په‌رتووکی مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ بۆ چاپ نه‌کرا؟
په‌رتووکی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ له چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی جیا جیادا)، له مانگی سپتێمبه‌ری ساڵی (2008)دا له دوو به‌رگی (830) لاپه‌ڕه‌دا چاپکراو به‌خۆڕایی دابه‌شکرا. هه‌ر دوابه‌دوای له چاپدانی ئه‌و په‌رتووکه، کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ی گرنگم له باشووری کوردستان کڕی و له‌گه‌ڵ خۆم هه‌موویانم هێنایه‌وه بۆ دانمارک که نزیکه‌ی (200) په‌رتووک ده‌بوون. هه‌روه‌ها له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی دواتریشدا نزیکه‌ی (150) په‌رتووکی ترم له کوردستان کڕی و هه‌موویانم هێنایه‌وه بۆ دانمارک که سه‌باره‌ت به ئه‌نفال، مێژووی باشووری کوردستان، ویلایه‌تی موسڵی کۆن و یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌کانی ده‌یان که‌سایه‌تی سیاسی، سه‌ربازی و دیپلۆماتی ناسراو که دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی هاتوونه‌ته ناوچه‌که و ده‌رباره‌ی ئێراق و باشووری کوردستان نووسیویانه. دواتر به‌چڕی که‌وتمه کارکردن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌کان و تاوه‌کو ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی ساڵی (2010)، توانیم کۆتایی به‌و بابه‌ته بهێنم و بۆ چاپی دووه‌م له‌ژێرناوی (مێژووی کوردستانێتیی شاری موسڵ)دا ئاماده‌ی بکه‌م. به‌مه‌به‌ستی دووباره چاپکردنه‌وه‌ی په‌رتووکه‌که‌م که به به‌راورد له‌گه‌ڵ چاپی یه‌که‌م زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتر و فراوانترم کردبوو به زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێ، که ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کانی بوون به (1304) لاپه‌ڕه، ئه‌وه‌بوو له رێکه‌وتی (11.5.2010)دا له‌گه‌ڵ ته‌حسین نامیق جێگری به‌رپرسی (مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان)دا رێککه‌وتم که ئه‌وان (1200) دانه‌ی چاپ بکه‌ن، هه‌زار دانه خۆیان دابه‌شی بکه‌ن و دوو سه‌د دانه‌ش خۆم دابه‌شی بکه‌مه سه‌ر براده‌ر، نووسه‌ران، هه‌ندێک له په‌رتووکخانه و کۆلێژه‌کان. پێویسته ئه‌و راستییه بڵێم که ته‌حسین نامیق زۆری پێ‌خۆش‌بوو په‌رتووکه‌که چاپ بکرێت، به‌دڵنییاییه‌وه ده‌یلێم ئێستاکه‌ش له چاپدانی به‌ده‌ست ئه‌و بێت به‌زووترین کات له چاپی ده‌دات.
سه‌ره‌تا به‌هۆی کۆنگره‌ی سێی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و دواتریش به‌هۆی سه‌رقاڵیبوونی ئه‌و کارمه‌نده‌ی که ئیشوکاری دیزایین و ئاماده‌کردنی په‌رتووکه‌که‌ی گرتبووه ئه‌ستۆ به تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌ره‌کی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، کاره‌کان هیچی نه‌کرابوو، دوای کۆنگره‌و هاتنی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وه‌کو لێپرسراوی نوێی (مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری)، که دواتر ناوه‌که‌ی گۆڕا بۆ (مه‌کته‌بی هۆشیاری و پێگه‌یاندنی کادیران)، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که فۆنته‌که‌یان که (گۆران –ئونی کورد) بوو به‌دڵیان نییه‌و ده‌یانه‌وێت فۆنتی نووسینه‌که بگۆڕن، به‌ڵام هه‌تا خۆم لێم نه‌پێچایه‌وه ئه‌وان هۆکاری دواخستنه‌که‌یان پێنه‌گووتم، دیاره له کوردستان ئیشوکاره‌کان هه‌روایه سه‌ره‌ڕای بوونی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمێیڵه‌کانم له‌سه‌ر په‌رتووکه‌که و لای خۆشیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته زۆرتر له مانگێک چاوه‌ڕێیان کردبوو!
