
ده‌بێ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه یادی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه نه‌ك حیزب و حكومه‌ت
به‌داخه‌وه له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه بوه به‌نه‌ریتێك كه ساڵانه حیزب و حكومه‌ت یادی هه‌ڵه‌بجه ده‌كاته‌وه وخه‌ڵكی شاره‌كه په‌راوێزده‌خه‌ن ئه‌مه‌له بری ئه‌وه‌ی كه‌خه‌ڵكی شاره‌كه خۆیان ئازادانه یادی شاره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه دوور له ده‌ستێوه‌ردان و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و یاده له لایه‌ن حیزب و حكومه‌ته‌وه به‌داخه‌وه وا ماوه‌ی بیست ساڵه یادی هه‌ڵه‌بجه‌یان داگیر كردوه و ئه‌و یاده‌یان كردۆته یادێكی حیزبی وحكومی به‌ووتاری حیزبی و حكومی سواو پڕواده‌و به‌لێن درۆمیشكی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌یان پڕكردووه به‌دروشم و لافیته‌ی ڕه‌ش چاوی ئه‌م شاره‌یان كوێر كردوه كارگه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوی كاره‌ساته‌گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌شیان شێواندووه و مێژوویه‌كی چه‌واشه‌یان بۆ دروست كردوه به‌م كاره‌شیان ده‌یانه‌وێت ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه بچووك بكه‌نه‌وه به‌ڵام نازانن به‌م كاره‌یان خۆیان بچووك ده‌كه‌نه وه چونكه هه‌ڵه‌بجه هه‌رگه‌وره‌یه‌و هه‌ربه‌گه‌وره‌یی و زیندوویه‌تی ده‌مێنێته‌وه به‌درێژایی مێژووی ئه‌م شاره چه‌نده‌ها ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاری هه‌وڵیانداوه كه ئه‌م شاره زینددوو نه‌هێڵنه‌وه كه‌هارترین و دڕنده‌ترینیان سه‌دامی گه‌وره دیكتاتۆر بوو كه به قه‌ده‌غه ترین و كووشنده‌ترین و ترسناكترین چه‌ك له م شاره‌ی دا
به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه هه‌ربه‌گه‌وره‌بی و زیندویه‌تی مایه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌ماو ڕۆی دیكتاتۆره‌كان بوون دڵنیابن رۆژێ دێ ئێوه‌ش نامێنن و ده‌ڕۆن به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه هه‌ر به‌گه‌وره‌یی و زیندیه‌تی ده‌مێنێته‌وه بۆیه ده‌ڵێم واز له خه‌ڵكی ئه‌م شاره بێنن باخۆیان یادی شاره كه‌یان بكه‌نه‌وه ئه‌ركی ئێوه‌یه له ڕووی مادی و مه‌عنه‌وی و ئه‌منیه‌وه هاوكاریان بكه‌ن نه‌ك یاده‌كه‌یان لێ داگیربكه‌ن ئێوه له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا مێژوویه‌كی ڕه شتان هه‌یه به‌سه له وه‌زیاتر مێژووی خۆتان له م شاره‌دا ڕه‌شتر مه‌كه‌ن ئێوه ده‌بوو به‌شه‌رمه‌وه باسی هه‌ڵه‌بجه‌تان بكردبایه و ڕووتان نه‌هاتایه نزیكی فیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه بكه‌ونه‌وه چوونكه ئێوه له كاتی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ره ڕێگه‌كانتان له خه‌ڵكی شار گرت وبه‌زه‌بری تفه‌نگ نه‌تانهێشت خه‌ڵكی شار خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و شار به‌جێ بهێڵن ئێوه بوونه چاوساقی سوپای ئێران و پێش سوپای ئێران كه‌وتن دواتر سوپای ئێران جوانترین كڵاوی كرده سه‌رتان و پولێكی پێوه‌نان و له شاره‌كه‌دا ده‌ری كردن ڕاشكاوانه ده‌ڵێم ئێوه‌و ئێران و ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو هه‌رسێ تاوانبارن له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناتوانن حاشاله‌م واقیعه مێژوویه‌بكه‌ن ئێوه له كاتی ڕوودانی كاره‌ساته‌كه‌دا له بری ئه‌وه‌ی به‌هانای خه‌ڵكی ئه‌وشاره‌وه بچن
كه‌وتنه دزین و تاڵانكردنی مال َو موڵكی خه‌ڵكی وكه‌وتنه بڕینی ده‌ست و په‌نجه‌ی ئافره‌ته قوربانیه‌كان بۆ بازن و ئه‌ڵقه ئاڵتونیه‌كانیان ته‌نانه‌ت هه‌ندێكتان زۆر نامرۆڤانه و زۆردڕندانه لاقه‌ی ئافره‌ته قوربانیه‌كانتان كرد ئای چ تاوانێكی دزێوتان ئه‌نجامدا له نێو تاوانه گه‌وره‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئێوه تاوانێكی تری ناوتاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ن تاوان له نێو تاواندا ئێوه ئه‌نجامتان دائێوه بیست و سێ ساڵه به‌به‌رده‌وامی بازرگانی به‌هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌كه‌ن وخێرو سه‌ده‌قه‌و پیتاك وهاوكاری به‌ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه وه‌رده‌گرن وله سه‌ر حسابی هه‌ڵه‌بجه باخه‌ڵ پڕده‌كه‌ن و كۆشك ده‌به‌ن به‌ئاسمانا باخ و بازاڕ ده‌كڕن وكۆپانیاداده‌نێن سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌كه‌ن وهه‌ربه‌زۆری زۆرداری و حیزبی خۆتان كردوه به‌نوێنه‌رو ڕیشسپی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و به‌ناوی ئه‌م شاره‌وه به‌شداری كۆنفرانس و كۆنگره جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن و به‌سه‌رحسابی هه‌ڵه‌بجه‌وه پله و ئیمتیازاتی حیزبی و حكومی و شه‌خسی وه‌رده‌گرن ئێوه هه‌ندێكتان له هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بێ له هیچ شوێنێكی ترجێ تان نابێته‌وه‌و حسابتان بۆ ناكرێ به‌ڵێ شینی ئێوه بۆ هه‌ڵه‌بجه نیه به‌ڵكوو بۆ هه‌لیسه‌یه ئێوه زۆربه‌تان تادوێنێ بوو بۆنانی شه‌وێ موحتاج بوون كه‌چی ئێستا به‌سه‌ر خوێن و قوربانیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌وه له پڕێ بوونه كوڕێ و ئینته‌لاتان كردوه ووه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژین وله‌و لاشه‌وه زۆرێك له كه‌س و كاری قوربانیه‌كان كرێ چین و ژیانێكی مه‌مره مه‌ژی ده‌ژین ئێوه ته‌نها نه‌سریه‌كانتان به‌قه‌د مووچه‌ی بیست بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه ئێوه له دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه نه‌تانهێشت خه‌ڵكی ئه‌م شاره پشوویه‌ك بدات هه‌رچی شه‌ڕی ناوخۆی و هه‌رچی ململانێی سیاسی و ته‌سفیه‌ی حساباتی سیاسی و هه‌رچی ته‌قه و تۆق وكوشت و بڕو هتد هێنایه ناو هه‌ڵه‌بجه‌وه ده ئه‌وه‌نده‌ی تر هه‌ڵه‌بجه‌تان وێران كرد خۆشبه‌ختانه ئه‌وی ده‌م وه‌ك ئێستا خاوه‌نی تانك و تۆپ و فڕۆكه نه‌بوون ده‌نا ئه‌م شاره‌تان ته‌ختی زه‌وی ده‌كرد ئێوه ده‌بێ دادگایی بكرێن نه‌ك ڤیستیڤاڵی یادی هه‌ڵه‌بجه ساز بكه‌ن .
نه‌جم محه‌مه‌د