Skip to Content

Thursday, May 9th, 2024
پشتیوانی له مانگرتنه سه رتاسه ری یه که ی شاری سلیمانی و شاره کانی  تری كوردستان

پشتیوانی له مانگرتنه سه رتاسه ری یه که ی شاری سلیمانی و شاره کانی تری كوردستان

Closed
by March 15, 2011 گشتی

 


پشتیوانی له مانگرتنه سه رتاسه ری یه که ی شاری سلیمانی و شاره کانی  تری كوردستان
دوو نما یش و دوو هه ڵوێست   

                 
جه ماوه ری ڕاپه ڕیوی شاری سلێمانی خۆشه ویست  ، گه نجان و لاوانی  شۆڕشگێر، بێکاران و سته مدیده کانی گشت شاره کانی کوردستان .
  بیست ساڵ له مه و به ر ڕاپه ڕینی ئه م شاره به هه ڵمه ته و گشت شاره قاره مانه کانی تری کوردستان له به رامبه ر هیزه سه رکوتگه ر ه کانی دکتاتۆری یه تی حوکومه تی به عث سه ری هه ڵداو و ئه م هێزه سه رکوتگه رانه یان وه ده رنا، به ڵام وه ک ئاشکرایه بزوتنه وه ی یه کسانی خوازانه ی خه ڵکی کوردستان  بۆ لابردنی هه ر جۆره هه ڵاواردنێک له سه ریان له ژێر ڕابه رایه تی حیزبه قه ومی یه کانی کوردستان دا قۆرخ کرا و  وه ک هه میشه به ناوی کوردایه تی یه وه خوێن و ماندوبوونی خه ڵکی  ڕه نجده رو  زه حمه تکێشی  کوردستانیان زه وت کردوه و به ری ڕه نج و قوربانی یه کانی ئه م جه ماوه ره  سته مدیده یان بۆ قازانجی تایبه تی خۆیان به کار هێناوه .
بۆ گه یشتن به م ئامانجه چونه ته  پاڵ سیاسه ته  شه ڕانگێزی یه کانی ئه مه ریکاو هاوپه یمانه کانی به ناوی دژایه تی دکتاتۆری یه ته وه  بۆ ده ست کۆتا کردنی کۆمه ڵانی خه ڵکی عێراق له شۆرشی ڕاسته قینه ی خۆیان و ڕێگه گرتن له  هێنانه مه یدانی ئیراده ی شۆڕشگێرانه ی خۆیان وه ک ووڵاتی میصر و تونس  و له پێناو  گه یشتن به ئامانجه ئیمپریالیستیانه ی خۆیان . به م شێوه یه له ڕێگه ی سات و سه ودا به هێزی شۆرشگێری ڕاپه ڕیوی خه ڵکی  کوردستانه وه  له گه ڵ ئه مه ریکایی و هێزه هاو په یمانه کانی توانیان هه رچی زیاتر خۆیان به هیز تر بکه نه وه و له و دابڕاوی و دووره په ریزیه ی  جه ماوه ر ه وه  که به ر له ڕاپه رین دا  تیایدا ده ژیان خۆیان ده رباز بکه ن ، له کۆتایی دا به هۆی ناڕێکخراوی جه ماوه ری ڕاپه ریوه وه توانیان به ری ڕه نج و قوربانی یه کانی ئه م ڕاپه ڕینه بۆ خۆیان قۆرخ بکه ن  و له کۆتایشدا ببن به حاکم ڕه وای ئه م ناوچه یه .
  شاری سلیمانی شارو شارۆچکه کانی تر دوو جۆر نمایشیان  به خۆیه وه بینی ، دوو جۆر نمایش که گوزارش له دوو به رژه وه ندی چینیایه تی و سیاسی  جیاواز ده کات . ‌هێرشی ئه مریکا بۆ سه ر عێراق و ڕاپه ڕینه کانی کوردستان بۆ به شێک له که مایه تی خه ڵکیش بوو به خێر و خۆشی و سه روه ت و داهات ، له ززه ت بینین له ژیان و به هره مه ند بوونیان له هه موو پێداویستی یه کانی خۆشگوزه رانی مرۆف ، سه فه رو به خۆدا هاتنه وه و به رزکردنه وه ی ڤێللا و باڵه خانه ڕه نگینه کان به به ر چاوی نه دارانی ئه م وولاته و داگیر کردنی شه قامه کان به تازه ترین و قه به ترین ئوتوموبێلی گران به ها، دروست کردنی هه موو ئه و جێگاو شوێنه تایبه تیانه ی که بۆ حه وانه وه و خۆشی هه موو که سێک ئه بی بشیت ، به لام ته نها بۆته  مه نزلگاو حه وانه وه ی کۆمه ڵێکی دیاری کراو  له خاوه ن ده فته ره کان  ، که ئه مه ش  له له نمایشی خۆشی و ئاهه نگ گێڕانی به شێک له خه ڵکی شاری سلێمانی دا  خۆی به رجه سته کرده وه  .
