من ڕاپه‌رینی هه‌ولێرم ،له سالیادی 11ی ئاداردا،مێژوو وه‌ک خۆی ده‌دوێ
بیست سالی ره‌به‌قه،به‌رهه‌می راپه‌رین و خوێنی شه‌هیدانی گیان به‌ختکردوو، که‌سانێک به‌ناوی کوردایه‌تییه‌وه هه‌لیده‌لووشن،هه‌رچی خه‌ونی وه‌نه‌وشه‌یی تاکی کۆمه‌لگه‌ی کوردی هه‌بوو بۆ دوای راپه‌رین،ئه‌وانه خوێناویان کرد،له‌جیاتی ئازادی وخۆشه‌ویستی ویه‌کسانی عه‌داله‌تی بۆ خه‌للک ، تۆویی ڕق و توره‌یی و هه‌لپه‌رستی و دوو ڕووییان چاند، حزبیان له‌به‌رگی حکومه‌تدا دووری و چاوی خه‌لکیان پێداپۆشی ، گه‌نده‌لی وبازرگانیانیه‌کانیان، وبردنی سامانی وولات و برسی کردنی خه‌لک وبه‌کۆیله‌کردنی ئینسانه‌کان ،به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریان بوو.
که‌وله کۆنه‌کانیان فرێداو نوێیان کردنه‌وه،هاوسه‌نگه‌رو هاوبیره‌کانیان،مۆدیلیان به‌سه‌ر چوو،هاورێی وهاوسه‌فه‌ری شاریان گرتن بۆ هاوده‌می بار‌و سه‌فه‌ری وولاتان،بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وت و چاودێری حساباته‌کانیان.به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان ئه‌وه‌تا هه‌ر وه‌ک چۆن ملک ومالی خه‌لکیان تاپۆ کرد ئه‌وه‌تا بۆنه نه‌ته‌وه‌یی و مێژووشیان له‌سه‌ر خۆیان تۆمار کرد . خۆشتر له‌وه خه‌لکانێک هه‌ن لێمان بوون به پاله‌وانی مێژوو و رابه‌ری شۆڕشه‌کان،پله‌و مه‌کانه‌ی باشیان هه‌یه ، له‌بۆنه‌و مناسه‌باته‌کاندا وه‌ک پرۆفیل قسه ده‌که‌ن،له رۆژی ره‌ش دیار نه‌بوون ،به‌لام به‌هۆی زانستی دوفاقی وئینتیهازی و هه‌لپه‌رستیان، بوونه‌ته پیاوی رۆژگار. یادی راپه‌رینی بیست ساله‌ی هه‌ولێر به‌عسی وبه‌کرێگیرای به‌عسم بینی،بۆیه ئه‌م ووتاره‌م نووسی،سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌شداریان له‌راپه‌رین کرد،ئه‌م نزیکانه‌ی من ده‌یان ناسم هه‌مویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وولاتن ،زۆربه‌شیان ده‌بابه‌کانی 31 ئاب راوی ناون، ره‌خنه‌یان له‌م حکومه‌ت و وه‌زعه هه‌یه،ئێستاش هه‌ولێر به‌داگیر کراو ده‌زانن له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پارتی،تا ئاواش بێت پارتی رێگه به هیچ هێزێک نادات بێته‌وه ناو هه‌ولێر،بۆ یه‌ش تا ئه‌و بایه له‌م کونه‌ی بێت که‌سێک ئاماده نییه بگه‌رێته‌وه ژێر سێبه‌ری ئه‌م حوکمرانییه بژیت.
دیاره شیواندنی مێژوو ،گێرانه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ،ئه‌وه خه‌سله‌تی رژێمه تۆتالیتار‌و دیکتارۆر و که‌سانێکی هه‌لپه‌رست وخۆپه‌رسته مێژوو به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و که‌یفی خۆی ده‌نوسێته‌وه‌و ده‌گێرێته‌وه ، که‌سایه‌تی چه‌پ وروناکبیرو مێژوو نووسی به‌ویژدان ،به‌دیقه‌ت و وورد بینیه‌وه مامه‌له له‌گه‌ل روداوه‌کان ده‌که‌ن ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوته‌مه‌نمن، له رێکخستنه سیاسیه‌کان وبزوتنه‌وه‌ی چه‌پ وبواری خوێندنه‌وه‌و نووسیندا سه‌روکارێکیان هه‌یه ده‌زانن دورو نزیک ئاگاداری مێژووی بیست ،سیی سالی رابردوون ، من خۆم وه‌ک که‌سێک که یه‌کێک له‌رێکخستنه سیاسیه‌کان کارم کردووه به‌ووردی تا توانیبێتم رووداوه‌کانم تۆمار کردووه و ئاگاداریم ، رژێمه ده‌سه‌لاتداره‌کان تا پێیان کرابێت مێژووی ئه‌م ناوچه‌و نه‌ته‌وه‌کانیان شێواندوه ،له‌دوای راپه‌رێنیشه‌وه ،ئه‌م دوو حزبه ده‌سه‌لاتداره ئه‌وه‌ی له‌به‌ر ژه‌وه‌ندیان بووه ئه‌وه‌یان نوسیوه‌ته‌وه،به‌لام کاتێک ده‌بینی که‌سایه‌تی یا رۆشنبیر یا چالاکوانێکی سیاسی به هه‌وه‌س و میزاجی خۆی روداوه‌کان وکاره‌کته‌ره‌کان ده‌نووسێته‌وه،ئه‌وه جێی پرسیاره وناکرێ لێی بێده‌نگ بین.
من خۆم به‌ر له راپه‌رین له سالی 1984 له رێکخستنی کۆمه‌له‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بووم،دواتر به‌هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ی مفاوه‌زات وناکۆ کییه فکرییه‌کان ،به‌نده له‌رێی برایانی خۆشه‌ویستم کاک ئازاد ئارمان وشه‌هید سه‌پانی هاورێم سلاو له‌گیانی پاکی یادی به‌خێر، هاتمه ناو رێکخستنه کانی ئالای شۆڕش، هاورێی خۆشه‌ویستم شه‌هید ئه‌سعه‌د عاره‌ب باغه‌مره‌یی که لێپرسراوی شانه‌که‌ی ئێمه‌بوو له رێکخستنی کۆمه‌له،ئه‌و له خه‌تێکی تر په‌یوه‌ندی کردبوو به رێکخستنه‌کانی ئالای شۆڕش ،به‌لام داخه‌که‌م له‌نێوان گوندی باغه‌مه‌ره‌و داره‌توو له‌گه‌ل شوافی هاورێی که و تنه بۆسه‌ی مه‌فره‌زه‌ی جاش وئه‌من شه‌هید بوون.
له‌دوای په‌یوه‌ندیم به ئالای شۆڕشه‌وه،هه‌رچی چالاکی سیاسیم هه‌بوبێت له‌گه‌ل هاورێم ئازاد ئارمان بووه دوای راپه‌رینیش و شوراکان ده‌رچونمان ومانه‌وه‌مان له‌مه‌سیف و دواتر گه‌رانه‌وه‌مان بۆناو شاری هه‌ولێرو له کۆمیته شۆرشگێره‌کان و به‌شداریکردنمان له خۆپیشاندانه‌کان وچالاکیی ومه‌راسیمه‌کان .
بۆ خۆئاماده کردن بۆ راپه‌رین ئه‌وه زۆربه‌ی دانیشتنه‌کان له‌مالی ئازاد ئارمان بوو،که به‌رێزان شێروان مه‌ولود،ووشیاری مه‌لا عه‌ولای کاموسه‌کی له ته‌یراوه‌ی به پایسکیل ده‌هاته مالی ئازاد ئارمان تا جارێکیان رمانه‌یه‌کی په‌یدا کردبوو،(مام هێمن) دلشاد برای ره‌وه‌زی،فه‌رهاد مه‌ولود،ئه‌حمه‌د پاشا،هه‌ندێک له‌خزمه‌کانی ئازاد،وه چه‌ندین براده‌ری تر له‌وانه‌یه ئه‌وکات من نه‌م ده‌ناسین ،ئێمه هه‌مو له چاوه‌روانی کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بوین که ده‌مان زانی 11 ی ئازاره، به‌لام ئیواره‌ی 10 ئازار خالم عبدۆ گوتی یوسف سریه‌کی سه‌ربازیان هێناوه‌ته لای مالی ئێمه له‌ناو کۆلیژی هه‌نده‌سه بۆ ناێتت بچین چه‌که‌کانیان لێبسێنین ،منیش ئه‌وه‌م به ئازاد گووت که من ده‌چم بۆ ئه‌وی،ئه‌وه بوو ئێواره‌که‌ی من وخالم عبدۆو عوزێر گرده‌سۆری چوینه ناوکۆلیژی هه‌نده‌سه‌و قسه‌مان له‌گه‌ل سه‌ربازه‌کان کرد که وه‌زعێکی واهه‌یه و مه‌ترسن چه‌که‌کانمان بده‌نێ،سه‌ربازێکیان که دلنیابوو ناکوژرێن ،گوتی به‌یانی وه‌رن چه‌که‌کانتان ده‌ده‌ینێ،به‌یانییه‌که‌ی زوو که هێستا به‌یانی نه‌دابوو چووینه لایان دوای ئێمه خه‌لکی تریش هاتن ،من کلانشینکۆفێک وبیکه‌یسیه‌کم لێوه‌رگرتن،به‌لام هێنده‌ک له‌سه‌ر بازه‌کان له ئامره‌که‌یان ده‌ترسان ده‌یان گوت نابێت،مزه‌فه‌ر سعدی خه‌ریکی ئه‌وه‌بوو کلاشینکۆفێک له سه‌ربازێک وه‌ر بگرێت به‌لام ئه‌و نه‌یده‌دا به‌هه‌ر حال مزه‌فه‌ر لێی ستاندو برینداری کرد،بوو به‌هات وهاوارو له‌خوار ئێمه‌وه لای به‌ستی قه‌ته‌وه‌ی هه‌ندێک سه‌رباز ته‌قه‌یان له ئێمه کرد وده‌بابه‌شیان پێ‌بوو دیار بوو ئامره‌که بوو،منیش بیکه‌یسیه‌که‌م دا به‌خالم ئه‌ویش دای به پێشمه‌رگه‌ی دێرین میرۆ شێخانی ،ئێمه رامان کرد،من به ئاراسته قه‌رییه‌ی زانکۆ رام کرد،ئه‌وانی تریش به ئاراسته‌ی ناو بینایه‌کانی کۆلیژ ئیتر ته‌قه‌یان لێ‌کردین زه‌وییه‌که وه‌رد بوو ببو به‌قور من زۆر به‌زه‌حمه‌ت هه‌نگاوم هه‌لدێنا چه‌ند گووله‌یه‌ک جزه‌یان هات به بنا گوێما ره‌ت بوون،گه‌یشتمه ئه‌و خه‌نده‌قه‌ی که له‌ده‌وری شار حکومه‌ت لێیدابوو که ده‌که‌وته بن دیواری قه‌رییه‌ی زانکۆ،خۆم دا به زه‌وییه‌که ،هه‌ناسه‌یه‌کم هه‌لکێشاو دواتر به‌چه‌ند هه‌نگاوێک خۆم گه‌یانده ناو قه‌رییه‌ی زانکۆ( به‌کوردییه‌که‌ی له مه‌نجه‌ل گه‌رامه‌وه )،چووم بۆ مالی خالم که به‌رامبه‌ر قه‌ریه بوون، ئه‌وکاته،ده‌بابه‌کان تۆپێکیان له دیواری زانکۆ دا،(تا ئه‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی شوێنه‌واری دیاربوو)،میرۆ به بیکه‌یسیه‌که ته‌قه‌ی ده‌کرد.به‌لام من ئه‌و شوێنه‌م به‌جێ هێشت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌لێنم به ئازاد ئارمان وهاورێکانی تر دابوو ، که به‌ناو گه‌ره‌کی 92 داهاتم هه‌لی کۆپته‌ر له مالی ئۆمه‌ر ئاوده‌ل مه‌نتکی دابوو دوو کچی شه‌هید کردبوو ئه‌م کۆلانه یه‌ک پارچه ببو به‌خوێن.
که گه‌یشتمه لای مالی ئازاد به‌ره‌و نه‌جده رۆیشتین ئه‌وێ گیراو دوای بۆ دائیری ئه‌شغال وده‌وری مه‌نزومه چووین،ئه‌وکات من ئازاد ئارمان ئه‌و به‌رێزانه‌ی پێشتر ئاماژه‌م بۆکردن، وه چه‌ند که‌سێکی تر به‌یه‌که‌وه ته‌قه‌مان له منزومه‌ی ئیستخبارات ده‌کرد دوای نیوه‌رۆ گیراو ده‌وری سه‌عات دوو، دیلێکی زۆر هه‌بوون هه‌مویان بردن .
،هه‌تا ویستمان له مه‌نتکاوه بنکه‌یه‌کی شورا بکه‌ینه‌وه،به‌لام رۆژی 30 مانگ له قوتابخانه‌ی کنێر بانگه‌وازێکمان بلاو کرده‌وه،بۆ ناو نووس کردن ئه‌وانه‌ی به‌شداری شه‌ر ده‌که‌ن خه‌لکێکی زۆر هاتن ئاماده‌یی خۆیان ده‌ر بری،له‌م کاته‌شدا چه‌کداره‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی ده‌هاتنه‌وه به‌لای ئێمه‌دا ره‌تبوون گوتیان وه‌لا حکومه‌ت که‌رکوکی گرته‌وه وا به‌ره‌و هه‌ولێر دێت ئیتر بلاو بونه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه به‌یه‌کجاری ووره‌ی خه‌لکی روخاند،بۆ ئێواره‌که‌ی (شادیه عزیز ) خێزانی ئازاد ئارمان جلی کوردی پیاوانه‌ی له‌به‌ر کرد وکلاشنکۆفێکی کرده شان و براکانی فه‌یسه‌ل وفواد له‌گه‌ل ئێمه چووینه گه‌ره‌کی مهابادو 92 ده‌وروبه‌ری منتکاوه،خه‌لکیش خۆیان کۆده‌کرده‌وه‌و ساریان به‌جێ ده‌هێشت،بۆ به‌یانییه‌که‌ی حه‌رس جمبوری هاته ناو شار ئێمه هه‌ر به‌یه‌که‌وه بووین تا گه‌ره‌کی حی قادسییه پشت خه‌سته‌خانه‌ی وولاده،خه‌لکێکی زۆر له‌وێ گردببونه‌وه تا ئێواره،عه‌سره‌که‌ی چوین له‌مالی کاک شوان پشویه‌کمان دا،دواتر توشی برایانی به‌رێز کاک مزه‌فه‌رو هه‌ندێک له که‌سه نزیکه‌که‌کانی بوین،ته‌گبیر کرا بۆ ده‌رچوون،که شه‌و تاریک داهات به ئاراسته‌ی ده‌شتاییه‌که‌ی بۆ مه‌سیف ده‌رچووین،خۆشتر ئه‌وه‌یه له ره‌تلکه‌دا له‌کاتی رۆیشتن که‌سێک که‌وته سه‌ر رێگاکه‌م دانیشتبوو ،گوووتم ئه‌وه لۆ دانیشتی ئه‌تو کێی هیچ قسه‌ی نه‌کرد،دواتر ئازاد ئارمان گووتی ئه‌وه حه‌یده‌ره ،گوتم باشه ئه‌دی لۆ ناروات،گوتی ئاخر ئه‌وه به‌شه‌و باش نابینێت .
بۆ به‌یانییه‌که‌ی گه‌یشتینه مه‌سیف له‌وێ باره‌گامان دانا،من چه‌ند رۆژێک له‌وێ مامه‌وه، حکمت سعیدی هاوریم هات گووتی ئه‌وه ئه‌تو مای وه‌لا هی هه‌موو خه‌لک واده‌زانن ئه‌تو نه‌مای،له‌مه‌نتقه‌که‌ی ئێمه خه‌لکێکی زۆر کوژراوه ،مالی باوکیشت ده‌ر چوون،هه‌ر چۆنێکی بێت بیان دۆزه‌وه،ئیتر ئه‌وه بوو شه‌هید خالید‌و حاجی و بکر که خزمی نزیکمن ئه‌وانم له مه‌سیف بینی گوتیان مالی باوکت له‌گه‌ل خزمان چون بۆلای رانیه،ئێمه‌ش ده‌چین بۆ کۆیه،منیش له‌گه‌ل ئه‌وان به‌ره‌و کۆیه به‌رێ که‌وتم ،به‌لام توشی هێرشی حکومه‌ت بووین بۆ سه‌ر کۆیه ناچار به‌چیای باواجی دا هه‌لگه‌راین چوین بۆ ئه‌ودیو،من له‌وێ گه‌رامه‌وه دوای سێ رۆژ براده‌رانم له خه‌لیفان دۆزییه‌وه،دواتر چوم بۆ سنور له ماله‌وه‌مانم دۆزییه‌وه.
