ڕۆژئاوییناسی و سوربوون له‌سه‌ر نوێگه‌رایه‌تی
دینه گه‌ردونیه گه‌وره‌کان داهێنانی ڕۆهه‌ڵاتن، له پێش هه‌مووشیانه‌وه دینی مه‌سیحی و ئیسلام، ڕۆژئاواش (به مانا ئغریقیه ئه‌وروپیه کۆن و نوێکه‌ی) بۆ ئه‌لته‌رناتیڤی دینه‌کان فه‌لسه‌فه‌ی داهێنا، ئه‌گه‌ر نه‌شبووبێت به دژی. زیاده ڕۆیی نیه ئه‌گه‌ر بڵێین فه‌لسه‌فه له دروستبوونیه‌وه له دورگه‌ی ئیونیای ئغریقی فینیقیه‌وه تا ئه‌مڕۆ ململانێیه‌کی تووندی هه‌یه له‌گه‌ڵ دینه‌کاندا. فه‌لسه‌فه شۆڕشێکی به‌رپاکرد دژ به ئه‌فسانه. بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه دینه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان هه‌ندێک له بنه‌ماکانی فه‌لسه‌فه‌یان قبوڵکرد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گه‌مارۆیبده‌ن و بیخه‌نه ژێرده‌ستی خۆیانه‌وه. هه‌ندێک له فه‌یله‌سوفه‌کانی عاره‌ب و گه‌له ئیسالمیه‌کانی تر ئه‌م ئامانجه‌یان به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام فه‌لسه‌فه خۆی له خۆیدا یاخیبوون و دژه به به‌رنامه‌ی بڕوا(ایمان). له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌ته دینیه‌کان که‌وتنه هه‌وڵدان بۆ پاکاتاوکردنی فه‌لسه‌فه و گۆڕینی بۆ پراکتیکه‌کردن و دروشمه سۆفیگه‌رییه‌کان. ئه‌مه‌ش له کاتی خۆیدا کرا. که سڕینه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه له‌سه‌ر ده‌ستی غه‌زالی و قوتابیه‌کانی له جیهانی عاره‌بی سونیدا کرا، هه‌روه‌ها له جیهانی فارسه شیعه‌گه‌راییه‌کانیشدا فه‌لسه‌فه گۆڕدرا بۆ لاهوتگه‌رایی و سۆفیگه‌رایی.
ئه‌م هه‌وڵه پاکتاوگه‌ریه‌ش له جیهانی ئه‌ورپی مه‌سیحیشدا کرا، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنی بۆژوازیه‌ت له ئه‌ورپادا پاڵنه‌رێکی گه‌وره بوو بۆ فه‌لسه‌فه که بچێته نێو ڕه‌وڕه‌وه‌ی به جیهانیبوونیی به‌رده‌وامه‌وه، ئه‌مه‌ش له دواجاردا بووه هۆی لێکترازانی وابه‌سته‌یی فه‌لسه‌فه و زانست به دینه‌وه، به‌ڵکو په‌راوێزخستن و گه‌مارۆدانی دین له کۆمه‌ڵگادا و نزیکبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا به فه‌لسه‌فه‌وه. ڕوخساری سه‌ره‌کی ئه‌م نزیکبوونه‌وه‌یه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
• گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڕاستی مه‌عریفه له خواوه‌نده‌وه بۆ خودی مرۆڤ خۆی(دیکارت).
• گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بوون له بیری خواوه‌ندیه‌وه بۆ شاره‌زایی ڕاسته‌وخۆی به‌شه‌ریه‌ت(ئه‌زموونگه‌راییه‌کان، لۆک،هیوم).
• گواستنه‌وه‌ی توانایی بۆ ڕێکخستنی جیهانی هه‌ستپێکراو له خودی خواوه‌نده‌وه بۆ خودی به‌شه‌ره‌کان خۆیان(کانت).
• گواستنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی چاکه‌و ڕه‌وشت له ده‌قه خواوه‌ندیه‌کانه‌وه بۆ ویستی به‌شه‌ره عاقڵه‌کان خۆیان(کانت).
• دانانی سروشت و مێژوو به ده‌رکه‌وته‌و داهێنانی عه‌قڵی ڕه‌ها، وه دانانی فه‌لسه‌فه و ده‌وڵه‌تی نوێ به دواییهێنان و لوتکه‌ی مێژوو(هیگڵ).
