
ڤاندالیسمووس …. پۆڵا سه‌عید
ڤاندالیسمووس „Vandalismus“
پۆڵا سه‌عید
به گه‌ڕانه‌وه بۆ کاڕڵ مارکس تێده‌گه‌ین، که “کار پرۆسێسێکه له‌نێوانی مرۆڤ و سروشتدا، پرۆسێسێک، که تێیدا مرۆڤ گۆڕانی خۆی له‌گه‌ڵ سروشتدا، به‌هۆی تاکه کرده‌ی خۆیه‌وه چ ڕێکده‌خات و چ کۆنترۆڵیش ده‌کات.”. لێبه‌ڵێ کارکردن له له‌ناوبردنی ئه‌زموونێکی سیاسیی، فه‌رهه‌نگیی، کۆمه‌ڵایه‌تییدا، پرۆسێسێک نییه له نێوانی تاکی کورد و سروشته‌که‌یدا له باشووری کوردستاندا. ئه‌م کارکردن له له‌ناوبردنه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندیی به مۆڕاڵی تاکی کورده‌وه هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندیی به پرۆسێسی نێوان مرۆڤ و سروشته‌وه نییه له‌پێناوی ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردندا. له‌م پرۆسێسه‌دا مرۆڤ پێویستی به زانسته بۆ کۆنترۆڵکردنی مه‌ترسییه سروشتییه‌کان و کاره‌ساته‌کانیدا، که به‌سه‌ر مرۆڤیدا ده‌هێنێت. زانست لێره‌دا به دیده „Francis Bacon“ فرانسیس باکۆنیه‌که‌ی “ده‌سته‌ڵات”ه. (Knowledge is Pawer). تێگه‌یشتن لێره‌دا بۆ ئه‌م کارکردن له له‌ناوبردنه‌دا بریتییه له “ده‌سته‌ڵات”. من بیرده‌که‌مه‌وه، له ڕێگای بیرکردنه‌وه‌وه ئه‌قڵێک به‌رهه‌مدێنم، که بناغه‌ی خۆی له‌سه‌ر پانتایی سۆسیۆپسیشۆلۆگیی داناوه، که‌واته خاوه‌نی زانیینم، خاوه‌نی زانستم. له ڕێگای ئه‌م زانسته‌وه ده‌سته‌ڵاتم به‌سه‌ر ئه‌م ئاژاوه‌یه‌دا هه‌یه، ده‌سته‌ڵاتم به‌سه‌ر هه‌وڵی مانیپولیره‌ی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕاندا هه‌یه. هه‌نووکه من چ خاوه‌نی زانستم و چ ده‌سته‌ڵاتیش. جیاوازیی نێوان ڕۆبینسن و به‌شێک له تاکی کورد بریتییه له پابه‌ندبوون. ڕۆبینسن پابه‌ندی خۆی و یاساکانی خۆی نه‌بێت پابه‌ندی هیچ شتێک نه‌بوو. ئه‌و به‌شه‌ی تاکی کورد، که من مه‌به‌ستمه پابه‌ندی زۆر شته. بۆ نموونه مرۆڤی وڵاتانی پیشه‌سازیی پابه‌ندن به به‌رهه‌مهێنانی زۆر و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مۆدێلێکی نوێی تری ئۆبیه‌کت و ستیلی ژیانه‌وه. لێبه‌ڵێ ئه‌و به‌شه‌ی تاکی کورد، که من باسی لێده‌که‌م پابه‌ندن به ڕق، کینه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌وه، ئه‌م به‌شه بۆ من بریتیین له مرۆڤگه‌لێکی ڕێسێنتیمۆ. من سوورم له‌سه‌رئه‌وه‌ی، که کاره‌ساته‌که‌ی 17.02.2011 له شاری سلێمانیی و ڕۆژه‌کانی دوایی تریشی به ئاژاوه ناوبه‌رم، نه‌ک خۆپیشاندان. نووسه‌رانی گۆڕان زوو هه‌وڵیاندا ئه‌م ڕه‌وشه له ئاژاوه‌وه بگۆڕن بۆ خۆپیشاندان، لێبه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌موو هێز و توانای خۆیان له‌م کێشه‌یه‌دا خه‌رجیش بکه‌ن ناتوانن ده‌ستپێکردنێک بسڕنه‌وه هه‌تاوه‌کوو وته، کردار، داوای گه‌وره‌ی تێدا بنووسنه‌وه. له ئاگر