گلۆبالیزم و کێشەکانی
گلۆبالیزم و کێشەکانی
هەژاری،بێ ئاوی، برسێتی لە جیهاندا
نووسینی : سەنتەری فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ فێربوونی زانستە سیاسیەکان
bpb: Bundeszentrale fuer politische Bildung
وەرگێرانی لەئەڵمانیەوە: ئەردەڵان عەبدوڵڵا
a.abdulla@araspress.com
1. هەژاری/
لەنێوان ساڵانی 1981 تا 2005 ژمارەی ئەو کەسانەی کەبۆ پێداویستی ماڵەوە، رۆژانە تەنها 1.25 دۆلاریان هەیە ، لە ملیارد و نیوێکەوە بۆ 1.37 ملیارد کەس دابەزی .( واتە بە ڕێژەی 27.7% دابەزیوە) . بەڵام ئەو کەسانەی کە رۆژانە تەنها خاوەنی 2 دۆلار بوون ، ژمارەیان لە ساڵی 1981 دەگەیشتە 2.5 ملیارد ، لەکۆتایی ساڵانی نەوەتەکان ، رێژەکەیان بۆ 2.9 ملیارد کەس بەرزبوویەوە. بەڵام لەپاش ساڵی 2000 ەوەئەو کەسانەی کە رۆژانە تەنها 2 دۆلاریان هەبوو، کەمێک ڕێژەکە هاتەوە خوارەوە تا گەیشتە2.56 ملیارد کەس . واتە نزیکە لە هەمان ژمارەی ساڵی 1981 وە. جێگای ئاماژەیە ژمارەی ئەوکەسانەی کەزۆر هەژارن،بەپێی ناوچەکان جیاوازیان هەیە . لە ناوچەکانی رۆهەڵاتی ئاسیاو پاسیفیک ، ژمارەی ئەوکەسانەی کەرۆژانە بە کەمتر لە 1.25 دۆلار دەژین ، لە 1.07 ملیارد کەس بۆ 316 ملیۆن کەس دابەزی .