
سەنتەری نینا بە کۆمەڵێک چالاکی گرنگ ٨ی مارسی پیرۆزکرد
ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان و سەنتەری نینا بە کۆمەڵێک چالاکی کۆمەڵایەتی و هونەری و شەوئاهەنگ لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنانی پیرۆزکرد.
سەرۆکی رێکخراوەکەش ڕیگەیاند هەر بەبۆنەی ٨ی مارس ڕێکخراوەکەیان
لەپێناو بەررەوانترکردنی پەیوەندیەکانی لە خزمەت پرسەکانی ژندا، توانیویەتی هەنگاوی پێویست هەڵگرێت.
سۆزان ئەمین سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لەباری ئەو چالاکیانەی ڕێکخراوو سەنتەرەکەی بەبۆنەی ٨ی مارسەوە سازیان کردووە بۆ ماڵپەڕی نینا ڕایگەیاند” لە یادی ٨ی ماس کۆمەڵێک چالاکی کۆمەڵایەتی و هونەری و شەوئاهەنگمان لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سازکردوو،
لەهەمان کاتدا لە رێگای کۆبوونەوەکانی ڕێخکراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان هەوڵی بەرفرەوانترکردنی پەیوەندییەکانی خۆمانداوە لەپێناو خزمەتکردنی زیاتر بە پرسەکانی ژن و کاریگەرترکردنی هەنگاوەکانمان توانیمان کارەکانمان ئاشنا بکەین بە کۆمەڵێک گرووپ و چالاکوانی بوارەکانی یەکسانی ژن و پیاو و بەکارەکانی ئەوانیش ئاشنا بین و لەهەمان کاتدا ڕێكخراوەکەمان هەوڵی داوە وەک پردێک ئەو گروپ و چالاکوانانە بەیەک بگەیەنێت و ئاشنایان بکات بەکارەکانی یەکتر بەدەر لەو کارانە ڕێکخراوەکەمان هەوڵی تەواو دەدات کارکرن تەنها لەیەک رۆژدا چڕ نەکاتەوە بۆ پرسەکانی ژن ئەگەرچی بڕوای تەواومان بە رۆژی جهیانی ژنان هەیە، بەڵام هەوڵمانداوە بە ووتاری کورت و ووتەی وەرگرتنی ڕاو سەرەنجی ئامادەوبوانی چالاکیەکانمان، تیشک بخەینە سەر ئاڵوگۆرە هەنووکەیە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستان دا روو دەدەن کە بە شێوەیەک لە شێوەکان کاریگەریان لەسەر ژیانی ژن هەیە و ئەوەش وا دەکات کە دواجار کاریگەریان لەسەر پرۆگرام و شێوەکارکردنی ئێمەش هەبێت. چونکە ئێمە بەردەوام کار بۆ ئەوە دەکەین کە خۆمان لەگەڵ رەوتی روداوەکاندا نۆژەنبکەینەو”ە.
سۆزان ئەمین زیاتر لە چۆنیەتی چالاکیەکانی ڕێکخراوەکەی زیاتر دواو وتی” ئێمە لە ٤ی مارسەوە کارمان بۆ پێشوازیکردن لە ٨ی مارس دەستپێکردووە و هەر لەو رۆژەدا ئێوارە ئاهەنگێکمان سازکرد لەو ئێوارەیەدا چەند نرخاندنێک لەسەر کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکە کرا، دواتر تیشکخرایە سەر ئەو ئاڵوگۆرە خێرایانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا روودەدەن و کە لەزۆر ڕوەوە کاریگەری لەسەر کێشە و رەوشی ژنان دادەنێت، بۆیە بەشداران لە ووتەکانیاندا گرنگیان دەدا بەوەی کە ژنان دەبێ بە ووشیاریەکی زۆرەوە ئاڵوگۆرەکان بخەنە ژێر چاوەدێری خۆیانەوە، هاوکات پلاتفۆرم و داواکاری تایبەت بەخۆیان هەبێت کە لە پرۆسەیی چاکسازی سیاسیدا و دەبێ پێشکەشی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکانیان بکەن.هەر لەو ئێوارە ئاهەنگەدا سدیقهی محمهدی لهلایهن کۆمیتهی پشتیوانی لهژنانی کورد و ڕادیۆی دهنگی ژنان، لهگهڵ ههلالهڕافع بەرێوەبەری گشتی و فیرما تێکنەرێ و لێپرسراوی سهنتهری نینا و ڕێکخراوی داکۆکی لهمافهکانی ژنان و سهنتهری نیناوه وتەی خۆیان پێشکهشی بهئامادهبووان کرد”.
