
ئه‌م دۆخه بگۆڕِن..به‌لێن ودرۆکانتان کالَبوونه‌وه…
ئه‌م دۆخه بگۆڕِن..به‌لێن ودرۆکانتان کالَبوونه‌وه…چیتر هه‌قایه‌تی مێشێمان بۆ مه‌لێنه‌وه بێزار بووین
ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان خۆیان پێ له خه‌ڵکی کوردستان گه‌وره‌ترو ژیرتره، به‌چاوی کۆیله‌یی وگه‌مژه‌یی لێیان ده‌ڕوانن ،گیانی حزبیان پێ زیندوو تر‌و موقده‌ستره له گیانی هاوولاتیان،بۆخاتری مانه‌وه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان چاکسازی ناکه‌ن،دڵنیان به‌هه‌ر گۆرانکاری و چاکسازییه‌ک ده‌سه‌لات له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ده‌خرێنه زبڵدانی مێژوو،،ئه‌وه‌تا ئه‌وان حزبیيان له پێش حکومه‌ت فه‌رز کردووه،هه‌رچی شوێنی هه‌ستیار هه‌یه کادیره نزیکه‌کانی بنه‌مالَه‌یان داناوه،ئه‌وه‌ی ده‌زگای زانیاری وپاراستن ته‌سکییه‌ی نه‌کات وه‌زیفه‌یه‌ک به‌خه‌ونیش نابینێت،ئه‌م یاسای حزبیی بنه‌ماله‌ییه له هه‌موو کایه‌کانی ژیانی کورده‌واریدا ره‌گی داکوتاوه ،بۆیه هه‌موو کایه‌کانی ئه‌م کۆمه‌لگایه ئیفلیج بووه به‌مانای ئیفلیج بوون،به‌ناوی ثاراستنى ئاسايشيى نةتةوةييةوة راست و وچه‌پی داهاتی کوردستان ده‌به‌ن، ئه‌وان چاویان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسیه‌کانیان ده‌بیینن،له‌ئاست داخوازی وداواکارییه‌کان ،له‌ئاست بێ‌کاری وبرسیه‌تی و ژیانی پڕ له مه‌ینه‌تی جه‌ماوه‌ری کوردستان،که‌ڕن ،کوێرن،لالن ده‌سه‌لاتدارانی خۆسه‌پێنی به‌ته‌زویری براوه‌ی کوردستان.
سه‌رۆک ده‌نگی ده‌وێ، به‌لام طويَى لةدةنطى خةلَك نيية،خۆی به‌خاوه‌نی خه‌لک نازانێ.
ئه‌م سه‌رۆک و وه‌زیرو په‌رله‌مانتارانه‌ی به‌ده‌نگی خه‌لکی کوردستان،پۆسته‌کانیان وه‌ر گرتووه،که له‌باشترین ره‌فاهییه‌تی ژیاندان،ئاماده نیین بۆساتێکیش بێنه ناو ئاپۆڕای خۆپیشانده‌ران وگوێ له‌داواکاریه‌کانی شه‌قامی کوردی بگرن،له‌کاتی هاتنه پێشه‌وه‌ی هه‌ر قه‌یرانێک له‌وڵات،سه‌رۆک به‌رنامه‌ی سه‌فه‌ر ره‌تده‌کاته‌وه‌و له هه‌ر ولاتێکیش بێت،به‌زوترین کات ده‌گه‌رێته‌وه وڵات،کاتێک هۆرست کۆله‌ر سه‌رۆکی ئه‌لمانیا سه‌فه‌ری ئه‌فغانستانی کرد،چاوی به سه‌ربازه ئه‌لمانه‌کان که‌وت که چۆن ده‌ژین وله‌چ بارێکدان،که گه‌رایه‌وه بۆ ئه‌لمانیا یه‌کسه‌ر ده‌ستی له‌کار کێشایه‌وه،له‌م کاتانه‌دا مێرکل ئه‌نجل ده‌یویست سه‌ردانی هه‌لبژارده‌ی وولاته‌که‌ی بکات له ئیتالیا که‌له راهێنانی خۆ ئاماده‌کردندابوون بۆ یارییه‌کانی جامی جیهانی 2010 له خوارووی ئه‌فریقا،مێرکل سه‌ردانه‌که‌ی به‌ره‌سمی ره‌تکرده‌وه،دواتر کریستیان ڤۆلف له‌جێگه‌که‌ی دانرا. به‌لام ئه‌وه له کوردستان زیاتر بۆ دوو هه‌فته ده‌چێت،سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌فه‌ره‌و،سه‌رۆک کۆماریش که‌له‌سه‌ر حسابی نه‌ته‌وه‌ی کو‌رد له‌به‌غدایه،نه‌گه‌راونه‌ته‌وه ناوخه‌لک ، ئه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ که سه‌رۆکه‌کانمان خۆیان له‌خه‌ڵک خۆشتر ده‌وێت.