گوڵه‌نێرگز به‌رهه‌م نایه‌ت، به‌ڵکوو له پیازی گوڵه‌نێرگز. سۆسیۆلۆگییانه بڕوانینه ئه‌م کاره‌ساته ئه‌وه ده‌کرێت بڵێین: که چه‌مکی ئاژاوه چه‌مکێکی ته‌واو و ڕێک ڕاست نییه بۆ پێناسه‌کردنی باروودۆخێکی ئاوها، به‌ڵکوو ڤاندالیسمووس ده‌توانێت واتای ته‌واو و ڕێکی ویست و کرده‌ی به‌ردهاوێژان و ته‌قه‌که‌رانی ئه‌و ڕۆژه بپێکێت. من خۆم له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی کۆتایی شووباتی ساڵی 2010 دا له سلێمانیی بووم، ئه‌و شوێن فیشه‌کانه‌م بینیی، که نرا به دیواری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی سلێمانییه‌وه، هه‌ربۆیه بۆ من جێگای باوه‌ڕ نییه، که هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له 17.02.2011 دا چه‌کدار نه‌بووبن. هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان به‌شێوه‌یه‌ک تینووی ڕشتنی خوێنن، که ئه‌گه‌ر بۆیان بچێته‌سه‌ر به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌ندامانی یه‌کێتیی و پارتی دیموکرات له سلێمانییدا وه‌ک به‌رخ سه‌رده‌بڕن و شه‌وانیش به‌وپه‌ڕی ئارامییه‌وه ده‌نوون، وه‌کئه‌وه‌ی هیچ شتێک ڕووینه‌دابێت. بۆ من جێگای باوه‌ڕ نییه، که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕادیکاڵی ڕاست (Radical Right) ده‌سته‌ی کووشتن و له‌ناوبردنی نه‌بێت. حه‌زێک له‌ناو هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕاندا ده‌ژیی، که حه‌زی تێک‌شکاندن و له‌ناوبردنه فاندالیسمووس (Vandalismus). چه‌مکی “فاندالیسمووس، له په‌یڤی ئه‌ڵمانییدا پیتی (V) به (فاو) ده‌خوێنرێته‌وه هه‌ربۆیه چه‌مکه‌که به فاندالیسمووس ناوده‌برێت، لێ له‌کاتی پڕاکتیزه‌کردنیدا به ده‌نگ فۆنۆلۆگییانه دێته گوێ، که فاوه‌که ده‌بێت به ڤی و ده‌گووترێت ڤاندالیسسمووس”. ڤاندالیسمووس له “ڤاندالن”ه‌وه هاتووه، که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گه‌لێکی گه‌رمانی کۆن به ناوی ڤاندالن (Vandalen). ئه‌مانه کۆچه‌ربوون، گه‌ڕانیان له باکووری خۆرهه‌ڵاتی گه‌رمانیاوه ده‌یانگه‌یه‌نێته ئیسپانیا و له‌وێشه‌وه بۆ باکووری ئه‌فریکا، له سه‌ده‌ی شه‌شدا به‌هۆی سووپای ڕۆمه‌وه جێگاپێیان ونده‌بێت. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوانی خاوه‌نی که‌میین له حه‌زێکی زۆردا بۆ مامه‌ڵه‌ی مۆڕاڵانه، به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ش خاوه‌نی کاردانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌گره‌سیڤی پڕ تووڕه‌یین. خاوه‌نی زاڵدارێتیتێتن له تێک‌شکاندن و له‌ناوبردندا. ئه‌م حه‌زه له شکاندنی په‌یکه‌ر و بینادا، له سووتاندنی ئاڵا، وێنه، هه‌مانکاتیشدا جه‌مه‌دانیی سووردا ده‌بینرێت. حه‌زی گه‌وره‌ی تێک‌شکاندن و له‌ناوبردن له ڕقکێکی فه‌ناتیکه‌وه یان له