![سافۆ له بن سایه‌ی ئه‌فرۆدیت دا سافۆ له بن سایه‌ی ئه‌فرۆدیت دا](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/sapho_411498098.jpg)
سافۆ له بن سایه‌ی ئه‌فرۆدیت دا
یه‌كه‌مین ژنه شاعیری رۆژئاوا
ئه‌ژنۆكانم ئیتر هیچ شتێك هه‌ڵناگرن
سافۆ له گله‌یی پیرییدا
سیروان ره‌حیم
هێشتا ئه‌ڤین هه‌ناسه ده‌دات
هێشتا ئاگره‌كان ده‌ژین
كه كه‌نیشكه‌كانی با
كه‌زییه‌كانی خۆیان پێ سپاردن
لێوان‌لێو له‌و هه‌سته و له ئامێزی ئه‌و زمانه‌دا1 سافۆ شیعری نووسیووه و هزری خۆی سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستی و سروشت و مرۆڤ ده‌ربڕیوه. ئه‌و یه‌كێكه له شاعیره گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می ئانتیك. سه‌ره‌ڕای شاعێرێتی و رابه‌ری جوانی، هه‌روه‌ها مینا خوداوه‌ندی شیعر و موزیك ته‌ماشا ده‌كرا. سه‌رده‌مانێكی زۆر شیعره‌كانی سافۆ سینه به سینه له گه‌شتی به‌رده‌وامدا بوون. هه‌ر بۆیه سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی نه‌گه‌یشتن به رۆژه روونه‌كانی ژیان و به گشتی تۆمار نه‌كران. به‌ڵكو له تۆماركردنێكی په‌رت په‌رت و لانه‌وازانه‌دا خۆیان بینییه‌وه. ئه‌و شاعیرێكه تا ئه‌مڕۆ رێز له ئه‌ده‌بیاتی ده‌گیرێت و له ریزی ئه‌ده‌بیاتی قه‌ڵه‌مه گرنگه‌كاندا داندراوه، تا هه‌نوكه وشه‌كانی ده‌بن به هه‌وێنی موزیك و گۆرانی. شاعیرێك هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شیعری نووسیوه، كه‌چی هێشتا په‌یڤه‌كانی هه‌ناسه ده‌ده‌ن.
شاعیری بریتانی چارلس سڤینبۆرن (1837-1909) سه‌باره‌ت به شیعر سافۆ گوتویه‌تی:
“سافۆ كه‌متر نییه له گه‌وره شاعیرانێك –پیاو- كه تا ئێستا دنیا به چاوی خۆی بینیویانیه‌تی.”
ئه‌مه له كاتێكدا، به داخه‌وه، پاشماوه‌ی ئه‌ده‌بیاتی سافۆ زۆرینه‌ی له چه‌شنی پارچه و كۆپله‌دا ماونه‌ته‌وه و له هه‌موو ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و شاعیره ته‌نها چه‌ند شیعرێكی كه‌م به ته‌واوی به سه‌رده‌می ئێمه گه‌یشتوون. ده‌نا له سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌كانی ته‌نها كۆپله‌ی په‌رته‌وازه و لێكدابڕاویان لێ به‌جێ ماوه. ژماره‌ی كۆپله و پارچه‌كانی ئه‌و شاعیره كه ماون 264 كۆپله‌ن و ژماره‌ی شیعره ته‌واوه‌كانیشی ته‌نا سێ دانه‌ن.
ئه‌و نه‌ك هه‌ر یه‌كه‌مین ژنه شاعیر بوو له دیرۆكی ئه‌وروپادا، به‌ڵكو شاعیرێكی گه‌وره‌ی سه‌رده‌می كۆنی گریك-یش بوو. سافۆ ناوێكه بۆ دیرۆكی گریك و ئه‌ده‌بیاتی دنیا بیرچوونه‌وه له خۆ ناگرێت. ژنێك بۆ یه‌كه‌مجار شیعر ده‌نووسێت و ده‌بێت به یه‌كه‌مین شاعیری مێژووی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها سافۆ خاوه‌نی فێرگه‌یه‌ك تایبه‌ت به ژنانی ئه‌و ده‌مه و ده‌وروبه‌ری بووه.
با بیهێنینه‌وه به‌رچاوی خۆمان، چ دیمه‌نێكی كاریگه‌ر و چ ته‌ختی نازگی پادشایه‌كی شیعر و موزیك ده‌بینین، ئه‌و ده‌مه‌ی ژنانی ئه‌رستۆكراتی فێرگه‌كه‌ی سافۆ چاوه‌ڕوان بوون و ئه‌و خانمه شاعیره په‌یدا ده‌بوو، ده‌ركه‌وتن به شیعرێكی فێنكه‌وه، فێنك وه‌كو یه‌كه‌م هه‌ناسه‌ی ئاونگێكی له زه‌ریاوه هاتوو. ده‌توانین وه‌ها وێنای بكه‌ین، كه سافۆ ده‌رده‌كه‌وت و په‌پوله‌ی شیعر له دووی ده‌هاتن:
من ئه‌ڤیندار ده‌بم و ئه‌ڤیندارم ده‌بن
ئێمه ئێسته پارچه‌یه‌كین له ئاسمان
……
گوێ بگره، بولبول به‌هار راده‌گه‌یه‌نێت
زمانی هه‌موو حه‌زه‌كان هه‌ڵده‌ستێنێ.
سافۆ له ده‌وروبه‌ری ساڵی 600-ی به‌ر له زاین له دووڕگه‌ی لێسبۆس ده‌ژیا. دووڕگه‌ی لێسبۆس یان (لێسڤۆس) كه هه‌ندێ جاریش به ناوی گه‌وره شاری میتیلینی=یه‌وه ده‌ناسرێته‌وه. گه‌وره دووڕگه‌یه‌كی یۆنانییه ده‌كه‌وێته باكوری رۆژهه‌ڵاتی زه‌رپاچه‌ی ئیجه‌وه. سروشتی جوان و دڵكێش، هه‌وای خاوێن و ئاوی سازگار پێكهاته‌ی ئه‌و دووڕگه‌یه‌ن و سافۆ-یش كچی ئه‌و مێرگه به‌رینه‌ی نێو زه‌ریا بووه. كاتێك شیعره‌كانی سافۆ ده‌خوێنینه‌وه هه‌ست به بوونی گیانێكی فریشته ئاسا له هه‌ناوی وشه‌كانیدا ده‌كه‌ین. بێگومان كارێكی سروشتییه، كاتێك وشه‌كانی سافۆ بۆنی سروه‌ی زه‌ریا و بۆنی هه‌نگوین و زه‌یتونیان لێ ده‌بارێت. ئه‌و كچی ئه‌و سه‌رزه‌وینه‌ی نێو ئاوه، سه‌رزه‌وینێك تژه‌یه له‌و شتگه‌له دڵكێش و سه‌رنجبه‌رانه. دووڕگه‌ی لیسبۆس یه‌كێكه له دووڕگه جوانه‌كانی یۆنانستان. من بۆ جاری یه‌كه‌م له پاییزی ساڵی 1998دا سه‌ردانی ئه‌و دووڕگه‌یه‌م كرد و دوو هه‌فته تێیدا مامه‌وه. سروشتی جوانی ئه‌و ئامێزه‌ی نێو زه‌ریا، بۆنی هه‌میشه نوێی ئاو و تامی خواردنی ئه‌وێ شتێكی تایبه‌ت و پڕ چێژن.
سه‌رباری نه‌چوون به رێی باو و نه‌كه‌وتنه نێو بنه‌ما به‌رده‌وامه‌كانی جڤاته‌وه، ره‌نگبێ سروشتی نایاب و ناوازه‌ی ئه‌و دووڕگه‌یه هۆكارێكی دیكه بێت بۆ شاعیربوونی سافۆ. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه لێسبۆس به‌رده‌وام ئامێزی پڕ جوڵه‌ی موزیكیش بووه. سافۆ به جۆرێكی جودا و له دیرۆكێكی زوودا، وه‌كو ژنێكی ئه‌وروپایی لاڕێی گرته‌به‌ر و نه‌كه‌وته نێو كۆمه‌ڵ و نه‌بوو به یه‌كێك له‌وان. سافۆ نه‌ك هه‌ر له بواری نووسینی شیعر و ئه‌ده‌بیاتدا، به‌ڵكو له بواری لادان له رێگه‌گه‌لی باو و ژیان له‌سه‌ر ریتمێك كه خۆی مه‌به‌ستییه‌تی و خواستی خۆیه‌تی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگه.
ئه‌و جگه له‌وه‌ی یه‌كێكه له گه‌وره شاعیرانی سه‌رده‌می ئانتیك-ی یۆنان، هه‌روه‌ها رچه‌شكێنی بواری داب و نه‌ریتی باویشه.