کولتوری پاوانخوازی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار، مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه،له‌سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ، هه‌مان ئه‌م گره‌وه پاوانخوازییه‌ی له دێهات وشاخه‌کانی کوردستان ده‌یانکرد و یه‌کتریان له سنوری ده‌سه‌لاتی خۆیان قبول نه‌بوو. هه‌ر سنور به‌زاندنێک شه‌رێکی خوێناوی لێده‌که‌ته‌وه وبه‌ده‌یان رۆله‌یان ده‌کرده قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و وده‌ستکه‌وته‌که‌مانه‌ی له‌سنوره‌که‌یان هه‌بوو.مێژوو شاهێده،به‌ده‌یان تۆمه‌تیان بۆ یه‌کتر هه‌لده‌به‌ست و یه‌کتریان له‌به‌ر چاوی خه‌لک سوک ده‌کرد . ئه‌نجام دوای ڕاپه‌ڕین گره‌وی ئێستای دوو ئیداره‌یی و هاوپه‌یمانی ستراتیژی و دابه‌شکردنی داهات وپاوانکردنیی ده‌سه‌لاتی کوردستان و عێراقی لێکه‌وته‌وه،ئێستاش ئه‌م دوو هێزه متمانه‌یان به‌یه‌کتر نییه،هه‌قیقه‌تی ئه‌م حزبانه ئێستا بۆمان رۆن بۆته‌وه،دوای راپه‌رین کۆمه‌لێک فایل ئاشکرابوون،دوای 2003 پرۆسه‌ی ئازادی ئێراق له‌لایه‌ن هێزه‌هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه کۆمه‌لێک فایلی تر ئاشکرابوون،به‌لام دوای 25/7 2009 ….و هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی ئیشتمانی ئێراق و دروست بوونی ئۆپۆزسیۆنی راسته‌قینه،رووی ڕاسه‌قینه‌ی ئه‌م دوو هێزه به‌ته‌وای بۆ خه‌لکی ئاشکرابوو، که ئه‌وانه به‌درێژایی خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌یان ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی بنه‌ماله‌و چه‌ند که‌سێک شۆرشیان کردووه،ساله‌هایه کوردیان وه‌ک خزمه‌تکاری خێل وبنه‌ماله به‌کار هێناوه.ئه‌م هه‌موو ساله رۆله‌ی خه‌لکیان له شه‌ڕی خوێناوی براکوژی به‌کوشتدا وبێ سه‌رو شوێنیان کردن،ئه‌نجام له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر ناو پشتیان له خه‌لکی قوربانیده‌ر کرد،ته‌نگژه‌کان زۆربوون وئاوسان، خه‌لک ته‌حه‌موولی نه‌ما،بۆیه چیتر گه‌نده‌لی وناعه‌داله‌تی وسه‌رکوت کردن و ئه‌نفالکردنی سه‌روه‌ت ونانی خه‌لک قابیلی قبول نییه!.
هیچ پاساوێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی خۆپیشانده‌ران برژێت،چونکوو لێپرسراوان سه‌ری زمان وبنی زمانیان دیموکراسییه،به‌ده‌نگی ئه‌وان گه‌یشتونه‌ته ده‌سه‌لات،به‌لام به‌كردةيى نا!،له‌جیاتی ڕێزگرتن و گوێی لێگرتنیان به‌ده‌یان تۆمه‌تیان ده‌درێته پاڵ وه‌ک: ئاژاوه‌گێر،ده‌ستی ده‌ره‌کی،تێکده‌ر،ته‌قه‌یان لێده‌کرێ،لێیان ده‌درێ،سوکایه‌تیان پێده‌کرێ.
