
هه‌ڵه‌بجه له ته‌رازووی ویژداندا
به‌کارهێنانی رووداو و کاره‌ساتی میلله‌ت ، یا ئاسه‌واری کۆن له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و کردنی به ره‌مز بۆ پته‌وکردنی ده‌سه‌ڵات و مه‌به‌ستی سیاسی شتێکی تازه‌ی ئه‌مڕۆ نییه و تایبه‌ت به کورد نییه.
ئینسان ده‌بێت به ویژدان شت هه‌ڵبسه‌نگێنێت!، چی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه!!، چی بۆ هه‌ڵه‌بجه کراوه به به‌راوورد به ناوچه‌کانی تر!!!. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کراوه به ئامڕازێکی سیاسی و به ره‌مزێک بۆ فووکردن به نه‌عره‌ی قه‌ومی و دوژمن ده‌ست نیشانکردن و دوژمن بۆ خۆ دروستکردن و به‌کارهێنانی وه‌ک ره‌مزێکی رووت بۆ مه‌به‌ستی سیاسی که ملیۆن دۆلار له‌ده‌ره‌وه و له ناوخۆ له لیژنه و نوێنه‌ر و موناسه‌بات سه‌رفده‌کرێت تا له‌سه‌ر داماوی و تراژیدیای خه‌ڵکه‌که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به جیهان بناسرێت. به‌ڵام له لایه‌کی تر قسه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح راسته که ده‌بێژێت: هه‌ڵه‌بجه کۆمان ده‌کاته‌وه.
هه‌رچه‌نده کاره‌سات کاره‌ساتی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌یه که‌چی پاش 20 ساڵ هه‌ر ته‌نها دڵنه‌واییان ده‌درێته‌وه، هێشتا شارێکی که‌لاوه‌یه، پاش 20 ساڵ له حکومڕانی کورد جگه له بورجی مه‌ناسه‌به‌ی یادکردنه‌وه که له دووری 10کم ده‌بینرێت، چی کراوه؟؟! . به‌ڵام سه‌ددام به‌و سه‌ددامییه‌ی خۆی و سوخریاتی زه‌مانه شارێکی له ته‌نیشته‌وه دروستکرد و ناوی لێنا هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ددام!!!!!. که ئه‌مان ناوه‌که‌یان گۆڕی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی کوردی وه‌ک پاداشت چی بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه کردوه به به‌راوورد به ناوچه‌کانی تر…!!!!؟ باش ده‌بینرێت که هه‌ر زوو شاری ( كۆیه) کرا به شارێکی گه‌وره و پێشکه‌وتوو و ملیارد دۆلاریان تیا سه‌رفکرد. بڕۆن ته‌ماشای دهۆک بکه‌ن چۆن بوژێندراوه‌ته‌وه و چ جۆره رێگاوبانیان بۆ دروست کردون( ده ساڵ له‌مه‌و پێش کوڕێکی خه‌ڵکی دهۆک که له بازرگانی له هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه پێی گووتم وه‌ڵا هه‌ڵه‌بجه له دهۆک گه‌وره‌تره).
سه‌رای هه‌ڵه‌بجه به‌نباوبانگ بوو، بینایه‌کی گه‌وره‌ی فراوان بوو کاتی خۆی مۆدێرن بوو و نه‌خشه‌ی ئینگلیز بوو له زمانی مه‌لیکی له ئێراق، که هه‌موو ئیداره‌کانی حکومه‌تی تێدا بوو و پۆلییش و له پشته‌وه مه‌کته‌بێکی گه‌وره‌ی مۆدێرن، که له سه‌رای سلێمانی گه‌و‌ره‌تر بوو و مێژووی هه‌ڵه‌بجه له وێدا وه‌ستا.
سه‌رۆکی حکومه‌ت ( به ده‌ستی به‌تاڵ ) چووه بۆ یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه!!!! جا با 200 ملیۆن دۆلاری له ملیارد دۆلاره‌کانی پێترۆدۆلاری له‌گه‌ڵ خۆی بۆ هه‌ڵه‌بجه ببردایه بۆ ڕێگاوبان و باخچه و مه‌کته‌به دروستکردن………. ئه‌وه‌نده‌ی ئاگادربم وه‌زیری ده‌ره‌ی ئه‌مریکا که هات بۆ هه‌ڵه‌بجه 90 ملیۆن دۆلاری به‌خشی، مالیکی که هات 30 ملیۆن دۆلاری به هه‌ڵه‌بجه به‌خشی!!!.