سافۆ له دووڕگه‌ی لێسبۆس و له‌و ره‌وشه‌ی ئه‌وسا دا، خوازیارانی ئه‌ده‌ب و هزری له خۆی كۆده‌كردنه‌وه و له كه‌شی تایبه‌تی ئاخاوتندا نوقم ده‌بوون. ده‌ركه‌وتن و په‌یدابوونی سافۆ، له یۆنانستانی دوو سه‌ت ساڵ به‌ر له سۆكراتێس (سۆكرات 469-399) و پلاتۆن (ئه‌فلاتون 7/428- 7/348)، به‌و هه‌موو نازگی و نیانی و مه‌راقی ئه‌ده‌ب و گۆڕانكارییه‌وه رووداوێكه گرنگ. رووداوێكی گرنگ نه‌ك به ته‌نها بۆ مێژووی ئه‌ده‌بیات، به‌ڵكو بۆ مێژووی سه‌ركێشی و گۆڕانكاری جڤاتیش به تایبه‌ت. ئه‌و حه‌ز و ویسته‌كانی خۆی له ژێر داری پڕ به‌ری ئه‌فرۆدیت (خوداوه‌ندی ئه‌ڤین،جوانی و زایه‌ند)دا هه‌ڵخستبوو.
بۆیه پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه ناوی سافۆ، له ناوی ئه‌ویشه‌وه ناوی لێسبۆس پاشتر و تا ئێستا بوون به چ ناوێكی گرنگی وه‌رچه‌رخانه‌كان. ده‌بێ ئه‌وه له بیر نه‌كه‌ین كه وشه‌ی (لێسبیش.. لێسبییه‌ن.. لێسبه) له وشه‌ی لێسبۆس واته له ناوی ئه‌و دووڕگه‌یه‌وه وه‌رگیراوه كه سافۆی شاعیری لێ ژیاوه. لێسبیش به‌و ژنانه ده‌گوترێت كه هاوڕه‌گه‌زبازن، ژنن و ئه‌ڤیندار ژن ده‌بن. ژنن و له‌گه‌ڵ ژن‌دا سێكس ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌و شیعر و نه‌وایانه‌ی سافۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، ئه‌ڤینی نێوان ژنان، نووسیویه‌تی. له‌سه‌رده‌می ئانتكیدا، ئه‌و رسته‌یه ناسراو بووه كاتێك گوتویانه “وه‌كو ژنانی دووڕگه‌ی لێسبۆس چ ده‌كه‌ن”. ئه‌مه‌یش ئاماژه بووه به وروژاندنی ژنان بۆ ئه‌ڤین-كردن. جاری یه‌كه‌م له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا له فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به ناو هێنانی ژنانی –ژنحه‌ز- ئاماژه به ناوی سافۆ كرا. ئه‌ڤینی ژنانه، یان ئه‌ڤینی ژنحه‌زانه، یاخود ئه‌ڤینی سافۆیانه. پاشان له فه‌رهه‌نگه ئینگلیزییه‌كانیشدا ساڵی 1890 ناوه‌كه تۆمار كرا.
سافۆ به شێوه‌یه‌كی قوڵ باسی ئه‌ڤین و باسی نزیكبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانی كردوووه. به زمانێك نووسیویه‌تی دیاره زمانی گوڵ و زمانی شتگه‌لی ناسكه، زمانێكه له”تۆوی ده‌م با” ده‌چێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاریان له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی سافۆ كردووه یان شیعری ئه‌ویان بۆ زمانی ئه‌ڵه‌مانی وه‌رگێڕاوه، كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سافۆ هێزی ده‌ربڕینی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه، هێزێكی كاریگه‌ر و جوان. هه‌روه‌ها باس له لایه‌نی بارگاوی زمانی ئه‌و به جوانی پڕ له موزیك ده‌كه‌ن. بێگومان سافۆ شاعیرێكه له رووبه‌ری زمانه‌كه‌یدا به‌رده‌وام وشه‌ی ناسك و ده‌ربڕینی دڵكێش ئاماده‌ن.
