‌رگه‌که‌یه‌وه. بێگومان، ئه‌م په‌رتوکه مه‌زنانه ته‌نیا ئه‌کادیمی ئابووری ڕوت نه‌بوون، به مانا بۆرجوازیه باوه‌که، به‌ڵکو جێبه‌جێکردنی به‌شێک بوون له مه‌عریفه‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی مارکس که ناومان برد، ئامانجیش لێی تێگه‌یشتن بوو له مرۆڤی نوێ به‌و وه‌سفه‌ی که بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌لایه‌تیه و تێگه‌یشتن له مێژووی سه‌رده‌می نوێ و ململانێکان و پارادۆکسیه ناوه‌ڕۆکیه‌کان و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه ڕێپیشانده‌ربێت بۆ کرده‌ی شۆڕش، که له‌سه‌رێتی سنوری سه‌رمایه‌داری ببڕێت به‌ره‌و کۆمۆنیزمی.
ئامانجه سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه، پیشاندانی وه‌همی بیری ئابووری بۆرجوازی و زه‌مینه‌ی سه‌رمایه‌داریی ئه‌و وه‌همه‌یه، وه هه‌ڵماڵینی ڕووکه‌شه درۆینیه نامۆییه‌که‌یه‌تی، که سه‌رمایه‌داری ده‌یکات به هوشیاری، له پێناوی ئاراسته‌کردنی هه‌ناوه شاراوه‌که‌یدا، یان پیشاندانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایداری به‌و وه‌سفه‌ی که نامۆیه‌کی پارادۆکسیه له ڕووی په‌یوه‌ندیه سروشتیه‌کانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یدا. بۆیه له‌وباوه‌ڕه‌دام که چه‌مکی نامۆیی(ئامرازی نامۆیی کۆمه‌ڵایه‌تی) له ناوه‌ڕۆکدا ده‌بێت به به‌شێک له زانستی مارکسی و ده‌بێت به به‌شێکیش له په‌یوه‌ندی ئه‌و زانسته به شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه‌ی بڕوای فێرگه‌ی سۆڤیه‌تیه‌وه و ئه‌وه‌ی که فه‌یله‌سوفی فا‌رنسی کۆچکردوو، لوی ئالتوسیر، بڕوای پێ هه‌بوو. له‌به‌رئه‌وه چه‌مکی نامۆیی ناسروشتی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و به تایبه‌تی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ده‌رده‌خات. ئه‌م شکڵه له کۆمه‌ڵگا ناسروشتیه، چوونکه پارادۆکسه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکی مرۆڤی سروشتی. ڕه‌سه‌نێتی و ناوه‌ڕۆکی مرۆڤ خۆی دروستیده‌کات به کاره‌کانی خۆی، واته به به‌رجه‌سته‌کردنی واقیعێکی سروشتی، وه مرۆڤایه‌تیه‌کی سروشتی به‌ده‌ستده‌هێنێت له پێناوی کردنی و به‌رجه‌سته‌کردنی به نائۆرگانی. بۆیه ده‌بێت ڕه‌سه‌نێتی و ناوه‌ڕۆکی مرۆڤه‌کان له ژێر ده‌ستی خۆیاندا بێت و بۆ خۆیانی به‌کاربهێنن و جیهانی مرۆیی و ویستی مرۆیی بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و ڕاده‌ستی سته‌مکاران و مشه‌خۆرانی نه‌که‌ن. به‌ڵام واقیعی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و به تایبه‌تی سه‌رمایه‌داری ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ن. کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری سیسته‌مێکی ئاڵۆزه که یاساگه‌لێک هه‌ڵیده‌سوڕێنێت نیمچه سروشتیه و ده‌ستپاک نیه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا و ناچێته ژێر ده‌ستی مرۆڤه کارا و کرده‌و کارکردوه‌کانه‌وه، به‌ڵکو دژایه‌تی ده‌کات و ده‌یچه‌وسێنێته‌وه و زوڵمی لێده‌کات و ناوه‌ڕۆکه مرۆیی و داهاته‌که‌ی داگیرده‌کات. به‌م پێیه‌ش، کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌کان، به‌تایبه‌تی سه‌رمایه‌داری، سروشتی نیه. ئه‌و چه‌مکه‌ی که ئه‌م خه‌سڵه‌ته بابه‌تیه‌ی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ده‌رده‌خات و پیشانیده‌دات چه‌مکی نامۆییه.
سه‌رچاوه: حوار متمه‌دن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=249683