سەرۆکی ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لەسوید . سۆزان ئەمین زیاتر لەبارەی چالاکیەکانی رێکخراوەکەی بەبۆنەی ٨ی مارسەوە ئەوەشی وت کە” یەکێ لە چالاکیەکانی تر کە سەنتەری نینا تێیدا بەشدار و چالاک بوو، لە ٥ی مارسدا پیرۆزکردنی ٨ی مارس بوو لە مەراسیم و شەوە ئاهەنگێکی گرنگدا کە لەگەڵ ١٧ رێکخراوی تر لە ژێر ناوی رێخکراوەکانی ژنان دژی توندووتیژی و کووشتنی نامووسی سازکرا. لەو مەراسیم و شەوئاهەنگەدا ، ژنان لە هەموو نەتەوە و کولتوورە جیاوازەکان بەشەدار بوون و ئەمەش تایبەتمەندیەکی جیاوازی دابوو بەو یادکردنەوەیە. ئەو گردبونەوەی ژنانیش ئەوەی لێدەخوێنرایەوە کە ژنان بە جیاواییە نەتەوەیی، ئایینی، و چینایەتیشەوە لەسەر کۆمەڵێ داواکاری و چالاکی بۆ ژنان کۆک و تەبان. هەر لەو شەوەدا باسێکی کورت لهلایهن نوێنهرانی ڕێکخراوهکانی ژنانهوه پێشکهش کرا، لهوێدا نوێنهری سهنتهری نینا وهک دهستپێشکهری پێکهێنان وهبهڕێوهبهری ئهو تۆره لە دووساڵی ڕابووردودا بابەتێکی لهسهر کاری پێکهوهی وهپێداویستیهکهی بۆ بزووتنهوهی ژنان باسکرد، دواتریشسیمینارێک لەلایەن کۆمەڵناس دیلێک بالادیس لهئهنجومهنی پاریزگای ستۆکیۆڵمهوهپێشکهش کرا و لەو محازەرەیە تیشک خرایە سەر پێداویستی کارکردن لهسهر ههموو تاکهکانی کۆمهڵگا بهژن و پیاوهوه، سهبارهت بهیهکسانی وهکێشهکانی ژنان، وهناوبراو لهمهر ئهم بانهتهوهلێکۆلینهوهیهکی ئهنجام داوه کهکتێبهکهی له چاپکردووه”.
سۆزان ئەوەشی راگەیاند کە هەر بەبۆنەی هەشتی مارسەوە و لە ٦ی مارسدا ڕێکخراوی داکۆکی لەمافەکانی ژنان لە قوتابخانهی یاکوبسبێری شەو ئاهەنگێک سازکرد بەهاوکاری و هاوبەشی ٨ رێکخراوی ژنان ، لەو شەوە ئاهەنگەدا کۆمەڵێ کاری هونەری کە هەریەکەیان نوێنەری کولتوور و کۆمەڵگایەکی جیاواز بوون پێشکەش کران. ئەمەش وایکرد کە یادکردنەوەکە جێی رەزامەندی ئامادەبوان بێت.
لەو شەوە ئاهەنگەدا مرۆڤەکان سنووری کولتوور، نەتەوە و ئایین و چینەکانیان تێپەراندبوو لەناو سەما و هەڵپەرکێ جیاوازەکاندا رۆژی جهانی ژنانیان لەخۆیان و سەرجەم ژنانی جیهان پیرۆزکرد.
بەوێنە ئاهەنگ و مەراسیمەکانی ٨ی مارس، سەنتەری نینا