• دانانی عه‌قڵی ڕه‌های هیگڵ به خودی مرۆڤ خۆی، واته دانانی به ناوڕۆکه شاره‌وه‌که‌ی مرۆڤ خۆی(فیۆرباخ).
• دنانی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی ئامانجگر و عاقڵانه به بناغه‌ی مه‌عریفه و مێژوو و پێشکه‌وتنی مرۆڤ(مارکس). به‌مجۆره، ئه‌ورپا سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ستهێنا له به جیهانیکردنی بیردا، واته به‌ته‌واوی بنیاتنانی سیسته‌مێکی بیریی زاناسیانه‌ی جیهانی دامه‌زراند بۆ ڕێکخستنی ژیانی خه‌ڵکی و ڕێنماییکردنیان له جیاتی دین، یان بنیاتنانی باوڕێکی نوێ(باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌ریی) به شێوازێکی نوێ به پشتبه‌ستن به زانست و واقیعی مه‌تریالی و تواناکانی مرۆڤ خۆی بۆ دروستکردنی خۆی و ژینگه‌که‌ی. مارکس ئه‌م باوه‌ڕه‌ی گه‌یانده لوتکه، که گیانێکی مێژوویی نوێی بۆ مرۆڤی نوێ و پڕۆژه‌ی مێژوویی نوێ ده‌ستنیشانکرد.
که گومانی تیانیه ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه نوێیه سه‌رکه‌وتنێکی به‌رده‌وامی بۆ فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر دیندا به‌جۆرێک ڕه‌خساند که بێ وێنه بوو له مێژوودا، باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌ریی ته‌نیا سه‌رکه‌وتنی له ڕزگاربوونی فه‌لسه‌فه له دین و په‌راوێزخستنی دینی له کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپیدا نه‌بینی، به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنیشی به ده‌ستهێنا له ڕوتانه‌وه‌ی دین له پێگه وه‌زیفیه جه‌ماوه‌ریه نه‌ریتیه‌که‌یدا که له حوکمدانێکی گشتیدا به‌سه‌ر هۆش و ڕه‌وتاری ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاوه خۆی ده‌بینیه‌وه، به جۆرێک که هه‌ڵسوڕانی داینه‌مۆی سه‌رکی بۆ گشت ڕه‌وتاره کۆمه‌لایه‌تیه‌کانیان ده‌رخست، هه‌رنه‌بێت له ناوه‌نده سه‌رمایه‌دارییه پێشکه‌وتووه‌کاندا. به‌ڵام ئه‌م وه‌زیفه‌یه‌ی فه‌لسه‌فه هه‌ندێک کاتی ویست که تیایدا هه‌ندێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دینی وه‌رگرت و به‌مه‌ش به‌شێکی گه‌وره‌ی له گیانی ڕه‌خنه‌ی فه‌لسه‌فی له‌ده‌ستدا، وایلێهات که دین سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی لێشێواند له کاتێکدا که له‌هه‌ڕه‌تی سه‌که‌وتنیدا بوو. ڕه‌وشی جه‌ماوه‌ر خۆی سه‌پاند به‌سه‌ر باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌رییدا که له‌فه‌لسه‌فه‌وه بگۆڕێت بۆ جۆرێک له به‌جیهانکراویی دینه‌کان، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه‌ش ناچاریکرد که کێبڕکێی دینه نه‌ریتیه‌کان بکات له قوڵایی سه‌رچاوه و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی که چه‌ندین سه‌ده‌بوو داگیریکردبوو. ئه‌مه‌ش ئه‌م په‌رسیارانه به‌رهه‌مده‌هێنێت:
فه‌لسه‌فه ده‌توانێت له قوڵایه‌کان و بنه‌ما زه‌وینیه‌که‌ی دینه‌وه ڕکه‌به‌ری دینه نه‌ریتیه‌کان بکات، هه‌رچۆنێک ڕێگه‌پێدراوبێت بۆ سڕینه‌وه‌ی دین؟ ئایه هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێک هه‌یه بۆ ئه‌مه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه وازلێدێنین بۆ ئارتیکله‌کانی ترمان که له ڕاسته‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ماندا له‌سه‌ر بڕوای ڕۆشنگه‌ری له دایکده‌بێت.
