بێده‌نگی قوونكه ئه‌دیبه‌كان له‌به‌رده‌م شه‌قامه خوێناوییه‌كان
(( تاریكی نه‌زان چاكتره ، له رووناكی درۆزن )) رۆسۆ
غه‌مگین بۆڵی/هه‌ولێر
ئه‌دیب و ڕه‌خنه‌گری جوانبین و راسته قینه چۆك دانانێت له‌به‌رده‌م هیچ ڕژێم وده‌سه‌ڵاتێكدا ، ته‌نانه‌ت له كاتی بارگرژییه‌كانیشدا پێنووسه‌كه‌ی زیاتر ده‌خاته گر و گۆ له پاڵ رای گشتی و ده‌نگی نوێگه‌ر ،هه‌ڵوێسته‌كانی (( له‌ئه‌ركه به‌رپرسیاریه‌تییه‌كانی نووسه‌ربوون )) ده‌خاته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانییه‌وه. له ناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌ل ، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌بینێته‌وه ، له‌پێناوی زیاتر خۆشگوزه‌رانی ژیانیدا ویژدانی خۆی له‌سه‌ر سه كۆی حیزب هه‌راج ناكات ، ئاخر نووسه‌ر كه ویژدانی فرۆشت و به‌ر پرسیاریه‌تی خۆی فرۆشته ئایده‌لۆژیایه‌ك ، پێش هه‌موو شت هه‌ڵوێستی ده‌مرێت ،كه هه‌ڵوێستیشی مرد مرۆڤبوونی خۆی و ده‌ورو به‌ری خۆی له بیر ده‌چێته‌وه .بۆیه ئه‌ركی نووسه‌ر به‌ته‌نها هه‌ر بریتی نییه له نووسین ! هه‌ڵوێستیشه . هه‌ڵوێستیش سه‌رچاوه‌كه‌ی بریتییه له جوانتركردنی ژیان ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌ركی شاعیر ته‌نها نووسینی شیعر نییه ، شاعیر بۆ جوانتر كردنی ژیان و ئه‌و واقیعه تاڵ و ڕه‌شانه‌ی كه‌وا له ده‌ورو به‌ریدا هه‌ستیان پێده‌كات ده‌نووسێت ، كه‌وایه ناشێت شاعیر له به‌رده‌م كوژرانی مرۆڤێك بێده‌نگ بێت و نه‌قه‌ی زمانی پێنووسه‌كه‌ی نه‌یێت ، به‌شێك له وانه‌ی كه‌له باره‌ی هه‌ڵوێستی نووسه‌ربوون و ئه‌ركی پرۆسه‌ی نووسین ده‌دوێن ، له چه‌ند گۆشه نیگای تایبه‌ت و هه‌ستپێكراو سه‌یری ئه‌م ڕه‌هه‌نده قووڵه ده‌كه‌ن ،ئاخر له ته‌واوی هه‌ڵوێسته‌كانیش هه‌ڵوێستگه‌لی تر ئاماده‌گی هه‌یه ، ته‌نانه‌ت شێواز گه‌ڵی جیاوازیش له‌باره‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ئاماده‌یی هه‌یه ، ئیتر ناشێت شاعیر سێبه‌ر بێت ، ئاخر شاعیر سێبه‌ر نییه ، شاعیر ده‌مامكی ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌ته‌كانی حیزه خێڵه‌كییه‌كان فڕێ ده‌دات ، وه‌لێ ئه‌وه‌ی جێگای تێڕامان و نیگه‌رانی زۆره ، ئه‌مرۆ له كوردستاندا ده‌یان شاعیری ویژدان فرۆشی ده‌ستی سیاسه‌ت هه‌یه ،به سه‌دان كۆلكه مه‌لایی دین‌فرۆش هه‌یه ، به هه‌زاران قوونكه ئه‌دیبی زمانحاڵی حیزب هه‌یه ، كه ده‌وری كادیرێكی چالاكی حیزبی ده‌گێڕن و له ژێر سێبه‌ری ساباتی حیزب و باغه پیسه‌كانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خێڵه‌كیه‌دا پاڵیان داوه‌ته‌وه و سه‌یری ئه‌و گه‌مه ( سیاسییه _ كولتوورییه _ كۆمه‌ڵایه‌تییه _ ئابوورییه _ فه‌رهه‌نگییه ) ده‌كه‌ن ، بێده‌نگ له‌به‌رده‌م كوژرانی ده‌نگه جیاوازه‌كان و بۆچوونه نوێگه‌رییه‌كان ، ئاخر ئه‌وان ته‌نیا بیر له چاپ و ئه‌رشیڤی كتێب و سوپه‌ر موچه‌ی مانگان و باڵه‌خان و مۆنیكا و به‌رژه‌وندییه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه ، میدیاكانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆیان بوونه‌ته زووڕناژه‌ن ، وه‌ك چۆن ئه‌وان بۆ حیزبه‌كانیان بوونه‌ته زووڕناژه‌ن ، ناوه‌نده‌كانی ڕۆشنبیری و ده‌زگاكانی چاپ و بڵاو كردنه‌وه ، به‌ریكلام و خه‌ڵاتكردن و چاپ بوونی كتێبه‌كانیان به‌بێ سڕه ، چاوی هه‌قیقه‌ت و جوانبینیانی كوێر كردوونه .
