هونه‌رمه‌ند ده‌بێ پێشڕه و بێ نه‌ك په‌رژین بێ
له خۆپشاندانه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستاندا هونه رمه‌ندان وه‌ك پێویست هه‌ڵوێستیان نیه و خۆیان دووره په‌رێزگرتوه له و خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه ڕه‌وایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه زۆربه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی گرتۆته‌وه به به‌راوورد به مێژووی خۆپشاندانه جۆراوجۆره‌كانی ڕابووردوی خه‌ڵكی كوردستان له ڕووی چۆنایه‌تیه‌وه ئه‌م خۆپیشاندانه له هه‌ممووخۆپیشاندانه‌كانی ترجیاواز تره و شێوازێكی نوێ یه له شۆڕش و خه‌بات له پێناو ئازادی و یه‌كسانی و داپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی دا وله پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی داوله پێناو ژیانێكی باشتر كه شیاوی ئینسان بێ ئه‌مه په‌یام و جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه ئه‌م خۆپیشاندانانه‌یه كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا ده‌ستی پێكردوه و ئاسۆیه‌كی ڕوونیشی له پێشه وسه‌ره‌نجام هه‌رده‌گاته مه‌نزڵ ئه‌گه‌ر چی ده‌سه‌ڵات و زووڕناژه‌نه‌كانی له به‌ر به‌رژه‌وه‌نده شه‌خسی و حیزبی و مادی و حكومی وهتد خۆیان لێكدانه‌وه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م خۆپیشاندانانه به داخه‌وه كه‌م نین ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ئه‌مڕۆ چوونه‌ته به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه و به‌ره‌ی خه‌ڵكیان چۆڵكردوه و به‌رگری له‌سته‌م و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌كه‌ن و بێ ده‌نگن له ئاست پێشێلكردنی ئازادی و مافی مرۆڤ وكوشتنی مرۆڤه‌كاندا به‌داخه‌وه من هه‌میشه گوتومه زۆر به‌ی هه‌ره زۆری هونه‌رمه‌ندان له نێو خێزانێكی هه‌ژاروكرێكارو زه‌حمه‌تكێشدا په‌روه‌رده‌بوون و هاتونه‌ته ده‌رێ به ڵام له نه‌بوونی هوشیاری چینایه‌تی یه‌وه هه‌میشه دژی به‌رژه‌وه‌ندی چینه‌كه‌ی خۆیان وه‌ستاونه‌ته‌وه و بیریان كرۆته‌وه و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتوه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كه پیاده‌ی ده‌كه‌ن به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی مۆته‌كه‌یه‌كه ده‌ستی ناوه‌ته بینی هه‌موو چین و توێژه‌كانی خه‌ڵكی له نێو ئه‌وانه‌شدا چینی هونه‌رمه‌ندانیشی گرتۆته‌وه كه ساڵانێكی دوور‌و درێژه به‌و موعاناته‌وه ده‌ناڵێنن و قوربانی ئه‌و حاڵه‌ته به ڵام ده‌بینی ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندان له و خۆپیشانانه‌دا نابینرێن و خۆیان دوور گرتوه و ه‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان چوونه‌ته پاڵ ده‌سه‌ڵات و حیزب و بوونه‌ته‌گوێ له مستیان و زوڕناژه‌نیان و سه‌رسه‌ختانه دیفاع له گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی ده‌كه‌ن كه به داخه‌وه نابێ ئه‌مه وه‌زیفه‌و هه‌ڵوێستی هونه‌رمه‌ندان بێ به ڵی هونه‌رمه‌ند ئازاده‌سه‌ر به‌هه‌ر حیزبێك بێت و هه‌ڵگری هه‌ر ئایدۆلۆژیا‌و فكرێك بێت به ڵام له گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هونه‌رمه‌ند ده‌بێ ئازا‌و ئازادبێت له هه‌ڵوێست و ڕاده‌ربڕیندا وكۆیله‌و ده‌سته مۆو گوێ‌له مست و ترسنۆك و به‌رژه‌وه‌ند خواز نه‌بێت وبه‌رگری له مرۆڤ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی مرۆڤ بكات و له گه‌ڵ خه‌ڵكی سته‌م لێكراو هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش دا بێت و به‌رگری له مافه‌كانیان بكات و پێشڕه‌و