ئێمه له‌وبیرۆکه‌یه‌وه قسه‌ده‌که‌ین که ته‌وه‌ری نوێگه‌رایه‌تی و هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌که‌ی باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌رێتیه. سێ پرسایری بنچینه‌یی و پێویست ده‌که‌ین بۆ تێگه‌یشتن له تازه‌گه‌رێتی و کێشه‌کانی:
1/ بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی دوای مارکس چۆن گه‌شه‌یکرد، ئه‌و ئاراسته و شێوازانه کامه بوون گرتیه‌به‌ر؟.
2/ په‌ڕچه‌کرداری کاری بیری بۆرژوازیه‌تی ڕۆژئاوایی به‌رامبه‌ر به بڕوای ڕۆشنگه‌رێتی چی بوو، چۆن بۆرژوازیه‌تی ڕۆژئاوایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆشنگه‌رێتیدا کرد؟.
3/ نه‌ته‌وه‌کانی تر(نه‌ته‌وه نا ڕۆژئاوایه‌کان)، له پێش هه‌مووشیانه‌وه نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی، چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ڕۆشنگه‌رێتیدا کرد؟
ئه‌م پرسیارانه گه‌وره‌ن و به هه‌موویان پرۆژه‌یه‌کی بیریی ده‌وڵه‌مه‌ند و مه‌زن پێکدێنن و پێویستیان به کاری تیپێکه له بیرمه‌ندان و لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌ریان، به‌ڵام له‌وبڕوایه‌دام که چاره‌یه‌ک نیه و ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به قوڵی و به تواناوه به‌رامبه‌ر به‌واقیعه مێژوویه‌که‌ی خۆماندا بوه‌ستینه‌وه، وه ده‌ورێکمان هه‌بێت له دروستکردنی پاشه‌ڕۆژێکی چاوه‌ڕوانکراو، هه‌روه‌ها بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی عاره‌بی له‌سه‌ر بنچینه‌ی تازه‌گه‌رێتی.
قورسترین پرسیار بێ ئه‌ملاولا پرسیاری دووه‌مه، چوونکه به‌کێشمان ده‌کات بۆ قوڵایی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده و هه‌موو سه‌ده‌ی بیست؛ ئه‌م پرسیاره ده‌مانباته‌وه بۆ لای ماخ و دلتای و نیتشه و هۆسرڵ و یدغر و راسل و فتغنشتاین و سارتر و فۆکۆ و دریدا و بۆبر و باشلا‌ر و کۆهن و فایرئابدن، ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک فه‌یله‌سوفی مه‌زنی نقومبوو له ته‌مومژ و تایبه‌تمه‌ندێتی و زمانی هونه‌ری تیابه‌تمه‌ندا بوون. له کاتێکدا ئامانجمان ئه‌کادیمی نیه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆشنبیریه‌کی ئایدۆلۆژیه، له کاتێکدا پرۆژه‌که‌مان چوونه ناو ژیانی ڕۆشبیری عاره‌بی و هوشیاری عه‌ربیه باوه‌کانه‌وه، بۆیه ده‌بێت ئه‌م پرسیاره یه‌کلابکه‌ینه‌وه تا کاتمان هه‌بێت بۆ دوو پرسیاره‌که‌ی تر.
به‌ڵام پرسیاری یه‌که‌م، دیسان پرسیارێکی قورسه که به‌ره‌و قوڵایی قوڵی فه‌لسه‌فه‌ی مارکسیمان ده‌به‌تا به تایبه‌تی، به‌گشتیش به‌ره‌و فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالی، هه‌روه‌ها ڕینمایمان ده‌کات به‌ره‌و مێژووی نوێی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و داڕێژراوه ستراکتوریه‌کانی. به‌ڵام ئه‌م مێژووه له ناوه‌رۆکدا ئه‌ورپیه، له‌گه‌ڵ کاریگه‌ریه گه‌وره جیهانیه‌که‌یدا. مارکسیه‌ت له بنچینه‌دا فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ئه‌وروپیانه‌یه و لوتکه‌ی که‌له‌پوری فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ورپیه دیاره و بۆ گه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ورپی هاتوه. له‌گه‌ڵ هاوبه‌شیه گرنگه نا ئه‌ورپیه‌کانیشدا له فه‌لسه‌فه‌ی مارکیسدا( صینی و ئامریکا و لاتینی)، به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و ناوه‌ڕۆکه گه‌شه‌سه‌ندوه‌که‌ی به ئه‌وروپیانه ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌ومانایه نایه‌ت که مارکسیه‌ت به ده‌لاله‌ته‌کانی و ئاماژه‌کانی و ماناکانی ته‌نیا ئه‌ورپیانه‌یه. نا، فه‌لسه‌فه‌ی مارکسی به هه‌موو مانایه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی جیهانیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕیشه‌ی له خاکی ئه‌ورپادا داکوتاوه و هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ڕۆشنبیری ئه‌و خاک و واقیعه‌ی ئه‌ورپایه. ئه‌مه‌ش هه‌ندێک له دینه نه‌ریتیه‌کانمان بیر ده‌خاته‌وه، که هه‌ڵگری زۆرێک له تایبه‌تمه‌ندیه ڕۆشنبیریه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یه که تیایدا به‌رهه‌م هاتووه، به‌ڵام گه‌ردونیشه له مانا و ئاماژه و هه‌وڵه‌کانیدا. مارکسیه‌ت هاوبه‌شیکردنێکی ڕۆشنبیری ئه‌ورپیه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه جیهانیه‌کان، هه‌روه‌ک دیانه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان( جوله‌که و مه‌سیحه‌یه‌ت و ئیسلام) هاوبه‌شیکردنێکی عاره‌بیه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه جیهانیه‌کان. هه‌روه‌ک چۆن پێویستی به دیانه‌ته عاره‌بیه‌کان کورت نه‌بووه‌ته‌وه له ناو نه‌ته‌وه عاره‌بیه‌کاندا، به‌ڵکو خۆی کێشاوه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر، له‌گه‌ڵ دروستبوونه عاره‌بیه‌که‌ی و ڕوخساره ڕۆشنبیریه عاره‌بیه‌که‌یدا، مارکسیه‌تیش پێویستیه‌کی گه‌ردونیه و کورت نه‌بووه‌ته‌وه له جێبه‌جێکردنی پێویستیه نه‌ته‌وه‌یه ئه‌ورپیه‌کاندا که لێوه‌ی به‌رهه‌م هاتووه. له‌به‌ر ئه‌وه، هاورده‌کردنی له ڕوانگه‌مانه‌وه زیان نادات و نابێت دژی قبوڵکردنی بوه‌ستینه‌وه. ئه‌وه‌ی پێویستمان پێیه‌تی به هاورده‌کردنی زیانمانلێنادات، به‌ڵکو وه‌همی هاورده‌کردنی پێویستیه‌کانمان زیانمان لێده‌دات، ئه‌وه‌ی زیانمان لێده‌دات، ئه‌و هاورده ده‌ره‌کیانه‌یه که خۆیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌رماندا. پرسیاری بنچینه‌یی لێره‌دا ئه‌وه‌یه: هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه عاره‌بیه‌کان و دووباره‌کردنه‌وه‌ی بونیاته‌کانی له‌سه‌ر بناغه نوێکان و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه مێژوویه‌کان و قبوڵکردنی مارکسیه‌ت و پشبه‌ستن پێی وه‌ک بنه‌مایه‌کی هوشیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته یان نا؟ ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌که‌یه. به‌ڵام هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێکی ڕه‌ها بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌هایانه له هاورده‌کردنی فکردا، هه‌ڵوێستێکی پوچگه‌رایی پارادۆکسیه له‌گه‌ڵ خۆیدا که یه‌کناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکه‌که‌یدا. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ گه‌ردونی بوونی مارکسیه‌تدا، وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی و گه‌شه‌یه‌کی بارودۆخی ئه‌ورپی ده‌مێنێته‌وه، به‌هره‌وه‌رگرتن و گرنگی بوونی وه‌ک فه‌لسه‌فه‌یه‌کی ڕۆژئاوایی و ڕۆشنبیریه‌کی ئه‌ورپی نوێ خۆی ده‌سه‌پێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو، ده‌بێت ده‌ستبکه‌ین به پرسیاری سێیه‌م که قسه له‌سه‌ر فکری عاره‌بی نوێده‌کات و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ که‌له‌پوری ڕۆشنگه‌رێتی. ئه‌م پرسیاره زۆر په‌یوه‌ندیداره به خه‌مه‌کانی یان کێشه‌کانی هاوڵاتی عاره‌بی، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌یه‌کی باشیشه بۆ چوونه ناو هه‌ردوو پرسیاره‌که‌ی تره‌وه. بێگومان، ئه‌م پرسیاره ڕێنمایمان ده‌کات بۆ بنینی سروشتی بیری عاره‌بی نوێ و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی. بیری عاره‌بی نوێ تایبه‌تمه‌ندێتیه‌کی هه‌یه که له بونیادیا به‌ستراوه به دوو که‌له‌پوره‌وه: که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی و که‌له‌پۆری ئه‌ورپی نوێ. به حوکمی به‌رده‌وامیی مێژوویی به‌ستراوه به بونیادی دامه‌زراوه ژیارییه عاره‌بی ئیسلامیه‌وه. له لای دوه‌میشه‌وه به حوکمی په‌یوه‌ندیه بونیادیه‌کانی نیشتیمانی عه‌ره‌بی نوێ به ناوه‌ندی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوایی گه‌وره‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ستنه‌وانه هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشتی کراوه نیه بۆی. له‌مپه‌ڕی زۆر هه‌یه له‌به‌رده‌م ئه‌و کرانه‌وه‌یه‌دا، له‌گه‌ڵ پێویستیه‌کی زۆری ڕه‌وره‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوون و ڕزگاری عاره‌بی. که‌ماسیه‌کانی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌ره‌کیه‌کانی نیشتیمانی عاره‌بی له بوونی ئامرازه‌کانی نوێگه‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها نه‌توانین له تێپه‌ڕاندنی شێوازه بیریه باوه میراتگره‌کانی سه‌ده دواکه‌وتوه‌کان، تێشکانی ئه‌و له‌مپه‌ڕانه‌ی که بوونه‌ته هۆی نه‌کرانه‌وه‌ی هوشیاری عاره‌بی نوێ به‌سه‌ر هه‌ردوو که‌له‌پوری ناوبراودا، هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه بوونه‌ته هۆی نه‌کرانه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌کانی هوشیاری عه‌ره‌بی، له دواجاریشدا هوشیاری عاره‌بی نابێت به هوشیاریه‌کی سه‌رده‌میانه. بۆیه ده‌بینین فکری عاره‌بی نوێ به هه‌موو ڕه‌نگه‌کانیه‌وه چه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستوه‌رگرتن به‌رامبه‌ر به‌و دوو که‌له‌پوره. فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی نه‌ریتی چه‌قیبه‌ستبوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان خواواند و جیهان و به‌شه‌ره‌کانی، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌وروپی نوێ چه‌قی به‌ستوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و بابه‌ت، بیری عاره‌بی نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێک وه‌ستاوه که چه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر که‌له‌پوری ئیسلامی نه‌ریتی و که‌له‌پوری ڕۆژئاوایی نوێ، هه‌روه‌ها چه‌قیبه‌ستوه له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئه‌و دوو په‌یوه‌ندیه. ده‌توانین بڵێین بیری عاره‌بی نوێ، له په‌یوه‌ندیدا به بیری ڕۆژئاوایی نوێه‌وه، له نێوان سێ هه‌ڵوێستدا په‌سند و گونجاوه: هه‌ڵویستی ڕۆهه‌ڵاتناسان، هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتناسانی پێچه‌وانه، هه‌ڵوێستی ڕۆژئاواناسی. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌لاتناسی، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه که پێدراو و ئاشکرایه و له دامه‌زراوه ڕۆژهه‌ڵاتناسیه‌کان و ڕۆژئاوایه‌کانه‌وه هاتوه و ئه‌و وتراوانه‌یه که به‌رامبه‌ر به ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات هه‌ردوکیان وتراوه. ئه‌وه هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی داگیرکه‌رانی ڕۆژئاوایی بوو له عاره‌ب و ڕۆشنبیری عاره‌بی نوێ. ئه‌وه هه‌ڵقوڵاوی پسپۆڕیی عاره‌ب نه‌بوو له ڕۆژئاوایی هێنده‌ی هه‌ڵقوڵاوی چاوچنۆکی ڕۆژئاوایی بوو بۆ عاره‌ب. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته کاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر نێوه‌ندی بیری عاره‌بی نوێ. هه‌روه‌ها ئه‌مه له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ڕۆژهه‌ڵاتی پێچه‌وانه‌دا. مه‌به‌ستم له ڕۆژهه‌ڵاتی پێچه‌وانه هه‌ڵوێستی سه‌له‌فیه‌یه که که‌له‌پوری عاره‌بی ئیسلامی بۆ ناوه‌ڕۆکێکی ڕه‌سه‌نی پیرۆز به هه‌موویه‌وه بۆ نێوه‌ندێکی ده‌ستێوردراو که سه‌رچاوه‌که‌ی دوژمنه نه‌ته‌وه‌ییه ئه‌زه‌لی و هه‌میشه‌ییه‌کان بوون دگێڕێته‌وه. ئه‌م ده‌ستێوردانه له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واقیعی کارا و دراسه‌کراو نیه، پێویست به ناسینی ئه‌و ده‌ستێوردانه و سه‌رچاوه ناسراو و واقیعیه‌که‌ی به دراسه‌یه‌کی زانستیانه‌ی نه‌کردوه، ئه‌وه ته‌نیا به دژێکی شه‌یتانی بۆ ناوه‌ڕۆکێکی پیرۆزی ناسراوی پێشوه‌خت داناوه. که‌واته له‌وێدا ئه‌گه‌رێکی پێشوه‌خت و ناسینێکی پێشوه‌خت و سڕینه‌وه‌یه‌کی پێشوه‌ختی بۆ قه‌واره‌یه‌کی دژ ناسیه‌وه به بێ دراسه‌کردن.
له دوایدا نه‌ک له دوایه‌میندا، هه‌ڵوێستێکی ڕۆژئاوایی هه‌یه(ڕۆژئاوایی دژی ڕۆژهه‌ڵاتی). ئه‌م هه‌ڵوێسته له هه‌ستێکی میژوویی جه‌ماوه‌ریی عاره‌بیه‌وه هاتوه بۆ ڕۆژئاوا به‌وه‌ی که ڕۆژئاوا دوژمنێکی پێشه‌که‌وت و سه‌رکه‌وتوه، به خه‌سڵه‌ته ده‌ستپێشخه‌ریه نوێگه‌رایه‌تیه به‌رده‌وامه‌که‌یه‌وه که ته‌نیا سه‌رکه‌وتو نیه به‌سه‌ر جیهاندا، به‌ڵکو توانیوێتی به هه‌ژمونه ڕۆشنبیریه‌که‌ی و دوباره بونیادنانه‌وه‌ی جیهان بکات بۆ مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی خۆی. له‌به‌رئه‌وه، خاوه‌نی ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌وڵیداوه ئه‌م دوژمنه بناسێت به قبوڵکردنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی فکره‌که‌ی، به‌وتێگه‌یشتنه‌ی که ئه‌مه شۆڕشێکه به‌سه‌ر ئه‌و شکڵکه به‌رهه‌میه‌دا که هه‌زاران ساڵ به‌ڕێوه چووه پێش سه‌رمایه‌داری، ڕۆژئاواییناسه‌کان پێیانده‌زانی که هوشیاریان پێویستی به ئاماده‌باشی و شۆڕشگێڕێتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پراکتیکه‌ی ڕۆئاواییناسی بکه‌ن، یان قبوڵکردن و وه‌رگرتنێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی بیری ڕۆژئاوایی نوێ. بۆیه ئه‌وان وایان ده‌بینی که ڕۆژئاوایناسی ریسکێکی فکری ئازارده‌ر و شۆڕشێکی رۆشنبیری هه‌میشه‌ییه که هوشیاریه عاره‌بیه باوه‌که له‌یه‌کده‌ترازێنێت و سه‌رله‌نوێ بونیادی ده‌نێته‌وه. مه‌به‌ستیش له‌مه دروستکردنی عه‌قڵێکی ڕازگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی عاره‌بیه و هه‌روه‌ها به‌دستهێنانی ئامڕازه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه ڕزگاری خوازیه‌ییه، که ئه‌مه‌ش ده‌بێت به کرانه‌وه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه نوێ و ئه‌و واقیعه‌ی که تیایدا ده‌ژی له لایه‌ک، وه که‌له‌پوره کۆنه‌که‌ی که له مێژوویه‌کی کۆنه‌وه خاوه‌نێتی. ڕه‌وڕه‌وه‌ی ڕۆژئاواییناسی هیچ نیه جگه له جه‌نگێکی نوێ ئینتلجنسیای عاره‌بی و به‌رزکردنه‌وه‌ی هوشیاری و پراکتیکه‌کردنی بۆ ئاستێکی وه‌ستانه‌وه‌ی سه‌رده‌میانه، ئه‌و وه‌زیفه گرنگه‌ی که یاسین حافظ کردوویه‌تی به مه‌رجێکی بنچینه‌یی و کرۆکی سه‌رکه‌وتنی جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاریخوازی ناسیۆنالستی.
سه‌رچاوه: حوار متمه‌دن
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=250947