دەسەڵاتێكی ستەمكاروخەڵكێكی خۆراگر
ئەمرۆ بە بارودۆخێكدا تێپەڕدەبین ئەستەمو تارادەیەكی زۆرترسناكە، لەگەڵ دەسەڵاتێكدا ڕوبەڕوین كە ئامادەنییە ئێستاو ئایندەی خۆی و كۆمەڵگا بخوێنێتەوە، دەسەڵاتێكی نادیموكراتیو نەبیست دەیەوێت بەشەرتی دیموكراسی بێوێنە خۆی نمایش بكات، بەڵام لەواقعدا دیموكراسیەكی غەریبو وێنەیەكمان لەحكومڕانی پیشاندەدات كەشێواو عەیبدارە، كەچی هێشتا دەخوازێت نەك هەرخەڵكی كوردستان بەڵكو دەرەوەی خۆشمانی پی قایل بكات.. لەكاتێكدا ئەو وێنەشێواوەی هەرێم كارەكتەرەكانی خودی دەسەڵاتن بەرپرسو چەكدارو راگەیاندنكارو راوێژكارو سیاسیەكانی شێواندوویانە.. ئەرێ خۆپیشاندان وێنەی دیموكراتیو ئەزمونی هەرێم ناشرین دەكەن یان تەقەكردن لەخۆپیشاندەرانوكوشتنو برینداركردنیان..؟! چاكسازیو چارەسەر ئەزمونی هەرێم لەكەداردەكەن یان گەندەڵی وناداد پەروەری..؟ دەسەڵاتێك خاوەنی خەرمانێك بەڵێنی جێبەجێنەكراوەو 19 ساڵە وەڵامی داخوازیەكانی خەڵك ناداتەوەو چاوڕاویان لێدەكاو بەردەوامە لەسەر بەلێندانی تر، بێ ئەوەی نیازی جێبەجێكردنی هەبێت، خەڵك لەدژی ئەم درۆو نادادپەروەریو ستەمكاریە دەمێكە رەخنەدەگرێو هاتووەتە سەرشەقامو خۆپیشاندەكات كەچی ئەوبێباكو خەمساردەو خۆشی بە خاوەن هەق دەزانێ ..؟، كاتێكیش پەتی تەحمول دەپسێ بۆئەوەی وەڵامێك وەرگرن بەردی تێدەگرن، ئەوبەشێوەیەكی دوژمنكارانە بەگوللە وەڵام دەداتەوەو هاونیشتمانیانی خۆی خەڵتانی خوێن دەكات..!! لەبری ئەوەی بەرپرسیارانە بەخۆیدا بچێتەوە، داوای لێبوردن بكاتو قەرەبووی كوژراوەكان بدەنەوە كەچی بێباكانە ناوناتۆرە لەخەڵكی خۆپیشاندەردەنێنو بەئاژاوەگێری ناو دەبەن.. حكومەتێك ئامادەنەبێ پلان بۆچاكسازیو چارەسەری ڕیشەیی دابنێ لەبری ئەوە پلان بۆسوتاندنی خێمەكانی بەردەركی سەراو بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانو بێدەنگكردنیان دابنێ.. چۆن دەتوانێ پروپاگەندەی دیموكراسیەتی خۆی بكات ..؟ ئایا پلاندانان بۆشەرانگێزیو سوتاندنو وێرانكردن رەوایە یان بۆ پێگەیشتنو تێگەیشتنو چارەسەرو چاكسازی كامیان تەندروست ترە ..؟
لەماوەی رابوردودا دەسەڵاتێكی گەندەڵو تۆتالیتارخەڵكی كوردستانی دەرگیری مەینەتیو سوكایەتیو تاوان كردوەو وێنەی ئەم هەرێمەیان شێواندووە.. بەڵام نابێت هەرگیز بەتوندوتیژی وەڵامی بدرێتەوە رێبەرانو رێكخەرانی خۆپیشاندەران دەبێت مرۆڤی تەندروستوعەقڵانیو شارەزاوبن ، چونكە خواست بۆ چاكسازیو هێنانەكایەی دەسەڵاتێكی باشتر ئەوەمان لێدەخوازێ، هەرگیز نەدەبوو دەسەڵاتی كوردیش ئاستی ستەمكاریەكەی بگەیاندایەتە ئەو رادەیەی كارەكتەرەكانی هاوشێوەی ئەوجەنگاوەرە توند رەفتارانەبن، كە بەعس پەروەردەی كردبوونو ئاراستەی خەڵكی نەیاری دەكردن، خۆشبەختیشم كە زۆرێك لە پێشمەرگە هاوسۆزبوون لەگەڵ خۆپیشاندەران، خۆپیشاندەرانیش ئەركیانە خۆراگرتروتەندروستربن چونكە ئەوكاتە جوانوسەركەوتوون بەقەد توندڕەفتاری ستەمكاران ئەوان نەرمو ئاشتیخوازبن. هیوام وایە ئەمرۆبێت یان سبەی بەخۆیشی بێت یان بەخوایش دەسەڵاتی كوردیش بێنەسەر ئەوقەناعەتەی كە ئەم بارودۆخەیان بە ستەمكاری بۆتێناپەڕێ، چونكە رونە هەرلاسایی كردنەوەیەكی صدامو قەزافی، هەر تۆمەتبەخشینەوەیەك، سوكایەتیەكی ترە بەم هەریمەو بەهاوڵاتیانو شەهیدانی. دواجار هەرتاوانو پێشیلكاریەكیو توندو تیژیەك جا لەهەرلایەكەوە بێت قازانجمان نیەو لەسەر ئابروی ئەم كۆمەڵگایە دەكەوێت.. كورد دەلێت: جام كە پڕبوو لێی دەرژێبەڵام خەڵك چەندی تر چاوەروانی نەهێشتنی ئەم ناعەدالەتیانە بكات ..؟ چەندە تەحمولی بكات ..؟ گرنگ ئەوەیە بەلۆژیكی بەبەردكردنو بە درەندەكردنی یەكتری ململانێ نەكەین..
عومەرمحمەد