
له نیشتمانی عه‌ره‌ب ساڵی 1848ه نه‌وه‌ك 1989.
“هه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌و پێویسته له‌چوارچێوه‌ی سنووری خۆیدا بنرخێنرێت, هه‌ر شۆڕشه‌و كاریگه‌ری ئاشكرای خۆی هه‌یه,شۆڕشه‌كان له‌خاڵێكه‌وه بۆ خاڵێكی تر بڵاوبوونه‌وه‌و له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا كاریان لێككرد….درامای هه‌ریه‌ك له‌ڕاپه‌ڕینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبوویه‌وه. هه‌ریه‌كه‌و پاڵه‌وانی خۆی هه‌بوو, هه‌ر شۆڕشه‌و ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی خۆی هه‌بوو,دواجار هه‌ر شۆڕشه‌و چیرۆكی خۆی ده‌وێت بۆ گێڕانه‌وه.”
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بووایه یه‌كه‌مین په‌ره‌گراف بووایه له‌مێژووی پاشه‌ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌كانی عه‌ره‌ب له ساڵی2011 , به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئێمه ئه‌و په‌ره‌گرافه‌مان له پێشه‌كی كتێبێك وه‌رگرتووه كه له‌باره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی ئه‌وروپا له‌ساڵی 1848نووسراوه, چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا زۆری هه‌ره‌زۆری خه‌ڵك-به‌خۆشمه‌وه- وێنه‌یه‌كی یه‌كسانییان كێشا له‌نێوان ڕاپه‌ڕینه‌كانی تونس و به‌نغازیو تریپۆلیو قاهیره له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینه‌كانی پڕاگواو به‌رلین به‌رله بیست ساڵ پێش ئێستا,به‌ڵام لێره‌دا جیاوازییه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه, ئه‌ویش ڕابوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر كه‌كۆتایی به كۆمۆنیزم هێنا په‌یڕه‌وی هه‌مان شێوازی كۆمۆنیزمی ده‌كرد,چونكه هه‌موویان له سۆنگه‌ی یه‌ك ڕووداوی سیاسی دوای ئه‌م ڕاپه‌ڕینه كه‌وتبوون: ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی كتوپڕی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو له یارمه‌تیدانی دكتاتۆرێكی خۆجێی. به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی عه‌ره‌ب كه به‌رهه‌می چه‌ندین گۆڕانكاری ئابووری-ته‌كنه‌لۆژی-دیمۆگرافی-ن, وه‌چه‌ندین مانا‌و چێژی جیاواز‌و ئاشكرای وه‌رگرتووه له‌هه‌ریه‌ك له‌وڵاته‌كان. كه له‌مه‌دا زیاتر له ڕاپه‌ڕینه‌كانی ساڵی 1848 ده‌چێت نه‌وه‌ك 1989.
به‌شێوه‌یه‌كی زۆرفراوان ئه‌وان كاریگه‌ربوون به‌بیری دیموكراسی‌و ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی كه زۆربه‌ی چینی ناوه‌ندی خۆپیشانده‌ران له‌ساڵی 1848هه‌ڵگری ئه‌م په‌یامه‌بوون, هه‌روه‌ك ئێستای عه‌ره‌به‌كان, ئامانجی جیاواز له‌جێگاو شوێنی جیاوازدا. له‌هه‌نگاریا داوای سه‌ربه‌خۆییان ده‌كرد له‌فه‌رمانڕه‌واییانی ئیمپراتۆرییه‌تی هابزبۆرگ. له‌ئه‌ڵمانیای ئێستادا ئامانجیان یه‌كخستنی هه‌موو ئه‌ڵمانییه‌ك بوو له‌یه‌ك وڵات‌دا. له‌فه‌ڕه‌نسا, ده‌یانویست دووباره حوكمی شا بڕمێنن, له‌هه‌ندێك وڵات‌دا ڕاپه‌ڕینه‌كان بوونه هۆی به‌رپابوونی شه‌ڕ له‌نێوان تاقمه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان, ئه‌وانی تریش به‌هۆی هێنانی هه‌وڵه‌كانی(ده‌ره‌وه) وه‌كو ناوبژیوانێك هه‌وڵیانده‌دا بۆ وه‌ستاندنی بارودۆخه‌كه.
زۆربه‌ی شۆڕشه‌كانی ساڵی 1848نووشستی هێنا, هه‌نگارییه‌كان توانییان ئیمپراتۆرییه‌تی هابزبۆرگ ده‌ربكه‌ن, به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كورت, ئه‌ڵمانیا له‌هه‌وڵی یه‌كگرتن سه‌رنه‌كه‌وت,فه‌ڕه‌نسا بوو به‌كۆماری به‌ڵام چه‌ند ساڵێكی كه‌م, دواتر ڕووخا.ده‌ستووره‌كان نووسران ولابردران, دیكتاتۆره‌كان ڕووخان و دووباره سه‌ریانهه‌ڵدایه‌وه,مێژوونووس ئه‌ی.جی.پی تایلۆر ده‌رباره‌ی ساڵی 1848ده‌ڵێت, ساتێك بوو كه “مێژوو گه‌یشت به‌خاڵی وه‌رچه‌رخان به‌ڵام نووشستی هێنا له‌وه‌رچه‌رخان.”
