قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك … زوبێر ره‌سوڵ
ئه‌گه‌ر چی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوین له تێكسته دستوریهكاندا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی دهسهڵاتو ره‌وایه‌تیدانه به سیستمی سیاسی، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ده‌قه دستوریه جگه له دیكۆریكی سیاسی‌و یاسایی شتێكی تر نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له راستیدا سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته، بریتی بووه له‌حزبی ده‌سه‌لاتدار یاخود حزبی سه‌ركرده، كه ئه‌م حزبه‌ش دواجار كورت ده‌بێته‌وه له سه‌رۆكی حزب، سه‌رۆكی حزبیش له كۆتادا ههژموونو سه‌رچاوه‌ی گشت ده‌سه‌ڵاته سیاسی‌و یاساییه‌كانه، ئه‌م مۆدێله‌ی ده‌سه‌لات دوای قۆناغی رزگاری له كۆلۆنیالیزم ده‌ست پێده‌كات كه كۆڵه‌گه سه‌ره‌كیه‌كانی بریتین له ره‌وایه‌تی شۆرش و شورشی بهردهوامو تێوری پیلانگێری، شورشی پێرۆز، تاد.. رۆژهه‌لاتی ناوین‌و جیهانی عه‌ره‌بیش نموونه‌ی باڵای ئه‌و شێوازه‌ن له ده‌سه‌لاتی سیاسی كه نزیكه حه‌وت ده‌یه ده‌بێت به ردهوامی هه‌یه‌و باڵی كێشاوه به‌سه‌ر كۆمهڵگاو سیاسه‌تدا، خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌كی بهردهوامبوونو مانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره مۆدێلانه‌ش به پله‌ی یه‌ك په‌یوه‌ست بووه به بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی تۆتالیتا‌ر كه ده‌ستده‌گرێت به‌سه‌ر گشت رایه‌له‌كانی سیاسیهتو كۆمهلگاو ئابوری كو‌لتوردا، له هه‌ندێك حالهتیشیدا بوونی سه‌رمایه‌ی زه‌به‌لاحی نه‌وت له به‌شێك له‌و سیستمانه هانده‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و فۆرمه، به‌ڵام خه‌سله‌تی دووه‌می به‌رده‌وامبوونی ئه‌و جۆره سیستمانه بریتیه له پاریزگاریكردنی به‌شێك له زلهێزه‌كانی جیهان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئهمریكاو به شێك له ئه‌وروپان، له رێگای ئه‌و پالپشته سهربازیو لۆجیستی‌و دارایه‌ی كه ساڵانه پێشكه‌ش به‌و جۆره سیستمانه ده‌كرێت، هه‌ر بۆ نموونه تونس‌و میسر‌و ئوردن‌و كۆلومبیا یه‌كێكن له‌و چوار ولاته‌ی ساڵانه زۆرترین یارمه‌تی دارایی له ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرن كه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی خراپترین تۆمارن له باره‌ی پێشێلكاریه‌كانی مافی مرۆڤدا. هه‌رچه‌نده ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای كاره‌ساته‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر هه‌ڵده‌ستێت به گوشار خستنه سه‌ر به‌شێك له‌و سیستمه سیاسیانه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوین بۆ ناچاركردنیان به ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و بهرقراوانكردنی سنوری به‌شداری سیاسی له‌م ولاتانه‌دا، له رێگای چه‌ند پرۆژه‌یێكی وه‌ك رۆژهه‌لاتی ناوینی گه‌وره‌و نوێ‌و..تاد، به‌ڵام له راستیدا كاریگه‌ری ئه‌م پرۆژانه له ئاستێكی زۆر سنورداردا ده‌بێت ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاتێكی زۆر‌و سه‌برێكی زۆریشی ده‌وێت، بۆیه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان خوی له‌به‌رده‌م دوو بۆچوونی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه، كه ئه‌وانیش بریتین، ئایا به‌شێك له سیستمه‌كان له رێگای هێزه‌وه بگۆردرێن یا له رێگای ئه‌نجامدانی چاكسازی‌و گۆڕانه‌وه له لایه‌ن خودی ئه‌و سیستمانهو به‌هاوكاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كان؟