 نمایشی دووه م خۆپێنیشاندانه کانی سه رای ئازادی و کۆبونه وه ی هه زاه ها که سی ئه و شاره که ڕه نگدانه وه ی ئه و به شه له کۆمه ڵگا یه  که ناڕه زایه تی و دژایه تی ئه م هه لومه رجه ی خسته ڕوو  که  بۆیان بووه به مه ینه ت و شه ڕ و ماڵ وێرانی و بێکاری نه خوینده واری و  ئاواره یی و نه خۆشی و نه بوونی  ده رامه تی پێویست بۆ چاره سه ر و به خۆدا هاتنه وه ، زیاد بوونی رێژه ی منداڵانی سه رجاده کان بۆ کارکردن که له به ر نه بوونی وازیان له خوێندنی قوتابخانه هێناوه ، له و لاشه وه  قورسایی زۆربه ی زۆری ئه م دیارده  سه خت و مه ینه تباری یانه  که وتۆته سه رشانی ژنان و  به خراپترین شێوه کارکردیان له سه ر ژیان و گوزه رانیان و ئیراده ی ئینسانیان داناوه .
بزوتنه وه ی کوردایه تی که ئه م حیزبانه به ڕیوه یان بردووه و سه رکردایه تیان کردوه به درێژای مێژوو ، هه ڵگری خواست و داواکاری یه یه کسانی خوازی یه کانی یه کانی خه لكی سته ملێکراوی کوردستان نه بوه و نابێ ،  که له بنه ڕه تدا زۆربه ی هه ره زۆری خه ڵکی کوردستان  شوێنی که وتوون و خه باتیان بۆ کردووه ، خه ڵکی زه حمه تكێشی کوردستان بۆ پێک هێنانی وه ها ده وڵه تێکی مشه خۆر  تێکۆشانی نه کردووه و، به ڵکه مه رامی سه ره کی خه ڵک ئه وه یه که هیچ نه ته وه و که سێکی تر به سووکی سه یری نه کات و وه ک هه ر مرۆڤێکی تر مافی ئه وه ی هه بیت به هره مه ند بیت له هه موو خێر وخۆشی یه کانی ئه م  دنیایه و به ئازادی بژیت .
 ده وڵه تی کوردی و بزوتنه وه ی کوردایه تی  نه یتوانیوه و ناتوانێ  ئه م  نابه رابه ری و سته مه ی که خه ڵکی زه حمه تکێشی کوردستان لێ ی ده کرێت و لێ ی کراوه  به دریژایی مێژوو  له لایه ن نه ته وه سه رده ست و شۆفینی یه کان و ده وڵه ته کانیانه وه  لابه ریت و ڕیشه کێش بکات ، چونکه خودی پێک هاته ی  خۆی له سه ر بنه مای  نابه رابه ری ئیدامه پێ ئه دات .
ئه وه تا ئێستا به دریژایی ئه م بیست سا ڵه و  له ژێر سایه ی ئه م ئاڵایه دا  مافه ڕه واکانی ئه م جه ماوه ره سته مدیده ی شاره کانی کوردستان پێشێل ئه کرێت .
بزوتنه وه ی یه کسانی خوازانه ی خه ڵکی زه حمه تکێش و سته ملێکراوی کوردستان تا وه کو ئه م کات وساته ش نه هاتۆته دی و له ژێر په رچه می سیاسه تی کوردایه تی دا که له ڕاستی دا هیچ په یوه ندی یه کی به سته ملێکراوانی کوردستانه وه  نی یه ، به ڵکه په یوه ندی به چینه داراکان و زۆرداره کانی کوردستانه وه هه یه و ژیانی خۆیان له سه ر حیسابی ئه م بزوتنه وه ڕه وایه ی زه حمه تکێشان و  کۆمه ڵانی شۆرشگێری کوردستان هه رچی زیاترو زیاتر باشتر کردوه ، هه رچی زیاتر ده وڵه مه ند تر بوون و له ولاشه وه  هه رچی زیاتر  هه ژاری و بێکاری و فه زای حیزی و نه بوونی ئازادی بێ قه یدی چالاکی سیاسی و مافه مه ده نی یه کان ،  ڕه شه کوژی ژنان و نه بوونی یاسایه کی مه ده نی یانه که ژیان و ئازادی مرۆڤه کان له سه ر  بنه مای مافه مه ده نی یه کان ڕێک بخات  نه ک له سه ر بنه مای حیزبایه تی و خزمایه تی و عه شیره تی و تایه فه چی یه تی و ده وڵه مه ندی و هه ژاری .