له هه‌مووی قه‌باعه‌ت تر که سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ یادکردنه‌وه‌ی نه‌هاتووه!!!! یه‌که‌م جار وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا کۆڵین پاوه‌ڵ له ئه‌مریکاوه هات و له‌گه‌ڵ خۆی بردی بۆ هه‌ڵه‌بجه، بۆ جاری دووه‌م دوو ساڵ پێش له کاتی هه‌ڵبژاردن مه‌سعود بارزانی چوو بۆ هه‌ڵه‌بجه تا ده‌نگی بۆ بده‌ن و بیکه‌ن به سه‌رۆکی هه‌رێم، و مام جه‌لال دوو رۆژ پێش له‌وێ بوو به هه‌ڵه‌بجه‌ی گووت: (مژده‌تان پێ ده‌ده‌م سه‌رۆک بارزانی دێت بۆ هه‌ڵه‌بجه)، که‌چی مه‌سعود بارزانی کاتێک ئێسک و پروسکی بارزانییه ئه‌نفالکراوه‌کانیان هێنایه‌وه، خۆی شه‌خسی چوو و شانی دابووه به‌ر ته‌رمی جه‌نازه‌یه‌ک و هه‌موو ده‌وروبه‌ری جامه‌دانه‌ی سوور بوو دوه‌رووبه‌ری هه‌ر سووری ده‌کرده‌وه( وێنه‌کان له رۆژنامه‌کانی ئه‌و رۆژه‌ی ئۆرگانی پارتیدا هه‌ن.)
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش هه‌ڵه‌بجه به حوکمی هه‌ڵکه‌و‌تووی جوگرافی هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کی هه‌یه که ببێت به شارێکی گه‌وره و پێشکه‌وتووی کوردستان، ئاوی زه‌ڵمی هه‌یه، ناوچه‌یه‌کی کشتوکاڵی گه‌وره‌یه که ئینگلیز کاتی خۆی نه‌خشه‌ی بۆ دانا و کارگه‌یه‌کی جگه‌ره‌ی له سلێمانی دانا و مه‌ڵبه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کشتوکاڵی له به‌کره‌جۆ بۆ دانا و بیناکان کۆمپانیای ئه‌وروپی دروستی کرد و ئێستاش زۆری به په‌ڕپووتی ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام پرۆژه‌که مرد یا مرانیان، دووڕیانی بازرگانی سه‌ر سنووری ئێران و ئێراقه، دووڕیانی نێوان هه‌ورامان و ده‌ربه‌ندیخانه. هه‌روه‌ک پاداشت بۆ قوربانیان ده‌بوایه حکومه‌ت پلان مارشال و پڕۆژه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه دابڕشتایه!!! وشه‌ی هه‌ڵه‌بجه به ئه‌ندازه‌ی وشه‌ی کوردستان له جیهاندا ناسراوه.
————
* مامۆستای علومی سیاسی ئه‌ندریاس یوهانسۆن له زانکۆی یۆته‌بۆری له سوید له بلوگه‌که‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی شتی مێژووی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ده‌نووسێت: مه‌که‌دۆنیا خێڵێکی له پاکستان دۆزیوه‌ته که سه‌رۆکی خێڵه‌که ناوی عه‌لی خانه و ده‌بێژن ئێمه پاشماوه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ری گه‌وره‌ین که 300 ساڵ پێش زایین له‌و ناوچه‌یه بووه باوپاریرانمان سه‌ربازی بوون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته بۆ یۆنان و مه‌که‌دۆنیا و ئێستا ئێمه پاشماوه‌ی ئه‌وانین. جا حکومه‌تی مه‌که‌دۆنیا 37کم دوجای زه‌وی له نزیک سنووری یۆنان داوه به‌و عه‌لی خانه ته‌لارێک بۆ خۆی له‌سه‌ر زه‌ویه‌که دروست بکات. مامۆستای زانکۆکه پیشانی ده‌دات که چۆن ده‌ڵات و حکومه‌ت شتی مێژوو بۆ دروستکردنی هه‌وییه‌تی قه‌ومی و سیاسه‌ت به‌کارده‌هێنێت و مه‌که‌دۆنیا ئه‌وه به‌کاریده‌هێنێت تا هه‌ویه‌ت بۆ خۆی دروست بکات وه‌ک وڵات و ده‌بێژێت کێشه بۆ خۆیان و یۆنان دروست ده‌کات.
* له به‌ریتانیا له ساڵانی 1800 ئێسکی ئینسانێکی کۆنیان دۆزیبووه‌وه. و ئه‌کادیمییه‌کان ده‌یانگووت نه‌ریتانیا لانکه‌ی شارستانی مرۆڤه، له ساڵانی 1900 ده‌رکه‌وت که زۆر کۆن نییه و له‌وه زۆر زۆر کۆنتر له ئه‌فریقا دۆزراوه‌ته‌وه. به‌ریتانیا پێان وابوو که به‌ریتانیا چه‌قی زه‌مینه، له فه‌رنسایش کاتی خۆی وایان داده‌نا که فه‌ڕه‌نسا چه‌قی گۆی زه‌مینه. که‌واته راسته ئینسان به‌بێ خه‌رافه ناتوانێت بژیت و به‌رده‌وام پێوسیتی به دروستکردنی خه‌رافه‌یه.
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید –ه‌وه