کاتێ گوتاری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات بێڕێزی به‌رامبه‌ر عه‌قڵ ده‌کات
خۆپێشاندانه‌که‌ی 17 شوبات و ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه‌ی لێکه‌وته‌وه ، وه‌ک به‌شێک له‌و دیارده به‌رفراوانه نوێیه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه له ناوچه‌که‌دا رووده‌دات، بۆ چاودێران و توێژه‌رانی بواره‌کانی کۆمه‌ڵگا و که‌لتور زۆر شتی پێوتین له زۆر بوار‌و ڕه‌هه‌نده‌وه. هه‌رزوو بیرمه‌ندانی وێنه‌ی چۆمسکی ، فۆکۆیاماو سالڤۆی ژیژک و چه‌ندین کۆمه‌ڵناس و ئه‌کادیمی دیکه له ناوه‌نده زانستیه‌کانی جیهانه‌وه هاتنهگۆو ، پێناسه‌و چه‌مکی نوێیان وروژاند له‌مه‌ڕ ئه‌و بزاڤه جه‌ماوه‌ریانه که دوو مۆرکی سه‌ره‌کی هه‌مویانی کۆده‌کرده‌وه، ئه‌وانیش جموجوڵه‌کان له‌لایه‌ن گه‌نجه‌وه رابه‌رایتی ده‌کرێ له‌بری پارتی سیاسی ته‌قلیدی ، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی ئینته‌رنێت زۆر به‌روونی دیار و کاریگه‌ره. ئێمه له‌م ده‌رفه‌ته کورته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین قسه له‌سه‌ر گوتاری راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات و به وردتر ڕاگایاندنی پارتی بکه‌ین، که زیاتر له ڕیگه‌ی که‌ناڵه تیڤیه‌کانه‌وه خۆی نمایش ده‌کرد. ئاخر گوتاری راگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات گرنگی خۆی هه‌یه، له‌سه‌رتاسه‌ری ڕاپه‌رینه‌کانی میسر من هینده چاودێری که‌ناڵی فه‌رمی میسرم ده‌کرد هێنده سه‌یری جه‌زیره و ئهلعهربیهم نه‌کرد که‌چی تا دوا سات ئه‌و ده‌زگایه هه‌ر به بێلایه‌نی مایه‌وه، به‌ڵام راگه‌یاندنی پارتی و یه‌کیه‌تی زۆر نائومێدکه‌ر و چه‌واشه‌کار بوو له‌م رووداوانه‌ی له کوردستان روویدا. وێنه‌کانی ئه‌م شاشانه و وشه‌کانی ئه‌م ده‌نگانه جارێکی تر ئه‌وه‌یان پێوتین که راگه‌یاندن له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا چه‌نده له قه‌یراندایه و چه‌نده لایه‌نگرو ناپیشهگره. به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ‘ئاژاوه‌گێڕ’ ‘ گێڕه‌شێوێن’ ‘ده‌ستی دوژمنان’ هتد ، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که ئه‌م گوتاره هێشتا لێوانلێوه له نه‌فه‌سی شه‌ڕی ناوخۆ و هه‌روه‌ها له‌شکره میدیاکاره شهرهنگێزهکانی شه‌ڕی براکوژی هیشتا سه‌رمه‌شقن له‌و دهزگایانهداو له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی حزبی له‌سه‌رو پاراستنی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌دایه کارده‌که‌ن. ترسناکترین خه‌سڵه‌ت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له‌و گوتاره تهلهڤزیۆنانهدا بینیمان ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ناتوانن وێنای جه‌ماوه‌ریکی ڕاپه‌ڕیو بکه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نێکی سیاسی ئۆپۆسزیۆن ئه‌گه‌رنا ئیدی ئاژاوه‌گێڕن. ڕۆلان بارت پێمان