دوای گه‌رانه‌وه‌مان من له سه‌یته‌ره‌ی شاوێس گیرام،خۆپیساندانێک کرا ئه‌وه بوو ئاسۆ حامدی گیرابوو،خۆپیشاندانی دوای ئه‌و من و هونه‌ر مه‌ند وه‌فیق زامدار وکه‌ریم کۆمه‌نیست زۆر ئاماده‌کاریمان کرد،که ئازاد ئارمان چه‌ند کاری لافته‌و وێنه‌ی به ئێمه سپارد،ئه‌وه بوو ئیواره‌که‌ی له شێخه‌لا خۆپیشاندان ده‌ستی پێ‌کرد،پێشمه‌رگه‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی سه‌ره‌تا رێگریان کرد به‌لام دوایی زانیان کار له‌کار گترازاوه وازیان هێنا به‌ره‌و پارێزگا رۆیشتین ،ته‌قه‌کی زۆر له‌بینایه‌ی پارێزگا کرا،من چومه ناو سه‌رای هاوه‌نێکی بچوکم ده‌ست که‌وت،دوایی حکومه‌ت که‌وته تۆپبارانکردن ،تا هاوه‌نێکی له مالێک دا له قه‌لات نزیکه‌ی 8 که‌سی شه‌هید کرد،من شه‌و دره‌نگانێک گه‌رامه‌وه ماله‌وه،به‌یانییه‌که‌ی خه‌لکێکی زۆر چوبون سه‌یری ئاسه‌واری شه‌ره‌که‌ی ئێواره‌یان کردبوو ،که بینایه‌ی پارێزگا چۆن ئارپیچی لێدرابوو حکومه‌تیش حه‌شوایی ته‌قه‌ی له‌م خه‌لکه کردبوو خه‌لکێکی زۆر بریندار ببون،یه‌کێک له‌وانه شوان مه‌لا حسن کوره خالی دایکمه،ئێستاش قاچێکی به گولله‌ی بیکه‌یسی سه‌قه‌ت بوو.
دوای ئه‌وه زۆرترین چالاکی مه‌راسیمه کرێکارییه‌کان من به‌کاری هونه‌ری به‌شداریم کرد،تا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل برایانی به‌رێزم کۆمه‌له‌ی هونه‌ری شه‌به‌نگ _نینامان دامه‌زراند به‌ره‌سمیش ئیجازه‌مان له حکومه‌ت وه‌ر گرت باره‌گایه‌کیشمان دانا له بازاری هه‌ولێر به‌رامبه‌ر بینایه‌ی پاریزگائه‌ندامه‌کان( وه‌فیق زامدار،جه‌مال کۆشش،که‌ریم حسێن کۆمۆنیست،یوسف منتک،به‌ختیار برای ووشیار،رزگار عومه‌ر،سه‌فین،ناله حسن،خولیا،هه‌لمه‌ت تاهیر،نه‌زمی،دواتر خه‌لکێکی تریش بوون به‌ئه‌ندام.،ده‌وله‌مه‌نترین ئه‌رشیفم هه‌یه،زۆر له‌م براده‌رانه‌ی ده‌هاتنه ده‌ره‌وه داوای کۆپیان لێده‌کردم بۆ که‌یسه‌کانیان.
ئه‌وه مشتێکی کورت بوو له خه‌رواری مێژووی رابردوو،ئه‌م نووسینه‌م بۆیادی بیست ساله‌ی راپه‌رین و بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕیزانه‌ی یاده‌وه‌ری ده‌نوسنه‌وه با به ئه‌مانه‌ته‌وه مامه‌له له گه‌ل زه‌مه‌ن ورووداوه‌کان بکه‌ن ،له‌به‌ر نا‌مه‌م داهه‌یه به ووردی مێژوووه‌که بنووسمه‌وه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن یار بێت،له‌ناو نه‌هێنانی که‌س هیچ نییه‌تێکم نییه،ده‌ست خۆشی بۆ هه‌ر که‌سێک ئیزافه‌یه‌ک ده‌کات وده‌ست پاکه له‌گه‌ل مێژوو.
یوسف منتک/ئه‌لمانیا