Skip to Content

Thursday, May 2nd, 2024
هەزار خۆری پرشنگدار ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستاندا دەستدەکەوێت

هەزار خۆری پرشنگدار ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستاندا دەستدەکەوێت

Closed
by March 14, 2011 کتێبخانە

 ( هەزار خۆری پرشنگدار)  کتێبێکی وەرگێڕدراوە، لە زمانی ئینگلیزییەوە( چرا نەوزاد) کردوویەتی بە کوردی. ئەم کتێبە لە نوسینی نوسەری ئەمریکی  بەڕەچەڵەک ئەفغانی ( خالید حوسێنی) یە، یەکێکە لە کتێبە پڕخوێندراوەکانی جیهان، لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە ڕیزبەندی باشترین دە کتێبی دنیادا پلەی سێهەمی بەدەست هێنا. ناوەڕۆکی ئەم ڕۆمانە چیرۆکی ئەو ژیانە پڕ لە ناسۆرەیە کە ئافرەتانی ئەفغانستانی تێدا دەگوزەرێت، باسی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە باڵادەستی ئاین و کولتورە بەسەرچوەکان کردونی بە کۆیلەیەکی هەمیشەیی بۆ ژیان.
لە وتەیەکدا دەربارەی ڕۆمانەکە کە لە کۆتایی کتێبەکەدا هەیە، چرا هۆکاری هەڵبژاردنی ئەم کتێبە بۆ وەرگێڕان دەگێڕێتەوە بۆ ئەو لەیەکچونە ڕەهایەی لە نێوان ژیانی ژنانی ئەفغانستان و ژنانی کورددا هەیە، وە بەپێزی گێرانەوەی چیرۆکەکە و توانا هونەری و ئەدەبییەکانی نوسەر.
ئەم پەرتوکە( دەزگای ئاراس) لە هەولێر ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی گرتە ئەستۆ، ئێستا لە کتێبخانەکانی کوردستاندا دەستدەکەوێت.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.