دوای هاتنی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بۆ ئه‌و ده‌زگایه و چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیکردنم به جێگری به‌رپرس سه‌ره‌تا باسی ئه‌وه‌یکرد که لێپرسراوی نوێ ده‌یه‌وێت سه‌ره‌تا ناوه‌ڕۆکی په‌رتووکه‌که‌م بخوێنێته‌وه، ئینجا بینێرن بۆ چاپ، پاش ماوه‌یه‌ک رایانگه‌یاند که په‌رتووکه‌که باش بوو له‌و سکه‌ش سکی خوێندنه‌وه‌ی مه‌کته‌بی هۆشیاری به‌ئاسانی ده‌ربازی بووه. هاوڕێ و دۆستانم له کوردستان و هه‌نده‌ران زۆر په‌یوه‌ندییان پێوه ده‌کردم که بۆ له چاپدانه‌وه‌ی په‌رتووکه‌که‌م دواکه‌وتووه، وه‌ڵامم ده‌دانه‌وه که به‌گوێره‌ی قسه‌ی به‌رپرسان وا له چاپخانه‌یه و به‌م نزیکانه خۆری رووناکی ده‌بینێت، که‌چی نه‌مده‌زانی له شه‌وه زه‌نگی مه‌کته‌بی هۆشیاری (ینک)دا، چوارپه‌ل، ده‌م و چاوی په‌رتووکه‌که‌میان به‌شێوه‌ی زیندانێکی رامیاری به‌ستۆته‌وه! تا براده‌رێک له رێکه‌وتی (30.9.2010)دا له هه‌ولێره‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و ده‌نگوباسی له چاپدانی په‌رتووکه‌ی پرسی و پێم راگه‌یاند وا له چاپخانه‌یه و هه‌ربزانه ده‌رچوو، ئه‌و براده‌ره گووتی: (ده‌رسیم راستیت پێ ناڵێن، براده‌رێکم له‌وێیه راستییه‌که‌ی بۆم باسکردووه که ده‌مێکه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بڕیاری داوه له چاپ نه‌درێ و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌ره بکه). له‌و براده‌ره‌م پرسی هۆکاری بڵاونه‌کردنه‌وه‌که ده‌زانی؟
گووتی: (فه‌رید گووتوویه‌تی هه‌ندێک تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ر په‌رتووکه‌که و پێم باش نییه به‌مشێوه‌یه بڵاوبکرێته‌وه، ده‌بێ هه‌ڵه‌کان چاک بکرێنه‌وه، ئینجا بڵاوبکرێته‌وه. هه‌ندێک که‌م و کوڕی تێدایه، به‌م که‌موکوڕییانه ناکرێ له چاپ بدرێته‌وه، با سه‌ره‌تا که‌موکوڕییه‌کان چاک بکرێن دواتر له چاپی ده‌ده‌ین).
له‌و رۆژه‌وه تاوه‌کو رۆژی (4.10.2010)، زۆرتر له (30) جار ته‌له‌فۆنم بۆ ته‌حسین نامیق کرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه ته‌نیا جارێک وه‌ڵامی دایه‌وه نه ته‌له‌فۆنیشی بۆ کردمه‌وه. به‌ڵام لای براده‌رێک گووتبووی: (نازانم چی پێ بڵێم و هیچ وه‌ڵامێکم نییه بۆیه وه‌ڵامی ناده‌مه‌وه). رۆژی (4.10.2010) ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌و براده‌ره‌ی براده‌ره‌که‌مم که له مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری کار ده‌کات وه‌رگرت و قسه‌م له‌گه‌ڵی کرد، که زۆر حه‌زی به له چاپدانی په‌رتووکه‌که‌م ده‌کرد. داوام له‌و براده‌ره کرد با فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد تێبینی، که‌موکوڕی، هه‌ڵه یان هه‌رچی ئه‌و خۆی ناویان ده‌نێت بۆمیان ده‌ستنیشان بکات و به ئیمێڵێک بۆمی بنێرێت یان به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م و خۆی شته‌کانم به ته‌له‌فۆن پێبڵێت. به‌ڵام فه‌رسید ئه‌سه‌سه‌رد به‌و براده‌ره‌ی گووتبوو که نه تێبینی، که‌موکوڕی یان هه‌ڵه‌یه‌کی په‌رتووکه‌که‌م بۆ ده‌نووسێت وه نه ده‌یه‌وێت به ته‌له‌فۆن قسه‌م له‌گه‌ڵ بکات، به‌ڵکو به‌و براده‌ره‌ی گووتبوو پێم بڵێت: (ئێمه له مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری قه‌ت چاپی دووه‌می هیچ په‌رتووکێکمان نه‌کردووه و هی ئه‌ویش ناکه‌ین). ئه‌و براده‌ره داوای لێکردبوو که خۆی ته‌له‌فۆنم بۆ بکات و راسته‌وخۆ ئه‌و قسانه‌م پێبڵێت، که‌چی ئه‌و گووتبووی: (با ده‌رسیم قسه له‌گه‌ڵ ته‌حسین نامیق بکات، چونکه ئه‌و زۆرتر ئاگاداری له چاپدانی ئه‌و په‌رتووکه‌یه).
