كامیان سته‌مكاره ؟ زوحاك , یان كاوه ؟!
كامیان خائینه , زوحاك یان كاوه ؟! كامیان جه للاده‌و كامیان قوربانی؟ كێیان سته‌مكار, كێیان زوڵملێكراو. كامیان نیشتمانپه‌روه‌ره و كامیان گوێ نه‌ده‌ر! كامیان ڕه‌نجه‌ده‌روو زه‌حمه‌تكێش, كێیان بێده‌ربه‌ست و تاوانبار؟! كێیان شۆڕشگَێری راستگۆ‘‘ كێیان خوێن ساردوو بێخه‌م؟! كامیان عاشقی بێ پێچ و په‌نا‘‘ كامیان فریوده‌ر؟! ئه‌دی كامیان میژوو غه‌دری لێكردووه, كاوه یان زوحاك…؟!
بیركردنه‌وه له‌م پرسیارانه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی درووست بۆیان ده‌مانخاته به‌رده‌م ئیشكالییه‌تی پرسیاركردن و گومانێكی گه‌وره‌ی وه‌ڵامه‌وه, سیمبولبوونی ناوه‌كان گرنگ نین, به‌ڵكو سوود وه‌رگرتن له مێژوو, له زه‌مه‌ن گرنگتلره.
جێ گۆڕێكی به‌م دوو ناوه بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه گرنگیان نیه, دانانی كاوه له شوێنی زوحاك و به پێچه‌وانه‌وه‌ی بردنی زوحاك بۆ جێگای كاوه بۆ ئێستای ئێمه سوودێك نابه‌خشن،، ئه‌وه‌ی گرنگه تێگه‌یشتنه له هه‌بوونی زوڵم و سته‌مكاری له قۆناغ و میژوویه‌كی دیاریكراودا له لایه‌ك و قبووڵ نه‌كردنی ئه‌و جه‌ورو سته‌مه‌یه له لایه‌كی دیكه‌وه!
بیركردنه‌وه ته‌نها له ناوه سیمبوله‌كان نامانگه‌یه‌ننه واتای راسته‌قینه‌ی خۆیان, به‌ڵكو ئه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌ت و جه‌وهه‌رییه تێگه‌یشتنه له سیستم, په‌یوه‌ندی كردنه به رۆحی ئێستاوه.
ئه‌م دوو چه‌مكه: خێرخوازیی و شه‌رخوازیی له ئه‌زه‌له‌وه تێكه‌ڵ به وجوودی ئینسانه‌كان بوونه, له هه‌موو سه‌رده‌م و قۆناغێكی جیا جیادا به‌رپا بووه‌و به‌رده‌وامی به خۆی داوه تا كه‌سانێك مابن سته‌م و ناحه‌قی و زوڵم له ئه‌دگاریاندا بوونی هه‌بێت, كه‌سانێكیش درووست ده‌بن سته‌م و ناحه‌قیان پێ هه‌رس و قبووڵ نه‌كرێت.
كه‌وابو ئه‌م شه‌ڕو پێكدادانه تا مه‌حشه‌ر بوونیان ده‌بێَ و هه‌تاكو دوو ئینسان له سه‌ر زه‌ویدا بمێنن،، واتا دوو بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز ماون, واتا جودایی و جیاوازیی له ئارادایه, هه‌تا ئه‌م جوداییه‌ش بمێنێ واتا ململانێ و كێبه‌ركێ له مانای راسته‌قینه‌ی خۆی خاڵی نابێته‌وه, ئه‌وه‌ی له لامان روونه له هه‌موو قۆناغێكدا نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بووه بۆ گۆڕانكاریی،، به‌رنامه هه‌بووه له پێناو وه‌رچه‌رخان, ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییانه بارگاوی بوونه به ئازادی, ده‌ركه‌وتن و گه‌شه‌كردنییان كاردانه‌وه بووه به‌رانبه‌ر به زوڵم و نا حه‌قی. ئه‌و بزوتنه‌وه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه‌ی مێژوو تۆماری كردوون, بۆ ئه‌مڕۆی ئێمه بوونه به ره‌مزو سیمبول.