ده‌ڵێت که چۆن وێنه‌و ئاماژه‌کان ئایدۆلۆژیایی ههرگوتارێک پیشان ده‌دات ، دواتریش چیرۆکه‌کان ئه‌و ئاماژانه ده‌که‌ن گوتاری به‌رجه‌سته هه‌ر وه‌ک چۆن له‌ماده‌یه‌کی ریکلامی ئه‌م پرۆسیه ده‌بینن. کۆمه‌ڵێک چیرۆک و گێڕانه‌وه‌ی هه‌زه‌لی ئه‌و پرۆسه ناوهستایهی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی ده‌رخست ، که ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و نمونه چیرۆکانه به‌کورتی لێره‌دا بهێنینه‌وه. یه‌کێک له‌و شته سه‌یر وسهمهرانهی کوردستان تیڤی که دکتۆرێکی رۆشنبیریان هێنابوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی بێسڵه‌مینه‌وه ئه‌وه‌بوو گوایا ‘چۆن ده‌بێت خه‌ڵکی سلێمانی هاوسۆزی خۆیان ده‌ربڕن بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌لانی میسر و تونس له‌کاتیکدا ئه‌و وڵاتانه ده‌ستیان هه‌بووه له بردنی چه‌نده‌ها کیژۆڵه‌ی کورد له‌کاتی پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا’ وه‌ک ئامانجی خۆپیشاندانه‌که‌ی 17شوباتی به‌رده‌کی سه‌را دیاریکرابوو بۆ هاوسۆزی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی میسر. ئاخر هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌م کاته‌دا بۆ ختوکه‌دانی نه‌ستی تاکی کورد، وه‌ک هه‌موجار ئه‌مه پیشه‌ی ده‌سه‌ڵاته له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ته‌نگژه‌کاندا ده‌یهێننه‌وه ، هیچ نییه جگه له گه‌مه‌یه‌کی کۆنی دۆڕاو. زۆر هه‌ست به نه‌نگی و که‌می خۆم ده‌که‌م که بینه‌ری ئه‌و گوتاره‌م و ئه‌و بێڕێزییه به‌رامبه‌رم ده‌کرێت تا ئه‌و ئاسته‌ی بێڕێزی که ڕاست پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه خۆی ڕاسته. ئاخر ده‌بێت بوترێت ده‌ست خۆش گه‌نجانی شاری سلیمانی که هاوسۆزیتان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌له‌ی که توانی ده‌سه‌ڵاتیکی دیکتاتۆری کۆنه هاوڕێی سه‌دام بڕوخێنێ که کاتی خۆی ئه‌و کچه کوردانه‌ی له سه‌دامی دۆستی وه‌رگرتوه، نه‌ک گه‌نجێکی ڕاپه‌ڕیوی 18 ساڵ ئه‌سڵه‌ن دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌دایک بووه. سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌کی میدیای دیکه ئه‌وه‌بوو ، کابرایه‌کی به حساب ئه‌ویش هه‌ر دکتۆر و خوینه‌وار هێنراوه‌ته سه‌رشاشه و گومان له ره‌سه‌نی ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌کات و گوایا له‌شوێنانی دیکه‌وه هاتوون بۆ گێره‌شێوێنی له سلێمانی. جارێ نوکته‌که له‌وه‌دایه ئه‌و براده‌ره دکتۆره ته‌مه‌نی زیاتر له 65 ساڵ ده‌بوو ، ده‌یوت من که‌سیانم نه‌ناسیوه واته به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌که‌ی 17شوبات . ئاخر به‌چ لۆژیکێک تۆ ده‌بێت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بناسی بۆ ئه‌مه شاری سلیمانی په‌نجاکانه که دهرودراوسی و گوزه‌ره‌که هه‌مووی بناسی یان ئه‌مه لادێکی بچوکه ؟ له‌مانه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که چه‌ند براده‌رێک هاتوون ده‌ڵین ئیمه په‌شیمانین که بهکارێان هینایین بۆ لیدانی باره‌گای لقی 4 پارتی ، ئاخر ئه‌م مادده ئیعلامیه به‌ڕاستی دیسان یاریکردنه به ئاوه‌ز و ئه‌قڵی بینه‌ر ، به‌ڵام وه‌ک ووتم یاریکردنێکی نه‌زانانه هه‌رهیچ نه‌بوایه له‌به‌ر بێڕێزی پێمان با گه‌نجیان بهێنایه‌ت. ئه‌م چیرۆکه بێتام و سواوانه خۆ هیلاکردنی ناوێت رۆژانه بهسهرنجیکی که‌م چه‌ندین دیمه‌نی هاوشیوه ده‌دۆزیته‌وه، بۆیه ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند نمونه‌یه‌کی که‌م بوون. گوتاری میدیا که هه‌نووکه ئه‌و چوارچێوه کلاسیکیهیی تێپه‌ڕاندوه و ئه‌مڕۆ چالاکی راگه‌یاندنی تاکی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌گه‌ری ئۆنلاین پێناسه‌ی نوێیان به‌خشیوه به میدیا و رۆڵه‌که‌ی له ده‌یه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی بیستویه‌ک. به‌ڵام دابه‌زین بۆ ئه‌و ئاسته نزمه‌ی گوتاری راگه‌یاندن که به‌و شێوازه نه‌شاره‌زاییه که کاری وینه‌ی دوژمن داتاشین بێت و هه‌روه‌ها خۆلادان له پیشاندانی وێنه‌ی کوشتنی گه‌نجێکی 16 ساڵ له‌بری ئه‌وه زه‌قکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شوشهشکاوێک یان به‌رد وه‌شاندنێک. من پێم وایه ئه‌م ئاکاره میدیایه‌ی ئه‌م گوتاره ئه‌نجامی ده‌دات که بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به بینه‌ر وا ده‌کات پرسیار بکه‌ین له‌سه‌ر وردودرشتی هه‌ر مادده‌یه‌ک دێته‌ده‌ره‌وه له‌و شاشانه‌وه. لێره‌دا ده‌بێت گریمانه‌یه‌ک بخه‌ینه ڕوو ئه‌ویش هۆشیاری شه‌قامی کوردی زۆر به‌رزتره له هۆشیاری ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات وردتر تیڤی و رۆژنامه‌کانی پارتی. به‌جۆرێک هاوڵاتیانی کورد به‌هۆی کرانه‌وه‌یان به‌رووی جیهاندا و به کلیکێک گوزه‌ر به هه‌موو سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌کانی جیهاندا ده‌که‌ن ، له‌هه‌موویشی گرنگتر ئه‌وڕۆ رۆژنامه‌وانی ئۆنلاین و به‌تایبه‌تی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی وه‌ک فه‌یس بووک و تویته‌ر بێ فلته‌ر زانیاریه‌کانیان ده‌گه‌نه وه‌رگر. وه گه‌رنا به‌ناچاری گریمانه‌ی دووه‌م دێته پێشه‌وه که ئه‌ویش ئه‌وا ئه‌و راگه‌یاندنانه کاری چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن و به ده‌ست ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت ئاراسته‌ی رووداوه‌کان به ئاقاری دیکه‌دا به‌رن، له‌م بارهشهدا رووبه‌ڕووی دووجۆر راگه‌یاندکار ده‌بینه‌وه یه‌ک که‌سانی مشه‌خۆر و گوێ له‌مستی ئاغاکانیان و دووش ئه‌وانه‌ی ویژادانی خۆیان ئازار ده‌ده‌ن له گرفتیکی قوڵی زاتیدان. ئاخر مانای نییه دووهه‌فته خرۆشانی گه‌نج و پیر و چه‌پ و راست و باوه‌ردار و بێباوه‌ڕی شاری و لادێی رووماڵ نه‌کرێت و وه‌ک ئه‌وه‌ی وڵات شامی شه‌ریف بێت.
عه‌لی زه‌ڵمی /بریستۆڵ