شلوشاویی گۆڕان له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی سیاسیی‌دا
ئه‌م بابه‌ته پێش ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان، نووسراوه، به‌هۆی هه‌ندێ هۆکاره‌وه بڵاوکردنه‌وه‌ی دواکه‌وت.
له حوکمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورددا، ئۆپۆزیسیۆن وه‌ک دیارده‌یه‌کی سیاسیی و ریفۆرمخوازیی ته‌نیا ئه‌و کاته قه‌دوباڵای کرد، که زۆرینه‌ی خه‌ڵک له شه‌ڕی پارتیی و یه‌کێتیی و ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌وان پڕبوون و بێزارییان ده‌رده‌بڕی. به‌شێک له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه حیزبه ئیسلامییه‌کان هه‌ڵیان دهمژیی و له‌ناو بۆته‌ی ئیسلامیی سیاسیی و پرۆگرامه ئایدیۆلۆژییهکانیاندا ته‌یاریان ده‌کردن. دیاره له‌گه‌ڵ ئیسلامییه‌کانیشدا، هه‌ندێ حیزبۆکه‌ی بچووک هه‌بوون، هه‌ندێکیان ته‌واو کارتۆنیی بوون و هه‌ندێکی تریان وه‌ک دووکانێکی سیاسیی بازرگانییان ده‌کرد.
هێزه ئیسلامییه‌کانی کوردستان، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیشیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و حیزبه‌کانیاندا کرد، شه‌ڕی پاوانخوازیی و ئایدیۆلۆژیی و به‌شه ده‌سه‌ڵات بوو، هه‌رگیز شه‌ڕێک نه‌بوو دژ بهگهندهڵیی و نانیشتمانییبوون و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتمانیی…….تاد. گۆڕان وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی نیمچه رێکخراو له چه‌ند ساڵی رابردوودا، به وازهێنانی هه‌ندێ کادیری عه‌سکه‌ریی و سیاسیی یه‌کێتیی گوڕی به ئۆپۆزیسیۆنی پهرشو بڵاو دا، ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی لێده‌رچووه که هه‌نووکه ئومێدی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بێزار له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئه‌و دوو حیزبه له‌خۆ ده‌گرێ.
یه‌کێک له گرفته سه‌ره‌کییه‌کانی سه‌رکرده ده‌ستڕۆیشتووه‌کانی گۆڕان ئه‌وه‌یه به‌به‌رده‌وامیی ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌ی نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵک درێژه به ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی دوو حیزبه‌که ( جاران هه‌ر یه‌کێتیی بوو) بده‌ن. له‌به‌رامبه‌ریشدا گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆ هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسیی چۆڵکردووه. له‌کاتێکدا نیگه‌رانییه‌کانی خه‌ڵک قابیلی به‌رزیی و نزمییه، به‌ڵام ته‌وژمی جدییبوونی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر مانیفێسته سیاسییه‌که‌ی وه‌ستاوه، له‌سه‌ر دیدو بۆچوونه فیکرییه‌کانی گۆڕان وه‌ستاوه.
هه‌موو که‌سێکی واقیعیی ده‌زانێ، زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان موسڵمانه‌و ئه‌م موسڵمانبوونهش شایانی رێزگرتنه، به‌ڵام جیاوازییه‌کی ئه‌خلاقیی و سیاسیی گه‌وره له‌نێوان ئیسلامی سیاسیی و موسڵمانبووندا هه‌یه. هه‌روه‌ک له زمانی رۆژئاواییه‌کاندا پێی ده‌گوترێ ئیسلامی سیڤیک( مه‌ده‌نیی)، که رۆحی ئاشتییخوازانهی موسڵمانانه، له‌کاتێکدا ئیسلامی سیاسیی ته‌یارێکی سامناکه‌و به‌ئه‌ندازه‌ی دیکتاتۆرییه‌تی بۆڵشه‌فیزم و ستالینیزم مه‌ترسیی بۆ سه‌ر ژیان و ئازادیی و ته‌نانه‌ت ئاساییشی نێونه‌ته‌وه‌ییش هه‌یه.