بۆنه‌یه‌كی گه‌وره‌و مه‌زنی وه‌كو”نه‌ورۆز” كه هه‌موو ساڵێك یاد ده‌كرێته‌وه, لێ یادكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان هیچ كۆمه‌كێك به ئه‌مڕۆی ئێمه نابه‌خشن،، ئه‌گه‌ر سوودله‌و هه‌ڵوێستانه‌یان وه‌رنه‌گیرێ كه به‌رانبه‌ر به‌زۆرداری هاته كایه‌وه, له‌و مێژووه بزرو شاراوه‌یه‌دا پێویسته ته‌نیا سوود له چۆنیه‌تی شكڵ و شێوازی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ربازبوونه وه‌ربگێرێ.
واتاداری ناوه‌كان هێنده‌ی واتاداری مێژووی مرۆڤایه‌تی گه‌وره‌و مه‌زن نییه, ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده‌دا پێشڕه‌وایه‌تی ده‌كات هزری قبووڵنه‌كردنی زۆردارییه, عه‌قڵی رازینه‌بوونه به‌رانبه‌ر به سیستمێكی ناعادیل,رانه‌هاتن و نه‌گونجانه له‌كه‌ڵ ژیانی ژێر ده‌سته‌یی, كه‌واته ژیانی مرۆڤایه‌تی له بنه‌ڕه‌ته‌وه پشت به به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی ره‌نج و كۆشش ده‌به‌ستێ, له‌مه‌دا مرۆڤه‌كان نابێت دوو دڵ و نیگه‌ران بن كه هه‌وڵدان و كردار سه‌نته‌ری ده‌ستپێكردنی گۆڕانكارییه‌كانه له كۆمه‌ڵگه‌دا. ناوه‌كان له چوارچێوه‌ی مێژووی ره‌نجدا ده‌بن به ناو و له زه‌ین و زاكیره‌ی ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه, ناوه‌كان گرێدراوی قۆناغی سه‌رهه‌ڵدان و رابوونی خۆیانن, ( سپارتاكۆس ) گرێدراوی قۆناغی رزگاربوونه له كۆیلایه‌تی, ( لینین ) به شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و سۆشیالیزمه‌وه ده‌ناسریته‌وه, ( گیڤارا ) په‌یوه‌سته به شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی كوباو پۆلیڤیاوه…هتد و هه‌تا رۆژگاری ئه‌مڕۆ هه‌ر قۆناغه‌ی بۆ شوێنی خۆی, چالاكی تایبه‌تی خۆی, ئه‌گه‌ر ئه‌و قۆناغه به‌سه‌رچووانه گۆڕانكارییان تیادا ئه‌نجام نه‌درایه, ئێستا ناوه‌كان كاڵتر خۆیان نمایشت ده‌كرد.
كامیان سه‌ربه‌رزوو به ئه‌مه‌ك, كامیان نه‌فره‌ت لێكراو, كاوه یاخود زوحاك؟ ئاسانه یه‌كێكیان له شوێنی ئه‌وی دیكه‌یان دابنێین،، ئه‌گه‌ر مێژووی به‌ر له ئێمه ئه‌وه‌ی بكردایه؟ ئێستا ئێمه لێی بێده‌نگ ده‌بووین! تۆماركردنی به سه‌رماندا تێپه‌ڕ ده‌بوو, به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسان نییه لێی تێبگه‌ین ڕۆژێكی نوێیه كه چی تێدا ئه‌نجام بده‌ین؟! چۆن پێشوازی له رۆژێكی تازه بكه‌ین؟! چۆن به پیری ساڵێكی نوێوه بچین؟!
ئه‌دی كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا به سه‌ركه‌وتوویی, به سه‌لامه‌تی و بێ خزانه نێو هیچ زه‌لكاوێكه‌وه سه‌ر به‌رزو رووسورانه تێده‌په‌ڕێنن,كێن ئه‌وانه‌ی یان ده‌بنه كاوه یان ده‌بنه زوحاك؟! یان له بازنه‌ی نه‌فره‌تدا به‌ر له‌عنه‌تی رۆژگار ده‌كه‌ون؟ بۆ هه‌تا هه‌تایه‌و وه‌چه دوای وه‌چه له‌ناو ئه‌و بازنه له‌عنه‌تییه تا ئه‌به‌د قه‌تیس ده‌مێنن؟!
بورهان ئه‌حمه‌د.كه‌ركووك
Burhanahmad57@yahoo.com