بازاری کاری شاره کانی کوردستان بۆته بازارێکی بێ ڕه حمی کار و هیچ یاسایه ک له ئارادا نی یه که بتوانێ مافی بێکاران و کرێکاران له چاو چنۆکی سه رمایه داران که م بکاته وه و ڕێکیان بخات ، ئه م بازاری کاره له بازارێکی ناوچه یی ده رچوه و بۆته مه یدانی ململانێ ی و پێشبرکێ ی کرێکارانی ته واوی شاره کانی عێراق و ووڵاتانی ده ره وه ش . به ڵام ته نها و ته نها یا سای جه نگه ڵ له م  بازارانه دا حوکم ئه کات  و هه ر که س به گوێره ی به هێزی سه رمایه که ی خۆی  سات و سه وداکان ئه بڕێنێته وه .
جه ماوه ری ڕاپه ریوی شاره کانی کوردستان ئێمه وه ک کۆمه ڵێک ئینسانی شۆرشگێر و ڕادیکاڵ  به ر له هه ژده ساڵ ڕێکخراوه یه کی جه ماوه ریمان پێک هێنا  بۆ دابین کردنی بیمه ی بێکاری بۆ بێکاران کاری گونجاویش بۆ ئاماده به کاران، به ڵام ڕێکخراوه که مان ویڕای هه ر ته قه لاو هه وڵێکی مه ده نی یانه که به ڕێمان ئه خست ئێمه یان به گێره شێوێن و تێکده ر له قه ڵه م ئه دا  و چه ندین ڕێگری و کۆسپیان خسته به رده ممان وه ک ڕفاندن و توقاندن و چه نده ها ڕێگری تر ، هه ر وه ک چۆن ئێستا ئه م ناره زایه تی و خۆپیشاندانه ڕه واو شۆرشگێرانه ی ئێوه ش به گێره شێوێنی و تێکده رانه و بی بایه خ   له قه ڵه م ئه ده ن .
میژوو جاریکی تر خۆی دووباره ئه کاته و ه به ڵام به شێوه یه کی تر، ئیوه به ئیراده ی پۆڵایینی خۆتانه وه  هاتونه ته مه یدان بۆ سزادانی حاکمانی کوردستان که بۆچی تائێستا ئه و داواکاری یه ڕه وایانه ی  نه وه کانی پیش ئێوه یان  جێ به جێ نه کردووه ؟ ئێستا حاکمانی هه رێمی کوردستان ناچارن  که  داخوازی یه نوێ و کۆنه کانیش  جی به جێ بکه ن و  بهێننه دی . ئێوه هه نده به جوامێرانه و خۆڕاگرانه هاتونه ته مه یدان و ڕاپه ڕیون تا وه کو سزای بکوژانی  ڕێژوان علی  و سه رده شت عوسمان و به کر علی و هه موو گیان به ختوانی تریش  بدرێت و تۆڵه یان بسه ننه وه .
داواکاری یه کان ڕه واو به ر هه قن ، قۆناغی ئه وه یه که ئه بێ هه موو هێزه سیاسی یه کان بێنه پشتی ئه م داخوازیانه و حیزبه ده سه ڵاتداره کانی کوردستان ناچار بکه ن که  دان به م داواکاریانه دا بنێن و جی به جێا ن بکه ن وه به گوێره ی کاتێکی ڕاگه یه نراو .

لاوانی بێ کار و شۆڕشگێر ،  سته ملێکراونی ووره به رزی شاره کانی کوردستان ،  گره وی سه رکه وتنی ڕاپه ڕین و خۆپیشاندانی ئه م جاره مان له وه دایه که کۆمیته و شورا شۆڕشگێره کانی خۆتان له گه ڕه ک و کارگه کاندا دروست بکه ن ، هه ر له ئێستاو ئاماده یی خۆتان بۆ ڕۆژانی داهاتوو و  به ڕێوه بردنی کارو باری ڕۆژانه ی خۆتان و کۆمه ڵگا بگرنه ده ست ، ڕێگه مه ده ن ئه م جاره ناحه زان و نه یارانی داواکاری یه کانتان ببنه خاوه نی ئه م خۆ پیشاندان و ڕاپه رینه ، له ژێر جه تری دیانه ت و میلله ت په رستی ڕێگه مه ده ن داواکاری یه کانتان به لارێدا ببرێت .
سه رکه وتن بۆ بزوتنه وه جه ماوه ری یه به ر حه قه کانی خه ڵکی سته ملێکراوی کوردستان و ته واوی ناوچه که .


صابر . م . صالح
(وه ستا صابر)

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.