گۆڕان، هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستان زۆر ده‌لاوێنێته‌وه. له‌کاتێکدا هیچ پێویستی به‌وه نییه، گۆڕان ناتوانێ تا سه‌ر ئه‌و چێشتی مجێورهی ده‌ستی داوه‌تێ درێژه پێبدات، به‌حه‌قیقه‌ت بنکه جه‌ماوه‌ریی و کادیره به‌تواناکانی گۆڕان، باکگراوندی عه‌لمانییان هه‌یه‌و هیج شوورهییش نییه، گۆڕان ناسنامه‌ی خۆی به‌یان بکات. سێکیولاریزم دژایه‌تی دین و موسڵمانان ناگه‌یه‌نێت و به‌ڵکو دژایه‌تی مۆته‌که‌ی ئیسلامی سیاسیی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و هه‌زارو چه‌ند سه‌د که‌سه‌ی دژی سه‌ره‌ڕۆیی هه‌ندێ مه‌لای فه‌نده‌مێنتالیستی ئیسلامیی واژۆیان کۆکرده‌وه، له‌به‌ر چاوی کاڵی فه‌رهاد پیرباڵ نه‌بوو، هه‌موو که‌س ده‌زانێ، فه‌رهاد له‌مه‌کته‌ب سیاسییه‌کانی پارتی‌یش زیاتر داکۆکیی له‌و حیزبه ده‌کات، به‌ده‌نگ و به‌ڕه‌نگ( بهدۆکیومێنتهوه) هاوار ده‌کات، کوردستان پیاوێکی تری تێدا نییه له سه‌رۆک بارزانیی و له خۆی زیاتر، به‌ڵام خه‌ڵک داکۆکیی له‌و ناکات، به‌ڵکو له ئازادیی ده‌کات، جا بۆ کادیره‌کانی پارتیی و یه‌کێتییش بێت، کاتێ ئاوڕیان لێناداته‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پاشه‌کشه‌یه‌ی گۆڕان و که‌مه‌ر شکاندنی هه‌ندێ ئه‌ندام پارله‌مان و نووسه‌ری خۆی، جگه له‌زیان هیچ قازانجێکی سیاسیی و ئه‌خلاقیی لێ ناچنێته‌وه. به‌ڕاستیی جێگه‌ی نیگه‌رانییه که گۆڕان ده‌که‌وێته ژێر گوشاری ئیسلامی سیاسییه‌وه و به‌ئاره‌زویی حیزبێکی ئیخوانیی میزاجی سیاسیی ده‌گۆڕێ.
ئاخر گۆڕان هیچ پێویستییه‌کی به‌وه نییه داکۆکیی له‌و سیمبۆڵ و کارێکته‌رانه بکات، که ئیسلامی سیاسیی خاپهرۆکهی ده‌چنێته‌وه. ئه‌وه نه ئیشی گۆڕانه و نه گۆڕانیش بڕیاره بۆ ئه‌وه دروست بووبێت. به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان رێک وه‌ک هێزه ئیسلامییه‌کان ته‌واوی پرۆگرام و پلاتفۆرم و ئه‌جێندا سیاسییه‌کانی بخاته خزمه‌تی ئیسلامی سیاسییه‌وه، له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا ناتوانێ هه‌زار ده‌نگی ئیسلامییه‌کان بچنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنبوونهکهیدا دژی گه‌نده‌ڵییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، سیاسه‌ته‌کانی ئیسلامیی سیاسیی و رۆڵی تهقاویتانه( تقاعد) ی ئیسلامییه‌کان و سازشی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بداته به‌ر ره‌خنه، به‌دڵنیاییه‌وه دڵ و ده‌روونی ده‌یان هه‌زار موسڵمان که لایه‌نگری ئیسلامییه‌کانن، به‌لای خۆیدا راده‌کێشێت.
ئه‌و هه‌موو ته‌نازولاته‌ی گۆڕان بۆ ئیسلامییه‌کانی ده‌کات، له‌به‌ر چییه؟ ئه‌وان له‌گه‌ڵ حیزبه کارتوونییهکاندا ده‌چنه‌وه بن هه‌نگڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و به‌هه‌ر ده په‌نجه‌یان واژۆی دژایه‌تییکردنی گۆڕان ده‌که‌ن، که‌چیی هێشتا گۆڕان دهیانلاوێنێتهوهو پاساویان بۆ ده‌هێنێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌لێکی باش بۆ گۆڕان هه‌ڵکه‌وتووه، که به‌ڕه له‌ژێر پێی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه کلاسیکییه‌که‌ی حیزبه ئیسلامییه‌کان و چه‌په کلاسیکیی و شیوعییه‌کان ده‌ربکات و ته‌رازووی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان دووقات به‌لای خۆیدا لار بکاته‌وه. چونکه سیاسه‌ته‌کانی ئیسلامییه‌کان و حیزبه چه‌په ته‌قاویته‌کان له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا یه‌ک ئه‌دگاریان هه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه‌یه ئیسلامییه‌کان قه‌ره‌باڵغییه‌که‌ی ده‌وریان زیاتره.