ئیدیۆلۆگییه‌کی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه به‌رانبه‌ر به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئێستا له ڕێگای ئه‌قڵه‌وه ڕێگای پێنه‌گیرێت، ئه‌وا له ئاینده‌دا هیچ که‌سێک نییه بتوانێت ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌یدا به‌بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێی هێرشکردنه‌سه‌ر به‌رێته‌سه‌ر. جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له‌نێوانی شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ریی ئیدیاڵیی و هێزێکی ڕادیکاڵی ڕاست و تێکشکێنه‌ردا. له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی شووباتی ساڵی 2010 دا، خودی خۆم چه‌ندیین ئاوتۆمۆبیلی کارمه‌ندانی ده‌زگایه‌کم بینیی، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵای سه‌وزی پێوه بووه، بۆیاخی ڕه‌شیان پێداکردبوو، تێزابیان پێداکردبوو، چه‌ندییک ئۆبیه‌کت و که‌ره‌سته‌ی ده‌زگا ئۆرگانییه‌کانی یه‌کێتییان شکاندبوو. ئه‌مجۆره کارانه بۆ من هیچ نین بێجگه له ڤاندالیتێت. من هیچ پێویستم به‌وه نییه، شه‌رم له‌وه بکه‌م، که قسه له‌سه‌ر هێز و حه‌زێکی ئاوها گه‌وره‌ی تێک‌شکاندن و له‌ناوبردن بکه‌م و ئه‌و کاره‌ساتانه نه‌ک به ئاژاوه‌گێڕیی، به‌ڵکوو به ڤاندالیسمووس ناوی به‌رم. ئه‌وه‌ی پێویسته شه‌رم بکات، بکه‌رانی ئه‌م کاره و ئه‌وانه‌ن، که پشتگیریی ڤاندالیسمووس ده‌که‌ن. جیاوازیی نێوان من و ئه‌وان له هه‌بوون و نه‌بوونی مۆڕاڵدایه.
با پرسیار بکه‌ین کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ده‌ستگیرۆیی یه‌کێتیی وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وامیش وه‌ک مێشی ناو که‌مۆڵه‌یه‌ک چ گیزه‌یان دێت چ هه‌وڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌ده‌ن؟! کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه زه‌ویی وه‌ک ده‌ستگیرۆیی له شاره‌وانیی سلێمانیی وه‌رده‌گرن و چ له خه‌ڵکیی ده‌شارنه‌وه و چ شاره‌وانیی سلێمانییش وه‌ک ئۆرگانێکی به‌عس ته‌ماشا ده‌که‌ن؟! ئه‌وانه ده‌یانتوانی زه‌وییه‌که وه‌رنه‌گرن و له‌بری خۆیان بیده‌ن به ماڵه هه‌ژارێک، یان بیده‌ن به گه‌نجێک، که تازه شوویکردووه و ده‌یه‌وێت ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌یدا زیاد بکات، ئه‌و گه‌نجه‌ی، که له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئاسترومێنتی ویسته‌کانی ئه‌مانن. ببوورن گه‌نجان، لێ ئێوه ئه‌و مقاشه‌ن، که ئه‌مجۆره ڕووناکبیرانه بۆ ده‌رهێنانی کولێره‌یه‌ک به‌کارتان دێنن. وه‌ک له وتاری پێشووتریشمدا گووتم: ئێوه ئه‌و ئێسکه‌ن، که سه‌گی ڕووناکبیر و سیاسیی نه‌ماوه نه‌تانلێسنه‌وه تا تامتان نامێنێت و پاشان بتانشکێنن. خۆم نموونه‌یه‌کم له ئێوه له به‌هاری 1991 دا گه‌نجێکی بیست و