، هێرشكردنه سه‌ر عێراق سه‌ره‌تایی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆچوونی ههڵۆكانی ناو ئیداری بۆشی دووه‌م بوو، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه له ناوخۆداو له ده‌ره‌وه‌ی ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاشدا رووبه‌رووی رهخنهیێكی توند بووه‌وه تا دواجار به ده‌رنه‌چوونی پارتی جمهوریهكان كۆتایی هاتو به ئیدارهیێكی نوێ دیموكراته‌كان ده‌ستی پێكرد، كه له‌سه‌ره‌تادا سیاسه‌تێكی میانرهوانی نیشاندا به‌رامبه‌ر جیهان به گشتی‌و جیهانی عهرهبیو ئیسلامیش به تایبه‌تی، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ئیداره‌ی تازه‌یه‌ی دیموكراته‌كان ئه‌وه‌ندی به‌ته‌نگ بارودۆخ‌و قهیارنه داراییه‌كانی ناوخۆی ولاته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بوو ئه‌وه‌نده به ته‌نگ سیاسه‌تی جیهانیه‌وه نه‌بووه. ههلبهته ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به جیهانی عه‌ره‌بی زیاتر له جارێك راپۆرته ستراتیژیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه سیستمه سیاسیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی له‌به‌رده‌م خه‌ته‌ری روودانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌دان، به تیبه‌ت له 2002 راپورتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌دا كه جیهانی عه‌ره‌بی له ئاییندهیێكی نزیكدا رووبه‌رووی كۆمه‌لێك قه‌یرانی ناوخۆی ده‌بێته‌وه چونكه ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام له‌رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه له زیادبووندایه به تایبه‌ت رێژه‌ی گه‌نج به‌شێكی زۆری ژماه‌ری دانیشتوان پێكدێنێت كه ده‌وله‌ت نیتوانیووه ده‌رفه‌تی كاریان بۆ فه‌راهام بكات، ئه‌وه‌ی مه‌ترسی رووخانی ئه‌و سیستمانه خێراتر ده‌كات له جیهانی عه‌ربیدا (كه ئێمه‌ش له‌سنوری ئه‌م پانتایه جیوگرافیه به‌ده‌ر نین) فراونبوونی به‌كارهێنه‌رانی ته‌كنه‌لۆژیایه كه خۆی له ئینتهرنێتو میدیادا ده‌بینێته‌وه، بۆیه شۆرشی ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌و كه‌لێنه‌ی زه‌مه‌نی كه‌مكردۆته‌وه بۆ نموونه ئه‌گه‌ر شورشێك له له پێشتر دا پێویستی به سه‌ده‌یه‌ك بوو بێت، ئه‌وا له ئێستادا پێویستی به ده‌ساڵ كه‌متره بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌مان ده‌ره‌نجام، ئه‌م دۆخه‌ی ئاماژه‌مان پێدا كه‌لێنێك دروست ده‌كات له نێوان كۆمهڵگاو ده‌سه‌ڵاتدا، كۆمهلگاو حزبدا، كۆمهلگاو دامه‌زراوه سیسیهكاندا، به جۆرێك بونیاده‌كانی كۆمه‌لگا له گهشهكردنو پێشڤه‌چونێكی خێرادان له ئه‌نجامی ئه‌و تۆره جیهانیه‌ی كه پێوه‌ندیه‌كانی ئاسان كردووه، به‌ڵام بونیاده‌كانی سیستمی سیاسی له شوێنی خۆیان وه‌ستاوون توتالیتاریهت رێگا نادات بهگهشهكردنیان، به جۆریك هه‌ست به هیچ ویستێكی چاكسازی گۆڕان ناكه‌یت، ئه‌گه‌ر چاكسازی هه‌شبێت ئه‌وا بۆ كپكردنهوهو حاله‌تێكی كاتیه‌وه به شێك نیه له پرۆگرامه ستراتیژیه‌كانی سیستمی سیاسی. بۆیه ئه‌و شه‌پۆله‌ی بهرێوهیهو كه سه‌ره‌تاكه‌شی له هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ركه‌وتووه په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمه توتالیتارو گه‌نده‌لانه‌ی ده‌سه‌ڵات لاده‌دات، ئه‌م شه‌پۆله ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره خۆمالیهكان نین، هه‌روه‌ها ده‌سه‌لاته زلهێزه ده‌ره‌كیه‌كانیش نین، رێكخراوه جیهانیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو مافی مروڤیش نین، به‌ڵكو ئه‌م ئیمپراتۆریه‌ته بریتیه له ئیمپراتۆریه‌تی ویكیلیكس‌و ئه‌لجه‌زیره، هه‌ر بۆ نموونه، (جایكۆب هایلبرۆن) له گۆڤاری (the national interest)دا نووسیویه‌تی. “ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به به‌خشینی میدالیایه‌ك به جولیان ئه‌سانج قه‌رداره”، چونكه ئه‌وه‌ی ویكیلیكس و كه‌نالی ئهلجهزیهر