
له ئه‌زه‌له‌وه تا ئێستا….سواره كافرۆشی
ئه‌و ڕۆژه‌ی له كونجێكی مه‌یخانه پیس و بۆگه‌نه‌كه‌ی ئه‌م شاره نه‌فره‌تییه دانیشتووم، به دیار پێكێك شه‌رابه‌وه خه‌یاڵه‌كانی خۆم كردبووه خۆشاوی شه‌رابه‌كه‌م، هه‌میشه ئازاری مێشكم وه‌ك زه‌نگێك بێداری ده‌كردمه‌وه، له‌ساتێكدا هه‌زاران شت له سه‌رمدا ده‌هاتن و ده‌چوون هه‌موو شته‌كان به‌ریه‌كتر ده‌كه‌وتن كه‌س داوای لێبووردنی له‌وه‌ی دیكه نه‌ده‌كرد، به‌رده‌وام ئه‌مه جه‌نگێكی دروست ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و كات هه‌موو شته‌كان به‌هێمنی به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ریه‌ككه‌وتن دروست بكه‌ن، به‌ڕێوه ده‌چوون، خه‌یاڵا بردمییه‌وه بۆ سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست ئه‌و كاته‌ی قه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا گرتبوو به ئاره‌زووی خواستی خۆیان نه‌ك ئاین یارییان پێ ده‌كرد، قه‌شه‌كانم ده‌هاته‌وه یاد كه هه‌رچه‌نده نه‌مبینیبوون به‌ڵام هه‌ستم ده‌كرد به‌و شێوه‌یه شانۆگه‌ری (ئه‌فیجینیا له ئۆلیس)ی یۆرپیدس نمایش ده‌كه‌ن كه چۆن ئه‌و كاته‌ی ده‌یانه‌وێ ئه‌فیجینیا بۆ خواوه‌ندی با هه‌ڵكردن ببه‌ن تا كه‌شتییه‌كان به گه‌ڕ بخات، به‌و شێوه‌یه ئه‌فیجینا نابه‌ن به‌ڵكو ئاین به شێوه‌كه‌ی خۆی ئه‌فیجینیای ده‌ستبه‌ستراو كردووه ده‌یبه‌ن بۆ ته‌ختی قوربانی بۆ مه‌زارگه‌ی مه‌سیح، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بكرێته ڕاهیبه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌شه‌كان له ته‌نیایی و بێ بوونی ڕه‌گه‌زی دیكه بێزار نه‌بن به‌ڵام ئه‌مه له ڕێگای دینه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌ن به ڕاهیبه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دنیا به مه‌سیح شادبێته‌وه و به‌ڵام له دیمه‌نی دواتر كه به بینه‌ر نیشان نادرێ قه‌شه ئه‌م ڕاهیبه نازداره‌ی سه‌رخۆش كردووه، له‌سه‌ر جێگا كاری ته‌واوی ناشه‌رعیی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌دات، كه له‌م خه‌یاڵه‌م بوومه‌وه ویستم خه‌یاڵا و واقیعی ئێستام یه‌كسان بكه‌م به‌ڵام نه‌متوانی چونكه بڤه‌یه، له‌وانه‌شه توانیبێتم به‌س ناوترێ، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ترسم نا هه‌رگیز، به‌ڵام له‌وسه‌ره‌وه كه‌سێك له باڕه‌كه‌دا دانیشتبوو له‌قه‌شه‌ی لای خۆمان ده‌چوو هاتبێت خۆی به‌خته‌وه‌ر بكات چاوێكی سوور كرده‌وه، ئه‌وه خه‌یاڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌كه‌می پچران. ئه‌و كاته بوو هه‌ستم كرد له‌وڵاتی من سه‌ده تاریكه‌كانه.
كاتێك ڕووم كرد به‌ملادا تا پێكێكی دیكه بخۆمه‌وه خۆم له‌ناو كتێبخانه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی تۆز گرتوو بینییه‌وه كه هه‌موو كتێب و گۆڤاره‌كان له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه كرا بوون له‌وه ده‌چوو كتێبخانه‌ی میلله‌تێك بێت كه ئیتر ئه‌م میلله‌ته پێویستی پێ نه‌ما بێت له‌سه‌ر كاغه‌ز بخوێنێته‌وه، هه‌موو شته‌كان ئێستا ئه‌لیكترۆنین، به‌ڵام ده‌نگێك له ناخمدا وتی بێ ئه‌قڵا مه‌به ئه‌وه بچوكترین كتێبخانه‌ی میلله‌ته‌كه‌ته كه ماوه‌ته‌وه هه‌موو ئه‌و گۆڤار و كتێبانه نوێن و نه‌خوێندراونه‌ته‌وه، هه‌ستم كرد ئیتر شتێك نییه له وڵاتی مندا پێی بڵێن خوێندنه‌وه و فێربوون چونكه چیتر ئێمه هیچ فێرنه‌ده‌بووین، هه‌رچه‌نده مۆبایل و ئۆتۆمبیلی مۆدێل به‌رزمان هه‌بوو به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا له سه‌ده‌تاریكه بێ مه‌عریفییه‌كاندا ده‌ژیایین.
هه‌ستم كرد كاتێك ئێمه به‌ئاگادێینه‌وه ئیتر ناتوانین فریای هیچ بكه‌وین و هه‌موو شته‌كان له‌ناوچوون ئیتر هیچ شتێك سوودمان پێ ناگه‌یه‌نێ.
خه‌یاڵه‌كان بووبوونه خۆشاوێكی تاڵی ئه‌و تاڵاوه‌ی به‌رده‌ستم، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا هه‌ر به‌رده‌وام پێكه‌كه‌م پڕ ده‌كرده‌وه و نۆشم ده‌كرد.
10/3/2011