هه‌موو چاودێریکی به‌ئاگا ده‌زانێ، نه سیستمی نێوده‌وڵه‌تیی و نهمرۆڤایهتیی مۆدێرنیش رێگه به‌دوو ئایدیۆلۆژیای دژی ئازادیی و مافی مرۆڤ ( کۆمۆنیزم و ئیسلامی سیاسیی) ناده‌ن، به‌ئاسانیی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. له‌ڕاستییدا ئه‌م دوو ئایدیۆلۆژیایه ئه‌وه‌نده خه‌ته‌رن بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تیی، له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که‌یدا ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌و قه‌واره‌و ده‌وڵه‌ته نابووت ده‌که‌ن. تاڵیبان و ئێران و کۆریای باکوور و سۆڤێتی پێشوو…تاد نموونه‌ی حوکمی تۆتالیتارییانه‌ی پانئیسلامیی و کۆمۆنیزمن.
گۆڕان له‌جیاتی ئه‌و وابه‌سته‌بوونه به هێزه ئیسلامییه سیاسییه‌کانی کوردستانه‌وه، ده‌توانێ به‌ڕه‌ی ئایدیۆلۆژیی و دیسکۆرسی حیزبیی ئه‌و ته‌وژمه ئیسلامه سیاسییه له‌ژێر پێیاندا رابکێشێت. ده‌کرێ له‌و گوتاره سیاسییه‌ی ئه‌وان بدرێ که ده‌نگدان به ئیسلامییه‌کان، ده‌نگدانه به‌ده‌سه‌ڵات به‌گشتیی و پارتیی به‌تایبه‌تیی. به ده‌یان دۆکیومێنت و به‌ڵگه‌ی زیندووه‌وه، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ، پارتیی بووه‌ته چه‌تری هه‌موو شیوعییه‌کان و ته‌واوی ئیسلامییه‌کانیش به‌هه‌زار و یه‌ک سه‌ره داوه‌وه به‌پارتییه‌وه شه‌ته‌ک دراون، هه‌مان سیاسه‌تی حیزبی به‌عس که له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتووخوازه‌کان( حیزبی شیوعیی) و کۆنسێرڤه‌تیزمه‌کان ( ئیخوانلموسلیمون) دا ده‌یکرد.
له‌لایه‌کی تره‌وه، هه‌لومه‌رجی سیاسیی ناوچه‌که‌و کوردستانیش رێگه به ره‌وتی ئیسلامی سیاسیی نادات ده‌سه‌ڵات بکه‌ن. خه‌ونی نه‌زۆکی ئه‌وان بۆ ده‌سه‌ڵات له‌کوردستاندا، خه‌ونێکه له‌و دیو مهحاڵیشهوه، له‌ڕووی عه‌قڵانییه‌وه بیرکردنه‌وه‌ش لێی نادروسته. بۆیه ده‌نگدانی تاکی کورد به‌و هێزه سیاسییانه، ته‌نیا به‌قازانجی ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌و کاریگه‌ر بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات که‌مده‌بێته‌وه. پارتیی و یه‌کێتیی حه‌ز ده‌که‌ن، ئیسلامییه‌کان گه‌شه بکه‌ن، چونکه گه‌شه‌کردنی ئه‌وان له‌سه‌ر حیسابی گۆڕانه. به‌هه‌مان پێوه‌ریش گۆڕانیش مافی شه‌رعیی خۆیه‌تی که رووی ده‌می بکاته ئه‌وانیش و به‌شێک له‌و جه‌ماوه‌ره‌ی له‌گه‌ڵیاندایه بتهکێنێتهوهو به‌قازانجی خۆی له‌دژی دوو حیزبه‌که ته‌یاریان بکات. چونکه گۆڕان بیکات یان نا، ئیسلامییه‌کان له‌ئاستی جه‌ماوه‌رییدا له کۆڕ‌و کۆبوونه نهێنیی و ئاشکراکانیاندا کردوویانه‌و ده‌یکه‌ن و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان جه‌ماوه‌ری گۆڕان به‌لای خۆیاندا راکێشن.
هه‌رێمی کوردستان، پێویستی به ئیسلامی سیاسیی نییه، به‌ڵکو پێویستی به‌که‌سایه‌تییه‌کی موسڵمان و نیشتمانیی وه‌ک شێخ عیزه‌دینی حوسێنیی هه‌یه، ئیسلامی سیاسیی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی رۆشنیان بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لی کورد و مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆزی که‌رکوک و پرسه نیشتمانییه‌کانی تر نییه. ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر ئهخلاقیاتیی کۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسیی و کو‌لتووریی کارده‌که‌ن، له‌سه‌ر هیچ پرسێکی نیشتمانیی ههنگاوێکی جدییان نه‌ناوه. ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو سازش و خۆبردنه پێشه‌وه‌و داشکاندنه بۆ حیزبه‌کانی ئیسلامی سیاسیی، به‌دڵنیاییه‌وه، زیاتر خه‌ڵکی لێ ده‌ته‌کێته‌وه، تا پێوه‌ی په‌یوه‌ست بێت.
کامیار سابیر