خه‌ونه‌كه‌ی ( ئاوات) ی هاوڕێم.. به‌ر له شانزه‌ی سێ
كه شانزه‌ی سێ نزیك ده‌بێته‌وه، ناتوانم ئه‌و رۆژانه له‌یاد بكه‌م كه (ئاوات) هاوڕێی ئه‌وكاته‌ی مناڵیم خه‌ونی تێدا ده‌بینی، یادی ئه‌و منداڵه‌ی كه له‌و رۆژه‌دا مه‌رگ وه‌ك زۆربه‌ی هاوشاریهكانی دیكه‌م بردی بۆ خۆی، ئه‌و یاده مۆتهكهیهكهو له‌رۆحم نابێته‌وه، ئاخر خودایه: ئاوات به‌و منداڵیه‌ی خۆیه‌وه دنیایه‌ك ئاواتی هه‌بوو.
ئه‌و هاوڕێیه‌م به‌حوكمی تێكهلاویی خێزانی و هاوسێیی و هاوپۆلیمهوه له‌گه‌ڵیدا، ببووینه هاوڕێیی گیانی به‌گیانی، من و ئه‌و جیاواز له‌منداڵه‌كانی تر، پێكه‌وه باسی چۆله‌كه كوشتن و یاری دوو گۆڵیی و شه‌ڕه سهگما نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو هه‌میشه پێكه‌وه باسی ئه‌وه‌مان ده‌كر كه شه‌وی رابردوو چه‌ند پێشمه‌رگه له‌ماڵمان بوون و به‌دزییه‌وه چۆن چۆنی ده‌ستمان داوه له لوله‌ی تفه‌نگه‌كانیان،( ئاوات) كه باسی خرمه خرمی مه‌غزه‌نه‌كانی ده‌كرد وام ده‌زانی باسی مۆسیقایه‌كی حه‌زینم بۆ ده‌كات چونكه ئه‌و چێژێكی زۆری لێده‌بینی، ئاخر من و ئه‌و متمانه‌یه‌كی سه‌یرمان به‌یه‌كتر هه‌بوو، ئه‌انه‌ی شه‌وان به‌نهێنی له‌شاخه‌وه ده‌هاتنه ماڵمان، بۆ رۆژه‌كه‌ی له پشووی دهرسهكانا بۆ یه‌كترمان ده‌گێڕایه‌وه، من به‌ئێستاشه‌وه خه‌ونی ئه‌وه‌م نه‌بووه رۆژێك له‌رۆژان ببمه پێشمه‌رگه‌و تفه‌نگ له‌شان بكه‌م، به‌لام (ئاوات) هه‌میشه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوو كه‌مێك ته‌مه‌نی هه‌ڵكشێ و كه‌مه‌ری تاقم و مه‌غزه‌ن بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پێشمه‌رگه، ئه‌وه یه‌كێك بوو له‌ئاواته جوانه‌كانی ئاواتی هاوڕێم.
یه‌ك رۆژ به‌ر له‌كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌مان له‌گه‌ڵ (ئاوات) و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و كاته‌مان له‌گه‌ڕه‌كی كانی ئاشقان، مناڵانه له‌سه‌ر سوچی كۆڵان كۆبوینه‌وه و بڕیارماندا بكه‌وینه نه‌وت و تایه كۆكردنه‌وه بۆ نه‌ورۆز، كه ئه‌وكاته له‌پشت گه‌ڕه‌كی ئێمه، له‌لای (باخی میر) ه‌وه ئاگر ده‌كرایه‌وه، من و ئاوات پێكه‌وه كه‌وتینه نه‌وت و تایه كۆكردنه‌وه و به‌سه‌ر ماڵه‌كاندا ده‌گه‌ڕاین، تایه‌و نه‌وتێكی زۆرمان كۆكرده‌وه و له‌شوێنێكدا قاییممان كرد، چاوه‌ڕێی پێنج شه‌ش رۆژی دیكه بووین نه‌ورۆز بێت و ئاگره‌كه بكه‌ینه‌وه، بیرم ناچێت (ئاوات) ناو به‌ناو پێی ده‌وتم: (ئیده ) خۆشیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه دووای ئاگره‌كه پێشمه‌رگه دێن و شریخه بهرئهدهنه شار، من ئێستاش نه‌مزانی ئه‌و مناڵه بۆچی ئه‌و عه‌شقه بێسنووره‌ی بۆ تفه‌نگ و ده‌نگی گوله هه‌بوو؟.
