
نرخی هاوڕێ …. پۆڵا سه‌عید
پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 07.03.2011 پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێریینی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان، که که‌سێکی خاوه‌ن تێکۆشان، ماندووبوون و قوربانییده‌ره بۆ کورد و ئازادییه‌کانی. پێشمه‌رگه‌یه‌ک، که چه‌ند ئۆرگانێکی جه‌سته‌ی بۆ ئازادیی کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌عسدا له‌ده‌ستداوه ویستی بوو به تێلێفۆن گفتووگۆ بکه‌ین. ئه‌م پێشمه‌رگه دێریینه هاوڕێمه، هاوڕێیه‌کی ئازییز و خۆشه‌ویست. من له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌یناسم و له دوو هه‌زاردا بۆ یه‌که‌میینجار به دیداری شاد بووم. ئه‌م هاوڕێ ئازییزه پێیگووتم: جاران شانازیی به‌وه‌وه ده‌کرد، که پۆڵا سه‌عید هاوڕێیه‌تی، لێ ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سێک لێیبپرسێت، ئاخۆ پۆڵا سه‌عید ده‌ناسیت؟ ئه‌وا ئه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: به‌ڵێ هه‌ر ناسینێکی ئاوها ساده. واته شه‌رم ده‌کات، که من به هاوڕێی خۆی بزانێت. لێبه‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێت‌و که‌سێک له من بپرسێت، که خۆ من (….)ی پێشمه‌رگه‌ی دێریین ده‌ناسم؟ ئه‌وا له وه‌ڵامدا به شانازییه‌وه ده‌ڵێم: به‌ڵێ هاوڕێیه‌کی خۆشه‌ویستمه. هه‌ندێک تاکی کۆمه‌ڵگای ئێمه هه‌تاوه‌کوو ئه‌و سنوره هاوڕێتن یان په‌سه‌ندت ده‌که‌ن، که چ وه‌ک ئه‌وان بیربکه‌یته‌وه چ ڕ‌ه‌وایه‌تییش به بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌وان بده‌یت، ئیدی به‌بێ ڕه‌چاوکردنی ئه‌وه‌ی، که ئاخۆ بیرکردنه‌وه‌که ڕاسته یان هه‌ڵه‌یه. من چونکه “گۆڕان” نیم، شه‌رمه که‌سێک خۆی به هاوڕێی من بزانێت. ئه‌وه‌ی له هه‌موو شت سه‌یرتره ئه‌وه‌یه، ئه‌م پێشمه‌رگه دێریینه ده‌ڵێ: که من ته‌سلیم به حکومه‌ت بوومه‌ته‌وه. من نه سه‌ربازێکی هه‌ڵهاتوو نه پێشمه‌رگه‌یه‌ک بووم هه‌تاوه‌کوو ته‌سلیم به حکومه‌ت بووبێتمه‌وه. واته نه من پێشمه‌رگه‌م و نه یه‌کێتیی نیشتیمانییش به‌عسه. ئه‌وه هه‌ندێک له نووسه‌ره‌کانی گۆڕانن، له هه‌شتاکاندا لای ئاغاکان پێشمه‌رگه‌بوون و ته‌سلیم به حکومه‌تی به‌عس بوونه‌وه، پاشان بێ هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ک گه‌یشتنه‌وه زانکۆ، به‌ڵام که‌س پێیان ناڵێت “به‌ری چاوتان کلی پێوه‌یه”. من پێشمه‌رگایه‌تییم نه‌کردووه، لێ به شانازییه‌وه له ڕاپه‌ڕیینی به‌هاری 1991 دا چه‌کداربووم، له‌گه‌ڵ “حه‌مه‌عه‌لیی به‌رخانه‌قا”دا به‌شداریی شه‌ڕی قه‌ره‌هه‌نجیر و که‌رکووکم کردووه، نه‌ک له شانی ئاغایه‌که‌وه چ ڕاوه‌ستابێتم و چ شه‌وانه‌ش ئێشکم بۆ گرتبێت. له هه‌مانکاتدا من خۆفرۆش نیم. بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه له 10.01.2010 دا به قه‌ستی کووشتن هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له کاتژمێر 06:45 شه‌ش و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانییدا له‌سه‌ر ڕێگای دانیمارک ئه‌ڵمانیا به ئاوتۆمۆبیل هێرشیانکرده سه‌رم. من هه‌تا کاتژمێر دوانزده‌ی نیوه‌ڕۆ له کۆمادا بووم و تووشی شڵه‌قانی مێشک بووم