یه‌ک ساڵه بووم، تێکۆشانی من بۆ ئازادیی بووه، هه‌تاوه‌کوو ئێستاش سوورم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه. جیاوازیی نێوان من و ئه‌وان ئه‌وه‌یه، که من له ژیانمدا پێویستم به‌وه نه‌بووه گه‌نج بکه‌مه ئاسترومێنتی ویستی خۆم. گه‌نجم نه‌کردووه به په‌یژه‌یه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌ره‌وه و پاشان فڕێیبده‌م، چونکه چیدی پێویستم نییه. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی ڤانداڵیتێت له سلێمانییدا ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت وه‌ریبگێڕن به دیوێکی به‌سووددا، هیچ نین بێجگه له درۆزنگه‌لێکی بێ‌چاو و ڕوو، هیچ نین بێجگه له جۆزێف گۆبێڵسێکی „Joseph Goebbels“ مۆدێرن. جیاوازیی نێوان من و ئه‌وان له هه‌بوون و نه‌بوونی مۆڕاڵدایه له کارکردندایه بۆ ئازادیی و له کارکردندایه بۆ له‌ناوبردن. له سلێمانییدا نه‌ک به‌ردێک به ده‌ستی نه‌زانێک، به‌ڵکوو به سه‌دان به‌رد به ده‌ستی سه‌دان نه‌زان فڕێدراوه‌ته ده‌ریای کێشه سیاسییه‌کانی ئێمه‌وه، که به سه‌دان زانا ده‌رنایه‌ت. ئه‌گه‌ر به‌رده‌رکی سه‌را بشکرێت به هۆڵی په‌رله‌مانی دیموکراتترین وڵاتی ئه‌وروپاش، ناتوانێت ڤانداڵیتێتیی به‌شداربوانی تێدا بشاردرێته‌وه، ئینجا تاکی ڤاندالیست ڕووناکبیرێکی گۆڕانه یان چه‌قۆکێشێکی هیچ له باسه‌که ناگۆڕێت. کوردستانی نوێ ده‌بێت ببوورێت، که من لێره‌دا به‌و په‌یڤه ده‌دوێم، ئاخر خۆم قوربانییه‌کی چه‌قۆکێشه‌کانی گۆڕانم. له 10.01.2010 دا به قه‌ستی کووشتن له دانیمارک به ئاوتۆمۆبیل هێرشیانکرده سه‌رم، له کاره‌ساتێکدا من له کاتژمێر شه‌ش و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانییه‌وه هه‌تاوه‌کوو دوانزده‌ی نیوه‌ڕۆ له کۆمادا بووم. ده‌نگ له به‌رده‌وه هات له ڕووناکبیره ڤاندالیسته‌کانه‌وه نه‌هات.
ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌کات، که من مۆڕاڵ و مۆڕاڵیتێت و ئێتیکم له‌م کاته‌دا بیربکه‌ێته‌وه بریتییه له نه‌بوونی مۆڕاڵ له شه‌قام و له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادا. من به‌رپرسم له‌م قسه‌یه‌م، که ده‌یکه‌م، من ئه‌و که‌سه‌م دوای لۆگیک ده‌که‌وم نه‌ک ئێمۆتسیۆن “هه‌ست”. ئه‌وانه‌شی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌رادا پێیانوایه خاوه‌ن مۆڕاڵن، ئه‌وا جوڵه و مامه‌ڵه‌یان پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌سه‌لمێنێت. ئاریستۆته‌لێس به‌رهه‌مهێنه‌ری ئێتیکه وه‌ک دیسپلینێکی فه‌لسه‌فیی، که به هۆیه‌وه زانستیانه له خوو، نه‌ریت، “پێویستیی” ده‌کۆڵینه‌وه، مه‌به‌ستی ئاریستۆته‌لێس هه‌مانشێوه هه‌ر ئه‌مه بووه. که‌واته ئێتیک بریتییه له دیسپلینێکی فه‌لسه‌فیی، که وه‌ک زانستی مۆڕاڵ و مامه‌ڵه له خۆی ده‌گات. ئه‌رکی ئێتیک بریتییه له