* * *
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له شیعره‌كانی سافۆ:
ئه‌ستێره‌ی ئێواره
تۆ هه‌موو شته‌كان دووباره دێنیته‌وه كن یه‌ك
شتگه‌لێك له رۆژێكی به پرشنگدا په‌رته‌وازه بوون
تۆ مێگه‌ل ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ماڵ
تۆ بزن ده‌گه‌ڕێنیته‌وه ماڵ
ته‌نها كه‌نیشكه، كاتێك ئێواره دادێ
هیچی دی بۆ دایه ناهێنیت
سێ‌و
سێ‌و چه‌نده جوانه
به‌و جۆره سوور و گه‌یوو
به‌سه‌ر داره‌وه
له به‌رزترین لقدا
كه‌س ئه‌وی نه‌برد؟
له كۆكردنه‌وه‌ی به‌روبومدا له بیر كرا؟
ئاه نا، ئاه نا، له بیر نه‌كرا
نه‌یانتوانی به‌و بگه‌ن
بگه‌ن به به‌رزترین شوێن.
سێلێنا*
په‌له بكه سێلێنا
غه‌مبارانه به سه‌ر سیراكوسه‌وه** مه‌وه‌سته
وه‌كو ئه‌وه‌ی كاتێكی نه‌مرت هه‌بێت
ئێره ئه‌نیمیۆم-ی تۆ نییه
تۆ چاوه‌ڕوان ده‌بێت و ده‌به‌سترێیته‌وه
نیگات ئاراسته‌ی ئێره ده‌كه‌یت، ئه‌و لێره نییه و سافۆ لێره‌یه
سافۆ تكات لێده‌كات به‌ره‌و لێسبۆس په‌له بكه‌یت
سه‌رێك له مێرگه‌كانی ئه‌فرۆدیت**** بده‌یت
ئه‌فرۆدیت كه به‌م زووانه بۆ ماڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه
په‌له بكه، په‌له، ئه‌گه‌ر نا من له‌وێ ده‌بم نه‌ك تۆ.
بێ ناونیشان
من ئه‌ڤیندار ده‌بم و ئه‌ڤیندارم ده‌بن
ئێمه ئێسته پارچه‌یه‌كین له ئاسمان
من ده‌سووتێم و پڕ ده‌بم له ئاره‌زوو
من له ناو تۆدا ده‌سووتێم
دووباره ئه‌وه‌م پێویسته به ته‌نیا بنووم
ئیتر هیچ كه‌سێك هۆشیار نییه؟
هه‌موو چاوه‌كان داخراون؟
به خۆشی راده‌كشێم
له‌سه‌ر پشكه ته‌نیاكانم
گوێ بگره، بولبول به‌هار راده‌گه‌یه‌نێت
زمانی هه‌موو حه‌زه‌كان هه‌ڵده‌ستێنێ.
په‌راوێز:
* سیلێنا: خوداوه‌ندی مانگ.
** سیراكوس: شارێكه ده‌كه‌وێته كه‌ناری رۆژهه‌ڵاتی دووڕگه‌ی سیسیلیا. ساڵی 2005 یۆنسكۆ وه‌كو میراتیی كولتوریی جیهانی خستییه لیسته‌ی خۆیه‌وه. شاری سیراكوس به درێژایی سه‌تان ساڵ یه‌كێك بووه له شاره به هێزه‌كانی دنیای ئه‌و ده‌مه.
*** ئه‌نیمیۆم: به پێی ئه‌فسانه‌ی گریك بێت دۆستی سێلێنا بووه.
**** ئه‌فرۆدیت: له ئه‌فسانه‌ی گریكدا خوداوه‌ندی ئه‌ڤین،جوانی و زایه‌نده.
1. ئه‌م شیعرانه‌ی سافۆ به زمانی گریكی كۆن نووسراون، و منیش له ئه‌ڵه‌مانییه‌وه كردوومن به كوردی. كۆمه‌ڵێ شیعری سافۆن له لایه‌ن یۆئاخیم شیكه‌ل-ه‌وه كراونه‌ته ئه‌ڵه‌مانی و ساڵی 1978 له شاری فرانكفۆرت چاپ كراون. دیاره ده‌زانم له زمانی یه‌كه‌مه‌وه وه‌رگێڕان سه‌نگین تر و گه‌لێ باشتر ده‌بێت، به‌ڵام له ئێسته‌دا با ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌كاربهێنین.
Strophen und Verse, Übersetzt und herausgegeben von Joachim Schickel, Frankfurt am Main 1978
هه‌روه‌ها سوود له‌م سه‌رچاوانه‌یش وه‌رگیراوه:
Die schönsten Gedichte von Sappho
Diogenes Verlag AG 2002
Sappho. Gedichte.
Hg. Andreas Bagordo. Düsseldorf 2009.
تێبینی: ئه‌م نووسینه پێشتر له گۆڤاری هه‌نار ژماره 61 بڵاوكراوه‌ته‌وه.