Skip to Content

Friday, May 17th, 2024
چەند تێبینیەک لەسەر بابەتێکی پڕ زانیاری سودبەخش لەلایەن کاکە شاخەوان عەلی

چەند تێبینیەک لەسەر بابەتێکی پڕ زانیاری سودبەخش لەلایەن کاکە شاخەوان عەلی

Closed
by March 19, 2011 گشتی

 

چەند تێبینیەک لەسەر بابەتێکی پڕ زانیاری سودبەخش لەلایەن کاکە شاخەوان عەلیەوە نوسراوە لە ماڵپەڕی دەنگەکاندا لەژێر ناونیشانی  زۆنی پارتی لە بێدەنگیدایە  و لەم لینکەدا ئەبینرێت http://www.dengekan.info/dengekan/11/9810.html
دلێر محمد عەلی – دانمارک-

هەڵبەتە لەبەر دورودرێژی تێڕوانینەکە بەباشم زانی وەک بابەتێک بینوسم و بڵآوی بکەمەو و بینێرم بۆ کاکە شاخەوانیش، پێشەکی ئەبێ بڵێم کە تێڕوانینێکی زۆر جوانە و لە بەشێکی زۆر لە بۆچون و پێناسەکاندا من هاوڕام.
بەڵام بە بۆچونی لە بەراوردکردنەوەی هەلو مەرجی ئێستای شارەکانی کوردستاندا، پێم وایە هۆکاری دیکەش هەیە کە کەمبایەختر نین لەوانەی ئاماژەتان پێکردوون. هەروەها بە بۆچونی من ئەگەر گەلێک بیەوێت هەڵسێت و خۆپیشاندان بکات، سڵ لە پۆلیس و لێدان و گرتن ناکاتەوە و بڕیاری خۆی دەدات و ئامادەیە قوربانی بدات بۆ دەربازبوون لەو ستەمەی ژیانی کۆیلەکردووە، ڕاپەڕینی 1991 گەلی کوردستان باشترین نمونەیە.
بە بۆچونی من بەرێزتان ئەم لایەنانەت بە بەهەند وەرنەگرتوە لەونوسینەدا کە بە بۆچونی من ڕۆڵی کەریگەریان هەبووە لەسەر ئەو جیاوازییەی ئاماژەی پێ دەدەیت.
1-    خۆپیشاندان لە حاڵەتێکی عەفەویەوە دەسپێدەکات لەسەر بابەتێکی دیاریکراوی هەنوکەیی، بەڵام دەسنیشانکردنی ڕێڕەوەکەی لەلایەن ڕۆشنبیر یان گروپی سیاسیەوە دەسنیشان دەکرێت و پاشان لە حاڵەتی پەرەپێدانیدا ئەیگرنە ئەستۆ بۆ پێکانی ئەو ئامانجانەی مەبەستیانە، بە بۆچونی من ئەوەی سلێمانیش بەو ئاقارەدا ڕۆیشت، ووای کرد ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکە لە داواکاری جەماوەریەوە بگۆڕدرێت بۆ داواکاری حیزبی، و ئەوە یەکێک بوو لەو هۆکارە سەرەکیانەی کە خەڵکی هەولێر و بەتایبەت ڕۆشنبیران زۆر سور نەبون یان پێویستیان بە بیرکردنەوەیەکی قوڵتر بووە بۆ هەنگاونانی کارێکی لەو جۆرە، و پێ دەچێت لەلایەن هەندێ ڕۆشنبیر و چالاکەوانەوە زیاتر وەک موجازەفەیەکی سیاسی سەیر بکرێت تاوەکو داواکارییەکی جەماوەری، ئەوەشمان لەیاد نەچێت کە ئەو لایەنە سیاسیانەی بەبەردەوامی زادی خۆپیشاندانەکەی سلێمانی دەدەن لە هەولێر و بادیناندا هێندە بەهێز نین.
2-    ئاستی خزمەتگوزاری و ئاستی بژێوی لە سلێمانیدا زۆر کەمترە تاوەکو شارەکانی دیکەی کوردستان کە زۆر بە ئاسانی هەستی پێدەکرێ، بەتایبەت کە کۆمەڵگەیەکی پڕ هۆشیاری و ڕۆشنبیری بێت وەک خۆیشت ئاماژەت پێکردوە.  بەهەمان ئاستیش پەراوێزکردنی شاری سلێمانی لە زۆر ڕووی شارستانیەوە، بێجگە لەمانە هەمووی زۆری ڕێژە و ڕادەی گەندەڵی لەو شارەدا کە لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی تاکدا زیاتر هەستی پێدەکرێ لە چاو شارەکانی دیکەی کوردستاندا.
3-    مێژووی پارێزگای سلێمانی مێژوویەکی پڕ قوربانیە و جێی وەشاندنی کوشندەترین گورزی دوژمنانی گەلی کوردستان بووە بەرامبەر بە هەموو گەلی کورد، بەتایبەت لە تاوانەکانی ئەنفال و کیمیاباراندا، ئەمانە بێجگە لە بۆردومانەکانی 1974 و قوربانیەکانی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ. و ئەگەر بەراورد بکرێت لەگەڵ باقی شارەکانی باشوری کوردستاندا ئەوا پشکی زۆری ئەو تاوانانەی بەرکەوتووە و لەبەرامبەریشدا کەمترین پشکی سودمەندیان پێ بەخشراوە.
ئەمانە بە بۆچونی من چەند هۆکارێکن کە ڕویەکی دیکەی ئەو ئەنجامەیە کە بەڕێزتان ئاماژەی پێدەدەن.
لە کۆتاییدا دەڵێم پاراوێزکردن یەکێکە لە توندترین سزاکان بۆ قوربانی و ماف پێشێلکراو، بەس فشارخستنە سەر قوربانی بۆ چێژوەرگرتن لەو چەوساندنەوە دژوارترە.

دوبارە دەسخۆش
17/3/2011
colnadar@hotmail.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.