بێت له خه‌بات و شۆڕش و خۆپیشاندانه مه‌ده‌نیه‌كاندا و دژی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی سته‌م لێكراو بیرنه‌كاته‌وه چونكه له كورترین مانادا هونه‌ربۆ خۆی په‌یامێكی مرۆیه و ته‌ماسی هونه‌رمه‌ندیش له ته‌ك خه‌ڵكیدایه‌وهونه‌ر بۆ خه‌ڵك ده‌كات نه‌ك بۆ ده‌سه‌ڵات و حیزب به داخه‌وه هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپا چه‌ندین سه‌ده خه‌باتیان كردوو وچه‌ندین قوربانی گه‌وره‌یاندا و چه‌ندین ئازار‌و زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌ییان چه‌شت ته‌نانه‌ت چه‌ندانیان لێ تیرۆركرا تاوه‌كوو توانیان هونه‌ر له نێو كۆشك و ته‌لاری شا‌و پاشا‌و سه‌ركرده‌و دیكتاتۆره‌كانه‌وه ده‌ربهێنن و بیهێننه‌وه نێو خه‌ڵكی و هونه‌ر ئازاد كه‌ن وپه‌یامی هونه‌ر دوورخه‌نه‌وه له ستایش و پیاهه‌ڵدان و به‌پیرۆز ڕاگرتنی شا‌و سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵات و حیزب به‌كورتی به‌خه‌بات و قوربانیدانێكی سه‌خت ودرێژخایه‌ن هونه‌ریان خسته‌وه سه‌ر سكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی كه په‌یامێكی ئیستاتیكی و مرۆیی یه له وباره‌یه‌وه چیخۆف ووته‌یه‌كی جوانی هه‌یه كه ده‌ڵێ (هونه‌ر نه‌غمه‌یه‌كه تایبه‌ت به‌ئینسان وبۆئینسان ووتراوه وجگه له ئینسان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئینسان له ژیاندا شتێكی تر نیه ناوی هونه‌ربێت)به ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندانی كوردوستان ڕێزیان بۆ خه‌باتی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه دانه‌ناوه و له چاو ترۆكانێكدا سه‌رله نوێ په‌یامه ئیستاتیكی و مرۆییه كه‌ی هونه‌ریان شێوانده‌وه و جارێكی تر هونه‌ریان برده‌وه‌و خزانده‌وه نێو كۆشك و باوه‌شی شا‌و سه‌ركرده‌و ده‌سه‌ڵات و حیزبه‌وه‌و دڵداریان له گه‌ڵدا ده‌كه‌ن ئائه‌مه‌یه كاره‌سات و وێرانی عه‌قڵی هونه‌رمه‌ند ئائه‌مه‌یه ناهوشیاری و نائاگایی هونه‌رمه‌ند ئائه‌مه‌یه غییابی فه‌لسه‌فه‌و مه‌عریفه لای هونه‌رمه‌ندئائه‌مه‌یه تێنه‌گه‌یشتن و نه‌ناسینی په‌یامی هونه‌روهه‌ست نه‌كردن به په‌رپرسیاری ئه‌خلاقی به داخه‌وه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێ هونه‌رمه‌ند ڕۆڵی پۆلیسی و ئاسایش و ڕاپۆرت نووس ده‌بینێت من نازانم بۆ چی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانانه به فعلی وازله هونه‌ر ناهێنن و به ڕه‌سمی خۆیان له‌و ده‌زگایانه‌دا دانامه‌زرێنن كه‌به ڕاستی له و بوارانه‌دا داهێنه‌رو به‌تواناو هونه‌رمه‌ندن ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن نه‌ك له بواری هونه‌ر دا ئه وی مایه‌ی نیگه‌رانی منه ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندان هاوهه‌ڵوبێست و یه‌كگرتونین به‌ڵكو پارچه‌پارچه‌وولێكدابڕاو دوورن وته‌نانه‌ت سه‌رقاڵی دوژمنایه‌تی پاشقول گرتن و ملشكاندن و سووك و ناشیرین كردنی یه‌كترن كه ئه‌م مۆڕاڵه‌ش میراتیه‌كی دواكه‌توی كۆمه‌ڵگای كوردی وحیزب و ده‌سه‌ڵات و ئایدۆلۆژیا‌و ده‌رهاوێشته‌كانی شه‌ڕی ناوخۆی و هتد
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆزۆرێك له هونه‌رمه‌ندان له پێناو ئه‌وه‌ی كه‌هاوكاریه‌كی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بكرێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌وداببه‌زێت و دڵی ده‌سه‌ڵات لێیان نه‌ڕه‌نجێ له ئاوا بار‌و زروفێكی وه‌ك ئێستادا بێده‌نگی و بێ هه‌ڵوێستی هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌وان ڕیكلام و ده‌ركه‌تن و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی پێ گرنگتر‌و پێشتره له به‌شداری كردن له خۆپیشاندان و دیفاع كردن له خه‌ڵكی و ده‌ڵێن چیمان داوه‌له وسه‌رئێشه‌یه‌چیمان داوه له مشكله‌ی خه‌ڵكی و خۆپیشاندان كه‌ی ئه‌مه مشكله و وه‌زیفه‌ی ئێمه‌یه به‌ڵام ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رژه‌وه‌ند خوازوو هه‌لپه‌رستانه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نجام وبه‌رهه‌مێكی هه‌بێ ئائه‌مانه یه‌كه‌م كه‌سن كه له به‌ر هه‌می ئه و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی یه ده‌خۆن ئائه‌م جۆره هونه‌رمه‌ندانه خۆیان به‌شێكن له گه‌نده‌ڵی وناعه‌داله‌تی دیسان دوباره‌ی ه‌كه‌مه‌وه كه‌ده‌بێ هونه‌ر مه‌ند پێشڕه‌و بێت ئه‌وه‌ی لێره‌دا لای من مایه‌ی سه‌رنج و ڕه‌خنه لێ گرتنته ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێ هونه‌ر مه‌ند له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی په‌رژینی ئاشتیان دروست كرد به قه‌ولی خۆیان له پێناو هێووركردنه‌وه‌و ڕێگرتنن له توندوو تیژی من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له گه‌ڵ ئاشتی دام به ڵام من پێم وایه له ئاوا هه‌لو مه‌رجێكدا وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌نده كه پێشڕه‌و پێشه‌نگ بێت نه‌ك په‌رژین بێت ئه و په‌رژینه‌ی كه هه‌موو مان بینیمان چۆن له لایه‌ن هێزه كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له 25 ی 2 دا شكێنراو هیچ حورمه‌تێك بۆ په‌رژین و هونه‌رمه‌نده‌كانیشی دانه‌نراو دیسان توندووتیژی و كوشتنی ئینسانی لێكه‌وته‌وه وهونه‌رمه‌ندانیش شكستیان هێنا له وه‌ی به‌ر به هێرش و تووندوتیژی ده‌سه‌ڵات بگرن به‌مه‌ش بێڕێزی كرا به‌هونه‌رمه‌ندان و په‌رژینه‌كه‌یان به‌ڵام نه‌مان بینی كه هونه‌رمه‌ندان له ئاست ئه‌م بێڕێزیه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا كه به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی دا بچوك ترین هه‌ڵوێستیان هه‌بێت هه‌ربۆیه وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستیه‌كی بێتامیان هه‌ڵبژارد دیاره وئاشكرایه خۆی دروست بونی ئه‌م په‌رژینه له سه‌ره‌تادا به ئیعازی ده‌سه‌ڵات بوو له ڕێگه‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه وه له پێناو هێووركردنه‌وه و دامركاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌دا به ڵام ئه‌م هه‌وڵه به‌بن به‌ست گه‌یشت دیاره هه‌ندێ له هونه‌رمه‌ندان هه‌ر بۆ خۆده‌رخستن له و په‌رژینه‌دا وه‌ستابوون به داخه‌وه ده‌بوو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان پێشڕه‌و بوایه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و داواكاریه ڕه‌واكانی خه‌ڵكی نه‌ك خۆی دووره په‌رێز بكات و بێته په‌رژین په‌ر ژین بوون هه‌ڵوێست نیه پێشڕه‌وبوون هه‌ڵوێسته به‌ڵام له سه‌ندیكایه‌كی كارتۆنی و حیزبی هه‌ر ئه‌مه ڕه‌چاوده‌كرێت له چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا هه‌موو ڕێكخراو كۆڕوكۆمه‌ڵ و توێژه‌كان هاتنه سه‌رشه‌قام له پێناو داواكاری و مافه‌كانیاندا ته‌نها ڕێكخراوێك كه‌نه‌هاته سه‌ر شه‌قام و بێده‌نگ و بێهه‌ڵویست بوو ڕێكخراوی هونه‌رمه‌ندان بووله چه‌ند ساڵی ڕابووردوودا زۆرجار ئه‌م ڕێكخراوه ده‌م وچاو وناو به‌رگی خۆی گۆڕی به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیه‌وه به‌رگی حیزبیه‌كه‌ی فڕێدات و بێته ڕێكخراوێكی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆو زیندوو له كۆتایدا ده‌ڵێم وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیبان و ڕۆشنبیرانه كه پێشڕه‌وبن نه‌ك په‌رژین بن.