
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیر…. سیروان ره‌حیم
له هه‌موو شوێنێك كه مرۆڤ (به تایبه‌تی سیاسی) ببن به كاربه‌ده‌ست ترسی گه‌نده‌ڵی هه‌یه. به‌ڵام له هه‌ندێك شوێن سیسته‌مێكی چاودێری وه‌ها هه‌یه، دیاره به پشتگیری سه‌ربه‌خۆیی هێزی دادوه‌ری، كه بتوانێت رێ له‌به‌ر گه‌نده‌ڵی بگرێت و گه‌نده‌ڵكار بداته ده‌ست لێكۆڵینه‌وه‌ی دادوه‌ران. سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگه‌ی دادوه‌ری و راگه‌یاندنی چالاك و كارا، راگه‌یاندنێك بێگومان له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ده‌سه‌ڵاتی حیزب‌دا بتوانێت راستی به خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت، له ستوونه پته‌وه‌كانی راگرتنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌ڵاتن. بێ ئه‌و ده‌زگه سه‌ربه‌خۆیانه هه‌میشه ده‌بێت ترسی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه سیاسهتڤانهكان یاری به چاره‌نووسی گه‌ل و سامانی وه‌ڵات ده‌كه‌ن و چی‌یان بوێت و خواستی دڵیان چۆن بێت وه‌ها ده‌كه‌ن، جا ئیتر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن چه‌نده له‌سه‌ر خه‌ڵك به گران ده‌كه‌وێت، ئه‌وه بۆ ئه‌وان گرنگ نییه.
له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له ئه‌ڵه‌مانیا ریسوایی وه‌زیرێك له ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاشكرا بوو. وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وه‌ڵاته دكتۆرانامه‌كه‌ی ساخته‌یه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی چروك پێشگری (د.) ی به خۆیه‌وه ناوه. بێگومان به‌ڵگه‌كان راستن. ده‌نگۆكان بۆ شكاندن و ریسواكردنی خۆرایی كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه نه‌بوون. ئه‌و پیاوه له كۆتاییدا خۆیشی به روونی دانی به راستی دا ناو ملی بۆ ئه‌و سیسته‌می دادوه‌ری و راگه‌یاندنه رووبهدهره دا، دادوه‌ری و راگه‌یاندن كه ده‌زانین هێزێكی چه‌ند گه‌وره‌ن بۆ پاراستنی وه‌ڵات و ئاسایشی نه‌ته‌وه.
لێره‌دا شتێكی گرنگ ئاماژه‌ی پێبكرێت ئه‌وه‌یه: وه‌زیری به‌رگری هه‌موو دكتۆرانامه‌كه‌ی نا، به‌ڵكو چه‌ند به‌شێكی هی خۆی نییه.
رۆژی 1.3.2011 پاش دوو هه‌فته له بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كۆپیكردنی (به‌شێك) تێزی دكتۆراكه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵه‌مانیا كارل-تیۆدۆر تزو گوتهنبێرگ (1971)، ده‌ستی له كاركێشایه‌وه. بێگومان نه‌ك هه‌ر له پۆستی وه‌زیری، به‌ڵكو ده‌ستی له هه‌موو ئه‌و پۆسته سیاسیانه كێشایه‌وه كه هه‌یبوو. به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ئه‌و پیاوه ویستی “كه‌متر ببێت به هۆی به‌رهه‌مهێنانی زیانی سیاسی”، ئه‌مه وه‌كو خۆی گوتی. هه‌روه‌ها له كاتێكدا بۆ دواجار وه‌كو وه‌زیرێك قسه‌ی ده‌كرد، گوتی: من رووبه‌ڕووی به‌رئه‌نجامێك ده‌بمه‌وه، به‌رئه‌نجامێك كه منیش له‌وانی دیكه‌م ده‌خواست. گوتیشی من به‌رانبه‌ر به خاڵه لاواز و هه‌ڵه‌كانی خۆم راوه‌ستاوم. وه‌زیره هه‌روه‌ها گوتی: ماف ده‌ده‌م به دژبهرهكانم كه من لێره نیم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆم بكه‌م، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری بم.
هه‌میشه ئاماده بووم خه‌بات بكه‌م، به‌ڵام گه‌یشتمه سنووری ده‌سه‌ڵات و تواناكانم. ئه‌وه‌یشی كه ئه‌و وه‌زیره گوتی و ره‌نگبێ بۆ هه‌موو سیاسهتڤانێك مایه‌ی فێربوون و رامانی قوڵ بێت، ئه‌وه‌یه: “ئه‌وه‌ی له سیاسته‌دا هه‌ڵه بكات، ده‌بێـت چاوه‌ڕێی به‌زه‌یی نه‌كات”.
خاتوو مێركل راوێژكاری وه‌ڵاته‌كه سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌و وه‌زیره گوتی: من هاوكار و شاره‌زای زاستیم دانه‌مه‌زراندووه، به‌ڵكو وه‌زیری به‌رگریم دامه‌زراندووه. دیاره وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌م پیاوه دكتۆرای بۆ چی بوو به‌و جۆره و بۆ خۆی خسته بن باری گه‌نده‌ڵییه‌وه؟
بۆ ئێمه له كوردستان و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر چاودێری ئه‌م كێشانه بكه‌ین، ده‌توانین زۆر شتیان لێوه فێر بین. ته‌نانه‌ت له كاتی كێشه‌ی وه‌ها ئابڕووبهریشدا له‌م وه‌ڵاته به كو‌لتور ده‌وڵه‌مه‌ند و به نه‌ریتی سیاسی تۆكمه‌یه، كاتێك وه‌زیرێك ده‌كه‌وێته خه‌ره‌ندی گه‌نده‌ڵیشه‌وه، به شێوه‌یه‌كی شایسته كۆتایی به كێشه‌كه دێت. هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌زانن چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه‌كه ده‌كه‌ن. مایه‌ی ئازار و غه‌مگینی پڕ ناسۆره له لای ئێمه كه‌سی شایسته زۆر ده‌گمه‌نن بتوانن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كێشه و گرفته گه‌وره‌كاندا بكه‌ن.
له‌م دنیا رووبهدهر و كراوه‌یه‌ی ئێستادا كه ئه‌م رووداوانه ده‌قه‌ومن، پێویسته سه‌رۆك و سیاسه‌تڤانانی ئێمه‌یش له رێگه‌ی راوێژكار و شاره‌زای راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه له‌م رووداوانه ئاگادار بكرێنه‌وه و بزانن دنیا رووی له كوێ كردووه و له چ ههوارێكدا گیرساوینه‌ته‌وه.
له هه‌مان سه‌رزه‌ویندا، له شوێنێك وه‌زیر تێزی دكتۆرا ده‌دزێت و ناچاری ده‌ست له كار كێشانه‌وه ده‌كرێت، كه‌چی له شوێنێكی دیكه‌دا، روونتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له لای ئێمه، وه‌ڵات و هه‌ستی خه‌ڵك و زۆر شتی دیكه‌ی گرنگ ده‌دزرێت، هه‌روه‌ها گه‌مه به چاره‌نووسی ملیۆنان مرۆڤ ده‌كرێت و هه‌موو گهمهكهرهكانیش ده‌یان ساڵه له لوتكه‌ی یارییه كرێتهكهدا وه‌ستاون.
لای خۆمان ته‌مه‌نی گه‌مه‌ی كرێتی ده‌سه‌ڵاتداران وا به‌ره‌و په‌نجا ساڵ ده‌چێت.
ئایا بۆ هه‌میشه ئه‌م گه‌وره جیاوازییانه په‌سه‌ند ده‌كرێن؟
2.3.2011