ئاوات له‌ئێواره‌ی كیمیابارانه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا رێك له‌پشت ماڵی ئێمه‌وه خنكاو شه‌هید بوو، ئێمه وه‌ك خه‌ڵكانێكی دیكه به‌سودفه له‌و مه‌رگه رزگارمان بوو و هه‌ڵاتین، به‌لام بیرم نایه‌ت بۆ یه‌ك له‌حزه ئه‌وم له‌یاد كردبێت، بیرم نایه‌ت له‌دووای مه‌رگی ئه‌و له‌یه‌ك نه‌ورۆزی ئه‌و شاره‌دا ئاگرم كردبێته‌وه، من هه‌موو شته جوانه‌كانی ئاواتی هاوڕێم به‌ئێستاشه‌وه خۆشده‌وێت، هه‌موو خه‌ونه‌كانی به‌خه‌ونی خۆم ده‌زانم، ته‌نها ئه‌و عه‌شقه نه‌بێت كه بۆ تفه‌نگ هه‌یبوو، دوواتر زانیم ئه‌و بۆ ئازادی تفه‌نگ و گولله‌ی خۆشده‌ویست، به‌لام من نه‌متوانی ئه‌و عه‌شقه‌ی ئه‌وم هه‌بێت، ئاخر من به‌ئێستاشه‌وه پێموایه خوێنی مرۆڤ له هه‌موو چه‌مكه‌كان پیرۆزترن، له‌خۆم ده‌پرسی: بۆچی ئازادی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر خوێنی مرۆڤی دیكه به‌دی بێت؟.
ئێستاش بیری هه‌موو شته‌كانی ده‌كه‌م: بیری چپ و هوڕه كانی ناو كۆڵان و قوتابخانه، بیری پێكه‌نینه بهتاوهكانی دووای یه‌ك دوو گاڵته‌و گه‌پی منالانه، بیری چاوه شینهكانی ده‌كه‌م كه هه‌میشه بۆ دوور پێی ده‌ڕوانی، بیری ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت و مرۆڤ له‌یه‌ك وشه‌یان حاڵی نه‌ده‌بوو، بیری قه‌ڵه‌مه زیاده‌كانی ناو پۆلی ده‌كه‌م كه هه‌میشه ئاماده بوو دانه‌یه‌كیان بداته هاوپۆلێكی، بیری هێمنیه‌كه‌ی ده‌كه‌م ئه‌و كاته‌ی دوو هاوڕێی شه‌ڕكه‌ری ئاشتدهكردهوه، بیری ئه‌و پاش نیوهڕۆیانهی ده‌كه‌م كه به‌ئه‌سپایی له‌ده‌رگای ماڵمانی ئه‌داو بانگی ده‌كردم بۆ كۆلان.
به‌داخه‌وه ئاوات گیان، من نازانم ئه‌گه‌ر كیمیایی نهیكوشتیتایه، ئه‌گه‌ر وه‌ك من و ئه‌و چه‌ند هاوڕێ و هاوتهمهنهی ئه‌وسامان بمایتایه، ئێستا چۆن بیرت ده‌كرده‌وه و ده‌بوویت به‌چیی؟ نازانم ئه‌و هاوڕێیه‌تیه به‌هێزو پیوه‌ندییه ساده‌و پڕ لهههستهمان ده‌ما؟ یان ئه‌ویش وه‌ك هه‌زاران شتی دیكه‌ی پیرۆز و جوان ده‌بوویه قوربانی ئه‌م سه‌رده‌مه بێبه‌زییه؟ ئاخۆ له‌و قوتابخانه‌دا كه پێكه‌وه چه‌ند ساڵێكمان تێدا خوێند ده‌بوویته مامۆستا؟ یان وه‌ك هه‌زارانی دیكه له ولاتێكی ئه‌وروپیدا دهگیرسایتهوه؟ من ئه‌مانه هیچیان نازانم، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانم، تۆ بهمنداڵیهكی جوان و پڕ له‌خه‌وندا هاتیت و قه‌ده‌ری مه‌رگ له‌نیوه‌ی رێگادا وهستانیتی، ئاخر هاوڕێم منداڵییه‌كه‌ی تۆ له‌هیی كه‌سمان نه‌ده‌چوو پڕبێت لهیاخێتی و سه‌ركێشی و عه‌جولی، تۆ لهرابهرێك ده‌چوویت كه هێزه‌كه‌ی به راستی و درووستی ئاراسته ده‌كات، تۆ له‌باوكێكی به‌ئه‌زموون ده‌چوویت كه له‌دڵه‌وه منداڵه‌كانی خۆشبوێت و ژیانی خۆی بكاته قوربانی بكاته قوربانی بۆ ئاینده‌یان.
ئیدریس عه‌لی