ڕه‌خنه‌گرتن له مامه‌ڵه‌ی باش و خراپ، هه‌مانکاتیش پێدانی نرخ به مۆتیڤه‌کانی. بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه له “باش” تێنه‌گه‌ین به پێویستی ده‌زانم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بده‌م، بۆ نموونه “ئه‌م چه‌قۆیه، باش و تیژه”، پرینسیپی مۆڕاڵیش بریتییه له ویستی باش، که‌واته ناکرێت باشه‌ی چه‌قۆیه‌کی باش و تیژ نه‌چێته ژێر ڕه‌خنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو پراگماتیکانه بۆ کووشتنی که‌سێک به‌کارهێنرا. بۆ تاکێکی مۆڕاڵیست ته‌نها ویستێکی باش باشه. ناکرێت بۆ پراکتیزه‌کردنی کووشتنێک بیر له باشتریین چه‌قۆ بکه‌ینه‌وه و ناوی بنێین ویستێکی باش. “له‌م کاته‌دا ئه‌گه‌ر چه‌قۆیه‌کی تیژم ده‌بوو، ده‌مکرد به سکیدا”. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر په‌یامنێری تێلێڤیزیۆنێکی یه‌کێتیی له‌کاتی گرتنی ڤیدیۆیه‌کدا بکه‌وێته به‌ر زرمه‌ی ڤانداڵیسته‌کان، ئاخۆ ئه‌گه‌ر خودی مه‌سعود بارزانیی یان جه‌لال تاڵه‌بانیی بچێته ئه‌وێ چیی لێده‌که‌ن؟ ناکرێت به هه‌ڵه بڵێین: چ مۆڕاڵێک ڕێگا به کووشتن و تووندوتیژیی ده‌دات، چونکه چه‌ندیینجۆر مۆڕاڵ بوونی نییه، به‌ڵکوو یه‌ک مۆڕاڵ هه‌یه ئه‌ویش خاوه‌نی “ویستی باش”ه. مۆڕاڵ نه شه‌ریکی هه‌یه نه هاوڕێ. ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش هه‌تانبێت هێزێکی ڕادیکاڵی ڕاسته و ئه‌وه‌شی نه‌تانبێت مۆڕاڵه. بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه له‌یه‌كتریی تێنه‌گه‌ین و مۆری ڕه‌قنووسێکیش له من نه‌ده‌ن، ئه‌وا داواده‌که‌م ته‌ماشای په‌یوه‌ندیی نێوان مامه‌ڵه‌کانتان و ئاوتۆنۆمیی ویسته‌کانتان بکه‌ن، به هه‌موو ئه‌مه‌ش ده‌گووترێت “مۆڕاڵیتێت”. کێشه لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که له‌مپه‌ڕی به‌ردهاوێژیانه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئه‌وپه‌ڕی ڕووناکبیریان “که بۆ من له ئێستادا بێ جیاوازیی ڤانداڵیستن” له چه‌مکی ئازادیی تێنه‌گه‌یشتوون. “ئێتیک له پراکتیکی مرۆڤ ده‌کۆڵێته‌وه، به ته‌ماشاکردنی مه‌رجه‌کانی مۆڕاڵیتێت و هه‌وڵده‌دات چه‌مکی مۆڕاڵیتێت پڕ هه‌ست بناسێنێت”. A. Pieper. Einführung in die Ethik. S. 17
واته مرۆڤ پێویستی به مۆڕاڵیتێته هه‌تا تێبگات له‌وه‌ی هه‌تاوه‌کوو کوێ ئه‌م له ئازادییدا مامه‌ڵه‌ی کردووه؟ ئاخۆ ئه‌م ویسته ویستی ئه‌وه یان مانیپولیره کراوه؟ جێگای سه‌رنجه، که به‌شێکی زۆری تاوانکاران له‌به‌رده‌م کورسیی لێپێچینه‌وه‌ی یاسادا له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا به‌ئاگا دێنه‌وه و ده‌ڵێن: “ببوورن من نه‌ویست بیکووژم، فڵانه که‌س پێیکردم”. پێشئه‌وه‌ی داوای لێبووردن بکه‌ن، به‌رده‌کانتان هه‌ڵمه‌ده‌ن، چه‌قۆکانتان مه‌وه‌شێنن، هه‌وڵی کووشتنی که‌س له‌سه‌ر “هێڵی خێرا” مه‌ده‌ن …هتد. هه‌وڵبده‌ن تێبگه‌ن له‌وه‌ی هه‌تا کوێ ئه‌مه ویستی ئێوه‌یه؟ مامه‌ڵه‌کانی مرۆڤ هه‌میشه بریتیی بووه له پرسیارێکی ئانترۆپۆلۆگیی، لێبه‌ڵێ له “زین، Sinn”ی ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌بێت بپرسین چیی مرۆڤ له ڕووه‌ک و ئاژه‌ڵ جیاده‌کاته‌وه؟ بگره له ماشینێکیش “ئاخر من به‌شێکی گه‌وره‌ی مێگه‌لی گۆڕان به ماشین ده‌زانم”. مامه‌ڵه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ر له شیکردنه‌وه فه‌لسه‌فییه‌که، بریتییه له چه‌قی مۆتیڤی پسیشۆلۆگیی. واته تێده‌گه‌ین ئه‌مجۆره مامه‌ڵانه ناوه‌کیی ئاگایانه‌یه و تێیدا نه ڕه‌چاوی یاسا کراوه، نه تێیدا بیر له خه‌ڵکیی کراوه‌ته‌وه نه به‌رانبه‌ر. بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیی زانن و ڕه‌وایه‌تیی به ڤانداڵیستییه‌ت ده‌ده‌ن، ئه‌م کاره ناو ده‌نێم: „Willkür“. ئێتیک با له مامه‌ڵه‌ش بکۆڵێته‌وه، لێ ئه‌و تیۆریی مامه‌ڵه نییه، ئه‌و ته‌نها ڕوو له‌و مامه‌ڵانه ده‌کات، که دژه وته له به‌رانبه‌ر مۆڕاڵیتێتدا به‌رزده‌که‌نه‌وه، واته مامه‌ڵه‌ی مۆڕاڵانه. ئه‌گه‌ر بێت‌و بمانه‌وێت قسه له‌سه‌ر زانیین و ویست بکه‌ین، ئه‌وا پێویستمان به چه‌مکێکی تریش ده‌بێت، که مامه‌ڵه‌یه، ئالێره‌دا پێناسی مۆڕاڵیتێتمان ده‌ستده‌که‌وێت، که بریتییه له په‌یوه‌ندیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادیی ویستدا. بۆ من ته‌نها و ته‌نها مامه‌ڵه‌یه‌کی ئازاد بریتییه له مامه‌ڵه‌یه‌کی مۆڕاڵانه. ویستی ئازادیش ئه‌و ویسته‌یه، که خاڵییه له هه‌موو ویستێکی سه‌پێنراو. ڕق، کینه، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، حه‌زپێنه‌کردن، ئێره‌یی …هتد. ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ده‌رکی سه‌را ده‌گوزه‌رێت بریتییه له مامه‌ڵه‌یه‌کی پراگماتیکانه، مامه‌ڵه‌یه‌کی پراگماتیکانه‌ش هه‌میشه کاتێک باشه، ئه‌گه‌ر بێت‌و به ئامانجه‌که‌ی بگات، به‌بێ ڕه‌چاوکردنی مۆڕاڵ. بۆ نموونه له دیدی سه‌رانی گۆڕان و ڕووناکبیره‌کانیانه‌وه، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌به‌رده‌رکی سه‌را پراگماتیکانه کاتێک باشه، ئه‌گه‌ر بێت‌و بگات به ئامانج، “ڕووخانی حکومه‌تی هه‌رێم، کووشتنی ئه‌و سیاسییانه‌ی ئه‌مان ڕقیان لێیه، کووشتن و له نیشتیمان ده‌رکردنی ئه‌و تاکانه‌ی ئه‌مان حه‌ز به چاره‌یان ناکه‌ن”. پراگماتیکانه ته‌ماشابکه‌ین جیاوازیی نێوان چه‌قۆیه‌کی تیژ، ژه‌هری “ئارسن، Arsen” بۆ کووشتنی که‌سێک ← چووپێک هه‌ڵبده‌یته ئاوێکه‌وه بۆ که‌سێک، که مه‌له نازانێت له خنکان ڕزگاری بکه‌یت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له باشه‌دا نییه. چونکه پراگماتیکانه هه‌م ژه‌هره‌که باشه و کاری خۆی ده‌کات هه‌میش چووپه‌که. ئینجا ئه‌وه‌ی گۆڕان و ڕووناکبیره‌کانی ده‌یانه‌وێت گه‌یشتنه به ئامانج به‌بێ ڕه‌چاوکردنی مۆڕاڵ. ئه‌و پرسیاره‌ی گۆڕان و ڕووناکبیره‌کانی له خۆیان نه‌کردووه بریتییه له: کامیان باشه ئێتیک یان پراگماتیک؟ چونکه لێره‌دا به‌ده‌ر له هومانیتێت چاره‌نووسی کورد له باشووریشدا ده‌کرێته ژێر نیشانه‌ی پرسیاره‌وه. ئه‌وه‌ی من تێیده‌گه‌م بریتییه له “ویست”. من ویستمه ئێتیکانه مامه‌ڵه بکه‌م، هه‌ربۆیه تێکۆشانم بۆی تێکۆشانێکی هه‌میشه‌ییه، چونکه به‌شێکه له ستراکتووری که‌سایه‌تییم، به‌شێکه له که‌ڕاکته‌رم. من هه‌رگیز ئێتیک و پراگماتیکم لێکدانه‌بڕاندووه. ئالێره‌دا مامه‌ڵه‌که‌ی من چ مۆڕاڵانه مامه‌ڵه‌یه‌کی باشه و چ پراگماتیکانه‌ش مامه‌ڵه‌یه‌کی ڕاسته. مرۆڤ ده‌یه‌وێت باشووری کوردستان بگۆڕێت، بۆ ئه‌م گۆڕیینه پێویستمان به ئێتیک و به پراگماتیکیشه، هه‌روه‌کوو “ئا. پیپه‌ر، A. Pieper” ده‌ڵێ: پراگماتیک به‌بێ ئێتیک نامرۆڤانه‌یه و ئێتیکیش به‌بێ پراگماتیک بێ کاریگه‌ریی ده‌مێنێته‌وه. A. Pieper. Einführung in die Ethik. S. 85. ناوبراو بۆ گۆڕیینی جیهان تیشک ده‌خاته‌سه‌ر پراکتیک، که به‌بێ پراکتیک گۆڕیینی جیهان مه‌حاڵه، ئه‌مه‌ش “زین، Sinn”ی تێگه‌یشتنه له پراگماتیک و ئێتیک. ئاریستۆته‌لێس له نیکۆمانیشه ئێتیکدا ئێتیک و سیاسه‌ت وه‌ک زانست ده‌خاته‌گه‌ڕ، ئامانج تێیدا تیۆریی زانیین نییه وه‌ک زانیینی ویست، به‌ڵکوو پراکتیکه. نیکۆمانیشه ئێتیکه‌که‌ی ئاریستۆته‌لێس پێ له‌سه‌ر ئامانج داده‌گرێت “تێلۆس، Telos”، که تێیدا پێویسته مامه‌ڵه‌کانی مرۆڤ بگه‌یه‌نرێت، واته پراکتیکی باشه‌ی مرۆڤ. ئه‌وه‌ی له حه‌ڤده‌ی شووباته‌وه له سلێمانیی پراکتیزه ده‌کرێت و له ڕێگایه‌وه مانیپولیره‌ی هاووڵاتییانی چه‌ند شارۆچکه‌یه‌کی تریش درا، من هه‌رگیز ناتوانم وه‌ک پراکتیکی باشه‌ی مرۆڤ پێناسی بکه‌م، چونکه تێیدا ئاوتۆنۆمیی ونه و ویستی سه‌پێنراویش دیار. له‌م ڕووه‌وه کانت ده‌ڵێ: به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه بکه، که ماکسیمه‌ی مامه‌ڵه‌که‌ت، به‌هۆی ویسته‌کانته‌وه ببێته یاسایه‌کی سروشتیی گشتیی. Akademie- Ausgabe Kant werke IV, S 421, 18-20. . “تێبینیی: ماکسیمه به واتای پرینسیپی ویست و ویستراو” . ئه‌وه‌ی کانت لێره بانگه‌شه‌ی ده‌کات، بریتییه له باشه‌یه‌ک، که باشه‌ی کۆی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه نه‌ک به ته‌نها تاک یان گرووپێک. ماوه‌ته‌وه بڵێم: گه‌نج له نیشتیمانی ئێمه‌دا پێویسته فێربێت له ئاوتۆنۆمییدا ویسته‌کانی به‌رهه‌مبهێنێت و بیکات به مامه‌ڵه، ته‌نها له ئاوتۆنۆمییدا گه‌نج ده‌توانێت خۆی له ماریۆنێتی ده‌ستی ڕووناکبیر و ماشینی ده‌ستی سیاسییه‌ک جیابکاته‌وه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجێتیی هیپنۆتیزه‌کراوی ڕووناکبیران و سیاسییه‌کان ده‌بێت.
09.03.2011