ئاه له بێكه‌سی نیشتیمان …. زانا عه‌لی حه‌مه ئه‌مین
گوناهباربوون ئه‌وكاته‌ی په‌لكه زێڕینه به تفه‌نگه‌كانی ئێوه كوژرا،
به شمشێرێكی برینداره‌وه باسی خۆشه‌ویستیتان ئه‌كرد
گوناهباربوون،
فیستیڤاڵی ئه‌و دارستانانه‌ی پڕن له بوركان
له تارماییه‌ك زیاتر نی یه ،
ئه‌و باغانه‌ی ناتوانن له تینوێتیدا سه‌ما بكه‌ن
مردنی خۆیان دوائه‌خه‌ن،
شتێك نه‌ماوه باسی لێوه‌بكه‌ن
ته‌ریقبونه‌وه نه‌بێت،
ئه‌فسانه‌ی ژیان له‌م وێرانه‌یه‌دا بوو به حه‌قیقه‌ت ،
سه‌یركه‌ن
دره‌خته‌كان فریانه‌كه‌وتن ئاڕاسته‌ی هه‌تاو بگۆڕن
به‌ر قامچیه‌كانی با كه‌وتن،
شوره‌یی یه ئه‌وساتانه‌ی قاچتان نییه‌و ئه‌تانه‌وێت سه‌ما كه‌ن،
كوێری یه به هه‌ناسه‌كانی ئێوه غونچه ئه‌وه‌رێت ،
به‌هه‌شت ئه‌خولقێنن له ته‌رزه‌و به كۆڵانه‌كاندا ڕاومان ئه‌نێن،
په‌نجه‌كانمان ئه‌شكێنن و یاری شه‌تڕه‌نجمان پێ ئه‌كه‌ن،
ئاه، هێشتا ڕۆژه‌كانم له سه‌عاتی یه‌كه‌مدابوو شه‌هیدكرام،
نه‌مده‌زانی به‌بێ خه‌ونامه مۆڵه‌تی خه‌و بینینم نی یه،
شكاندنی ده‌رگاكان كوفره.
دانانی فاریزه له‌سه‌ر ڕسته‌كانی ئه‌وان مانای جه‌نگه.
چ گوناهێكه ئه‌ی پیاوه داناكان
ژیانم له ئێوه وه‌رگرمه‌وه‌و خۆم ڕێكیانخه‌م؟
تاكه‌ی له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌یه‌كی شكاودا بۆ هه‌تاو بگه‌ڕێم ؟
ئاه له بێكه‌سی نیشتیمان،
ئه‌و موسافیرانه‌ی ڕێگای به‌هه‌شت یاخود دۆزه‌خیان گرتووه
له‌م شارانه‌دا ون ئه‌بن.
20\2\2011