و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌م له‌ده‌ستداوه، ته‌نها سه‌ره‌تای هه‌ڵکووتانه سه‌رم له‌و تاریکییه‌دا نه‌بێت هیچی ترم بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه یه‌که‌مجارمه له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته بدوێم، من له ئازار و ناخۆشییه‌کی گه‌لێک زۆردا ددانم به خۆمدا گرت و هه‌وڵی ڕاگرتنی تای ته‌رازووی “ژیان”م له هاڕمۆنییدادا. لێبه‌ڵێ، ئه‌وه گۆڕانه مێشووله ده‌کات به فیل و هه‌وڵی قواستنه‌وه‌ی بچووکتریین شت ده‌دات و ده‌یکات به کاره‌ساتی گه‌وره بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات له ڕێگای ڕیسکه‌وه. من به کێشی خۆم دۆلارم له یه‌کێتیی وه‌رنه‌گرتووه، وه‌کئه‌وه‌ی به‌ڕێزت و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و نووسه‌ره‌کانیان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن. با نووسه‌رانی گۆڕان کارته‌کانیان بخه‌نه سه‌رمێز و منیش دۆکومێنتی ئه‌و پاره‌یه‌ی، که له یه‌کێتییم وه‌رگرتووه “پاره‌ی ڕاکێشانی ئاوتۆمۆبیله‌که‌م له دانیمارکه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، بلیتی فڕیینێک بۆ کوردستان (ئامانج تێیدا دیداری پارێزه‌رێک بووه له سلێمانیی. لێره‌دا به پێویستی نازانم، ناوی بهێنم، لێ له‌کاتێکی پێویستتردا ئاماده‌م ناوی بهێنم)، خه‌رجیی دوو هه‌فته هۆتێل، به‌شێکی بچووکی پاره‌ی پارێزه‌ره‌که‌م له ئه‌ڵمانیا، که بۆ دۆسیه‌ی ئه‌م هێرشه ئاماده‌م کردبوو” ئینجا بزانین کاممان به کێشی خۆمان پاره‌مان له یه‌کێتیی وه‌رگرتووه. (من خوێندکارێک بووم، شه‌وان کارم ده‌کرد و به ڕۆژیش ده‌مخوێند “هه‌تا ئێستاش وا ده‌ژییم”، به‌ده‌ر له زیانێکی ڕۆحیی، زیانێکی ماددییشتان لێدام، که شوێنێکی گه‌وره و خراپی له‌سه‌ر باری داراییم دانا. ئاتۆمۆبیله‌که‌م بایی نزیکه‌ی “نۆ” هه‌زار ئۆیرۆ بوو، به ڕه‌نجی شانی خۆم کڕیی بووم، لێ ئێوه بۆتان شکاندم و له‌و کاته‌وه هه‌تا ئێستا بێ ئاوتۆمۆبیلم، من پاره‌ی ڕاکێشانی ئاوتۆمۆبیله‌که‌شم نه‌بوو، که دوایی هه‌ر بۆ فڕێدان ده‌شا. نووسه‌ره‌کانی گۆڕان نه‌ک پاره‌ی وتارێک به‌ڵکوو پاره‌ی وشه به وشه وه‌رده‌گرن. به شانازییه‌وه ده‌یڵێم: تاکه نووسه‌رم، که به قه‌د مووی سه‌رم نووسیینم پێشکه‌شکردووه و پاره‌ی تاڵه‌موویه‌کیشم وه‌رنه‌گرتووه. با پرسیار بکه‌ین کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه هه‌تاوه‌کوو ئێستا ده‌ستگیرۆیی یه‌کێتیی وه‌رده‌گرن و به‌رده‌وامیش وه‌ک مێشی ناو که‌مۆڵه‌یه‌ک چ گیزه‌یان دێت چ هه‌وڵی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ش ده‌ده‌ن؟! کێن ئه‌وانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕیینه‌وه زه‌ویی وه‌ک ده‌ستگیرۆیی له شاره‌وانیی سلێمانیی وه‌رده‌گرن و چ له خه‌ڵکیی ده‌شارنه‌وه و چ شاره‌وانیی سلێمانییش وه‌ک ئۆرگانێکی به‌عس ته‌ماشا ده‌که‌ن؟! ئه‌وانه ده‌یانتوانی زه‌وییه‌که وه‌رنه‌گرن و له‌بری خۆیان بیده‌ن به ماڵه هه‌ژارێک، یان بیده‌ن به گه‌نجێک، که تازه شوویکردووه و ده‌یه‌وێت ژیان له ژیانی ڕۆژانه‌یدا زیاد بکات، ئه‌و گه‌نجه‌ی، که له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئاسترومێنتی ویسته‌کانی ئه‌مانن.