براده‌ره‌که‌ی بیر‌و هۆشیاری داوای له ته‌حسین نامیق کردبوو که وه‌ڵامم داته‌وه، به‌ڵام ئه‌و گووتبووی: (تکا ده‌که‌م له‌وه زیاتر ئیحراجم مه‌که و نامه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ ده‌رسیم بکه‌م، ته‌نیا ئه‌وکاته خۆم قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م دوای ئه‌وه‌ی قسه له‌گه‌ڵ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بکه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و قایلبوو به له چاپدانی په‌رتووکه‌که‌ی ده‌رسیم).
به‌ڕێزینه سه‌یرکه‌ن جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان که‌موکوڕی و هه‌ڵه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد جارێک ده‌ڵێ که‌موکوڕی یان تێبینیمان هه‌یه، جارێکی تر ده‌ڵێ په‌رتووکه‌که هه‌ڵه‌ی تیایه! که دڵنیامه تاکه شت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ناگونجێ بۆیه له چاپیان نه‌دا، هه‌روه‌ها یاداشته‌کانی نووسه‌ر عه‌زیز گه‌ردی که فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد په‌سه‌ندی نه‌کرد له مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری له چاپ بدرێت، ئه‌و هه‌ر خۆی لای که‌سێک باسی کردبوو که: (ده‌بێت ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان قایل بێت ئینجا یاداشته‌کانی عه‌زیز گه‌ردی بڵاوبکرێته‌وه، دڵنیام ئه‌وان قایل نابن بۆیه ره‌تی ده‌که‌مه‌وه و رێگای له چاپدانی ناده‌م). دواتر هه‌موو بڕیاره‌کان له‌ده‌ست خۆیه‌تی بۆ ره‌وانه‌ی لای (ته‌حسین نامیق)م ده‌کات؟ خۆ ئه‌و به‌رپرسی ته‌حسین نامیقه، نه‌ک پێچه‌وانه‌که‌ی راست بێت! سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌رگیز چاپی دووه‌می هیچ په‌رتووکێکیان چاپ نه‌کردووه و ئه‌وه‌ی منیش ناکه‌ن، ده‌موده‌ست به‌و براده‌ره‌م گووت: (ئه‌وه‌ی هه‌ر راست نییه، خۆم زۆرتر له هه‌زارو دوو سه‌د په‌رتووکم هه‌یه له دانمارک، که به‌شێکیان له مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری (ینک) له چاپدراون، یه‌که یه‌که سه‌یریان ده‌که‌م دواتر که وه‌ڵامم دایه‌وه ناوی په‌رتووکه‌کانیشی بۆ ده‌نووسم که چاپی دووه‌من و له‌و ده‌زگایه له چاپدراون). هه‌ر بۆ راستی و ناڕاستگۆیی قسه‌که‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد دوو په‌رتووکم دۆزییه‌وه که یه‌کێکیان چاپی دووه‌م و ئه‌وه‌ی تریشیان چاپی سێیه‌مه و له ده‌زگای مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری له چاپ دراون. په‌رتووکی یه‌که‌میان له نووسینی گۆستاڤ ئۆلۆبۆن، سایکۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر، وه‌رگێڕانی له عاره‌بییه‌وه بۆ کوردی ئارام جه‌مال سابیر، چاپی دووه‌م هاوینی 2006، سلێمانی، مه‌کته‌بی بیروهۆشیاری (ینک). هی دووه‌میشیان: کاوه جه‌لال، ژان ژاک رۆسۆ، چاپی سێیه‌م، ساڵی 2007، سلێمانی، مه‌کته‌بی بیروهۆشیاری (ینک). به‌مشێوه‌یه ده‌رکه‌وت که فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سیاسه‌تی داپۆشینی ناڕاستییه‌کان به چه‌ندین ناڕاستی تر ده‌گرێته‌به‌ر!
له هه‌مووی سه‌یرتر، مه‌لا به‌ختیاری مۆدێرن و باوه‌ڕ هه‌بوو به ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی سیاسی، له ووتارێکیدا له لاپه‌ڕه (1)ی ژماره (5385)ی رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (23.1.2011)دا به‌ناونیشانی (تونس و کوردستان به‌راودر یان کاردانه‌وه؟)، نووسیوێتی: (به‌ڵام له کوردستانێکدا، تێکڕا حزبه‌کان ئازادبن، له بازاڕی کوردستاندا، یانزه هه‌زار کۆمپانیای ئازاد هه‌بێت، له کوردستانێکدا، یه‌ک رۆژنامه و یه‌ک گۆڤار و یه‌ک په‌خشنامه و یه‌ک ته‌له‌فزیۆن و یه‌ک ئێزگه و یه‌ک په‌رتووک قه‌ده‌غه نه‌کرابێت. یه‌ک حزبی سیاسی و یه‌ک رێکخراوی مه‌ده‌نی مۆڵه‌تی یاسایی و ئازادی لێ زه‌وت نه‌کرابنێت. ته‌واوی حزبه‌کان و کاندید بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ئازاد بێت، ئیتر چۆن ده‌کرێت ئه‌زموونی دیموکراسی کوردستان، به ئه‌زموونی تۆلیتاری تونس به‌راورد بکرێت؟). لێره‌دا ته‌نیا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه کردنی په‌رتووک قسه ده‌که‌م و پرسیارێک له مه‌لا به‌ختیار ده‌که‌م، ئایا جیاوازی چییه له‌نێوان رێگه‌گرتنی له‌چاپدانی په‌رتووک و قه‌ده‌غه‌کردنی په‌رتووک؟ ئایا له‌چاپ نه‌دانی په‌رتووکیش هه‌نگاوی یه‌که‌م نییه بۆ قه‌ده‌غه کردنی په‌رتووک؟
به‌پێی بۆچوونه‌کانی خۆم هۆکاری چاپ نه‌کردنی په‌رتووکه‌که‌م له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینم:
1. ناوه‌ڕۆکی په‌رتووکه‌که‌م له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ناگونجێت، که ئه‌وان نایانه‌وێت په‌رتووکێک له ده‌زگایه‌کی خۆیاندا چاپ بکرێت و به به‌ڵگه بیسه‌لمێنێ که شاری موسڵ شارێکی کوردیی و سه‌ربه خاکی باشووری کوردستان بووه، نه‌وه‌ک دڵی ئوسامه نوجه‌یفی، ساڵح موتله‌گ و عاره‌به ره‌گه‌زپه‌رست و کۆنه به‌عسییه‌کانیان لێ بڕه‌نجێ و گله‌یی زۆریان لێبکه‌ن.
2. کاتێک که فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد خۆی شاری موسڵ به شارێکی کوردی و کوردستانیی نه‌زانێت، رێگاش نادات په‌رتووکێکی تر له‌و ده‌زگایه‌ی که خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌کات له چاپ بدرێن، نه‌وه‌ک که‌سانێک وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک دژ به بۆچوونه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و شاره کوردیی و کوردستانییه به‌کاری بهێنن.
3. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، پێوانه‌ی باشووری کوردستانی له په‌رتووکی (ئه‌تڵه‌سی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان 1914-2005)دا زۆر بچووک کردۆته‌وه له‌چاو ئه‌و پێوانه راسته‌ی که من بۆ باشووری کوردستانم داناوه به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان. له‌چاپدانی په‌رتووکه‌که‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد و ئه‌وه‌ی منیش ده‌بوایه له مانگه‌کانی ئۆکتۆبه‌ر یان نۆڤێمبه‌ری ساڵی (2010)دا له یه‌ک کاتدا بکه‌وتنایه به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، له‌وانه‌یه ئه‌وه‌شیان هۆکارێک بووبێت بۆ له‌چاپ نه‌دانی ئه‌وه‌ی من، چونکه هه‌ردوو په‌رتووک یه‌ک بابه‌ت بوون، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌کی زۆر له‌ناوه‌ڕۆکدا پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بوون!
4. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له ئێستا و رابردووش‌دا شاری موسڵ به شارێکی کوردیی و به به‌شێک له خاکی باشووری کوردستان نازانێت و نه‌زانیوه، به‌ڵگه‌شم بۆ ئه‌و بۆچوونه‌م سه‌یری دوا په‌رتووکی ناوبراو (ئه‌تڵه‌سی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان 1914-2005) بکه‌ن که له چاپێکی خواپێداوه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی باشووری کوردستان چاپکراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌لای کوردبوون و کوردستانێتیی شاری موسڵ-دا نه‌چووه! ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له وه‌رگێڕانی په‌رتووکی (بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان)ی دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی چاپی یه‌که‌م ساڵی (1985) و چاپی دووه‌می ساڵی (2006)دا، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ر شوێنێک دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی باسی کوردستانێتیی شاری موسڵی کردبێت، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له چاپی (1985)دا وه‌کو خۆی بۆ کوردی وه‌ریگێڕاوه، به‌ڵام له چاپی ساڵی (2006)دا (موسڵ)ی ده‌رکردووه له وه‌رگێڕانه‌که‌یدا. بۆئه‌وه‌ی خوێنه‌ر باشتر ئه‌و کاره‌ی فه‌رید ئه‌سه‌ردی بۆ ئاشکرابێت، له خواره‌وه ئاماژه به‌ده‌ستکارییه‌کانی ئه‌و و جیاوازییه‌کانی نێوان هه‌ردوو چاپ ده‌که‌م:
نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، که وه‌رگێڕی په‌رتووکی (بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان)ه، ئه‌و په‌رتووکه بریتییه له تێزێکی زانستیانه‌ی بڕوانامه‌ی دکتۆرای (دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی)ه، که پێشکه‌ش به زانکۆی (لینینگراد)ی روسی کراوه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له لاپه‌ڕه (18)ی چاپی کۆنی په‌رتووکه‌که‌ی دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی (بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان)دا، وای وه‌رگێڕاوه: (کوردستان له‌ڕووی سامانی سروشتی و کانزاوه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و سامانه هێشتا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن: نه‌وت، که به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له موسڵ، که‌رکوک و خانه‌قین له ئێراق، سیرت، باتمان و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری تورکیا. کرمانشان له ئێران و قه‌ره‌چوک له سوریه ده‌رده‌هێنرێ و جگه له نه‌وت، ئاسن، توتیا، قورقوشم، زیو، کرۆم و مولیبدن هه‌یه).
که‌چی له چاپه نوێیه‌که‌یدا، له بابه‌تی (سامانی سروشتی و کانزایی کوردستان)دا که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه (25)، نووسیوێتی: (نه‌وت که به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له ئێراقدا له ناوچه‌کانی که‌رکوک، زه‌ممار و خانه‌قین ده‌رده‌هێنرێ).
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له لاپه‌ڕه (27)ی چاپی کۆن به‌مشێوه‌ی وه‌رگێڕاوه: (تورکیاش له ئاستی خۆیه‌وه له هه‌وڵ و ته‌قه‌للای خۆی ناکه‌وێ بۆ داگیرکردنی به‌شه‌کانی تری کوردستان و لای وایه گوایه ویلایه‌تی موسڵ (که به ناوچه‌یه‌کی کوردی ده‌ژمێردرێ و گرنگترین مه‌ڵبه‌ندی نه‌وتی ئێراقی تیایه) به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی خاکی تورکیایه).