له‌کاتی هه‌ر که‌م وکورتیيه‌کی ده‌سه‌لات ده‌بێ لایه‌نی به‌رپرس ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه،داوای لێبوردن بکات،که‌چی ئه‌وانه دوای خوێن ڕشتن وکوشتنی خه‌لک ،ئه‌م هه‌موو که‌م وکورتیيانه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان سورترن له‌سه‌ر مانه‌وه‌و هه‌رشه ده‌که‌ن،هێزی چه‌کدار کۆده‌که‌نه‌وه‌و له‌کۆلان وشه‌قامه‌کانی شار دابه‌شیان ده‌که‌ن به‌رابه‌ر جه‌ماوه‌ر سه‌نگه‌ر ده‌گرن، ئه‌وانه رۆله‌ی ئه‌م گه‌له‌ن ،هێزی چه‌کدار ئه‌رکی پاراستنی سنوره‌کانی ولات وگه‌راندنه‌وه‌ی ناوچه‌دابراوه‌کان وکه‌رکوک وپاراستنی خه‌لکه،داواکارم له‌هێزه‌چه‌کداره‌کان ته‌قه له‌که‌س وکاری خۆتان مه‌که‌ن! میسر‌و تونس ولیبیا ببینن.
له ئه‌نجامی شه‌ری براکوژیدا ئێمه سیمبوله‌کانی شۆرشی کوردمان له‌دستدا وه‌کوو:شه‌هیدان:حسن کوێستانی،ڕێباز،غه‌ریب هه‌له‌دنی،مه‌لا سلێمان و تحسین کاوانی و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی پارتیزانی تر،ئه‌نجام کو‌رد زه‌رمه‌ندبوو،کاتێک ده‌لێن کوردستان له‌گه‌ل میسر‌و تونس جیاوازه،که‌واته نابێ خوێن برژێت وداخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر جێ به‌جێ بکرێت وحکومه‌ت هی خه‌لک بێت نه‌ک هی ده‌سته وتاقمه‌کی دیاریکراوی ناو حزب،باشترین ڕێگه چاره ئه‌وه‌یه، هێمنی بپارێزرێت وبه قسه‌و دیالۆگ کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێت،له‌به‌رامبه‌ردا حکومه‌ت ویاسا سه‌روه‌ربن ،هه‌مان کات ده‌بێ به‌فیعلی داخوازی وداواکارییه‌کان جێ به‌جێ بکرێن،گه‌نده‌لی بن بربکرێت.
ئه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه ناشرین ده‌کات، داگیرکردنی موڵکی خه‌لک و مالی گشتيية ،ده‌رکردنی یاسای تایبه‌ت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌یی وحزبه‌کان،گوێ نه‌گرتن له‌جه‌ماوه‌ر،ته‌قه کردن له خۆپیشانده‌ران،پاوان‌کردنی ده‌سه‌لات،بردنی داهاتی ولات.
شۆڕگێری ولاتان لای میلله‌ته‌که‌یان خۆشه‌ویست ده‌بن، وڕێزیان لێده‌گیرێ و په‌یکه‌ریان بۆ دروست ده‌کرێت،به‌ده‌یان ثةرتووكيان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت،به‌لام ئه‌وانه‌ی ئێمه هه‌رگیز نابن به غاندی وماندێلا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی بیست سالی حوکمرانیدا خۆیان ناشرین کرد.
داهات ده‌بێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ خه‌زیَنه‌ی حکوومه‌ت خه‌لکی کوردستان سوودمه‌ند بن ،نه‌ک به‌شێکی زۆری بچێته گیرفانی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم وفیرعه‌و‌نه‌کانی هه‌ردوو حزبی بالاده‌ست وپرۆژه‌ی که‌سی پێ بنیات بنێین ، گه‌لیش له‌م لاوه خوره‌ی سکیان بێت له‌برسان و له‌بێ سوکنه‌یی له گۆرستان وکه‌لاوه‌کاندا بژین،له‌کاتی باران باریندا لافاو بیان بات،چه‌ندان حاله‌تی له‌م جۆره تائێستا روویداوه ،بودجه شه‌فاف بێت،که‌رامه‌تی تاکی کو‌رد پارێزراوبێت ،هاولاتیان وه‌کوو یه‌ک له‌به‌رابه‌ر یاسادا یه‌کسان بن وبه‌یه‌ک چاو سه‌یر بکرێن.
هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی حکوومه‌ت وپه‌رله‌مان کوفر نییه! ،خه‌لک ده‌نگی پێداوه،به‌لام که حکوومه‌ت وپه‌رله‌مانه‌که ئیفلیج بوو ده‌بێ هه‌لبوه‌شێته‌وه،ئه‌ویش خه‌لک ده‌نگی بۆ ده‌داته‌وه، به‌رپرسانی کو‌رد خۆیان به‌ده‌یان جار بینویانه‌و بیستویانه که چه‌ندین حکوومه‌ت هه‌لوه‌شاوه‌ته‌وه،به‌لام که پاساوی بێ بنه‌ما دێننه‌وه‌و تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتمانی ده‌ده‌نه پال ئه‌م وئه‌و،ئه‌وه مانای ئیفلاسی وبێ باوه‌ڕی ئه‌م ده‌سه‌لاته ده‌گه‌یه‌نێ.خۆشبه‌ختانه خه‌لکی چیتر گوێ بۆ وشه بریقه‌دارو به‌لێنه درۆیینه‌کان ناگرن.
که‌رامه‌تی مرۆڤی کو‌رد ده‌بێ پارێزراوبێت له‌سه‌روی هه‌ر شتێکه‌وه، خۆپیشاندان مافێکی ره‌وای خه‌ڵکه، هیچ پاساوێک نییه داخوازیی وداواکاری وکه‌موکورتییه‌کانی ژیانی خه‌لک له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه گوێی لێ نه‌گیرێت ،به‌لام له‌ولاتی ئێمه حزب له‌پێش حکومه‌ته،له‌سیستمی دیموکراسیدا گه‌ل بریارده‌دات و ده‌سه‌لات راو بۆچونه‌کانی خه‌لک به هه‌ند وه‌ر ده‌گیرێت ، به‌لێنه‌کانی به‌فیعلی جێ به‌جێ ده‌کات ده‌ستی ده‌ستی به خه‌لک ناکرێت، به‌لام لای ئێمه به‌ده‌یان جار وه‌عده‌و به‌لێن ده‌درێت جێ به‌جێ ناکرێت،یاساکان وه‌ک خۆی کاری خۆیان ناکه‌ن،کاتێکیش خه‌لک ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌بێ گوێی لێبگیرێت ،نه‌ک به گولله وه‌لام بدرێنه‌وه ،خوێن برژێت،رژانی خوێنی ئینسانی کو‌رد له‌به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی کورده،ئه‌وه‌ی دوژمنان ناتوانن به‌جێی بهێنێت ، ئه‌وه‌تا له‌نێو ده‌سه‌لاتدا ئه‌رکه‌که به‌جێ ده‌هێنرێت،سه‌رده‌مانی زووش هێزی ولاتانی داگیرکه‌ریان ده‌هێنا ویه‌کتریان پێ کوشت وبڕ ده‌کرد. ،ئه‌وه‌من مردوو ئێوه زیندوو،رۆژێک دێت وه‌ک مباره‌ک وزین العابدین وئه‌وه قه‌زافیشی هاته سه‌ر،نازانن خاوه‌نی چین،پێراناگه‌ن داوای لێبوردنیش له خه‌لک بکه‌ن.
له‌م ولاته‌ی ئێمه ده‌بێ گۆرانی ڕیشه‌یی له منداڵدانی سیستمی سیاسی وحوکمڕانیدا بکرێت،گۆڕان له‌بواره‌کانی کۆمه‌لایه‌تی وئابوری وکولتووریدا بکرێت،گۆڕینی سیماکان هیچ له وه‌زعه‌که ناگۆڕێت،ئه‌وانه‌ی چاره‌که سه‌ده‌یه‌که چه‌نده‌ها پۆستی جیاجیایان وه‌رگرتوه،ماسکێکی دزێو ناشرینیان پۆشیوه وخه‌لک لێیان بێزاره،پۆسته‌کان له‌یه‌ک بازنه‌دا ده‌رناچن،ئه‌ویه کاره‌سات،ئاخۆ ده‌بێ له‌م ولاته چوار ملیۆنییه که‌سی له‌وان عاقلترو ته‌کنۆکراترو ژیرتری تێدا نه‌بێت؟.دیکارت ده‌لێ: من بیر ده‌که‌مه‌وه که‌واته من هه‌م،گه‌لی کو‌رد ئیمڕۆ بیر ده‌کاته‌وه هه‌نگاو ده‌نێ،چیتر گویێ بۆ هه‌قایه‌تی مێشێی ئه‌وانه ناگرێت،کاره‌بایان ده‌وێت بۆ ئینته‌ر نێت، بێزار بوون له‌به‌رده‌م ڕووناکی چرادان.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا