
ڕاپه‌ڕین و هه‌وڵێک بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان
وا مانگێک تێ په‌ڕی به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانی شاری سلێمانی و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری، کەچی تا ئێستا ههنگاوێکی جیدی له‌لایەن ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌نراوه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به خواسته‌کانی خه‌ڵک. ئه‌وه‌ی تا ئێستا وتراوه و ئه‌و سوکه به‌ڵێنانه‌ی دراون بێجگە لهگاڵتەکردن بەعهقڵی خه‌ڵک شتێکی زیاتر نین.
ئاخر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته فێربوه له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا سه‌دان به‌ڵێن بدات و یه‌ک دانه‌شی نه‌باته‌سه‌ر. فێر بوون هه‌زاران که‌س به‌کوشت بده‌ن له‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و لە جه‌نگی ساردی نه‌بڕاوه‌یان و بێ خه‌م بن له ئاست گیانی مرۆڤه‌کاندا. فێرن ده‌یان جار فرمێسکی تیمساحی بڕێژن بۆ قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیایی باران و به‌ڵام ئامادەش نەبن ژیانێکی ساده و ساکار به‌و خه‌ڵکه ڕه‌وا ببینن. تا ئێستاش خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانە له ساده‌ترین پێداویستیه‌کانی ژیان بێ به‌شن.
ئه‌مانه ئێستاش له‌وباوه‌ڕه‌دان که ده‌توانن خه‌ڵک بخه‌ڵه‌تێنن به‌وه‌ی که دەڵێن با ئه‌م ته‌نها ئهزمونەی کورد تێک نه‌چێت و دوژمنانی گه‌لیان پێ خۆش نه‌بێت! ئه‌مه له کاتێکدا که خۆیان له‌هه‌موو که‌س دوژمن تر بوون به خه‌ڵکی کوردستان. خۆیان هه‌میشه هێزه‌کانی تورکیا و ئێران و عێراقیان هێناوه‌ته ناو کوردستان و ڕێگه‌یان داون سنوره‌کان تۆپ باران بکه‌ن، وەکو ئه‌وه‌ی کارێکی ڕۆتین بێت و هیچ کاردانه‌وه‌یان نه‌بوه بۆی.به‌ڵام بۆ ڕێگرتن له خۆپیشاندانی خه‌ڵك ئاماده‌ن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک مناڵ و پیر وگه‌نج گولله باران بکه‌ن.
به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان خه‌ڵکیان سه‌رشۆڕ کردوه بۆ خۆیان و پارته‌کانیان له ڕێگای پاره و ئیمکاناتی ماڵی یه‌وه. خه‌ڵکانێکی زۆریان ئالوده کردوه به گه‌نده‌ڵی وهه‌وڵیان داوه بازنه‌ی ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی خۆیانیان پێ به هێز بکه‌ن. جیاواز له دام و ده‌زگاکانی سه‌رکوتی ئاسایش و زانیاری بۆ سیخوڕی کردن به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که له فه‌له‌کی ئه‌واندا نه‌بوون. به‌ڵام خۆ سه‌دامیش هه‌رئه‌و کاره‌ی ده‌کرد، بین عه‌لی و موباره‌کیش هەرئەوەیان دەکرد، ئەی ئیستا له کوێن؟
” سه‌رۆک بارزانی” ده‌ڵێت کە هیچ که‌س به‌قه‌د ئه‌و”ڕۆڵه‌کانی گه‌ل” ی خۆش ناوێت. له هه‌موو شوێنێکیش ده‌ڵێت کوردستان دیموکراسیه ته. له‌م دواییانه‌دا له ئیتالیاش له کاتێکدا میلیشیاکانی لقی چوار ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی بێ دیفاع ده‌کرد، ئه‌م ده‌یوت ئه‌گه‌ر “ته‌نانه‌ت په‌نجا هه‌زار که‌سیش بڵێن تۆمان ناوێ وه‌ک سه‌رۆک ئه‌وا ده‌ست له‌کار ده‌کێشێته‌وه”. به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر نیوه‌ی دانیشتوانی خه‌ڵکی کوردستانیش بڵێ واز بێنه، پێم وا نی یه ئه‌وکاره بکات. ئه‌وه‌تا هه‌ر ئێستا زیاتر له په‌نجا هه‌زار ئیمزا کۆبۆته‌وه که ئیتر بارزانی سه‌رۆک نه‌بێت، ئایا ” سه‌رۆکی دڵسۆزی خه‌ڵك” وه‌ڵامی چی یه!؟
ئه‌گه‌ر کوردستان دیموکراسی یه، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ترسه چی یه له‌وه‌ی که خه‌ڵكی هه‌ولێر خۆپیشاندان بکه‌ن؟ به ده‌یان که‌سیان گرت و به‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌که‌ن، ده‌روازه‌کانیان له‌سه‌ر ده‌به‌ستن و ناهێڵن هیچ که‌س بێته ناو هه‌ولێره‌وە. زانکۆکان داده‌خه‌ن له ترسی کۆبونه‌وه‌ی گه‌نجان و خۆپیشاندان. له‌هه‌ولێر سه‌دام ئاسا خه‌ڵک به‌زۆر یان له‌ڕێگه‌ی بەرتیل و تۆقاندنه‌وه ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام و به هه‌زاران وێنه‌ی سه‌رۆک دابه‌ش ده‌که‌ن به‌سه‌ریاندا، جیاواز له‌و هه‌موو په‌ڕۆ زهردانهش که ده‌درێته خه‌ڵك. له سلێمانیش هه‌مان شێوه له هێنانه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵک به پارچه قوماشی سه‌وز و وێنه‌ی تاله‌بانی “سه‌رۆک” ، ئایا ئه‌مه خۆشه‌ویستی خه‌ڵكه بۆ سه‌رۆک؟ یان لوت به‌رزی و نه‌رجسیه‌ت و به‌زۆر سه‌پاندنی خۆیانە به‌سه‌ر خه‌ڵکدا. وه به سوک سه‌یرکردن و شکاندنی که‌رامه‌تی ئه‌ندامانی خۆیان و به‌کار هێنانیان له دژی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان. قه‌زافی لیبیاش ده‌یوت “گه‌له‌که‌م ئه‌وه‌نده منیان خۆش ده‌وێت ئاماده‌ن خۆیان بۆ من به‌کوشت بده‌ن” ئه‌مه له‌کاتێکدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاتی لیبیا خه‌ڵک خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن لەبەرئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت قه‌زافی لابه‌رن لهسهرعهرشهکهی.