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆماوه‌یه‌كی درێژتر,ئه‌و بیرۆكانه‌ی كه باسكران له‌ساڵی 1848چوونه نێو كه‌لتووره‌وه,هه‌ندێك له‌پلانه‌كانی ڕاپه‌ڕین له‌كۆتاییدا به‌دی هاتن,له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده, سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕاستی ئه‌ڵمانیای یه‌كخست, فه‌ڕه‌نسا سێهه‌مین كۆماری خۆی دامه‌زراند, میلله‌ت كه له‌ژێر فه‌ڕمانڕه‌وایی ئیمپراتۆرییه‌تی هابزبۆرگ دابوو,سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ست هێنا له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م, له‌ساڵی 1849واده‌ركه‌وت زۆربه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كانی1848 كه له‌وانه‌یه به‌كاره‌سات ده‌ستی پێكردبێت,به‌ڵام به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه‌و سه‌رنجدان له‌ساڵانی 1899یان1919,واده‌ركه‌وت كه‌ئه‌مه سه‌ره‌تاییه‌ك بوو بۆ گۆڕانێكی سه‌ركه‌وتوو.
ئه‌مڕۆ له‌نیشتمانی عه‌ره‌ب ئێمه هه‌مان شت ده‌بینین كه‌خه‌ڵكانێكی جیاواز به‌ئامانجی جیاوازه‌و به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رشه‌قام ده‌كه‌ن. كه‌هه‌ریه‌ك له‌وانه ” پێویسته له‌چوارچێوه‌یخۆی.” هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. له‌میسر ئه‌وبڕیارانه‌ی سوپا ده‌ریكردن ڕه‌نگه زیاتر گرنگی بۆ كاردانه‌وه‌كانی جه‌ماوه‌ر هه‌بووبێت, له‌به‌حره‌ین ململانێی نێوان سوننه‌و شیعه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوه, ڕۆڵی ئیسلام له‌وڵاته جیاوازه‌كانی وه‌كو تونس و یه‌مه‌ن وه‌كو یه‌ك نییه. له لیبیا ڕژێمی ئه‌و وڵاته ئاماده‌یی خۆی نیشاندا له به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵكوژی كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌وانی تر ڕه‌تكرایه‌وه, مامه‌ڵه‌كردن و فریودان له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئه‌و ڕووداوانه به‌وه‌ی كه ئه‌مه ته‌نها “شۆڕشیعه‌ره‌ب”ه, ده‌ركه‌وتنی جیاوازییه‌كان له‌نێوان وڵاتان ڕه‌نگه گرنگی زۆرتر بێت له لێكچوونه‌كانیان.
ئه‌مه شتێكی ته‌واو ڕاسته كه‌له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی 2012له‌وانه‌یه هه‌ندێك یان ته‌نانه‌ت هه‌موو ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه به‌نووشستی ببینرێن, ڕه‌نگه دیكتاتۆرییه‌ت دووباره خۆی بسه‌پێنێته‌وه‌و دیموكراتییه‌ت نه‌یه‌ته‌دیو ململانێیه ڕه‌گه‌ز په‌رستییه‌كان بگۆڕێن بۆتوندوتیژی هه‌روه‌ك له‌ساڵی 1848ڕوویدا, گۆڕان له سیسته‌می سیاسی ڕه‌نگه كاتێكی زۆر درێژی بوێت, ئه‌سڵه‌ن ڕه‌نگه ئه‌مه به‌هۆی ڕاپه‌ڕینه‌كانی میلله‌ته‌وه هه‌رنه‌یه‌ته‌دی, به‌ڕای من دانووستانه‌كان باشترین ڕێگه‌ن بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات. ڕه‌نگه له‌كۆتاییدا هه‌ندێك له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م هه‌رێمه د‌رك به‌مه بكه‌ن.
به‌ڵام بیركردنه‌وه له ڕاپه‌ڕینه‌كانی 1848جۆره هاوسه‌نگییه‌كی سوود به‌خشمان پێده‌به‌خشێت, ساته‌وه‌ختێك به‌قه‌د بارستایی خۆپیشانده‌رانی قاهیره, ئه‌وكاته‌ی خۆم له‌ژووری دانیشتن بینیه‌وه, سه‌یری حوسنی موباره‌كم ده‌كرد كه گوتاری بۆگه‌لی میسر ده‌دا, من ده‌متوانی بیبینم كه قسه‌ده‌كات و گوێم له وه‌رگێڕانه ئینگلیزییه‌كه بێت و سه‌یری كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بكه‌م: بۆساتێك ئه‌وه مه‌حاڵبوو خه‌یاڵی ئه‌وه بكه‌یت كه‌من سه‌یری ڕاپه‌ڕینێكی دیارمده‌كرد كه‌له‌وساته‌دا به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 1848ڕوویده‌دا, به‌ڵام بێگومان من ته‌نها ده‌متوانی ئه‌و وێنانه ببینم كه‌كامێراكان پیشانیانده‌دا, زۆری شته گرنگه‌كان شاراوه‌بوون, به‌نموونه: ئه‌وپیاوانه‌ی به‌جلی ڕه‌سمییه‌وه خه‌ریكی دانووستان بوون له‌پشت كامێراوه.
ته‌له‌فزێونه‌كان چیرۆكێكی وه‌همی دێر به دێر ده‌گێڕنه‌وه, كه(ده‌ستپێك-ناوه‌ند-كۆتایی) ده‌به‌خشنه ڕووداوه‌كان, ژیانی ڕاسته‌قینه به‌هیچ جۆرێك به‌مشێوه‌یه نییه, ڕاپه‌ڕینه‌كانی 1848به‌م چه‌شنه نه‌بوو, ئه‌وه گرنگه كه تێبینی پیسكردنی مێژوو بكه‌یت له‌كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر, چونكه مێژوو ئه‌وه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه‌له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئێستا هیچ جیاوازییه‌كی نییه.
نووسینی: ئان ئاپڵیباوم(واشنتۆن پۆست, 21 فێبریوه‌ری2011)
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن-هه‌ولێر.