كردی ولاته یه‌كگرتووه‌كان دوو ده‌یه ده‌بێت نه‌یتوانیووه بیكات، كه‌واتا ده‌توانین بلێین میكانیزمی سه‌ره‌كی شه‌پۆلی چواره‌می دیموكراسی كه ئێستا جیهانی عهرهبیو هه‌رێمی كوردستانیشی گرتۆته‌وه میكانیزمه سه‌ره‌كیه‌كانی بریتین له شۆرشی میدیا‌و گه‌یاندن به پێشره‌وه‌ی توێژَێكی نوێ كه ده‌توانم ناویان بنێم گه‌نجانی پۆست شۆرشگێری كه نوێنه‌رایه‌تی هیچ ئایدۆلۆژیا‌و پارتێكی سیاسی ناكه‌ن، ئه‌م نه‌وه‌یه له هیچ مۆدیلێكی پێش خۆیان ناچن، به‌ڵكو ئه‌م مۆدیله گوزارشته له خێرابوونو ئاكتیڤبوونی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو وه‌ستانی كۆمه‌ڵگای سیاسی، یاخود ووردتر بلێن ئه‌و مۆدێله سیاسیه‌ی شۆرشگێره‌ی كه پێیوایه ره‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی له خواوه‌ند وه‌رگرتووه‌و ده‌سه‌ڵات له مافی كهسێكو حزبێك‌و بنه‌ماڵه‌یك كۆده‌كاته‌وه، ئه‌م شه‌پۆله‌ی خێرایه‌ی له ئێستادا به‌رێوه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌شتوانین ده‌سته‌واژه‌و كۆنسێپتێكی سیاسی تازه‌ی بۆ دابتاشین، به‌ڵام ده‌توانین بلێین ئه‌گه‌ر قۆناغی دوای شۆرشگێری دژ به كۆلۆنیالیزم له جیهانی عهربیو، راپه‌رین به‌سه‌ر به‌عس له هه‌رێمی كوردستاندا، قۆناغی خۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و به هێزكردنی كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌لاتی سیاسی بێت، ئه‌وا ئه‌م قۆناغه‌ی دوای 2010 قۆناغی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌ڵگای مهدهنیو سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌و ئه‌سته‌مه هیچ جۆره سیستمێكی سیاسی بتوانێت بهریبگرێت، قۆناغی گه‌شه‌كردنی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك ئه‌و قۆناغه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانیشدا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته له‌سه‌ر میكانیزم‌و كۆده‌كانی كاركردنی ئه‌و مۆدێله تازه‌یه بونیادبنرێتهوهو چاكسازیێكی دامهزراوهیو یاسایی سه‌رله‌به‌ری داموو ده‌زگا حزبی‌و حكومه‌یه‌كانی بگرێته‌وه. چونكه له‌و قۆناغه‌ی ئێستای كۆمه‌لگای كوردی نه‌وه‌یێكی نوێ New Generation ده‌ركه‌وتووه كه له هه‌مان كاتیش‌دا كۆمه‌لێك بزاڤی كۆمه‌لایه‌تی Social Movements سیاسی نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه كه نه دهسهڵاتو نه سیستمی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا نه‌یتوانیووه بیانگرێتهخۆو هه‌رسیان بكات، ئه‌مه‌ش حاله‌تێكی ناهاوسه‌نگی هێناوه‌ته كایه‌وه له نێوان كۆمهڵگاو سیستمی سیاسیی‌دا، ئه‌م دۆخه قه‌یراناویه‌ی ئێستاش به‌رهه‌می ئه‌م باره ناههوسهنگهیه كه مه‌حاله كپبكرێتهوه، له‌وانه‌یه بۆماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بكرێت به‌ڵام هه‌رگیز ناكوژێته‌وه، تاكه چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بریتیه له ده‌ستكاری كردنی پێكهاته‌ی حكومهتو سیاسه‌ته گشتیه‌كانی حكومهتو دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی ده‌سه‌ڵات، به‌جۆرێك كه‌هیچ لایه‌نێك هه‌ست به نامۆبوونی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی نه‌كات، به‌تایبه‌ت له ئێستادا توێژه كارا‌و هیزه سه‌ركیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی كه توێژی گه‌نجانن له دۆخی نامۆبوونێكی Political Alienation سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدان، كه ئه‌گه‌ر تازووه پرۆگرامێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ دانه‌نرێت كاره‌ساتێكی گه‌وره رووده‌دات دوور نیه مه‌ترسیێكی سه‌ره‌كی بێت له‌سه‌ر تێكدانی ئاسایشی سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا.
زوبێر ره‌سوڵ