دیاره “ئه‌زمونه کوردی!” یه‌که‌ی ئێمه که ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت تێک بچێت زۆرتر له ئه‌زمونی لیبیای ژێر ده‌سه‌ڵاتی قه‌زافی ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جیاوازه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی کوردستان ئه‌زمونی ڕاپه‌ڕینی 1991 ی هه‌یه و به ئیراده‌ی خۆیان یه‌کێک له دڕنده ترین دیکتاتۆره‌کانی سه‌ده‌ی بیستییان له شاره‌کاندا ڕاماڵی، له کاتێکدا له ولاتانی ده‌وروبه‌رمان هیچ خه‌به‌رێک له شۆرش نه‌بوو. ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕو رژاونه‌ته شه‌قام نه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه راپهڕیوهی بیست ساڵ له‌وه‌و پێشه.
هه‌ست ده‌کرێت تا ئێستاش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بیری له توانایی خه‌ڵک و ئیراده‌یان نه‌کردبێته‌وه وه‌کوو هێزێکی له بن نه‌هاتوو. هه‌روه‌ک چۆن حوکمی بنه‌ماڵه چێژی له ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی بینیوه، ئه‌م ڕۆژانه خه‌ڵك چێژ له ئیراده‌ی خۆیان ده‌بینن و هیچ هێزێک ناتوانێت ئه‌م خۆشی یه‌یان لێ تێک بدات.
ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات کورده و به کورد بوون خه‌ڵك بخه‌ڵه‌تێنن له‌وانه‌یه یه‌کێک بێت له‌و هۆکارانه‌ی که پێ یان وابێت خه‌ڵک ده‌ستیان لی بپارێزێ. بێ خه‌به‌رن له‌وه‌ی که خه‌ڵك ده‌یهه‌وێت خۆی له کولتوری گه‌نده‌ڵی و سه‌رشۆڕی بۆ ده‌سه‌لاتی بنه‌ماڵه و سیخوڕی بێ به‌ری بکات وناسنامهیهکی تازه و که‌رامه‌تی ئینسانی به خۆی و نه‌وه‌کانی داهاتوو ببه‌خشێت که دابڕانێک بێت له‌م کولتوره ناشرینه‌ی که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵات دروستیان کردوه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردودا. حیزبه‌کانی بنه‌ماڵه له‌و باوه‌ڕدان که به ده‌نگدان هاتونه‌ته سه‌رحوکم و “شه‌رعیه‌تیان” هه‌یه، یان هاو په‌یمان بوونی ئه‌مریکا و غه‌رب ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ بکڕیته‌وه، بەلام ئه‌مه‌ش بێ فایده‌یه. بینیمان چۆن له نزیکترین هاوپه‌یمانه‌کانی خۆیان پشتیوانیان نه‌کرد له میسر و تونس و لیبیاشی له‌سه‌ر بێت. به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ کام له‌مانه فریایان ناکه‌وێت ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ئیراده بکات بۆ لابردنیان له‌ده‌سه‌ڵات.
ئه‌وه‌ی گرنگه و هه‌ستی پێ ده‌کرێت ئه‌وه‌یه که تینی ڕق و توڕه‌یی خه‌ڵک له زۆربه‌ی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌وه‌تا که‌سانێکی زۆر له جم و جوڵدان له ناوچه‌کانی ژێر ڕکێفی پارتی دا بۆ سازدانی خۆپیشاندان. هه‌ر ئه‌وه‌ی که گه‌نجانێکی دانیشتووی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی تورکیاوه هاتونه‌ته سلێمانی بۆ به‌شداری کردن له ڕاپه‌ڕین نیشانی ده‌دات که چه‌نده خه‌ڵک سه‌رکوت و ژێر ده‌سته کراون. به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه تا که‌ی ده‌توانن به‌م شێوه‌یه ده‌ست بخه‌نه بینی خه‌ڵک؟
پێویسته خه‌ڵکی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری بتوانن به ئازادی و به‌بێ قه‌تڵ و عام کردنی گه‌نجانیان ڕێگایان پێ بدرێت بۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام و خستنه ڕوی داخوازی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی یه‌کانیان به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات. موحاسه‌ره کردنی هه‌ولێر وشاره‌کانی تر و دابڕینیان له دونیای ده‌ره‌وه ته‌نها ده‌بێته هۆی کۆبونه‌وه‌ی ڕق و ناڕه‌زایه‌تی یه‌کی زۆرتر به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات.. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌م ڕۆدا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی سیمبۆڵه به ناو پیرۆزه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌حزابی بنه‌ماڵه هه‌مووی شکێندراوه‌و بێ مانا بوه لای خه‌ڵک.. چی تر خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ گوێ بیستی چه‌واشه‌کاری یه‌کانیان نابن و ئیتر سه‌ره‌ی خه‌ڵکه بۆ دیاری کردنی شێوه‌ی حکومڕانی یه ک که شایسته‌ی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی وکه‌رامه‌ت بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
هۆزان محمود
17 ی مارس 2011