که‌چی له چاپه نوێکه‌دا که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه (31) به‌مشێوه‌یه‌یه: (تورکیاش هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی (ئێرانی) هه‌یه. کاربه‌ده‌ستانی تورکیا تا ئه‌مڕۆ ویلایه‌تی موسڵ به به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی تورکیا ده‌زانن).
دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، له لاپه‌ڕه (74)ی په‌رتووکی ناوبراو له‌سه‌ره‌وه‌دا نووسیوێتی: (له‌سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شکردنی کار‌و ئه‌نجامه یه‌کلاکه‌ره‌وه‌که‌ی که ئالوگۆڕ کردنی به‌روبومی کشتوکاڵ و به‌رهه‌می پیشه‌سازییه، شاره‌کانی کوردستان گه‌شه ده‌که‌ن و په‌ره‌ده‌سێنن وه‌ک کرماشان، سه‌قز، سابڵاخ، بۆکان، شنۆ، نه‌غه‌ده، ره‌واندوز، هه‌ولێر، کۆیه، سلێمانی، که‌رکوک، خانه‌قین، موسڵ، وان، به‌تلیس، ئامه‌د، موش، سیرت، ئه‌رزنجان، چۆله‌مێرگ، مه‌لاتیه، ئورفه، جه‌زیره‌ی ئیبن عومه‌ر، قامشلی و زۆر شاری تر که ده‌بن به مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تیایدان و هه‌موو به‌روبوم و که‌ره‌سته‌ی خۆراک و به‌رهه‌می پیشه‌سازی بۆ دابین ده‌که‌ن (چ ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یهێننه به‌رهه‌م چ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌یهێننه ناو وڵات)و به‌و شێوه‌یه ئه‌و شارانه ده‌بنه چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێکی بازرگانی له کوردستاندا).
که‌چی له چاپه نوێیه‌که‌دا که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه (77)، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ناوی شاری موسڵ-ی قرتاندوه‌و به‌مشێوه‌یه نووسیوێتی: (له‌سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شکردنی کار‌و ئه‌نجامه‌که‌یدا که بریتیه له گۆڕینه‌وه‌ی به‌رهه‌می کشتوکاڵ و به‌رهه‌می پیشه‌سازی، شاره‌کانی کوردستان وه‌ک کرماشان، سنه، سه‌قز، مه‌هاباد، بۆکان، شنۆ، نه‌غه‌ده، رواندز، هه‌ولێر، کۆیه، سلێمانی، که‌رکوک، خانه‌قین، وان، به‌تلیس، دیاربه‌کر، موش، سیرت، جۆله‌مێرگ، مه‌لاتیه، قامیشلی‌و هی تر گه‌شه ده‌که‌ن‌و په‌ره ده‌ستێنن).
دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، له لاپه‌ڕه‌کانی (75-76)ی چاپه کۆنه‌که‌دا که فه‌رید وه‌ریگێڕاوه، نووسیوێتی: (بۆ نموونه ئه‌مه ده‌خه‌ینه به‌رچاو: له کوردستانی ئێراقدا (25) هه‌زار کرێکار به خێزانه‌وه له سه‌رجه‌می (75) هه‌زار که‌سی دانیشتوانی شاری که‌رکوک له کارگه‌و پاڵێوگا پیترۆلیه‌کانی نزیک که‌رکوک کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کرێکارانی پاڵێوگه پترۆلیه‌کانی شاره‌کانی تری کوردستان وه‌ک خانه‌قین و موسڵ که سه‌ربه کۆمپانیای نه‌وتی ئێراق و لقه‌کانیه‌تی کرێکاری کوردن.
