هەڵەبجە!!!!…..
Closed
ئەمڕۆ لێرە ژنێک لە دایک بوو،
تەڕتەر لەباران.
فێنکتر لە با ی دار ئاوس.
باخەڵی پڕ پڕ لە بۆنی سێو،
رووحی لەنێو بسکە ئاڵۆزەکانی ڕۆژدا،
سەمای دەکرد.
ئەو نیگای،
لە چاوە تەم گرتوەکانی هەڵەبجە دەچوو.
پێیەکانی خاو، هەناسەی توند،
تەزوی مەرگ دای گرتبوو.
من !!
چلۆن بتوانم پەنجەکانم،
لەنێوە بسکی ئاڵۆزاوی خۆرەتاوی هەڵبجەدا،
بدۆزمەوە ،
کە ئەو ژنە دەبینم من،
شەلالی ژانە لە ئامێزی سپی،
گەرەکە خنکاوەکانی ئەوێدا،
چلۆن دەنگی ئەم گریانە هەڵوەرێنم،
مەمکی دەم بالا لەبیرکەم ،
کە لە باوەشدا سارد بۆتەوە،
ئەمە مەرگی پڕ ژاکاوی ئەو
ژنەیە ،
کە لە سپێدەی خەواڵوی هەڵەبجەدا لەدایک بوو.
ئەمە دەنگی ئەو گۆرانیەیە کە
لە دوای هەنیسکی شاردا پێی گرت
ئەمە ئەو ژنەیە کە پێیکانی وون
رەنگی کراسەکەی بەر ئاڵ ،
ئەو!
هەڵەبجەیە
کوێستان عومەرزادە
14,03,2011