
خه‌مه مێخۆشه‌کانی هه‌ڵه‌بجه
(1)
هێنده‌ی به‌رزی باڵای هه‌ڵه‌بجه تکامان کرد
فریای هه‌ڵه‌بجه که‌ون
با نه‌بێته چرکه‌یه‌ك و بچێته‌وه
کاتژمێره ژه‌نگاویه‌که‌ی هه‌شتاو هه‌شت..!!
ده‌ستیان برد ملی هه‌نارێك ڕاست که‌نه‌وه
که‌چی له ژێر پێ یاندا ئه‌مانیش،
هه‌زار چڵه نێرگسیان کوشت…!!
(2)
عومه‌ری خاوه‌ر، هه‌موو جه‌سته‌ی دا به هه‌ڵه‌بجه،
ته‌نها دوو ده‌ستی دایه جه‌رگی..!!!
که‌چی،له هه‌موو سه‌وزه‌ڵانی کانی ئاشقان و
له هه‌موو هه‌ناسه په‌مه‌یه‌کانی شنروێ و
له هه‌موو سێبه‌ره ئاویه‌کانی عه‌بابه‌یلێ،
بستێ خۆڵی ژه‌هراوی
بوو به فه‌رشی سووری مه‌رگی..!!!
(3)
هه‌ڵه‌بجه شیعرێك بوو دڕا،
هه‌ڵه‌بجه شه‌ره‌فنامه بوو سووتا،
هه‌ڵه‌بجه گوڵێک بوو،له ئینجانه تاقانه‌که‌ی نیشتمانا په‌شۆکا
هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ر شانی سه‌رکرده‌کانمانه‌وه بۆ سواڵ کردن
بووه به‌رماڵ..!!
گه‌ر سورێن بکه‌نه زێڕ و
با‌وه‌کۆچه‌ك به به‌هه‌شت و
سیروانیش بکه‌نه گریان
ناگاته نینۆکی یه‌ك مناڵ…!!
(4)
که ته‌م چاوی هه‌ڵه‌بجه ی به‌ست
دڵی شیعرم بۆی داگیرسا
چاوی گریانم گڕی گرت..!!
پێنج هه‌زار مۆم کوژانه‌وه
پێنج هه‌زار چرا بێهۆش که‌وت…!!
پێنج هه‌زار کۆتر هه‌ڵفڕین
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه له‌وێ بوایه‌م
بۆ هه‌ڵه‌بجه، ڕۆحم بۆ ئه‌کرد به ئه‌شکه‌وت..!!
(5)
هه‌ڵه‌بجه جواترین چیمه‌نه زامی سه‌وزه
به بارانی ئازار ئاو ده‌درێ
هه‌ڵه‌بجه،هه‌ناری خه‌مه‌کانی زوو پێده‌گا
لیمۆی گریانه‌کانی هه‌موو وه‌رزێ،
زه‌رد و ئاودار دێنه‌وه به‌ر..!!
زامی ئه‌م باخه‌ی هه‌ڵه‌بجه هه‌موو ساڵێ
پاك ده‌یبڕین،
ساڵی دواتر،خه‌می جوانتر دێنه‌وه سه‌ر…!!
(6)
هه‌ڵه‌بجه ئاوێنه‌یه‌ک بوو
له ئێواره زه‌ماوه‌ندێکی به‌فر و خوێنا
به ده‌ستی گوڵێکه‌وه
فیشه‌کێ به‌ری که‌وت شکا…..!!!
ئیتر ژیان ناشیرین بوو
ڕه‌نگی مێژوو ڕه‌ش داگه‌ڕا
له‌و ڕۆژه‌وه هیچ سه‌رکرده‌یه‌ك نه‌یوێرا
له چاوانی هه‌ڵه‌بجه‌وه سه‌یری خۆی کا…!!!
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌نی به‌هاری 2011