که‌چی له چاپه نوێیه‌که‌دا که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه (78)، ده‌سته‌واژه‌ی (شاره‌کانی تری کوردستان وه‌ک)ی له‌لایه‌ن فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رده‌وه لاداوه‌و نووسیوێتی: (بۆ نموونه له کوردستانی ئێراقدا له سه‌رجه‌می (75) هه‌زار که‌س که دانیشتوی شاری که‌رکوک-ن، (25) هه‌زار که‌س به خێزانه‌وه له کارگه‌و پاڵێوگا پترۆلییه‌کانی نزیک شاری که‌رکوک-دا کارده‌که‌ن. هه‌روا زۆربه‌ی کرێکارانی ده‌زگاو پاڵێوگا پترۆلییه‌کانی خانه‌قین، موسڵ و ده‌زگا پترۆلییه‌کانی سه‌ر به کۆمپانیان نه‌وتی ئێراق و لقه‌کانی، کرێکاری کوردن). کوا ده‌سته‌واژه‌ی شاره‌کانی تری کوردستان له چاپه نوێکه‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردا؟ فه‌رید بۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی لاداوه؟ که ته‌واو کارده‌کاته سه‌ر مانای ته‌واوی رسته‌که!
دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، له لاپه‌ڕه (76)ی چاپه کۆنه‌که‌دا له وه‌رگێڕانی فه‌ریددا، به‌مشێوه‌یه نووسیوێتی: (به‌پێی ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵه ستاتیکی ساڵانه‌ی گشتی ساڵی (1955)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه که وه‌زاره‌تی ئابووری ئێراق ده‌ریده‌کا، ژماره‌ی کرێکارانی شاره کوردییه‌کانی موسڵ، که‌رکوک، هه‌ولێر و سلێمانی له ساڵی (1955)دا جگه له کرێکارانی کارگه‌و ده‌زگا پترۆلیه‌کان گه‌یشتۆته (15605) کرێکار، (8032) کرێکار له موسڵ، (3527) له که‌رکوک، (2272) له هه‌ولێر و (1774) له سلێمانی).
که‌چی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له چاپه نوێیه‌که‌دا که ده‌که‌وێته لاپه‌ڕه (78)، ده‌سته‌واژه‌ی (ژماره‌ی کرێکارانی شاره کوردییه‌کانی) لاداوه‌و به‌مشێوه‌یه دایڕشتۆته‌وه: (به‌پشتبه‌ستن به ئاماری ساڵانه‌ی گشتی که له ساڵی (1955)دا وه‌زاره‌تی ئابووری ئێراق سازیکردووه، ده‌رده‌که‌وێ که ژماره‌ی کرێکارانی موسڵ، که‌رکوک، هه‌ولێر و سلێمانی بێجگه له کرێکارانی کارگه‌و ده‌زگا پترۆلییه‌کان به‌م چه‌شنه‌یه: موسڵ (8032) کرێکار، که‌رکوک (3527) کرێکار، هه‌ولێر (2272) کرێکار، سلێمانی (1774) کرێکار که سه‌رجه‌مه‌که‌ی ده‌کاته (15605) کرێکار). دیسان لادانی ده‌سته‌واژه‌ی (ژماره‌ی کرێکارانی شاره کوردییه‌کان) له‌لایه‌ن فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رده‌وه مانای رسته‌که به‌ته‌واوی به‌زیانی کورد و قازانجی شۆڤینییه‌تی عاره‌بی داگیرکه‌ری باشووری کوردستان ده‌گۆڕێت.
16.3.2011 چوارشه‌ممه
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
Darsim2006@hotmail.com
—————————————-
سه‌رچاوه‌کان:
1. دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له عاره‌بییه‌وه کردوویه به کوردی، له چاپخانه‌ی (شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ) چاپکراوه، باشووری کوردستان، ساڵی 1985.
2. دکتۆر عه‌زیز شه‌مزینی، جولانه‌وه‌ی رزگاریی نیشتمانیی کوردستان، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له عاره‌بییه‌وه کردوویه به کوردی، سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی کوردستان، چاپی چواره‌م، سلێمانی – باشووری کوردستان 2006.
تێبینی: هه‌ر ماڵپه‌ڕێک ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌رتووکه‌م بڵاوکاته‌وه، هیوادارم له رێگای ئه‌و ئیمایڵه‌وه (darsim2006@hotmail.com) با ئاگادارم بکاته‌وه، تاوه‌کو به دڵخۆشییه‌وه په‌رتووکه‌که‌ی بۆ بنێرم.