شه‌ڕه جه‌ماوه‌ر و دابه‌شبوونی شه‌قام
شتێکی ئاساییه رووداوی گه‌وره‌و تازه دیارده وده‌رئه‌نجامی تازه‌ی لێ دێته‌کایه‌وه، دوای خۆپیشاندان و روداوه‌کانی 17 ی شوباتش کۆمه‌لێ دیارده سه‌رنج راکێش له ساحه‌ی سیاسی کوردستان هاتۆته کایه‌وه که جێگای تێرامان و لێووردبونه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و روداوانه‌ی له‌وکاته‌وه( مه‌به‌ستم 17ی شوباته‌وه) تا ئێستا روویداوه لێکدانه‌وه و بۆچوونی جیاجیا هه‌ڵده‌گرێت و بۆی کراوه، بۆیه من نامه‌وێ جارێکی‌تر باسی بکه‌مه‌وه به‌ڵام ئه‌و شته‌ی سه‌رنجی منی ڕاکیشاوه به‌کارهێنانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستانه بۆ مه‌به‌ستی حزبایه‌تی رووت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار هه‌ستم کردووه له خزمه‌تی تاکه شه‌خسێکی سیاسی ئه‌مه کراوه، که ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی کاره‌سات ئامێزی لیده‌که‌وه‌ته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌م خراپ به‌کارهێنانه‌ی خه‌ڵک ته‌نها پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامیان نه‌داوه به‌لکو سه‌رجه‌م ئه‌و هێز و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنانه‌ش ئه‌نجامیان داوه که قورسیاییان له ساحه‌که‌دا هه‌یه.
شتێکی سه‌رنجڕاکێشه ده‌بینین خه‌ڵکی یه‌ک شار یا شارۆچکه له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه نیشانده‌درێت که خۆپیشاندان ده‌که‌ن له دژی ده‌سه‌ڵات و داوای روخانی حکومه‌ت ده‌که‌ن ، که‌چی هه‌ر له هه‌مان رۆژ و هه‌مان شارۆچکه‌دا پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خه‌ڵک ده هێننه سه‌رشه‌قام ئاهه‌نگ ده‌گێڕن و به ئوتوموبێله‌کانیان ده‌سوڕێنه‌وه و هۆڕن لێده‌ده‌ن! سه‌یرنیه به‌لاتانه‌وه له یه‌ک رۆژدا هه‌واڵی ئه‌وه ببیستین که به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانه‌وه سه‌رجه‌م دووکان و بازاری کۆیه داخراوه که‌چی بۆ ئێواره له که‌ناڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه نیشانده‌دریت که هیچ ڕووی نه‌داوه و خه‌ڵک دڵخۆشه به ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان! به‌ڕاستی مرۆڤ تێناگات ئایا به‌ڕاستی خه‌ڵک ناڕازییه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بڕووخێت ؟ یا ئایا به‌ڕاستی خه‌ڵک ئاوا دڵی خۆشه به‌م ده‌سه‌ڵاته که ئاهه‌نگی بۆ سازبکه‌ن هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌یبینین؟
هۆکاری ئه‌م به‌کارهێنانی خه‌ڵک به‌مشێوه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که پارته سیاسیه‌کان به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه زهنیه‌تی سیاسیان لێکنزیکه و بیرکردنه‌وه‌یان ته‌سک و بینینیان کورت مه‌ودایه چونکه هه‌موو که‌سێکی هۆشیار درک به‌وه ده‌کات که ئه‌م سیاسه‌ته چ کاره‌ساتێکی به‌دوواوه‌یه ، رووبه‌رووکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و هاندانیان به دژی یه‌کتری جگه له زیاترکردنی رق و کینه و دابه‌شبوونی زیاتری شه‌قام نه‌بێت چی لێده‌که‌وێته‌وه؟ ئه‌م رووداوانه‌ی ئێستا ده‌یسه‌لمێنن که ئۆپۆزسێۆن و ده‌سه‌ڵات باکیان نیه له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک که خۆی له ئارامی و ژیانێکی شه‌رافه‌ندمه‌ندانه ده‌بینێته‌وه. لایه‌نه سیاسیه‌کان سوود له چه‌ند شتێک وه‌رده‌گرن بۆ پێشخستنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان وه‌ک ده‌سه‌ڵات و پاره و ساده‌یی خه‌ڵک و ئێش و ئازاری راسته‌قینه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین که ئه‌مه له دوورمه‌ودادا دابه‌شبوونی زیاتری ئه‌و کۆمه‌ڵگه پارچه پارچه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێده‌ڵێن. ئه‌مه زه‌نگێکی خه‌ته‌ره و پێویسته لێی به‌ئاگابین و هه‌لوێستی له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرین ، راسته هاتنه سه‌رسه‌قام و خۆنیشاندنی خه‌ڵک گرنگه و مانای گه‌وره‌ی هه‌یه به‌ڵام من پێموایه ئه‌گه‌ر کار وابروات ئه‌وا خۆپشاندان و چالاکی مه‌ده‌نیش هیچ واتایه‌کی نامێنت ئه‌وکاته به ته‌واوی سیاسه‌ت هیچ مانایه‌کی نامێنیت.
هێژا عوسمان