گوایه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ئه‌دیبی جاویدانی و ره‌خنه‌گری پۆستمۆدێرمان هه‌بووبێت و هه‌میشه له هه‌وڵی گه‌ڕانی جددی دابوونه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕای تازه‌گه‌ریی و ده‌نگی نوێ ، ده‌پرسم ئایا ئه‌م ئه‌دیبگه‌له و ڕه‌خنه گره پۆستمۆدێرنانه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری كوردی (( به‌تایبه‌ت هی هه‌ولێر )) له كوێ بوون و له‌كام سێبه‌ری ره‌شی حیزب خه‌ویان لێكه‌وتبوو ؟ كاتێك رای جیاواز و نه‌وه‌ی فه‌یسبووك به گولله وه‌ڵامیان درایه‌وه ، ئایا كوا هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردی لقی هه‌ولێر ؟ ئایا مه‌لۆتكه‌كانی به‌رپرسیاریه‌تی نووسن و هه‌ڵوێسته‌كانی نووسه‌ر بوون و مرۆڤبوونتان له پشت سوپه‌ر موچه‌كانتان كه‌ی دێنه گۆ ؟ ئاخر ئه‌گه‌ر نه‌شێت ئه‌ركی ئێوه هۆشیار كردنه‌وه‌ی تاك نه‌بێت ، خۆ ده‌شَیت له به‌رده‌م شه‌قامه خوێناوییه‌كان و كوژرانی تاكی كوردیی هه‌ڵوێستان هه‌بێت ، ئه‌وه ئه‌ركی ئه‌دیبه به ڕه‌ش بڵێت : ڕه‌ش و به سپیش بڵێت : سپی ، من به گومانم له تێكه‌ڵبوونی ڕه‌ش و سپی ، له‌به‌ر به‌گومانی په‌رتبوومه و گومانم هه‌یه له ڕه‌نگه‌كان و زۆر به گومانم له‌ئه‌دیبه كوردییه‌كان ، ئاخر ده‌مامكه‌كانی ئه‌دیبانی كورد شێوازگه‌لی جیاوازییان هه‌یه ، زۆربه‌یان له ده‌مامكه‌كانیان له نووسیندا پۆشیوه ، هه‌یانه له روخسار و هه‌ڵسوكه‌وتی ، هه‌یانه ڕه‌فتار و كردار ، هه‌یانه سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حیزبی ، هه‌یانه له قسه و گفت‌و گۆ ، ده‌مامكه‌كان زۆرن ، ده‌مامكه‌كان جیاوازن ، ده‌مامكه‌كان ڕه‌نگا و ڕه‌نگن ، هه‌موو ڕه‌نگه‌كان تێكه‌ڵی ڕه‌شكراون .
(( جان ئاپدایك )) له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه به رۆڵی نووسه‌ر و هه‌قیقه‌تی نووسین ده‌دات و ده‌ڵێت (( نووسین جیهان به شێوه‌یه‌كی هه‌قیقه‌تتر و ڕاستتر ده‌خاته به‌رچاوم )) ، ده‌پرسم ئایا چاوی هه‌قیقه‌تبینی ئه‌و ئه‌دیب و ڕه‌خنه گرانه‌ی ئه‌م شاره ڕژانی خوێنی ده‌نگی جیاواز و نه‌وه‌ی نوێ نابینێت ؟(ئه‌م پرسیاره‌م سێ به‌شی بۆ نووسه‌رانی هه‌ولێره به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ سوپه‌رمانی نووسین لایان وایه سه‌ری داهێنانیان له هه‌ور ده‌خشێت ) ، ئایا ئه‌ركی ئه‌م نووسه‌رانه نیشاندانی دیوه شاردراوه‌كان و ڕاستییه‌كان نییه به خه‌ڵك ، یاخود شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و سه‌رلێشواندنی خه‌ڵك ؟ ئایا پرۆسه‌ی نووسین به‌رپرسیاریه‌تی و جوانبینی و هه‌ڵوێستی لێسندرێته‌وه ، چی تری تێدا ده‌مێنێته‌وه ؟
ئه‌دیبی بێ ده‌مامك سه‌یری شه‌قامه خوێناوییه‌كان و ئه‌و گه‌مه‌سیاسییه ناكات ، به‌ڵكو بۆی ده‌روات و به‌شدار ده‌بێت ، ئازادی له دایك نابێت ، ئازادی شتێكی خۆڕسك نییه ، ئازادی ده‌بێت بۆی بچی و هه‌وڵی جددی و جوان و ڕاسته‌قینه‌ی بۆبدرێت ، كاره‌ساته هه‌ر كۆمه‌ڵگه یه‌ك چاوه‌ڕێی ئازادی بكات ، ئه‌دیب ده‌بێت هه‌وڵی ڕاسته ڕێكردنی ئاراسته‌كانی ئازادی بدات ، كه ئه‌م جۆره ئه‌دیبانه له‌شاره كه‌ی من كه‌مه ، ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناخ و فیكریان وێرانبووه ،به‌هۆی ئه‌م وێرانبوونه‌وه كه‌وتوونه‌ته چاڵه بێده‌نگه‌كانی سیاسه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه .
9/3/2011